لەسایەی كۆمەڵەی خوێندكاران دانەوی ئاڵای كوردستان

Wednesday, 02/05/2012, 12:00




 

پرسیارێك بەردەوام بیری لێ ئەكەمەوە كە بۆچی سەردەمێ خوێندكارە چاونەترسەكانی كورد لەسەر ‏ئاڵای كوردستان سزای لەسێدارەدانیان قبوڵ ئەكرد، لە ئێستای سەردەمی ئازادی كە ئاڵای كوردستان ‏نەك هەر باجدانی بەعسی لەگەڵ نییە بەڵكو كارێكی پیرۆزیشە بەڵام كۆمەڵەی خوێنكاران كە بە نوێنەری ‏هەموو خوێندكارانی كوردستان دەزانێتن، فڕێی داوەتە زبڵدانەوە؟.‏
لە سەردانی ئەمڕۆی سكرتاریەتی كۆمەلەی خوێنكاران بۆلای جەلال تاڵەبانی نەك هەر ئاڵای كوردستان ‏لەناو بارەگەی مام جەلال و ژوورە تایبەتیەكەی نەبو، بەڵكو بەشێ لەو ستافە فاشیلەی خوێندكاران جگە ‏لە داوای ئیمتیازی شەخسی و قبوڵ خاس و زیادكردنی موچە، ئەوەی بیریان نەبوو ئاڵای كوردستان و ‏كێشە و گرفتی قوتابیان و خوێندكاران بو.‏
گریمان جەلال تاڵەبانی وایزانی لە بەغدایە و لە ترسی مالیكی ناوێرێ ئاڵای كوردستان دابنێ، ئەی ‏كۆمەڵە خوێندكاران بۆچی بڕوای پێنەماوە؟. كڕینی پارچەیەك قوماش كە ئاڵای پیرۆزی خۆمانی لەسەر ‏بێ، بۆچی لای ئەم رێكخراوە فاشیلە ئەبێ تاوان بێ؟.‏
ئەوەی ئەمڕۆ ئاڵاكەمان بخاتە زبڵدانەوە سبەی وڵاتەكەشمان بەو دەردە ئەكوژێ، ئەگەر دڵداری شاعیر ‏بمایە ئەیزانی كە ئەوە دانەری تۆپی زەمان نییە ئاڵاكەمان تێك ئەشكێنێ، بەڵكو لەسایەی كۆمەڵەی ‏خوێنكاران دانەوی ئاڵاكەمان! ‏
‏ ‏

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە