روون كردنەوەیەك لە ریبین محسن ئاوارەوە بۆ نوسەری بابەتیك لە كوردستان پوست
Sunday, 09/10/2011, 12:00
حهیف بۆ كەسانیك كە تاوەكو ئیستا كە ناتوانن دیموكراسیەت وەكو خۆی هەزم بكەن بۆیە هەر كاتیك كە شكست دەهینن هەلدەستن بە تەشهیركردنی كەسایەتیەكان , هەرجەندە بە بیوستى نازانم وەلامی ئەو جۆرە كەسانە بدەمەوە , بەلام حەزم كرد راستی بابەتەكە بۆ خوینەری ئەزیز بشت راست بكەمەوە لە بەرواری 7-10-2011, لە بارەگای یەكیتی نووسەرانی كورد كۆنفرانسی بنكەی رۆشنبیری كەلاویژ ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی جەندین كەسایەتی و نووسەر و رۆشنبیر و هونەرمەندانی ئەندام و دادوەری بەریز ... جا كەمن خۆم پالاوت بۆ پۆستی ئیدارى ئەو بنكەیەو دەنگی یەكەمم بەدەست هینا , جیگای داخە ناحەزانی من و باوكم لەو ماڵپەرە نووسینێكی نا ئەدەبانەیان لەسەر ئێمە نووسیوە بەناوی (سیف الئاوارە) دەبێ هەموو لایەك ئەوە بزانن كە باوكم (موحسین ئاوارە)ی پیشمەرگە و خاوەن هەڵویست و قەلەمی پاكە و معمر قەزافی نیە وە نە منیش كەمتمانەی ئەو هەموو رۆشنبیر و هونەرمەند و نووسەرانی ئامادەبووی هەلبژاردنم وە دەست هیناوە سیف الاسلام بم ... من لە دەرجوانی كۆلیژی هونەرەجوانەكانم و هونەرمەندێكی شیوەكاری و رابردووێكی پاكم هەیە وەك هەر گەنجیك خۆم بەشیاو زانیوە كە بۆ ئەم پۆستە خۆم هەڵبژیرم , رەنگە ئەگەر شیاوی ئەو شوینە نەبووبام نە باوكم ریگەی ئەدام خۆم هەڵبژیرم و نەدەنگی ئەو هەموو رۆشنبیرو كەسایەتی و هونەرمەند و نووسەرانەم وەدەست دەهینا .. لە كاتێكدا سوباسی ئەو بەریزانە دەكەم كە متمانەیان پێ بەخشیم بۆ ئەم پۆستە , هەموو لایەك ئاكادار دەكەمەوە كە تەواوی توانام دەخەمە گەر بۆ خزمەت كردنی ئەدیب و نووسەر و رۆشنبیرو هونەرمەندان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست