کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رکرده بوون‌ شه‌هاده‌ی ناوێت، به‌ڵکو شه‌ره‌فی ئه‌وێت

Monday, 02/08/2010, 12:00


پێش ماوه‌یه‌ک به‌ڕێزێک به‌ ناوی کاک شاخه‌وان که‌ریم هه‌ژار له‌ کورسدتانپۆستدا وتارێکی نووسی‌ بوو به‌ ناونیشانی (سەرۆكێكی عەوام و نیشتیمانێكی پەشموردە) تیایدا ده‌ڵیت: (بێ گومان ئێمە وەك میللەتى كورد یەكەمین و كۆتایین میللەتى دونیاین كە سەرۆكەكەمان نە شەهادە و نە هیچ بڕوانامەیەكى زانستى بوارەكەى خۆی و بگرە تانەنەت هیچ زمانێك جگە لە شێوەزاری كرمانجی ژووروو بەباشی نازانێت.)
کاک شاخه‌وان وا دیاره‌ په‌له‌ی کردوه‌، چونکه‌ کاک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی عه‌ره‌بی له‌ کوردیی باشتر ده‌زانن، له‌ ئێرانیش فێری فارسی بوون، زۆربه‌شیان ناوه‌کانیان عه‌ره‌بییه‌. کاک مه‌سعود ‌ئینگلیزییش ده‌زانێت، به‌ڵام ئێستاش سۆرانییه‌که‌ی پاک نه‌بۆته‌وه‌.
 کاک شاخه‌وان وا ده‌زانێت سه‌رکرده‌کانی کورد شه‌هاده‌ییان نییه‌ ‌و هیچ نازانن بۆیه‌ کوردقوڕی کراوه‌ به‌سه‌را‌. ئه‌گه‌ر خه‌می کاک شاخه‌وان شه‌هاده‌ بێ ئه‌وا له‌ ئێستاوه‌، ئه‌مه‌ چاره‌سرکراوه‌، چونکه ‌کاک نێچیره‌ڤان شه‌هاده‌ی دوکتۆراشی هه‌یه‌، مه‌سرور شه‌هاده‌ی هه‌یه‌، هۆشیار زێباری هه‌یه‌تی. جه‌لال تاڵه‌بانی شه‌هاده‌ی هه‌یه‌ و زمانیش ئه‌زانێت. د.مه‌حمود و نه‌وشیروان مسته‌فاش شه‌هاده‌یان هه‌یه‌. زۆربه‌ی ئه‌و روناکبیرانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کاندان شه‌هاده‌یان هه‌یه‌ و له‌ دزیی و خیانه‌تیشدا هه‌موو به‌شدارن.
موشکیله‌ی کورد، شه‌هاده‌ نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌و سه‌رکردانه‌ که‌وتوه‌، که‌ ئیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی وڵاتانن. ئنجا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌مانه‌ له‌به‌ر بێ شه‌هاده‌یی کار بۆ کورد ناکه‌ن و له‌ بێ ئه‌قڵیاندایه‌ لێی نازانن، بۆیه‌ کوردیان ژیر خستووه‌ ئه‌وا مانای وایه‌ هێشتا ئێمه‌ سه‌د ساڵی ترمان ماوه‌ ئه‌مانه‌ سه‌رکرده‌مان بن، چونکه‌  ئه‌مانه‌ پڕ به‌ قوڵینه‌یه‌ک شه‌هاده‌مان بۆ وه‌رده‌گرن و ده‌ڵین فه‌رمو. کاک شاخه‌وان ئینجا دوای ئه‌مانه‌ بکه‌وین؟

کاک شاخه‌وان ده‌ڵێت کاک که‌مال میرواده‌لی کۆمه‌ڵیک شه‌هاده‌ی ریز کردبوو به‌ قسه‌ی کاک شاخه‌وان،  کورد ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی له‌کیس چوو، لێ  نازانێت خه‌ڵکیی له‌ رقی مه‌سعود ده‌نگیان به‌  کاک که‌مال دا، کاک شاخه‌وان و کاک که‌مال خۆشی هیشتا له‌م راستیه‌ نه‌گه‌یشتوون. چونکه‌ که‌مال میرواده‌لی ته‌نها خاوه‌نی خه‌رمانێک قسه‌یه‌. ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و ده‌یکات، که‌سێکی ساده‌ قسه‌ی وا ناکات،  ئه‌و ده‌مێک به‌ حیزبه‌کان ده‌ڵێ خائین، دوای ئه‌وه‌ دێت و   نه‌سیحه‌تیان بۆ ده‌نوسێ. هه‌مو که‌س ده‌زانێ که‌ که‌مال میراوده‌لیی  حه‌زی له‌ سه‌رۆکیه‌ به‌ڵام تا سه‌ره‌ی دێ با بچێت گوندێک بکڕێ و ئاغای بێ.
کورد ئه‌وه‌نده‌ سوک بووه‌ وه‌کو پاسکیلی به‌کرێدانی لێ هاتوه‌، ئه‌وه‌ نییه‌ کوڕی کۆسره‌ت بووه‌ به‌ موسته‌شاری سه‌رۆکی حکومه‌ت. من کاک شاخه‌وان  ده‌پرسم ئه‌گه‌ر کوڕی کۆسره‌ت شه‌هاده‌یه‌ک په‌یدا بکات، ئایا ئیتر گله‌ییت نامێنێت؟ ئه‌ی بۆ داوانه‌که‌ین دوکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆکمان بێت؟ خۆ ئه‌و دکتۆرای هه‌یه‌؟ براله‌ سه‌رۆک خه‌ڵک دروستی ده‌کات، جا ئه‌گه‌ر ئێمه‌  وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ حاڵمان باش نابێت.
سه‌رۆک گرنگ نییه‌ چیه ‌و کوڕی کێیه‌ به‌ڵام زۆر گرنگه‌ نیشتیمانفرۆش نه‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە