کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەری مەسعود بارزانی گێلە یان خۆی گێل ئەكات ؟ ئەگەر گێل نیت ئەو زەلامە دەناسیت ؟

Monday, 04/07/2011, 12:00


سەرەتا ئیمە وەكو چەند كەسیایەتیەكی توركمانی رەسەنی شاری هەولێر و دانیشتوی شاری هەولیری هۆلاكو بەزینین بەلام تاكو ئیستا مافمان خوراوە لەو كاتەوە كە لە ژێر چەتری مەقامی بەرێزتان دانیشتووینە و ئێوەش لە راست و چەپ تەعەدا و دزی غەدر لەم نەتەوەیە دەكەن ئەویش كە نەتەوی توركمانی خۆراگرە لە شاری قەلا و منارە و شاری سولتان موزەفەرەددین گوگبۆروە.
ئەویش بە هۆی دانانی نوێنەری توركمان كە ئەویش كەرخی نەجمەددین ئالتی بەرماخ ە لەلایەن مەسعود بارزانی و دارو دەستە بۆگەنەكەی دانراوە كە بەو هۆیەوە دانراوە كە نوینەری توركمانە كە خۆی و شەش برا برسیەكەی كاری سیخوری بكەن بۆ ئەم بنەمالەیە.....
بەرێز سەرۆكە گەمژەكەی هەریمی كوردستان و سەروكی پارتی دیموقراتی كوردستان ئەگەر تۆ بەراستی دەستت بە چاكسازی كردوە وەرە سەرەتا لەم دار و دەستە نزیكەت كە نوێنەرایەتی گەلیكی زولم لێكراو دەكەن ئەویش گەلی توركمانە كە حەزرەتی كەرخی نەجمەدین ئالتی بەرماخ و بنەمالە بۆگەنەكەیان نوێنەرایەتی میللەتی توركمان دەكەن ...ئینجا دەست بە چاكسازیەكەت بكە پێش ئەوەی بریاری ئوتومبیلی جام رەش قەدەغە بكەیت!
بۆیە سەرۆك مەسعود نا بارزانی پیت رادەگەینین وەرە لێپیچینەوە لەگەل حەزرەتی كەرخی ئالتی بەرماخ بكە كە تاكو ئیستا خۆی و برا دزەكانی مافی ئیمە و گشت نەتەوەی توركمانیان خواردووە كە ئەویش بە دزی و ماستاوچیاتی لای جەنابت و تۆش وەك رەشەبا پارە بەسەریاندا دەرێژی لەپێناو مەسلەحەتی خۆت تا كاتی تەنگانە بە خەلكەكەت رابگەینی و بلی ئەوەتا ملیۆنەها توركمانی شاری هەولیر پشتگیریم لی دەكەن بە ئەنجامدانی كۆنگرە و دەعوەت كردنی خەلكانی بەسەزمان بە جەمێك نانی نیوەرۆ لە ریستورانتی ئەبو شەهاب ئەویش كە كەرخی نامەرد بەو كارانەت بۆ هەلدەستی..
مەسعود بارزانی بۆ ئیستا نالی كەرخی ئەم سامانەت لەكوێت هێناوە بگرە لە خانووە 600مەتری لە گەرەكی بەختیار بە كرێت داوە ئێستا و ئەم پارچە زەویانەت كریوە لە كوێت بوو؟ و ئەم خانووەی لە شەقلاوە دروستی دەكات بە هەزاران دولاری تێ چووە لە كوێ هێناوە ! چونكە باوكی حەزرەتی كەرخی كە نەجمەددین نورەدین ناودەبریت لە برسان مرد نانی ئیلەلایان نەبو بخۆن ،و ئیستاش لەسایەی حزبیكی گەندەل و سیخوریاتی میتی تورك و بارزانی پارەی بۆ دەباریت...بۆ لی ناپرسیت ئەو خانووەی كە ئیستا بارەگای حیزبەكەیتی مانگی بەچەند بەكرێ گرتووە خانووی كییە؟ مالی خەزووری تی بە بەلاش دانیشتوە و پارەی سەنتەری رۆشنبیری توركمان و بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان لە بودجەی حكومەت وەردەگری بكرە پارەی پەرلەمانیش لە خاتو حەمدیە مەعروف و یەشاری برای كە بروانامەی ناوەندیشی نیە پاش ئەوەی كە مەسعودی تەزویرچی ئەوانی كرد بە ئەندامی ناپەرلەمانی كوردستان وەردەگریت وهەموی دەچیتە گیرفانی حەزرەتی كەرخی ئایە ئەمە رەوایە؟
وە ئێستاش پاراستن وەعدی داوە بە كەرخی چلكاو خۆری بەرزانیان كە لەم نزیكانە كەرخی دوبارە ببیتە نوینەری توركمان لە دەرەوەی ولات بۆ بەستانی كۆنگرەی جەماهیری و براكەی كە ناوی نیهاد ە بكرێت بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا وە ئەلێن پێت   نەتەوەی توركمان لە هەولیر تەنها بنەمالەی ئالتی بەرماخ ە ؟ كە هەمو ئیمتیازاتت پێیان داون ؟
ئێمە لیرەدا ئەپرسین كاك نا جەنابی سەرۆكی گەمژەی هەرێم ئەمە چاكسازیەكەی تۆیە؟ بۆیە ئاگاداری دارو دەستەكەت بە لە هەولیر چونكە رۆزانیك لەمەو بەر توركمانەكانی هە ولێر لەگەلت بوون بەلام لەوە بترسە لەمەودوا پاش چاكسازییەكەی جەنابت راپەرینی خەلكی نەتەوەی توركمانی قەلا و مینارە سەر هەڵدەدات.. و دەست خۆشیش لە كوردستان پوستی بەرێز ئەكەین بۆ بڵاوكردنەوەی بابەتەكەمان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە