لێکۆڵینه‌وه له که‌یسه‌که‌ی(سه‌رده‌شت) گه‌یشتوه‌ته کوێ؟
Friday, 28/05/2010, 12:00
به پێچه‌وانه‌ی ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی که که‌یسی(ڕفاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانی قوتابی و ڕۆژنامه‌نوس) به که‌یسێکی ئاڵۆز داده‌نێن، ئه‌م که‌یسه یه‌کێکه له که‌یسه هه‌ره ساده‌کان و ئه‌گه‌ر (زانیاری یه مێژوویی یه‌کان و زانیاریه‌کانی پێش ڕوداوه‌که ، زانیاری یه‌کانی تایبه‌ت به ڕفاندن و کوشتنی و شێوازی کوشتنه‌که‌ی، زانیاری یه‌کانی تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌ی ده‌سڵاتداران و که‌سایه‌تی و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی له‌دوای کوشتنه‌که‌ی) بخرێته به‌رده‌ستی سه‌دان که‌سی(شاره‌زا و نه‌شاره‌زا) له بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی تاواندا(به مه‌رجێک که‌سیان نهترسێنرابێت و نهکڕرابێت) ئه‌وا وه‌ک چۆن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵی(چاوی زه‌قه، له مهتبهقه، کلکی ڕه‌قه، ئهمیاوێنی*) دا، نه‌که‌سیان هه‌ڵه ده‌کات و نهکهسیشیان هه‌ست به‌وه ده‌کات زیره‌کی یه‌کی زیاتری له‌وانی تر به‌کارهێنابێت، ئاوا له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، ده‌گه‌نه یه‌ک ئه‌نجامی زۆر ساده و ڕوون و هاوبه‌ش!
من لێره‌دا به کورتی ئاماژه به هه‌ر یه‌که له‌و زانیاری یانه ده‌که‌م(که به شێوازی جیاجیا لێره‌وله‌وێ له لایه‌ن نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی جۆراوجۆره‌وه له سایت و بڵاوکراوه‌کاندا ، ئاماژه‌یان پێکراوه و بڵاوکراونه‌ته‌وه)
یه‌که‌م: زانیاری یه مێژوویی یه‌کان و زانیاریه‌کانی پێش ڕوداوه‌که
1. بیره‌وه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، پڕه له هه‌واڵ و دیمه‌ن و ده‌نگی شانازی کردنی حزبه گه‌وره‌کانی کوردستان(به تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی) له‌سه‌ر کوشتنی ئاشکرای نه‌یاره سیاسی یه‌کانیان.
2. بیره‌وه‌ری خه‌ڵکی کوردستان پڕه له (گومانی نزیکه یه‌قین) له‌سه‌ر کوژرانی نه‌یارانی سیاسی، له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی یه‌کێتی و پارتیدا.
3. به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یان له‌بیره، که سیناریۆی مه‌لا به‌شیر و یه‌کگرتوو، له ساڵی 1998 دا به کوژرانی شاپور و قابیل ته‌واو بوو. به‌ر له کوژرانی سه‌رده‌شتیش، هه‌مان مه‌لا و هه‌مان حزب و له سایه‌ی ده‌سڵاتی ڕه‌های هه‌مان حزبدا، سیناریۆیه‌کیان سازدا!
4. نوسینه‌کانی عه‌بدولستار و سۆرانی مامه حه‌مه و چاره‌نوسی خۆیان و که‌یسه‌که‌یان.
5. نوسینه‌کانی نه‌به‌ز گۆران و چۆنێتی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵیدا، وتاره‌کانی سه‌رده‌شت و زانیاری یه‌کانی ناوی، شایه‌تی یه‌کانی نه‌به‌ز گۆران له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و.
6. سه‌ردانی سه‌رۆکی کۆنترین و گه‌وره‌ترین ده‌زگای ئه‌منی بۆ (ته‌نیا) ئه‌و کۆلیژه‌ی که سه‌رده‌شت تیایدا خوێندکار بوو.
7.
دووه‌م: زانیاری یه‌کانی تایبه‌ت به ڕفاندن و کوشتن و شێوازی کوشتنه‌که‌ی
1. سه‌رده‌شت به ئاشکرا، له نزیک پاسه‌وان و چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منی و پۆلیسی یه‌کانی پارتی یه‌وه و له شه‌قامێکی سه‌ره‌کی، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه، به لێدان خراوه‌ته ناو سه‌یاره‌یه‌که‌وه. پاسه‌وانه‌کان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نیسان نه‌داوه! ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و شوێنه‌دا، که‌سێک جنێوێکی به بارزانی بدایه، پاسه‌وانه‌کان چی یان ده‌کرد؟
2. دوای که‌متر له نیو سه‌عات هه‌موو ده‌زگا به‌رپرسه‌کان ئاگادار کراون. ده‌زگاکان ئه‌وه‌نده ماوه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه که بازگه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌یانکردوه!
3. به ناو شاردا و به‌ناو چه‌ندین بازگه‌دا(به زیندوویی یان به کوژراوی) گه‌یه‌نراوه‌ته ناو شاری موسڵ.
4. دوای دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی له موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
5. بکوژه‌کان فیشه‌کیان ناوه به ده‌میه‌وه.
سێیه‌م: زانیاری یه‌کانی تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌ی ده‌سڵاتداران و که‌سایه‌تی و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی له‌دوای کوشتنه‌که‌ی
1. دوای بیستنی هه‌واڵی ڕفاندنه‌که، داموده‌زگا ئه‌منی یه‌کان:
ـ نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و نه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی ئه‌و نزیکانه، هیج لێکۆڵینه‌وه و ئیجرائاتێکیان نه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی زانیاری له‌سه‌ر ڕفێنه‌ره‌کان کۆبکه‌نه‌وه.
ـ هیچ ئیجرائاتێکیان نه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ڕفێنه‌ره‌کان بچنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر.
2. له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا که سه‌رده‌شت ڕفێنرابوو، دامودزگا ئه‌منی یه‌کان هێشتا هیچ لێکۆڵینه‌وه و ئیجرائاتێکیان نه‌کرد.
3. دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی، ده‌سڵاتدارانی ناوچه‌که، ده‌یانویست وه‌ک ڕوداوێکی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
4. که بیستنی هه‌واڵه‌که خه‌ڵکی هه‌ژاند و خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی خۆڕسک ناچاربوون، لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن، به‌پێی ئه‌و زانیاری یانه‌ی که لای به‌شێکی زۆری خه‌ڵک هه‌ن و منیش پێشتر ئاماژه‌م پێکردن، دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌که زۆر ئاسان بوو.
5. پارتی به‌مه زۆر شپرزه بوو، تا یه‌ک دوو ڕۆژێک نه‌هاته‌وه سه‌ر خۆی.
6. به‌یاننامه‌که‌ی پاراستن(که مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکیه‌تی) و ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پ‌د‌ک(که بارزانی سه‌رۆکیه‌تی) بێجگه له تێکه‌ڵ کردنی مه‌سه‌له‌که به چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر، که مێژوویان بۆ کاتی پێش له‌دایکبوونی سه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕایه‌وه، ده‌یانویست خه‌ڵک بترسێنن! ئه‌مه ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵکه‌یشی گه‌یانده یه‌قین، که تا ئه‌و کاته گومانیان له‌و لێکدانه‌وه‌یه هه‌بو، که پارتی بۆ ترساندنی خه‌ڵک ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام دابێت! چونکه له باڵاترین ئۆرگانه‌کانی ئه‌و حزبه‌وه، خه‌ڵک هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سبڕین و لهگۆڕنانیان ده‌بیست و ده‌خوێنده‌وه!
7. ناونه‌بردنی تا ئێستای سه‌رده‌شت به ڕۆژنامه‌نوس له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه(به قیاده و قاعیده و ڕاگه‌یاندن و نوسه‌ره ئاشکرا و نهێنی یه‌کانیه‌وه) له کاتێکدا، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی خوێنی سه‌رده‌شتی کرده کاسه‌وه، ئه‌وه بوو که ڕۆژنامه‌نوس بوو(وه نوسه‌ری چه‌ند وتارێک بوو، که که‌سی پێ نیگه‌ران نابێت، ئه‌وان نه‌بێت!).
8. له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوای کوشتنی سه‌رده‌شتدا، پارتی چه‌ندین گه‌مه‌ی سیاسی تاقیکردوه‌ته‌وه، چه‌ندین هێزی ئاشکرا و نهێنی و هاوپه‌یمانی ستراتیژی خستوه‌ته کار، که هه‌ر هه‌موویان نه‌ک نه‌یانتوانیوه، خزمه‌تێک به حاڵی بکه‌ن، به‌ڵکو کارێکیان کرد جه‌ماوه‌رێکی زیاتر به تاوانباری بزانن!
9. ناچار بوونی سه‌رۆکی هه‌رێم(که سه‌رۆکی پارتیشه) به‌وه‌ی که جارێکی تر و به زمانێکی جیاواز له زمانی مه‌کته‌ب سیاسی بدوێت.
10. باسکردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له سه‌روه‌ری یاسا! و سوور بوونی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌زگاکانی پارتی(که خۆیان گومانلێکراون) خۆیان لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر که‌یسه‌که ده‌که‌ن! به‌پێی چ یاسایه‌ک گومانلێکراوی که‌یسێک ده‌توانێت لێکۆلێنه‌وه بکات؟!
11. زۆرێک له ده‌زگا ئاشکرا و تازه ئاشکرا‌کانی پارتی، نه‌وشیروان و گۆڕانیان به کوشتنی سه‌رده‌شت تاوانبار ده‌کرد، ئایا نه‌وشیروان و گۆڕان و پارتی، کامیان به لیژنه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌یسه‌که ڕازی نابن؟
12.
به‌م پێیه (ئه‌و دادگا جه‌ماوه‌ری یه‌ی که له به‌شێکی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستان و که‌سانێکی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پێکهاتووه) له لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌یسی سه‌رده‌شتدا، به پشت به‌ستن به‌و زانیاری یانه‌ی سه‌ره‌وه، توانیویانه زۆر به ئاسانی بگه‌نه ئه‌نجام و(تاوانباره‌که) یان دیاری کردوه! که‌چی تاوانباره‌که هێشتا به ئینکاری کردن هه‌ر ڕۆژه به‌ڵگه‌یه‌کی تر ده‌خاته ڕوو! 26.04.2010
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌م له (کۆمێنت) ێکی برای به‌ڕێز عه‌باس ڕۆسته‌مه‌وه وه‌رگرتوه، که بۆ وتاره‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س (مافیا له‌ناو مافیا) دا له سایتی سبه‌ی دا، نوسیویه‌تی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست