کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاستی کرد!

Thursday, 17/02/2011, 12:00




به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: ئاماده‌ین ژوورێک له‌ گرده‌که‌ بده‌ین به‌ ده‌زگای زانیاری.
تا ئه‌مڕۆ که‌س نه‌یده‌زانی به‌ دیاریکراوی مانای واقعی ئه‌و پێشنیاره‌ی نه‌وشیروان چی بوه‌ و چۆن که‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌یدا و له‌ ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی خۆی(سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و ئه‌و کوشتاره‌ دڕندانه‌ی که‌ پێشمه‌رگه‌کانی پارتی له‌ دژی لاوانی وه‌ته‌نگ هاتوو ئه‌نجامیاندا) زۆر ڕاشکاوانه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ ئه‌و و هاوڕێکانی له‌ سه‌رکردایه‌تی گۆڕان، هه‌ر کوڕ و کاڵه‌که‌ی جارانی(ده‌زگای زانیاری) ن و ئاماده‌ن (نه‌ک ژوورێک له‌ گرده‌که‌) به‌ڵکو هه‌موو گرده‌که‌ش بده‌ن به‌ (ده‌زگا فه‌رمی یه‌کان!) به‌ پاراستنی پارتیشه‌وه‌.
نه‌وشیروان له‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا له‌ هه‌ر کاتێکی تر ڕاسگۆیانه‌تر دوا و ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ ئه‌و (هاهو) کێشان (وه‌یان ته‌نانه‌ت به‌رد تێگرتن) ی لاوانێکی خێر له‌ خۆ نه‌دیوی داهاتوو تاریکی سایه‌ی ده‌سڵاتی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌وه‌نده‌ به‌ لاوه‌(تاوان) ه‌ که‌ به‌ په‌له‌ پڕوزێ و به‌ هه‌ناسه‌ بڕکێ ئیدانه‌ی ده‌کات! به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی ئه‌وه‌نده‌ به‌لاوه‌ ڕه‌وا و ئاسایی یه‌ که‌ نه‌ک ئیدانه‌ی ناکات، به‌ڵکو ئاماده‌شه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌کیه‌وه‌ پشتیوانی و هاوکاری یان بکات!
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان له‌و ڕونکردنه‌وه‌ی خۆیدا توانی زۆر ئازایانه‌ سه‌ره‌تایه‌کی وا له‌ مێژووی بزوتنه‌وه‌که‌یدا تۆخ بکاته‌وه‌ که‌ ئیتر که‌س ناتوانێت وه‌ک سه‌ره‌تای مێژوویه‌کیش له‌ ڕسوایی ئاشکرایشی نه‌یبینێت. ئه‌م تۆخ کردنه‌وه‌یه‌ به‌ ڕاده‌یه‌که‌، که‌ ئه‌گه‌ر هه‌رچی زوه(په‌رله‌مانتار و ڕۆشنبیره‌ سه‌ماکه‌ره‌کانی ده‌وری مۆمه‌که‌) نه‌یبینن و هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشکرا نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ له‌مڕۆ به‌ دواوه‌ ئه‌وانیش شتێک نابن جگه‌ له‌ (شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ شه‌واره‌ کردوه‌کانی ده‌وری مۆمه‌که‌ی نه‌وشیروان)!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە