عیسا پژمان و بارزانی و تاڵه‌بانی، (ئیفاده) له‌سه‌ر خۆیان و تاوانباره‌کانی تر ده‌ده‌ن!
Thursday, 17/06/2010, 12:00
عیسا پژمان، ئیفاده له سه‌ر تاوانباره‌کانی ڕابردوو ده‌دات و سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه مه‌عنه‌وی و ماددی یه‌کانیان ده‌رده‌خات!
عیسا پژمان ئه‌و جاسوسه ساواکی یه‌یه که ماوه‌یه‌که ، له چه‌ند بۆنه و چاوپێکه‌وتنێکدا، به بێ ترس باس له‌وه ده‌کات که بۆ خزمه‌تکردنی شای ئیران چۆن قه‌ناعه‌تی به هه‌ریه‌که له مسته‌فا بارزانی و کامه‌ران به‌درخان و تاڵه‌بانی و کێ و کێ کردوه، تا ئاگری شه‌ڕێک خۆش بکه‌ن و هه‌ڵبگیرسێنن، که ده‌یان هه‌زاری تیا سوتا و سه‌دان هه‌زار که‌سی ئاواره کرد و چرۆی زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیه ئینسانی و هاوچاره‌نوسی یه‌کانی نێوان چینه چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشه‌کانی عێراقی هه‌ڵقرچاند و کردی به کلی چاوی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌ب و ناسیۆنالیزمی کورد و حزبه دڕنده و مافیاکانی وه‌ک به‌عس و پارتی و یه‌کێتی.
ئێستا هه‌موو که‌سێکی به ویژدان، ده‌توانێت مانای ئه‌و شه‌ڕه بزانێت، که عیسا پژمان بۆ خزمه‌تکردنی شای ئێران، سیناریۆسازی تیا کرد، که سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی عروبه و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی کوردایه‌تی(مسته‌فا بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و هاوڕێکانیان) ده‌وریان تیا بینی، ده‌توانێت مانای ئه‌و بیروباوه‌ڕه له عه‌رزی واقعدا ببینێت، که به ناوی کوردایه‌تی و عه‌ره‌بایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و گه‌له‌وه و له ڕێگای ئه‌و شه‌ڕه‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بوو و به هۆیه‌وه چینه چه‌وساوه‌کانی کرێکاران و جوتیاران و توێژه مووچه خۆره‌کانی کورد و عه‌ره‌ب له‌یه‌کتر دابڕان و بوون به دوژمنی یه‌کتر، ئێستا ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی مانای هه‌موو ئه‌وانه له‌وه‌دا ببینرێت، که خه‌ڵکی کوردستان زیاتر و زیاتر دابه‌شبوون به سه‌ر دوو چینی سه‌ره‌کیدا: چینێک (که بنه‌ماڵه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و سیاسه‌تمه‌دار و خزمه‌تکاره‌کانیان ، به‌شێکی به‌رچاوین) خاوه‌نی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سامانی کۆمه‌ڵگا و زۆرترین ده‌سڵاتی سه‌ربازی و یاسایی و جاسوسی و ئیعلامی و به‌ندوبه‌ستی ناوچه‌یی و جیهانین و چینێکیش(که له کرێکاران و کارمه‌ندانی دایره و خه‌سته‌خانه‌کان و ده‌سفرۆشان و کارمه‌نده ساده‌کانی ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس پێکهاتووه) ده‌بێت له کارکردن‌دا بۆ ئه‌وان بچه‌وسێنه‌وه، له بێکاریدا ببنه پۆلیس و ئاسایس و چه‌کداری ئه‌وان و خزمه‌تیان بکه‌ن، له خوێنه‌وار بوونیاندا، کۆمپانیا و داموده‌زگاکانیان بۆ به‌ڕێوه ببه‌ن، له نه خوێنه‌وار بوونیاندا به ئاسانی فریویان بخۆن، له بێ خانه‌ولانه‌یی یاندا، ببنه کرێنشین و قه‌رزاری ئه‌وان و سه‌رمایه‌داره‌کانی ناوچه‌که بن، ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشکه‌وتن و خواردن به‌کارهێنانیشدا، قازانج و خێر و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و چینه دڕنده‌یه به‌دی بێنن و ده‌رمانه ئیکسپایه‌ر و خواردنه به‌سه‌ر چوه‌کانی سه‌رمایه‌داره هاوکوپهکانی وڵاته‌کانی تریان بۆ ساغ بکه‌نه‌وه. به‌کورتی عیسا پژمان ئیفاده‌یه‌کی زۆر ئاشکرا و پڕبهڵگه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه ناسیۆنالیستی یه‌کان و خۆیی و تاوانباره‌کانی په‌نجا ساڵی ڕابردوو ده‌دات و مێژوویه‌کمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، که ئه‌و سه‌ره‌که‌ی به‌کارهێنانی بیروباوه‌ڕی ناسیۆنالیستی کوردی یه وه‌ک سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی بۆ دزین و تاڵانکردن و ده‌سبه‌سه‌راگرتنی هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی کوردستان له دژی زوڵم و سته‌می هێزه شۆڤێنی یه‌کانی عێراق ، بۆ دروستکردنی کۆمپانیایه‌کی مافیایی و ئهمسهرهکهیشی بریتی یه له به‌کارهێنانی ئه‌م کۆمپانیایه‌یه بۆ دزین و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان و فریودان و ترساندن و سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه‌یان و یاریکردن به چاره‌نوسیان و زه‌مینه خۆشکردنیش بۆ خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و سه‌رمایه دزراوه بۆ ده‌رکێشانی قازانجی هه‌رچی زیاتر له ماسولکه و بیر و ژیانی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان. عیسا پژمان ئیتر ته‌نیا جاسوس و تاوانبارێک نی یه، به‌ڵکو شایهتێکیشه له‌سه‌ر چۆنێتی دروسبوونی کۆمپانیا مافیاکان (حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی) و چینی سه‌رمایه‌داری کوردستانیش.
مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، ئیفاده له‌سه‌ر تاوانباره‌کانی ئێستا و داهاتوو ده‌ده‌ن
مه‌سعود بارزانی(یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که له سایه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ئێستا بوه‌ته خاوه‌نی ملیارده‌ها دۆلار و ده‌سڵاتێکی ئیمبراتۆریانه) هێشتا له هه‌موو بۆنه و شووێنێکدا، زۆر ڕاشکاوانه، باس له به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌کات بۆ پاراستنی موقه‌ده‌ساته دینی و قه‌ومی یه‌کان و هێڵی سوور داده‌نێت و سزاکانیش دیاری ده‌کات. که‌واته ئه‌و دان به‌وه‌دا ده‌نێت، که هه‌موو ئه‌و کوشت و بڕ و هه‌ڕه‌شه و ترساندنه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه ئه‌نجام دراوه و ده‌درێت، که هێڵه سووره‌کانی دین و نه‌ته‌وه په‌رستی ده‌به‌زێنن، شتێک نین جگه له ئه‌رک جێبه‌جێکردنێکی بارزانی (که خۆی به خاوه‌نی ده‌نگی له 70% ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێت و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌یه و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین حزب و ده‌زگای سه‌ربازی و جاسوسی و زۆرترین پاره و زۆرترین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه) و ئه‌وانه‌ی که بره‌و به‌و موقه‌ده‌ساته دینی و قهومپهرستیانه ده‌ده‌ن و نانی له سایه‌دا ده‌خۆن!
جه‌لال تاڵه‌بانیش له دوایین گه‌مه‌ی حزبیی خۆیدا(له کۆنگره‌که‌یدا) ئه‌وه نیشان ده‌دات، که کوردایه‌تی و خزمه‌تکاری یه‌کانی بۆ بارزانی باوک و حکومه‌تی عێراق و شای ئێران و ساواک و دواتر کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیتڵاعات و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و حزبه کۆنه‌په‌رسته‌کانی عێراق و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا، مه‌رایی و خۆ سوک کردنه‌کانی بۆ تورکیا و هه‌رچی هێز و ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگای کۆنه‌په‌رست و سه‌رکوتگه‌ری ناوچه‌که و دنیا هه‌یه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بووه، که چه‌ند کۆمپانیایه‌کی هه‌بێت بۆ پاراستنی سه‌رمایه ماددی و مه‌عنه‌وی یه‌کانی. له‌و کۆنگره‌یه‌دا و له هه‌ڵبژاردنێکی مافیا ئاسادا، ژنه‌که‌ی و برازاکه‌ی و ژماره‌یه‌ک له موخلیسترین عه‌سکه‌ر و جاسوس و ڕاپۆرتنوسه کۆیله‌کانی خۆی کرد به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و خۆی بوه‌ته‌وه به سکرتێری گشتی یان سه‌رۆکی کۆمپانیا مه‌عنه‌وی یه‌که، سه‌رۆکی مافیایه‌ک(که له سه‌رۆک و کاربه‌ده‌سته گه‌وره فریوده‌ر و سه‌ربازی و جاسوسی یه‌کان) پێکهاتوه، که هه‌ر ئێستا خه‌ریکی تاوانه‌کانی فریودان و ترساندن و سه‌رکوتکردنی کرێکاران و کارمه‌ندان و توێژه بهشخوراوهکانن و له داهاتووشدا به وه‌لا و گوێڕایه‌ڵی یه‌کی زیاتره‌وه سڵ له هیچ تاوانێک ناکه‌نه‌وه. له‌هه‌مان کاتدا خۆی خاوه‌نی چه‌ندین کۆمپانیای ئابوری یه، که هه‌ر ئێستا له ته‌له‌فۆن کردنی خه‌ڵکه‌وه، له نانخواردنی خه‌ڵکه‌وه، له هاتوچۆ و سه‌فه‌ر کردنی خه‌ڵکه‌وه، له نه‌خۆشکه‌وتنی خه‌ڵکه‌وه، له ده‌سکه‌وتنی سه‌رپه‌نا و خانوی خه‌ڵکه‌وه، له کارکردن و بێ‌کاری و نه‌بوونی و... خه‌ڵکه‌وه، قازانج که‌ڵه‌که ده‌که‌ن و سه‌رمایه‌کانیان زیاتر ده‌که‌ن و تاوانه‌کانی برسی کردن و ژه‌هراوی کردن و بێخانه‌ولانه کردن و هه‌ژار کردن و ... ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی تر ئاماده ده‌که‌ن. تاڵه‌بانی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م تاقمه پێشینه و ئێستا و داهاتوو که‌شفه، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت: ئا ئه‌مانه ئه‌و که‌سانه‌ن که تاوانه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئاماده‌ن له داهاتووشدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا مه‌عنه‌وی و ماددی یه‌کانی ئه‌و و بنه‌ماڵه‌که‌ی و چینه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی یه‌کان تاوانی تر ئه‌نجام بده‌ن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست