کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پێموایە (ئەردۆگان)یش بەچەشنى سەدام خزمەتى كورد دەكات !

Monday, 06/09/2010, 12:00




تاكو سەدام نەهاتە سەر كورسى دەسەڵات میللەتى كورد خاوەن هیچ هەنگاوێكى بەرەو پێشوەچون و وریاكەرەوەى هەستى نەتەوایەتى ئەوتۆى خۆى نەبو ، بەڵام كاتێك سەدام بەچەشنى هیتلەر ڕفتاریكرد وەك چۆن هیتلەر هەمو جولەكەكانى بەئاگاهێناو یەكى خستن ، دیارە گەر قەسابخانەو فڕنى سوتاندنى هۆلۆكۆست و زەبرو زەنگى نازیەكان نەبوایە ، بێگومان جولەكەكان وەك ئێستا بەرهەمدارو دەست ڕۆیشتوى دنیا نەدەبون ، چونكە میللەتى پەرتەوازەو بێئاگا تەنیا شەق و تێهەڵدان و چەوساندنەوە یەكیان دەخات ، بۆیە گەر یەكبون و یەكێتیەكى میللى بێتەكایەوە بەخوێنى بەشێكیش لەمیللەت هێشتا باشترە لەوەى گەلێك هەست بەبونى خۆى نەكات و لەو دنیایەدا نزمترین ئاستى بۆ دیارى بكرێت ، كاتێك جولەكە لەفڕنى دەسوتێنرێت بێگومان دیارە بونى كاریگەرە ، بۆیە بەم شێوە دڕندانەیە ڕفتارى لەگەڵ دەكرێت ، كوردیش لەگەڵ سەدام هەمان تاس و حەمامەكەى هیتلەرو جولەكە بون ، سەدام بەهەموو شێوەیەك ویستى بەئاگامان بێنێت و پێمان بڵێت ئەى كورد ئێوە هەن و بونتان كاریگەرە ، بۆیە خۆفرۆشانتان بەجاش قبوڵ دەكەم و ناپاكانتان بەسیخوڕ وەردەگرم و كیمیابارانتان دەكەم و ژن و منداڵ و پیرو پەككەوتەتان زیندە بەچاڵدەكەم و گوندو ئاوایى و شارو شارۆچكەتان خابور دەكەم و لەكۆمەڵگا زۆرە ملێكان چێنشیتان دەكەم و هەرچواردەورەشتان بەڕەبیەو چاودێرى توند گەمارۆ ئەدەم ، سەدام كوردى وەك جولەكە دژ بەئاینى ئیسلامى پێناسەى كرد ، بۆیە پەلەمارە دڕندە گەورەكانیشى بۆ سەر میللەتى كورد ناو لێنا ئەنفال ، بەڵام جیاوازى نێوان گەلى كورد و گەلى جولەكە سەركردەكانیانە ، سەركردەكانى جولكە توانیان هەموو گەلى جولەكە یەكبخەن بەشێوەیەك هەمو ژمارەى ئەو جولەكەى لەم دنیایە هەیە بیكەنە یەك گیان و یەك جەستە ، بۆیە لەساڵى 1948وە تاكو ئێستا چوار جولەكە بەدەستى جولەكە كوژراوە كێ دەڵێ جگە لەئیسحاق ڕابین سێیەكەى تر بەقەزاو قەدەر نەكوژراوە؟ كەچى سەركردە كوردەكان لەماوەى تەنیا حەوت ساڵى دواى ڕاپەڕین سى و شەش هەزار گەنجى كوردیان كەو كوژى لەیەك كوشت ، كەكەسێكیش ناتوانێ بڵێت لەو ژمارە زۆرە یەك كەسیان بەقەزاو قەدەر كوژراوە ، چونكە هەموى لەبەرانبەر بەیەك بەنیشاندانان تەقەیان لەیەك كردوە ، كورد گوتەنى (كەو كوژى گولەیان بەیەكەوە ناوە) ، كەواتە دواكەوتن و شپرزەو پەرتەوازەیى و بێسەرو بەرى و خۆخۆرى میللەتى كورد لەئەستۆى سەركردەكانیەتى ، خۆ ئەگەر هەریەك لەو سەركردانەى كورد كەنازى ڕابەرایەتیكردن بەسەر میللەت دەفرۆشن بەهەمان ڕفتارەوە سەركردەى جولەكەبوایەن حەفت زەمان بوو بەدەردى (ئیسحاق ڕابین) چووبون ، كەواتە گەر سەركردەكانى كورد لەتاقى كردنەوەى دڵسۆزیان بۆ گەل دەرنەچن چاوەڕێى چیان لێدەكرێت و چۆن دەتوانن سود لەو خزمەتە گەورەیە وەربگرن كەسەدام حوسێن پێشكەشى كوردى كرد ،
سەدام و ئەمەریكا و كورد .
سەدام لەسەرەتاوە پیاوى ئەمەریكابو هەربەپرس و ڕاسپاردەى ئەمەریكا شەڕى لەگەڵ كۆمارى ئیسلامى ئێرانى تەمەن یەك ساڵەكرد ، دەتوانین بڵێن سەرەتاى خزمەتى سەدام بەكورد لەو شەڕەوە دەستى پێكرد ، چونكە هەموو هێزە یەكە تایبەتەكانى كەڕێگاوبانى سەربازیان دروستدەكرد لەناوچە جیاجیا و گوندە دورە دەستەكانى كوردستان هەموى كشاندەوە ، گەرئەوشەڕە نەبوایە ، ڕژێمى بەعس نێوان هەموو گوندەكانى دەكردە جادەو چواردەورى هەمو گوندێكیشى دەگرت و بەتەواوى كوردستان دەخستە ژێر چەپۆكى دڕندانەى خۆیەوە ، وەك چۆن پێش هەڵگیرسانى شەڕەكە مەڕدارەكانى عارەب هەتا قولاى ناوچە كورد نشینەكان هاتبون و هەموشیان چەكیان پێبو واباس دەكرێت مێگەلیان لەتەبارەو كشتوكاڵى كورد نەدەگێڕایەوە ، بەڵام كاتێك بۆ پێداویستى شەڕى ئێران هەموو بنكە سەربازى و كەرەسەكانى كشاندەوە ، یەكسەر پێشمەرگە بەدەركەوتنەوە و گوندەكانیش بونە مەڵبەندى گیانى شۆڕشگێڕى و وەرگرتنى پێشمەرگە ، شەڕى نێوان عێراق و ئێران بوە دەرفەتێك بۆ ئەوەى ئێران یارمەتى شۆڕشى كورد بدا ، بۆیە هێزى پێشمەرگە بەزوترین كات گەشەى كردو یەكسەر دەستى كرد بەچالاكى تاكارگەیشتە ئەوەى ڕژێم گورزى پێشمەرگەى پێ لەهێرشى ئێران پێناخۆشتربێت ، بێگومان ئەمەریكاش لەو زەبروەشاندنەى هێزى پێشمەرگەو كاردانەوەى سەدامیش بێئاگانەبو، چونكە لاى هەمولایەك ئاشكرایە لەگرتنەوەى شاروچكەى (فاو)ڕاستەو خۆ ئەمەریكا بەشدارى شەڕى كرد و بەموشەكە ئاراستە كراوەكانى بەمانگى دەستكرد هەمو پردو ئیمكانیەتیە ستراتیژیەكانى ئێرانى لەگەڵ ئەم هێزەى لەفاو بوو بڕى ، ئینجا لەشكرى سەدام هێرشى بۆ گرتنەوەى فاو دەست پێكرد ، كەواتە ئەوكاتى مانگە دەستكردەكانى ئەمەریكا تەواو لەسەر ئاسمانى عێراق بونەو ئاگەدارى هوردو درشتى كارەساتى هەڵبجەو ئەنفال و تەختكردنى گوندەكان بوونە ، بەڵام چونكە ئەوكاتى سەدام لەخزمەتى بەرژەوەندیان دابوو خۆیان لەوكارەساتە ئینسانیە گەورەیە گێلكرد ، بەڵام كاتێكیش بینیان (سەدام حسین) فەرماندەیەكى چاونەترسى بێوێنەیەو هەمو فەرمانەكانى سوپا سەدلەسەد جێبەجێى دەكات ، نمونەى بەجێگەیاندنى فەرمانەكانى سەدام لەگرتنەوەى (فاو) و زیندە بەچاڵكردنى هەشت هەزار بارزانى و كیمیا بارانكردنى هەڵبجە و لەناوبردنى دەیان هەزار كەسیش لەشاڵاوى بەناو ئەنفال و خاپوركردنى ژمارەیەكى یەكجارزۆر لەگوندو شارۆچكەى كوردنشین ، بەتەواوى ئەو ڕاستیەى سەلماند كەسەدام نەوەك سەرۆك كۆمارێكى ئاسایى نییە ، بەڵكو ئەو فەرماندەیەكە سوپا بەزیادەوە فەرمان و بڕیارەكانى جێ بەجێدەكات ، ئەى هەر بەفەرمانى فەرماندەیى سەدام نەبو لەگرتنەوەى فاودا (52585)* سەربازو ئەفسەرى عێراقى خۆیان بەكوشتدا تاكو فاویان گرتەوە لەدەست سوپاى ئێران ، ڕاستە ئێرانیش (35)هەزار سەربازى لەو شەڕە لێ كوژرا ، بەڵام كوژران لەبەرگرى لەگەڵ كوژران لەهێرشبردندا جیاوازى زۆرە ، گەر هەرسوپایەك لەهێرشكردن لەكوشتن نەترسا بێگومان لەشكرێكى یەكجار مەترسى دارە وەك هێزەكانى هیتلەرو سوپاى سورى سۆڤیەتى سەردەمى ستالین ، ئینجا لەسەر ئەوەى كەسەدام خۆشى توشى سەر سوڕمان هاتبو بۆیە دواى وەستانى شەڕەكەى لەگەڵ ئێران سەردانى فاوى كردو وتى: زیاتر لەدەملیار گولە لەو شەڕە تەقاندراوە سەدام وتى: بستێك زەوى نابینیەوە لەفاو گولەى بەر نەكەوتبێت ، ئەو شەڕە ڕوى ڕاستەقینەى سەدامى دەرخست كەبەڕاستى فەرماندەیەو سوپا ناتوانێت بەهیچ شێوەیەك فەرمانى سەدام پشت گوێ بخات ، هێرشى كیمیاوى سەر هەڵبجەو كوشتنى ژن و منداڵیش هیچ گومانێكى نەهێشتەوە لاى خەڵك بەگشتى و لاى شارەزایانى سیاسى و سەربازى بەتایبەتى ، ئەوجا سەیركە سەدامێك خاوەن بڕیارو فەرمانى لەو جۆرەبێت و پەنجەش لەئیسڕائیل ڕاشڵەقێنێ و هەڕشەى سوتانى لێبكات ، ماقول نییە ئەمەریكا ئەوها دەستەو وەستان بوەستێ و چارەیەك لەسەدام ناكات ، سەدام وایزانى لەبەرئەوەى لەگەڵ ئەمەریكا دۆستەو شەڕى هەشت ساڵەى دژى ئێران بۆ كردوە هەرچیەك دژى ئیسڕائیل بڵێت دەنگ ناكاتو پێى قبوڵدەكرێت ، سەدام بێئاگابو لەوەى كەوتت ئیسڕائیل ماناى ئەمەریكا چونكە ئیسڕائیل و ئەمەریكا وەكو كوڕو باوكێك وانە كەباوكەكە هەموو دنیاى هەبێت و تەنیا تاقە كوڕێكیشى هەبێت بێگومان گەر زۆریش لەخۆى خۆشترى نەوێ ئەوە بێگومان كەمتر نییە ، ئەى ئەوە ئەمەریكا نییە ئاسایشى نەتەوەى خۆى و ئیسڕائیلى پێكەوە گرێداوە ، كەواتە هەركەسێك بەڕاستى نەوەك بەدرۆ هەڕشە لەئیسڕائیل بكات ئەوە ئەمەریكا نەخشەو پلانى دۆزەخى بۆ دەكێشێت بۆئەوەى توشى كێشەو گرفتى سەختى ناو خۆیى و ئابورى و سیاسى و سەربازى بكات ، ئێستاش دەبینین (ڕەجەب تەییب ئەردۆگان)هەمان بەرنامەى سەدام دوبارە دەكاتەوە بەكەمێك بەجیاوازتروە ، لەوانەشە كەمێك كاتیشى زیاتر بوێت ، چونكە سەدام لەدواى شەڕ وەستانى لەگەڵ ئێران كەمتر لەدوساڵ ئەمەریكا بەڵایەكى گەورەى بەسەرهێنا ، هەر وەك لەمەوپێش ئاماژەم پێدا لەبەرئەوەى سەدام خۆشى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان بو كەڵكى ئەوەى نەبو پیلان دژى زۆر دوا كەوێ ، بەڵام ئەوەى ئەردۆگان جیاوازیەكەى ئەوەیە ئەو فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى توركیا نییە ، بەڵام ئەو دەیەوێ هەم خۆى بەقارەمان دەرخات و هەمیش ڕۆڵى كاریگەرى سوپاش كەمكاتەوە ، چونكە سوپا لەسەر بیرى ڕەگەز پەرستى عەلمانى دامەزراوە كەلەگەڵ بیروبۆچونى ئیسلامخوازانەى ئەردۆگان و پارتەكەى یەك ناگرێتەوە ، بەڵكو ئەوان لەهەوڵدان لەڕێگاى دەنگدان بەگۆڕینى دەستورو یاساوە كارێك بكەن كەدەست بەسەر سوپاش دابگرن و لەشكرى گەورەى توركیاش لەڕێڕەوى كەمالیەت لابدەن و بیهێنە سەر ئەو ڕچە ڕێگایەى كەخۆیان مەبەستیانە ، بێگومان گەر سوپاى توركیا لەجەنەڕالە كمالیە عەلمانیەكان داڕندرا ، ئەوكاتى پێوەندیەكانى ئیسڕائیل و توركیا كۆتایى دێت ، چونكە لەبنەڕەتەوە ئەو پێوەندیە لەسەر بنچینەى بەرژەوەندى هاوبەشى سەربازى و هەواڵگری دامەزراوە ، ئینجا ئایا ئیسڕائیل و ئەمەریكا دەرفەت بەئەردۆگان دەدەن لەدەوڵەتێكى گەورەو گرنگى وەك توركیا ئەو پیلانەى سەر بگرێت ، لەكاتێكدا بێپشتیوانى سوپاش ئەردۆگان پارتەكەى زۆر جێگاى مەترسین بۆ لاوازكردن و ناوزڕاندنى ناوبانگى ئیسڕائیل كەئەم سوكایەتى پێكردنەش لاى جولەكەكان بەقەد موشەك بارانكردنیان وایە ، ئەگەریش ئەردۆگان و سەرانى حكومەتى توركیاش لەپیلانى ئەمەریكا نەترسن و پشتیان بەئەمەریكا قایم بێت بڵێن توركیا هاوپەیمانى ئەمەریكایەو چەندین ساڵ دژى یەكێتى سۆڤیەت بوەو ئێستاش لەبەر هەڵكەوتەى شوێنە جوگرافیەكەى بۆ ئەمەریكا گرنگەو ئەمەریكا نایەوێت توركیا لەخۆى توڕەبكات ، بەڵام هەڵگەڕانەوەى حكومەتى توركیا بەلاى ڕۆژ هەڵات و جیهانى ئیسلامى و پشتگیرى زۆرینەى گەلى توركیاش لەو هەنگاوانەى ئەردۆگان و پارتەكەى ، وا لەئەمەریكا دەكات توركیا توشى كێشەو گرفتى هەمەجۆر بكات بۆ ئەوەى نەپڕژێتە سەر بەردەوام نوێكردنەوەى كێشەى فەلەستین و گەمارۆ هەڵگرتنى سەر كەرتى غەزە و دژایەتى كردنى ئیسڕائیل ، لەكاتێكشدا سەدام لەسەر بیرى نەتەوەیى هەڕشەى لەئیسڕائیل دەكرد نەك ئیسلام ، بەڵام ئەوەى ئەردۆگان لەسەربیرى ئیسلام خوازانەیە كەزۆریش لەبیرى نەتەوەیەكەى سەدام ناڕەحترو قێزەوەنتریشە بەلاى ئیسڕائیل و ئەمەریكاشەوە ، بۆیە چاوەڕێى پیلانى كوشندەى ئەمەریكاو ئیسڕائیلى دژى توركیا دەكرێت ، هەرچەندە ئەم سێ دەوڵەتە ماوەیەكى زۆر هاوكارى یەك بونە بۆ لەناو بردنى شۆڕشى كورد لەتوركیا ، ئیسڕائیل و ئەمەریكاش بێئەوەى ڕەچاوى بارى گوزەران و هەستى چەندین ملیۆن كورد لەتوركیا بكەن چون سەركردەى خۆشەویست و قاڕەمانى شۆڕشى كوردى توركیایان بەقۆڵبەستراوى تەسلیمى ڕژێمى توركیاى فاشى كرد ، كەبەوكارە نامرۆڤانەیان دڵى ملیۆنان كوردیان هێنایە گریان و هەزاران دڵۆپ لەفرمێسكیان لەچاوى ژنان و كچانى كوردیان هێنایە ڕژان لەپێناو سەركردە ڕوحیەكەیان ، بەڵام ئایا ئەم تاوانە گەورەیەو هەزاران تاوانى تر نابێتە هۆكارێك بۆ بەڵاو فیتنەیەك كەبەرۆكى توركیا بگرێت و دۆستایەتى ئەمەریكاو ئیسڕائیل لەدەست بدات ؟ من دڵنیام ئەردۆگان بەدژایەتى كردنى ئیسڕائیل خزمەتێكى گەورەى كورد دەكات ، نەك بەسەردانى ناوچە كوردنشینەكان ، سەدامیش نەوەك هەر زۆر سەردانى ناوچەى كوردستانی دەكرد بەڵكو ئەو جلى كوردیشى لەبەر دەكرد و تەواو دانى بەبونى كورد نابو لەعێراق ، بەڵام ئەو كورد بونەى سەدام دەیویست كورد بونێك بو لەژێر زەلیل بونى جاشایەتى و بەعسایەتى ، ئەوەى ئێستاش ئەردۆگان پێوەى هەڵدەستێ بەرانبەر بەمیللەتى كورد لەتوركیا هەمان سیناریۆكانى سەدامەو ئەو سەردان و قسە لوسانە هیچ خزمەتێك بەگەلى كورد ناكات ، بەڵكو دژایەتى و خۆهەڵكێشانیان بۆ بونە پاڵەوانى مێژویى لەدژایەتى ئیستعمارو زایۆنزم ئەوكاتى هەنگاوى خزمەتكردنیان بەكورد دەست پێدەكات هەروەك سەدام و بەعس ، بەبۆچونى من زەمانە بەرەو ئەو پێشبینیەى من خستمە ڕو هەنگاو دەنێ ، ئەمەو ڕێز گرتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزیش لاى ((pkk و ئاگر بەستیشى لەو مانگەدا ، ئاماژەیەكى ڕونە كەخواى كاربەجێ زەمانە بەرەو بەرژەوەندى كوردى توركیا هەڵدەسوڕێنێ ، تائەو ئاستەى گەلى كوردیش لەكوردستانى باكور بەچەشنى هەرێمى كوردستان ڕاپەڕین بەرپا بكەن و لەكوردستانى باشوریش باشترببن ، چونكە دڵنیام كوردى توركیا وەك كوردى هەرێمى كوردستان ناكەونە كوشت و بڕى یەكدى لەبەرئەوەى سەركردەكانیان زۆرترین ئازار لەجیاتى میللەتەكەیان دەچێژن ، نەوەكو وەك گەلى كورد لەهەرێمى كوردستان لەداخى سەركردەكانیان ئازار بچێشن و سوڕەتى (الفاتیحە)ش بۆ سەدام بنێرن .
* ئەم ژمارە كوژراوە سەدام حوسێن وتى : لەچاوپێكەوتنى لەگەڵ سەرنوسەرى ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لەدواى وەستانى شەڕى نێوان عێراق و ئێران .
هەروەها هەر لەو چاوپێكەوتنەدا سەدام ژمارەى فیرارەكانى كوردیشى ئاشكرا كرد كە وتى : ژمارەیان 200000 دوو سەد هەزاركەس بو ، وتى : گەر ئەو دوسەد هەزارەش لەخزمەتى سەربازى بوایەن ژمارەى فەیلەقەكانى سوپامان لەحەوتەوە دەبوە هەشت و زۆرترین زەرەرو زیانمان لەئێرانییەكان دەدا .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە