بۆ جاری دووه‌م، 25 خانه‌واده‌ی شه‌هیدی سنوری لقی 21 پارتی ، ئیمزا له‌ دژی فازیل ڕه‌وف به‌رپرسی ئه‌و لقه‌ بۆ بارزانی به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

Tuesday, 09/11/2010, 12:00



ئه‌مڕۆ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ به‌رۆكی باره‌گای لقی 21ی ده‌وروبه‌ری سلێمانی گرته‌وه‌، كه‌ فازیل ڕه‌وف ناسراوه‌ به‌ فازیلی مه‌لیح به‌رپرسێتی، به‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌مه‌ كه‌ 25 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ئه‌و سنوره‌، كه‌ 10 له‌ شه‌هیدانه‌ له‌ داستانی سوره‌دێی و خواكورك شه‌هید بوونه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ خودی مه‌سعود بارزانی ده‌یاناسێت و، چه‌ند جارێك كه‌س وكاره‌كه‌یانی به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان بوون و، له‌لایه‌ن فزیل ڕه‌فه‌وه‌ ناوه‌كانیان له‌لیستی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر سڕاونه‌ته‌وه‌و، ئه‌وانیش به‌ واژووی وارسه‌كانیان نامه‌یه‌كی شكاتكردنیان بۆ مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی و خودی نیچیره‌ڤان به‌رزكردۆته‌وه‌و، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو لیستی 30 كه‌سیان هاوپێچ كردووه‌ به‌و نوسراوه‌وه‌، كه‌ هیچیان پێشمه‌رگه‌نه‌بوونه‌و، كراونه‌ته‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر به‌ پشتگیری و ئیمزای فازیلی مه‌لیح!
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌لكو له‌و لیسته‌دا ناوی 4 جاشی مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ و 3 جاشی خه‌فیفه‌و 2 هاوڵاتی كه‌له‌سه‌ر كیشه‌ی به‌دره‌وشتی كوژراون، له‌گه‌ڵ ناوی خاڵی فازیلی مه‌لیح(ره‌زای بابه‌ گورون) كه‌ ئه‌من بووه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیتی یه‌وه‌ به‌ سزای گه‌ل گه‌یه‌نراوه‌، كراونه‌ته‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر!!!
ئه‌و جاشانه‌ له‌لای شێخ عه‌لی سیرینی و حه‌مه‌خانی حاجی دارا جاشبوونه‌و، ده‌ستیان له‌ شه‌هید كردنی ٦ پێشمه‌رگه‌ی سوسیالیست و یه‌كیتی و شوعیه‌كاندا هه‌بووه‌، ئه‌وجا فازیل ڕه‌وف كردونیته‌ شه‌هید!
جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌زای بابه‌ گورون خاڵی فازیلی مه‌لیحیش ده‌ستی له‌ جاسوسیه‌ت و ئاشكراكردنی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا هه‌بووه‌، جگه‌ له‌ پارتی یه‌كان!
فازیل ڕه‌وفیش خۆیشی پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ شاخ و ناو پارتی ، سه‌ربه‌ ئه‌منی سه‌رچنار بووه‌و، دواتریش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خأڵیان كوشت بۆ ئه‌وه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ تا تۆڵه‌ی بكاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی بووه‌ پێشمه‌رگه‌ی پارتی!
هه‌ریه‌كه‌ له‌ حاجی جه‌مال و كاوه‌ كه‌ریم و قادر باوه‌جان، كه‌ كارگیرانی لقی 21 ، بۆ پشتیوانی كردن له‌ كیشه‌ی ئه‌و شه‌هیدانانه‌ ، ئه‌وانیش بروسكه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی كردووه‌، به‌ مه‌رجێك ئه‌و خانه‌وادانه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌كان هیچ بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌!
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی به‌رپرسی لقی ناوبراوه‌وه‌، پێڕاگه‌یاندین : كه‌كاتێ مه‌كته‌بی سیاسی سلێمانی به‌و هه‌رایان زانیوه‌، عزه‌دین به‌رواری به‌ ئاشكرا ووتویه‌تی: ئه‌مه‌ كیشه‌ی من نیه‌، بچن كیشه‌كه‌تان به‌رنه‌ ماڵی بارزانی، چونكه‌ ئێمه‌ قسه‌مان ناخوات!
محه‌مه‌دی شێخ عه‌لی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدانی سنوری سلێمانی پارتی یه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌و 25 شه‌هیده‌ به‌ نوسراو واژووی به‌رپرسی لقی 21 سڕاونه‌ته‌وه‌و ئیمه‌ش ده‌زانین ماڤی شه‌هیده‌كانه‌ به‌لام حه‌زمان كرد كیشه‌كه‌ بگاته‌ سه‌ری ڕه‌ش، تاكو باشتر فازیل ڕه‌وف بناسن، و ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ فازیل ڕه‌وف غه‌در له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ری سنوره‌كه‌ی ده‌كات و، دواجاریش له‌ وه‌زاره‌ت كیشه‌كان یه‌كلای ده‌كریته‌وه‌!
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د پێنجوینی و ئاغاكانی سیوه‌یل، باسیان له‌و دیارده‌یه‌ش كرد، كه‌ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی شه‌هید كچ و ژنه‌كه‌ی جوان بێ و گه‌نج بێ، فازیل ڕه‌وف مه‌وعیدی ماڵه‌وه‌یان ده‌داتێ و، 4 جاریده‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ ریسوا كراوه‌، به‌ڵام سوره‌ لسه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندیك له‌ كاروباره‌كانی سنوری لق بباته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كاروباری ئافره‌تان و كه‌سوكاری شه‌هه‌یدان و سه‌نته‌ره‌كانی سنوره‌كه‌ی!
 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە