پشتیوانى KTK و زۆرێك لەئەفسەرانى ئاسایش و پێشمەرگە بۆ گەنجانى ڕاپەڕیوى هەڵەبجە.

Saturday, 26/02/2011, 12:00


گەنجان ,خوێندكاران,هەژارانى شارى شەهیدان.
دەستەڵاتى حیزبە دیكتاتۆرەكانى كوردستان وایكرد لە شارە شەهیدەكەمان هەزاران گەنجى ئەم شارە بڕژێنە سەر شەقامەكانى شار و لەو پێناوەشدا یەكێك لە پارێزەرانى گەلەكەمان بەدەستى نەزانى حیزبەكان هاوشێوەى كاكە كوردە شەهیدكرا. بۆیە ئێمە هەر لەسەرەتاوە و تائێستاش پشتیوانى گەنجانى ڕاپەڕیوى سلێمانى بوین و زۆرێك لە ئەندامەكانمان زۆر چالاكانە لەو خۆپیشاندانانەدا بەشداریانكردوە و دژ بە گەندەڵ كاران دروشمیان بەرزكردوەتەوە.
گەنجانى ڕاپەڕیوى هەڵەبجە ,بێچوە باعسەكان هیچ بەزەیەكیان بە گەنجاندا نایەتەوە و بە هیچ شێوەیەك گوێش بۆ داواكاریەكانیان ڕاناگرن.ئێمە لە 11/2 دا لەبەیاننامەیەكدا شەش خاڵمان خستە بەردەم دەستەڵاتە جاشەكە بەڵام هیچ وەڵاممان نەدرایەوە. بۆیە داواكاریەكانى ئێمەش دەخەینە پاڵ داواكاریەكانى ئێوە و لەگەڵ لەناوبردنى ئەو جاشانە سەرجەم عەرەبەكان وەك سەگ پەت لەمل دەكەین و لەو شارە شەهیدە دوریان دەخەینەوە.
بۆیە ئێمە داواكارین لە هەموو گەنجانى كوردستان بەتایبەت شارە شەهیدەكەمان كە بەهیچ شێوەیەك دەسبەردارى خوێنى شەهیدان نەبن و بەردەوام بن لە ڕاپەڕینە شكۆدارەكەیان. وە داواكارین لە سەرجەم هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بچنە ڕیزى خۆپیشاندەرانەوە و پشت لە دەستەڵاتى جاشەكان بكەن. چونكە تەنها سەركەوتن بۆ گەلەو دۆڕاوەش دەستەڵاتى دیكتاتۆر و جاشەكانە.وە پێشتان ڕادەگەیەنین كە چەند بەرپرسێك و كەسایەتى ناودارى هەڵەبجە و هەشت پلەدارى پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس پەیوەندیان پێوە كردوین و پشتگیرى بۆ داواكانى ئێمە دەربڕوە و وە ئەوەشیان پێ ڕاگەیاندوین كە بە هەموو شێوەیەك لە گەڵ خۆپشاندەراندان و ئەو كەسانەى كە فەرمانى تەقەكردن لە خۆپشاندەرانیان دەركردوە زۆر بەباشى دەناسین و چاوەڕوانى ڕوداوەكان دەكەین تاوەك ئێمەش بە فەرمى بێینە ناو خۆپیشاندەرانەوە و هەموو ئەو تاوانبارانە دەستگیر بكەین ئەگەر بەو شێوەیەى پێشتر بەردەوامبن لە دژ وەستانى خۆپیشاندەران وە ئەوەشیان پێرَاگەیاندین كە ژمارەیەكى زۆر لە هێزە ئەمنیەكان لەگەڵ ئێمەدان و دەتوانین سەرجەم دامودەزگاكانى دەستەڵات كۆنتڕۆڵ بكەین و داواش لە خۆپیشاندەران دەكەن ىكە بەردەوام بن لە خۆپشاندان و ئەو پۆلیس و ئاسایشانەى تائێستا بۆ جاشەكان كاردەكەن پشتیان تێ بكەن و بێنە ڕیز ئێمەوە .
بۆ پێشەوە بۆ بەدەست هێنانى ئازادى بۆ لەڕیشە دەرهێنانى جاشەكان.
بژى ئازادى, بژى گەل, بژى گەنجانى ڕاپەڕیوى كوردستان

KTK
25/2/2011
هەڵەبجەى شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە