کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌شاری یۆتۆبۆری سیمیناریک بۆ دووه‌م شه‌هیدی قه‌له‌م

Tuesday, 18/05/2010, 12:00



سوید یۆتۆبۆری 12/5/2010
کاتژمێر4ی سه‌رله‌ئێواره‌ له‌وولاتی سوید له‌شاری یۆتۆبۆری سیمیناریک بۆ دووه‌م شه‌هیدی قه‌له‌م به‌رێوه‌چوو،سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که‌ ده‌قیقه‌یک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هید زه‌رده‌شت عوسمان، دواتر له‌لایه‌ن به‌کرئه‌حمه‌د نوێنه‌ری ده‌زگای هاوپشتی ووته‌ی راگه‌یاندنی ده‌زگاکه‌ خوێندرایه‌وه‌ هه‌رله‌ووته‌کانی به‌کر باسی له‌ ووتاره‌کانی زه‌رده‌شت عووسمانی ده‌کردوو که‌ بائێمه‌ راستگۆیانه‌ بروانینه‌ حه‌قیقه‌ت که‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ناو ببردرین ئه‌وه‌تا له‌هه‌موو دونیا رۆژنامه‌نووسان شتی زۆرخراپتر له‌سه‌ر ده‌سه‌لات ده‌نووسن تیرۆریش ناکرێن،دوابدوای ئه‌وه‌ هه‌ریه‌ک له‌پارت ولایه‌نه‌کان په‌یامی خۆیان خوێنده‌وه‌ وه‌ک،نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌شاری یۆتۆبۆری و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و شه‌مال علی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان وکامیل مه‌حه‌مه‌د له‌کۆمه‌له‌ی سۆسیال ودیموکراتی کورد له‌سوید و ریکخراوی په‌نابه‌رانی بێسنوری ئێران و ریکخراوی دیموکراتی ئاشتی که‌رکووک و خویندکارانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان وخاچی سوری سوید و لاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌سوید وه‌ رادیۆی دیالۆک، هه‌ر یه‌ک له‌م حزب وپارت و ریکخراوانه‌ توانیان یه‌ک ده‌نگن بن و ئیدانه‌کردنی دووه‌م شه‌هیدی قه‌له‌م زه‌رده‌شت عوسمان بکه‌ن وامان به‌باش زانی بتوانین له‌نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ل چه‌ن که‌سیک سه‌باره‌ت به‌تیرۆرکردنی شه‌هید قه‌له‌م بدوین،
به‌هرۆز حه‌مه‌ خورشید له‌باره‌ی مه‌رسیمه‌که‌وه‌ ووتی،دیارده‌ی تیرۆر تۆقاندنی ده‌نگی ئازاد به‌داخه‌وه‌ له‌دوای سالی 1991 که‌ده‌بوو پێچه‌وانه‌بێت به‌دوخه‌وه‌ گه‌شه‌ی سه‌ن که‌چی ئێمه‌ش رۆژانێک بوو قه‌له‌م به‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌لات بووین به‌لام ئه‌وکاتیش
ترس وتۆقاندن به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌ بوێره‌کانی ناوده‌سه‌لات هه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ زۆرێک هه‌لهاتن به‌لام ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ده‌یبینین رێژه‌یکی گه‌نج جی دلخۆشکه‌ره‌یه‌ ئازاو بوێرانه‌ له‌رووی رۆژنامه‌ی ئازاده‌وه‌ ئه‌توانن ده‌نگه‌کانی خۆیان بلێن هه‌رچه‌نده‌ هه‌ره‌شه‌و تۆقه‌ن زیاتره‌ چۆته‌ بواری جی به‌جی کردنه‌وه‌ وه‌ک تیرۆرکردنی کاکه‌ زه‌رده‌شت،تاچه‌ن ئه‌م تیرۆرکردنه‌ ده‌خه‌نه‌ پال ده‌سه‌لاتی کوردی،رۆژنامه‌ نووسێکی گه‌نج نه‌خۆی نه‌ بنه‌ماله‌که‌ی کێشێکی خێزانیان نه‌بێت کورێکی کابرایکی ده‌وله‌مه‌ند نه‌بێت تابلێم له‌پێناوی پاره‌سامانه‌ کاتژمێر8ی به‌یانی له‌به‌رده‌م کۆلیژدا به‌وشێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خودی ده‌سه‌لات خۆشی نه‌بێت به‌شێویکی ناراسته‌وخۆ ده‌سی تیا هه‌یه‌ چونکه‌ ده‌سه‌لات لێره‌ ده‌یسه‌لمێنی لێره‌دا شکستی هێناوه‌ له‌ پاراستی ئاسایشی
ئه‌و هه‌رێمه‌ی شانازی پێوه‌ده‌کات من لێره‌وه‌ له‌ خودی ده‌سه‌لات ده‌پرسم کوای ده‌زگای دژه‌تیررتان له‌کات هه‌لبژاردندا بووبوونه‌ گورگیکی ره‌ش له‌هه‌رێم دا،ئه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌کوی بوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگابگرێت له‌ تیۆرکردن ورفاندنی گه‌نجێ وه‌کو کاکه‌ زه‌رده‌ش،پێشره‌وی شه‌هید سیروان ده‌نگی خۆی خسته‌ پال ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس وخویندکار زه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ن ووتی کۆی کۆمه‌لگای کوردی له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایدا چه‌ندکارێکی نامرۆڤانه‌ درندانه‌ی کرد که‌بۆخۆمان ته‌واوی ده‌سه‌لاتی کوردی خستۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌توانین ده‌سه‌لاتی کوردی بخه‌ینه‌ ژێر گومانه‌وه‌ بۆچی ته‌نها له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایدا له‌گه‌ل هاتنی ته‌وژمێکی رۆشنبیری له‌ کوردستان ته‌نها رۆژنامه‌ ئازاده‌کان تیرۆرده‌کرێن بۆچی ئه‌و قه‌لامانه‌ی ده‌یانه‌ی کون وقوژبنه‌ تاریکه‌کان رۆشنبکرێنه‌وه‌ تیرۆرده‌کرێن ئه‌مه‌ به‌راستی بۆجی برسیار بۆته‌واوی کوردستان و رۆژنامه‌نووسان من پێم وایه‌ ده‌ستێک هه‌یه‌ له‌ ژێره‌وه‌ بۆ ئه‌م کاره‌تیرۆرستیانه‌وه‌، ئه‌م ده‌سته‌ ناره‌خه‌ت نیه‌ دۆزینه‌وه‌ ته‌نها په‌رده‌یک پۆشێکی زۆرساده‌ دروه‌ په‌رده‌کراوه‌ ته‌واوی کۆمه‌لگای کوردی ده‌زانێت کێن ئه‌وانه‌وه‌ کێ یان له‌پشته‌،لێره‌وه‌ درودووسلاو بۆگیانه‌ شه‌هیدی قه‌له‌م سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ شه‌هیدزه‌رده‌شت ده‌گینم هه‌رلێره‌وه‌ ده‌مه‌ویت بلێم ئێمه‌ وه‌ک وکۆمه‌له‌ی لاوانی گۆران سه‌رۆکی هه‌رێم به‌به‌رپرسی و سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌روه‌ها موخابه‌رات وده‌زگاکانی هه‌ولێر به‌رپرسیاری یه‌که‌م ده‌زانیین نه‌ک دۆزینه‌وه‌ی به‌لکو به‌دادگای کردنیان ئه‌و تاوان بارانه‌ به‌لام له‌ دادگایکی عادیلانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هه‌ست نه‌که‌ین له‌ده‌سه‌لاتێک داین تیرۆرمان ده‌کات،وه‌ک و چالاکێکی بواری گه‌نجان پێتان وایه‌ که‌تائێستا تیرۆرستانی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ تیرۆرستانی شه‌هید زه‌رده‌شت بدۆزرێته‌وه‌،من پێم وابووه‌ هیچ کات دۆزینه‌وه‌یان سه‌خت نه‌بوو به‌لام نازانم کیسی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ به‌چوێیان گه‌یناند ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌ئێستاوه‌خه‌ریکه‌ سیناریۆ دروست ده‌کرێت په‌رده‌پشی بۆ بکرێت، لوپرسیاریکی ترمان ئایا دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی سۆارن و زه‌رده‌شت کاری رۆژنامه‌نووسانه‌ یاخود به‌رپرسی حکومی وده‌سه‌لاتی کوردیه‌،له‌وه‌لام دا پێشره‌و ووتی ئائه‌مه‌یه‌ بۆته‌ چی پرسیار لای ئێمه‌ خۆی کۆمه‌لگای کوردی پرسیار ده‌کات باشه‌ دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی رۆژنامه‌نووسان ئیشی رۆژنامه‌نووسان خۆیانه‌ به‌لام له‌ری دزینی شتێک له‌ شته‌کانیان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی زانیاریک له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسیه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌ببێت هه‌موو ده‌زگا زانیاریه‌کانیان بۆی بگه‌رێن ئه‌مه‌یه‌ وای لێکردووین وه‌ دلنیاشین کیسی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ لێره‌دا شتێک چی پرسیاره‌ ئاخۆ کۆمه‌لگای کوردی بۆ تائێستا خه‌م سارده‌ له‌ئاستی پێویست نیه‌ شالاوه‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی کوردی چونکه‌ کۆمه‌لگای کوردی هیشتا به‌خه‌به‌رنه‌بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌یزانێت به‌نووکی قه‌له‌م وزوومی کامێرا بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌همیه‌تی ئه‌وه‌ بزانرێت ئه‌م چاوانه‌ی کۆمه‌لگه‌ که‌ کوێرکران ئیتر کۆمه‌لگای کوردی ده‌کرێته‌ کۆمه‌لگایکی کۆیله‌ ئێمه‌ دلنیان له‌وه‌ی کێسی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ئه‌گه‌ر بێت ئه‌وه‌ش په‌رده‌پۆش بکه‌ن به‌لام کیسی ئه‌حمه‌د میره‌ به‌به‌لگه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌شاری سلیمانی به‌چوارکه‌سه‌وه‌ ویستیان تیرۆری بکه‌ن و دواتر ده‌ستگیر کران وله‌دادگایکی عادیلانه‌دا دانیان به‌ تاوانه‌که‌یان ناوه‌و حکوم دراون و ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ له‌ ده‌زگای جاسوسیه‌که‌ ئازادکراوه‌و هه‌لات وه‌ ئه‌مه‌ کیسیکی زۆردیاره‌و دیکۆمێنتیه‌وه‌ حاشه‌ هه‌لگره‌ که‌ ئێمه‌ دلنیاین له‌وه‌ی ده‌سه‌لاتێک پیلان وه‌ باندی مه‌رگی دروست کردووه‌ بۆتیرۆرو رۆژنامه‌نووسان و ده‌نگی ئازاد له‌کۆتایدا ده‌لێم با ئێمه‌ بتونین به‌رده‌وام بین له‌گه‌ران به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی تیرۆرستان،اسماعیل مه‌لاعبدول ئێمه‌ وه‌ک په‌ناهه‌نده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات هه‌ولبده‌ین پال پشتی یه‌ک بین چونکه‌ ده‌سه‌لاتی کوردی له‌ناوه‌وه‌ ده‌ستی کردووه‌ به‌ تیرۆرکردنی ده‌نگه‌ ئازاده‌کان بیروراده‌ربرین بۆ ئه‌وه‌ی بتونین نه‌هێلین ئه‌و بانده‌ تیرۆرسته‌ په‌ره‌بسه‌نێت ده‌بێت لێره‌و له‌ناوه‌وه‌ رۆشنبیران رۆژنامه‌نووسان هونه‌رمه‌ندان یه‌ک بۆچونمان هه‌بێت یه‌ک ده‌نگبین،کاتێک ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لاتیکی پێشکه‌وتووخوازبێت ده‌بێت بیروراده‌ربرین هه‌بێت،بۆیه‌ ئێستا رۆژنامه‌نووسانی کوردستان ده‌یانه‌وێت له‌ری قه‌له‌مه‌کنیانه‌وه‌ پێیان بلێن ئێوه‌ وان،دواتر ئێوه‌ به‌ده‌نگی هاوولاتی هاتونه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌لات ده‌بێت کار بۆ هاوولاتیان بکه‌ن نه‌ک خۆتان جیاکه‌نه‌وه‌ له‌ هاوولاتیان بۆ له‌دوای وه‌رگرتینی پۆست کار به‌س بۆبنه‌ماله‌یه‌ نه‌ک بۆ مه‌له‌تێک،دوای ئه‌وه‌ش ده‌بینین له‌ هه‌موو دونیا ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌یکای که‌ له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ شێخ که‌نان له‌گه‌ل ئاغاو ته‌کیه‌کان که‌ خه‌ریکه‌ کۆیله‌یه‌تی دروست ده‌بێته‌وه‌ له‌کوردستان،دواتر شه‌هید زه‌رده‌شت کاریکی وای نه‌کردووه‌ که‌ تیرۆربکرێت ده‌یویست له‌ری قه‌له‌مه‌که‌یه‌وه‌ راسیه‌کان بخاته‌ روو دواتر ده‌سه‌لات ئێستا بۆته‌ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی ‌ئه‌مرۆ حکومه‌ت حکومه‌تیکی بنه‌مالی یه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لاتی کۆمه‌لگا نیه‌،شوان ئاواره‌ توانی هۆی ئه‌م سمینار‌و هه‌روه‌ها کۆبونه‌ویک که‌ ریژیکی زۆر له‌ رۆژنامه‌نووسان هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران ئاماده‌ی بن ووتی،به‌رله‌هه‌موو ووتیکم ریزونه‌وازش بۆ که‌س وکاری زه‌رده‌شت عوسمان و هه‌موو ئه‌و ئازیزو خۆشه‌ویستانه‌ی که‌وا مه‌به‌ستیانه‌ ئازادی و راده‌ربرین له‌سه‌رجه‌م کوردستان دا به‌رقه‌راو بێت وه‌سه‌رشۆری بۆ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ خوێن مژه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ره‌شه‌ ده‌ستی قه‌له‌می رۆژنامه‌نووسان بشکێنن من لێره‌وه‌ سه‌ر شۆری بۆئه‌وانه‌ ئه‌خوازم وه‌هیوادارم داهاتووی ئه‌وان وه‌ک داهاتووی سه‌دام حوسێن بێت،ئێمه‌ ئه‌مرۆ بینیمان شاری یۆتۆبۆری به‌رقیکی جوان هه‌موو کۆبووبونه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌تاک وئێستا به‌کری گیراوی ده‌سه‌لاتن زۆر بی ده‌نگی و به‌ملی شۆره‌وه‌ جونه‌ ده‌ری لێره‌ هاوولاتیان هه‌لوێستیان زۆر جوان بوو به‌لام هه‌موو ناکاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌کرده‌وه‌ ئێمه‌ چی بکه‌ین من بۆخۆم لێره‌وه‌ پێم خۆش نیه‌ به‌نووسینی زه‌ردووسوور به‌ شێوازیکی وا هانی رۆله‌کانمان بده‌ین چونکه‌ ناتوانرێت به‌تاک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لایتکی دیکتاتۆرا بوه‌ستینه‌وه‌،من پێم وایه‌ ئێمه‌ ده‌توانین لێره‌وه‌ چی بکه‌ین،ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ زل هێزانه‌ی به‌ناوی دیموکراتی خوازانه‌وه‌ له‌گه‌ل کوردستانه‌ تیکه‌لاویان هه‌یه‌ بۆ بازرگانی بۆگیرفان کردنی خۆیان ئێمه‌ به‌رله‌هه‌موو شتێک زۆرتوند لێره‌وه‌ ده‌نگی خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه‌ شارستانیانه‌ ده‌نگه‌کانی خۆمان بهێنینه‌ زمان هه‌یئه‌یکی ئازادی خوازانه‌ درووست بکه‌ین ببین به‌پال پشتێک بۆ ئه‌و قه‌له‌م به‌ده‌ستانه‌ی ده‌یانه‌وێت کوردستان ئازاد بێت و له‌ژێر سیسته‌مێک سیکۆلارا یاسا به‌ر قه‌راربێت، چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زوورت کیسه‌که ئاشکربکرێت یاخود بۆئه‌وه‌ی‌ هیچ تاونێک نه‌خرێته‌ پال هیچ لایه‌ن و پارتیک،شوان ئاواره‌ ووتی،مه‌سه‌له‌که‌ تاوان نیه‌ بۆ هیچ پارتیک روون وئاشکرایه‌ له‌کوردستانه‌ ئه‌گه‌ر له‌شفرۆش بیت یاخود وه‌زیربیت ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌که‌یت ده‌نگه‌کانیش تیکه‌له‌ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ش بگریت باسی شتی حه‌ساس و هه‌ستیار نه‌که‌یت ئه‌سایه‌ به‌لام که‌ گیشته‌ ئه‌وه‌ی باس له‌ بنه‌مالیک بکرێت هه‌م له‌ تاله‌بانی و به‌رزانی خۆی هۆیکه‌و هه‌ره‌شه‌ی کوشتنت لی ده‌کرێت وده‌شت کوژن،چی بکرێت ئه‌مه‌ زۆرگرنگه‌ ئه‌مه‌ کاری هه‌موومانه‌ کاری منه‌ له‌گیرفانی خۆمان خۆس بین له‌ کات و ساته‌کانی خۆمان ئێمه‌ هیچ مانایک نابه‌خشین لێره‌ وه‌ک و گۆشتێکی سه‌ربراو واین له‌ناو موجه‌میده‌دا ئه‌گه‌ر بێت و هه‌لوێستمان نه‌بێت،ئه‌گه‌ر هه‌نگای شارستانی نه‌نین و نه‌توانین شتێک بکه‌ین من به‌ر له‌هه‌موو شتێک ده‌لێم ئه‌وانی هیج نالێن وقسه‌ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی هیج ناکه‌ن و شتده‌نووسن ئه‌وانه‌ی نووسراو بلاوده‌که‌نه‌وه‌ حه‌زیان له‌شه‌روو ئاژاوه‌یه‌ به‌لام ئه‌یانه‌ویت ئه‌و کیشانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت بنبه‌ر بکرێت بتوانی هه‌موومان به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌نگهی خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و وولاتانه‌ی وه‌ک و ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو ئوسترالیاو هه‌روه‌ها ئه‌و وولاتانه‌ی که‌ پیوه‌نیدیان هه‌یه‌ له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی ،ئه‌و خاکه‌ خاکی دوو بنه‌ماله‌ نیه‌ خاکی سه‌رجه‌م گه‌لی کورده‌ به‌هه‌موو مانه‌وه‌ بتوانین راسته‌یه‌کان ده‌رخین،رۆبتان کاکه‌زال هه‌ر وه‌ک یه‌ک له‌ پال پشتان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی رۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسمان ووتی،من پێم خۆشه‌ له‌سه‌ر شه‌هیدکردنی زه‌رده‌شت عوسمان بدوێم که‌ ئه‌و رووداوه‌ ده‌کرێته‌و رووداویکی گیشتی،کاتێک شۆرشی فه‌ره‌نسا گرنگیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بوو یان یه‌کی له‌شته‌ گرنگه‌کانی ئه‌وه‌بوو خه‌لکانیکی زۆر وه‌ لیوایکی زۆر له‌خۆی کۆبکاته‌وه‌ وه‌تاچه‌ند شۆرشه‌که‌ سه‌رکه‌وتوو ببێن یان نا گرنگ نه‌بێت هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ هه‌م له‌رووی حاله‌تیکی ئینسانیه‌وه‌ حاله‌تیکی زۆر زۆر ئازارده‌ره‌ زۆر ناره‌وایه‌ تاوان کردنێکی ناشرینان ومامه‌له‌ کردن‌ له‌گه‌ل مرۆڤدا،به‌لام له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م کیسه‌ بۆته‌ حاله‌تیکی گشتی لای هه‌موومان،هه‌روه‌ها به‌لای منه‌وه‌ له‌کوردستاندا ئه‌گه‌ر خه‌باتی کردبێت یاخود شه‌رعیه‌تی له‌موقه‌ده‌ساته‌وه‌ وه‌رگرتبی ئه‌وه‌ ئیستا له‌گه‌ل کردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ئازادی نه‌وه‌یک له‌کوردستاندا درووست بووه‌ هاتۆته‌ دونیاوه‌ له‌روانگه‌و وجودی خۆیه‌وه‌سه‌یری ژیان ده‌کات مه‌رج نیه‌ هه‌موو ئه‌و پیرۆیه‌ بخوینیته‌وه‌ که‌ له‌ رابردووه‌ هه‌بووه‌ بۆیه‌ شه‌هید بوونی زه‌رده‌شت عوسمان و رۆژنامه‌نووسانی قه‌له‌م پرسیکی هه‌نووکه‌یه‌ قسه‌کردنه‌ له‌ سه‌ر ئێستا ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌یان کردووه‌ کۆمه‌لی پرسیاری زۆر ساده‌یان کردووه‌ له‌کۆمه‌لگای کوردی به‌لام ئه‌وه‌ی جی مه‌ترسیداره‌ بلین کوردستان جیتر کۆمه‌لگایکی ئامن نیه‌ ئاسایش نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکیکه‌کان پێکه‌وه‌ ده‌ژین قه‌ینا ده‌سه‌لتیک شه‌رعیه‌تی ده‌ده‌ینی حکوم ره‌وایمان بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیه‌کانمان بپاریزی کاتیک له‌کۆمه‌لگای ئێمه‌دا چه‌ک و چه‌کداری له‌به‌ر چاوی ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ رووده‌دات ئه‌مه‌ش بۆیه‌ دوورنیه‌ ئه‌مانه‌ بگه‌ریته‌وه‌ بۆ کیشه‌ی سیاسیان هه‌بێت ئه‌مرۆ له‌یۆتۆبۆری مه‌راسیمێک کرا هه‌موو لایه‌ن و گروپه‌کان تیایدا ئاماده‌بوون له‌سه‌ر شه‌هید بوونی کیسی کاکه‌ زه‌رده‌شت عوسمان سه‌ر له‌نوی کۆبووینه‌وه‌ هه‌موومان ته‌بابووین فه‌راهه‌م کردنی ئازادی وراده‌ربرینه‌ کۆمه‌لگای ئێمه‌ ئیتر ده‌بێت به‌خۆی دا بجێته‌وه‌ ئه‌و هیزانه‌ی که‌ چه‌کدارن که‌پاریزگای له‌خه‌لک ده‌که‌ن ببنه‌ هیزیک راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مان بن له‌ژێر چاودێری هاوولاتیان بن نه‌وه‌ک سه‌ر به‌ هیچ حزب و لایه‌نێک بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م جۆره‌ تاوانانه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ بتوانی شه‌رعیه‌ت وه‌ربگرێت،ئازاد ماوه‌تی ده‌نگی خۆی خسته‌پال ئه‌وده‌نگانه‌ی که‌ له‌ مه‌راسیمه‌کاندا ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی شه‌هیدی قه‌له‌م کردوو ووتی،له‌ده‌ست دانوو شه‌هیدی قه‌له‌می ئازاد خویندکاری کۆلیژی ئاداب که‌له‌سه‌ر هه‌لوێست وبیرورا که‌ کۆمه‌لی خه‌ونی هه‌بوو وویستی بگینیته‌ ئامانج به‌داخه‌وه‌ ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌یان تیرۆرکرد ئێمه‌ له‌ شاری یۆتۆبۆری کۆبووینه‌ته‌وه‌ بۆ ریزلێنانیک بۆ شه‌هیدی قه‌له‌م من وه‌ک تاکیکی کورد ئه‌م جۆره‌ تیرۆرانه‌ مه‌حکوم ده‌که‌م دژی ئه‌وه‌شم هه‌رتاکیک سه‌ر به‌هه‌ر پارتیک بیت له‌سه‌ر قه‌له‌م تیرۆربکرێت و برفێنریت ئه‌شکه‌نجه‌ بدرێت کاریکی ناره‌وایه‌ ئه‌مه‌ خه‌ته‌رناکه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی له‌ پایته‌ختی هه‌ریم که‌ به‌ئاسایش و هێمنیکی باش ناو ده‌بریت گه‌نجیک به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رفێنریت و دواتریش تیرۆرده‌کریت شێوازی کوشتنه‌که‌ی په‌یامێکی ترسناکه‌ بۆ هه‌موو رۆژنامه‌نووسان وا داده‌نریت که‌ ئه‌گه‌ر قه‌له‌مه‌کانی ده‌ستان نه‌شکێنن ئه‌وه‌ مه‌سیری هه‌مووتانه‌،هیوادارم وه‌ک په‌ناهه‌نده‌ بتوانین له‌ ئه‌وروپا بتوانین به‌ریگای خۆپیشاندان ناره‌زای گه‌وره‌بکه‌ین به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌مه‌ ئیسپاتی ده‌کات که‌ ئه‌من و ئاسایشی هه‌ریم به‌رقه‌ران نیه‌ گیانی تاکی کورد پاریزراو نیه‌ گیانی رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندو رۆشنبیران جاده‌بێت ده‌سه‌لاتی کوردی به‌خۆیدا بجێته‌وه‌ وه‌هه‌ول بدات هه‌رجه‌ند زووه‌ بکوژانه‌ که‌که‌ زه‌رده‌شت و کاکه‌ سۆران بدۆزیته‌وهو‌ بیاندات به‌ دادگا
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە