کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

ئامانج پیرۆت: (نه‌وشیروان) و(نێچێرڤان)، دوو(پێغه‌مبه‌ر) ی یه‌ک(خوا) ن که‌ له‌ گوێی گۆڕدایه!‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ زۆربه‌ی پیته‌کانی ناوه‌کانی نه‌وشیروان و نێچیرڤان‌ له‌یه‌ک ده‌چن، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، که‌ (جوبرائیل) ه‌که‌ لێی تێکچوبێت! به‌ڵکو گرفتی(خوا)که‌یان له‌وه‌دا بووه‌، که‌ یه‌که‌میان بۆ ئه‌وه‌ ڕاسپێرراوه‌، که‌ (گۆڕان) له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی(زڕ مام) ێکدا بکات، که‌‌ ده‌ستی گرتوه‌...

ئامانج پیرۆت: عیسا پژمان و بارزانی و تاڵه‌بانی، (ئیفاده‌) له‌سه‌ر خۆیان و تاوانباره‌کانی تر ده‌ده‌ن!

عیسا پژمان، ئیفاده‌ له‌ سه‌ر تاوانباره‌کانی ڕابردوو ده‌دات و سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه‌ مه‌عنه‌وی و ماددی یه‌کانیان ده‌رده‌خات! عیسا پژمان ئه‌و جاسوسه‌ ساواکی یه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌که‌ ، له‌ چه‌ند بۆنه‌ و چاوپێکه‌وتنێکدا، به‌ بێ ترس باس له‌وه‌...

ئامانج پیرۆت: لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌یسه‌که‌ی(سه‌رده‌شت) گه‌یشتوه‌ته‌ کوێ؟

به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ که‌یسی(ڕفاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانی قوتابی و ڕۆژنامه‌نوس) به‌ که‌یسێکی ئاڵۆز داده‌نێن، ئه‌م که‌یسه‌ یه‌کێکه‌ له‌ که‌یسه‌ هه‌ره‌ ساده‌کان و ئه‌گه‌ر (زانیاری یه‌ مێژوویی یه‌کان و زانیاریه‌کانی پێش ڕوداوه‌که ، زانیاری یه‌کانی تایبه‌ت به‌ ڕفاندن و کوشتنی و شێوازی...

ئامانج پیرۆت: (ئازادی گه‌ل ونیشتمان) کۆیله‌ی مافیاکانی دروستکرد،(ئازادی تاکی کورد) یش کۆیله‌ی سه‌رمایه‌داران به‌رهه‌م دێنێت!

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ که‌م نه‌بوون ، که‌ له‌ (ئازادی گه‌ل و نیشتمان و حوکمڕانی کورد) دا، ئازادی و یه‌کسانی یان به‌ بیردا ده‌هات و له‌ پێناو ئه‌م ئازادی و یه‌کسانی یه‌دا نه‌ک هه‌ر ئاماده‌ بوون، هێڵه‌ سوره‌کانی ڕژێمه‌ شۆڤێنی و سه‌رکوتگه‌ره‌کان ببه‌زێنن و به‌و په‌ڕی نه‌ترسیه‌وه‌ باجه‌که‌ی بده‌ن، به‌ڵکو...

ئامانج پیرۆت: ئه‌و پرسیارانه‌ی ڕابردوو وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ر پرسیارن!

ـ ئایا دوای ده‌رکرانی هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به‌عس و پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 1992 و دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا شه‌ڕی چینایه‌تی ڕووی داوه‌؟ واته‌ ئایا مه‌سه‌له‌ی وا هه‌بووه‌، که‌ خه‌ڵکی کوردستان بکات به‌ دوو به‌شی جیاواز و دژ به‌یه‌ک و ‌هه‌ر لایه‌نه‌ هه‌وڵ بدات به‌شێکی زیاتری...

ئامانج پیرۆت: پارتی(که‌له‌بچه‌ی ئۆتۆماتیک) ی له ده‌ستدایه‌، چه‌ند بجوڵێ، ئه‌وه‌نده‌ توندتر ده‌بێته‌وه‌!

به‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا، له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی سیاسی، گیراون و ئێستا به‌ هۆی ئه‌م نوسینه‌وه‌، ئه‌و که‌له‌بچانه‌یان بیر ده‌که‌وێته‌وه، که‌ به‌ جوڵاندنی ده‌ست‌، توندتر ده‌بوو.‌ لێره‌دا مه‌سه‌له‌که‌ زۆر جیاوازه‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌ که‌له‌بچه‌یه‌...

ئامانج پیرۆت: پارتی نه‌ تیرۆری کردوه‌ و نه‌ تیرۆریش ده‌کات‌!

بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستی یه‌ی سه‌ره‌وه‌، من نامه‌وێت لێره‌دا به‌ دورودرێژی بچمه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌ مێژوویی یه‌کان. ته‌نیا ئاماژه‌ بۆ هه‌ندێک بڕگه‌ی مێژوویی ژیانی ئه‌م حزبه‌ ده‌که‌م: ـ ئه‌م حزبه‌ له‌ ئاخر و ئۆخری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا، به‌ ئاشکرا خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاغاکانی ده‌کرد و جوتیاره‌کانی...

ئامانج پیرۆت: سه‌رده‌شت، یه‌که‌م خوێندکاری ناڕازی بوو، پێش ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو بکات، ده‌سڵاتداران دایانمه‌زراند!

نه‌ من و نه‌ که‌سی تریش ئه‌وه‌مان لا سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌کراو نه‌بوو، که‌ کاتێک ده‌مانبیست وه‌یان ده‌مانبینی، که‌ ده‌سڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی، خوێندکاری وایان داده‌مه‌زراند، که‌ هێشتا دوا پۆلی خوێندنی ته‌واو نه‌کردبوو‌! چونکه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌میشه‌ هاوپێچ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌دا، که‌ ئه‌و...

ئامانج پیرۆت: (به‌رد) ێکی لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان (ئازادی) لێنه‌تروکا! لاوان و ئازادیخوازان، ده‌بێت وریا بن به‌ردێکی تر نه‌خر�

(ئێمه‌ به‌دیار به‌ردێكه‌وه‌ دانیشتووین و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهێنانیشین، وه‌لێ خه‌ریكه‌ عومری نه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێده‌كه‌ین جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناكه‌ین، كه‌ ده‌ست بۆ ئه‌م توحفه‌یه‌ ببه‌ین تا بزانین ئایا‌ به‌رده‌ یان هێلكه‌، چونكه‌ پێمان وایه، كه‌ زۆرناسكه ‌و له‌وانه‌یه‌ بشكێت. به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ك حه‌زده‌كات ماهییه‌تی...

ئامانج پیرۆت: (قه‌ڵه‌م) ێک شکا، به‌ڵام مێژوویه‌ک ده‌ستی پێکرد!

یه‌کێک له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی پارتی ئه‌وه‌ بووه‌، که‌ قه‌ڵه‌مه‌ بوێره‌کان بشکێنێت، وشیارترینی ناڕازی یه‌کان تیرۆر بکات، درۆ بکات، خه‌ڵک بترسێنێت، خزمه‌تکاریی سه‌مایه‌داران و ده‌زگا جاسوسی یه‌کانی ئه‌م وڵات...

ئامانج پیرۆت: هه‌ڕه‌شه‌ی پاسه‌وانه‌که‌ی په‌رله‌مان و ده‌سکه‌وته‌ په‌رله‌مانی یه‌که‌ی(گۆڕان) !

هه‌ڕه‌شه‌ی پاسه‌وانه‌که‌ی په‌رله‌مان و ده‌سکه‌وته‌ په‌رله‌مانی یه‌که‌ی(گۆڕان) ! ئامانج پیرۆت زۆرێک له‌ سایت و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت یه‌ک دوانێک له‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان خۆشیان، ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا که‌ له‌...

ئامانج پیرۆت: ئاخۆ هه‌ڵوێستی(مه‌سعود بارزانی) له‌ به‌رامبه‌ر گه‌مه‌ سیاسی یه‌که‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامیدا، چۆن ده‌بێت؟

پێش نزیکه‌ی چل ڕۆژ ، وتارێکم به‌ ناوی(یه‌کگرتووی ئیسلامی هێرشی خۆی بۆ سه‌ر گۆڕان ده‌سپێکرد!) بڵاو کرده‌وه‌. له‌و وتاره‌دا، به‌ دیاریکراوی ئاماژه‌م به‌م سێ مه‌سه‌له‌ی خواره‌وه‌ کردبوو: یه‌که‌م: یه‌کگرتوو گۆڕانێکی نه‌وعی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و له‌ بڕیارێکی سیاسه‌تمه‌داره‌ گه‌وره‌کانیدا، کۆتایی به‌ قۆناغی...

ئامانج پیرۆت: سیاسه‌تمه‌دار و کاندیده‌کانی گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان: بۆچی به‌رگری له‌ سیسته‌می چینایه‌تی ده‌که‌ن؟

ـ ئایا ته‌نیا چاوساغی بۆ دز ده‌که‌ن و خۆیان له‌ گۆشته‌که‌ ناخۆن؟ ـ ئایا ده‌ڵاڵی ده‌که‌ن و به‌خشیش وه‌رناگرن؟ ـ یان ڕقێکی ئه‌ستووریان به‌رامبه‌ر چینی کرێکار و توێژه‌ به‌شخوراوه‌کان هه‌یه‌؟ به‌شی یه‌که‌م: یه‌کێک...

ئامانج پیرۆت: سه‌رکرده‌ سیاسی یه‌کانی ینک و پدک، گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان: بازرگانانی خوێن و نه‌هامه‌تین، کاندیده‌کانیشیان: دوکانداری درۆن

دڵنیام زۆرێک له‌ خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌، له‌ بیره‌وه‌ری خۆیاندا هه‌موو وه‌یان به‌شێک له‌و مێژووه‌یان له‌ بیره‌ که‌ سه‌رکرده‌ سیاسی یه‌کانی ینک و پدک به ناوی خه‌بات بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان و‌ کوردایه‌تی یه‌که‌یانه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار که‌سیان به‌کوشت دا، ده‌یان هه‌زاریان تووشی زیندان و سه‌دان هه‌زاریان...

ئامانج پیرۆت: ئه‌گه‌ر لیستی (گۆڕان) یان(هاوپه‌یمانی) یان(ئیسلامی یه‌کان) بیبه‌نه‌وه‌، له‌ کێ و بۆ کێ ی ده‌به‌نه‌وه‌؟

ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێبکات و هه‌ر لیسته‌ بکه‌وێته‌ ئه‌وه‌ی چۆن زۆرترین خه‌ڵک فریوبدات و وای نیشان بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیباته‌وه‌، ئه‌وا به‌شی خه‌ڵک له‌ ژیان و ئازادی و دڵنیایی زیاد ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئه‌م درۆیانه‌ بکه‌ینه‌ کون و ماناکانیان له‌ ئه‌رزی واقعدا...