لیستى مامۆستایانى یه‌كگرتوو به به‌ڵگه‌وه زیاتر له 50 خروقات دژ به لیسته‌كه تۆمار ده‌كات له هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى مامۆستایان دا
Friday, 26/11/2010, 12:00
وه‌ك دوباره كردنه‌وه‌ى ئه‌زمونیان له تۆمار كردنى خروقات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، درِاندن و شێواندنى پۆسته‌ر و ریكلامى لیستى مامۆستایانى یه‌كگرتوو به‌رده‌وامى هه‌یه و تا ئیستاش زیاتر له 50 خروقات كه دژ به‌م لیسته كراون به به‌ڵگه‌وه تۆمار كراون.
نه‌یارانى لیستى مامۆستایانى كگرتوو به‌تایبه‌ت لیستى هاوبه‌شی یه‌كێتى و پارتى له برى ململانێى سه‌رده‌میانه وشێوازى پێش كه‌وتوى ریكلام و پرِوپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به شێوازێكى دوور له هه‌موو پێودنگێكى دیموكراسیانه كه‌وتونه‌ته درِاندن و شێواندن و لێ كردنه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كانى مامۆستایانى یه‌كگرتوو له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان دا.
له‌باره‌ى ئاستى خروقاته‌كانى چه‌ند رِۆژى رِابردوو به‌رامبه‌ر لیستى مامۆستایانى یه‌كگرتوو تۆمار كراون رِێبوار عه‌لى وته‌بێژى لیسته‌كه به كوردیوى رِاگه‌یاند به‌ڵگه‌ى پێویستیان لایه له‌سه‌ر جۆرى خروقاته‌كان و له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى سلێمانیشدا كه له‌لایه‌ن حیزبی نامۆماستاوه كه له كۆمیته‌كانى حیزبی ده‌سه‌لاَته‌وه رِه‌وانه كراون ده‌وامى فه‌رمى رِاگیراوه و ئێمه‌ش سكالاَ ۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
وته‌بێژى لیستى مامۆستایانى یه‌كگرتوو وتیشى له زۆرێك له قوتابخانه‌كاندا رِێگرى له پرِوپاگه‌نده‌ى لیسته‌كه‌مان كراوه له لایه‌ن به‌رِێوبه‌رى قوتابخانه‌كان كراوه.
ناوبراو وتیشى زیاتر له 50 خروقات تاوه‌كو ئێستا تۆمار كراون و به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ لیژنه‌ى بالاَى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
پێویسته بوترێت ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى لیسته‌كان بۆ كۆنگره‌ى 12ى یه‌كێتى مامۆستایان ماوه‌ى 10 رِۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له سه‌عات 12ى شه‌وى 30/11/2010 كۆتایی پێ ده‌هێنرێت.
سلێمانى ـ دیار فاروق
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست