گۆنگره‌ی یه‌کێتی و گه‌مه‌ی سیاسی

Saturday, 12/06/2010, 12:00



خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نیه‌ سیاسیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چاویان بڕیبووه‌ کۆنگره‌ی یه‌کێتی و هه‌ریه‌ك لای خۆیه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندی خۆی بۆ ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان سه‌ره‌نجامه‌که‌ی هه‌ر 22 له‌سه‌ر حه‌وت ده‌رده‌چوو، به‌هۆی مێژووی دێرینی ئه‌و حیزبه‌و ناسینی که‌سایه‌تیه‌کان تێیاندا به‌ڵام له‌و لاشه‌وه‌ گومانی موفاجه‌ئه‌ ده‌کرا، چونکه‌ هه‌ندێك جار ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌وترێت ده‌کرێت له‌ گۆنگره‌دا پێچه‌وانه‌که‌ی ببینرێت هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گۆنگره‌ مانای ڕاستی خۆی هه‌ڵبگرێت توانای ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام یه‌کێتی له‌ داخی گۆڕاندا هه‌ر حه‌زیات به‌ ببیستنی ئه‌و ووشه‌ نی یه‌ به‌چاك و خراپ، هه‌ربۆیه‌ بینیمان که‌ کۆنگره‌ مه‌سره‌فه‌که‌ی خۆشی ده‌رنه‌هێناو خۆزگا هه‌ر نه‌به‌سترایه‌، مام جه‌لال له‌ جێگه‌ی خۆیدا مایه‌وه‌ که‌ به‌ گشت پێوه‌ره‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ته‌مه‌نی خانه‌نشینی هه‌ر ده‌مێکه‌ تێپه‌ڕاندووه‌، له‌و لاشه‌وه‌ خێزانی و خوشکی خێزانی و کوڕه‌کان به‌ ته‌واوی و ڕاسته‌خۆ گلانده‌ ناو گه‌مه‌ سیاسیه‌که‌وه‌، ئه‌و ڕه‌سمیه‌ته‌ی که‌ درا به‌ کۆنگره‌و میوانداری ئه‌و هه‌موولایه‌نه‌ی که‌ به‌ژداریان له‌ گۆنگره‌دا کرد ئه‌گه‌رچی من هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ی ئێسته‌م ده‌کرد به‌ڵام له‌ولاشه‌وه‌ ئه‌و گومانه‌ دروست ده‌بوو که‌وا هه‌ندێك له‌ سه‌رکرده‌کان جه‌زبه‌ بیانگرێت و جێگاکه‌یان بۆ که‌سانی تر چۆڵ بکه‌ن له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ مام جه‌لال ده‌بوو خۆی خۆی هه‌ڵنه‌بژرادایه‌ته‌وه‌و خۆی بۆ کاری تر یه‌کلای بکردایه‌ته‌وه‌، نه‌وه‌ك هه‌وڵی ڕازی کردن و دژایه‌تی کردنی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌س خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌ق وابوو پێش چه‌ند مانگێك به‌لانی که‌مه‌وه‌ ڕکه‌به‌ری بۆ دروست ببوایه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی بکردایه‌ وه‌ك چۆن له‌ جێگه‌کانی تری دونیا ده‌ی بینین، به‌بۆچوونی ئێمه‌ گه‌ر یه‌کێتی له‌م ڕێڕه‌وه‌ی ئێسته‌ی خۆی لانه‌دات ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دروستبوونی باڵی تری لێ بکه‌ین، هه‌روه‌ك باڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و دکتۆر به‌رهه‌م به‌ ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌کرا، چونکه‌ ناتوانرێت کات هه‌روا به‌فیڕۆ بڕوات و چاوه‌ڕوانی کۆنگره‌یه‌کی تر بکرێت، که‌ خوا خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت که‌ی ده‌به‌سترێت و زۆریش ئه‌سته‌مه‌ ته‌مه‌نیش ڕێگه‌ی مام جه‌لال بدات له‌ کۆنگره‌ی داهاتووا به‌ژدار بێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە