سیاسەتى شۆڤێنى و ڕەگەزپەرستى و ئیدانە دەكەین بۆ:.ڕاى گشتى
Friday, 01/01/2010, 12:00
سەرەڕاى ئەوەى بەبڕیارێكى سیاسى و شۆڤێنى تورك پارتى ڕێگەپێدراوى كوردى(DTP)داخرا و چەندین سیاسەتمەدارى كوردیش سیاسەتیان لێقەدەغەكرا بەڵام تورك درێژە بەسیاسەتى دژ بەكورد و شكاندنى ئیرادەیى ئەو گەلە پەیڕەو كەئەمەش لەلایەن گەلى كوردەوە قایبلى قبوڵ نیە بۆیە ئێمەش وەكو نوسەر و ڕۆژنامەنوسانى باشوورى كوردستان زۆر بەتوندى ئەم هەڵوێستە سیاسى و شۆڤێنیانەى تورك زۆر بەتوندى ئیدانە و مەحكوم دەكەین لەبەرامبەر ئەو ڕێوشوێنە ناشیرین و نەشیاوانەى لەدژى بەڕێز ئەحمد تورك و چەند سیاسەتمەدارێكى كورد گیراوەتە بەر كەهەڵدەكوترێتە سەر بارەگاكانى پارتى ئاشتى دیموكراسى بۆ ئەوەى ئەم سیاسەتمەدارانە دەستگیربكەن و بەزۆر ڕاپێچى بەردەم دادگایان بكەن نوسەران و ڕۆژنامەنوسانى هەرێمى كوردستان پشتگیرى لەبراكانى خۆمان دەكەین لەباكور و دڵنیایان دەكەینەوە كەئێمەش لەگەڵتانین و ئێوە بەبەردەوامبونتان لەسەر چالاكیە مەدەنیەكانتان بزوتنەوەى ئازادیخوازیش بەبەردەوامبونى لەسەر درێژەدان بەڕاگەیاندنى هەڵوێستەكانى ئاشتى و بەردەوامبون لەسەر ڕاگرتنى چالاكیە سەربازیەكانى ئەوە ئومێدێكى گەش دەبەخشێتە ئێمە بەوەى كەسەركەوتن نزیكە چونكە نیشاندانى نیازپاكى ئێوە بوو كە پەرلەمانتارانى بەریتانیاى ناچاركرد داوا لەحكومەتى ووڵاتەكەیان بكەن كەفشاربخاتە سەر حكومەتى توركیا بۆ چارەسەركردنى كێشەى كورد باشتركردنى ڕەوشى تەندروستى عبداللە ئۆجەلان هەر لێرەشەوە بەپێویستى دەزانین كەداوا لەبەرپرسانى هەرێمى كوردستان بكەین كەمێك ڕوونتر هەڵوێستى خۆیان لەمەڕ ئەم هەڵوێستانەى توركیا دژ بەكورد نیشان بدات ئەوەندە جورئەت بەتوركیا نەدات كەبوێرى ئەوەى هەبێت لەسەر خاكى كوردستان داوا لەكورد بكات كەشەڕى كورد بۆ دوژمن بكات جارێكى تر نوسەران و ڕۆژنامەنوسانى هەرێمى كوردستان پشتگیرى هاوسۆزى خۆیان بۆ سیاسەتمەدارانى كورد بەڕێز(ئەحمد تورك و لەیلا زانا) و هەڤاڵانیان دەردەبڕن و ئەو ئەركەى بكەوێتە سەرشانى ئێمە ئەوا بێگوێدانە هیچ ئاستەنگ و گرفتێك ئامادەین بكەین چونكە ئەركى نەتەوەیى بایەخ بۆ هیچ هێڵێكى دەستكرد ناهێڵێتەوە بۆیە پێویستە سەرجەم ڕۆژنامەنوسانى نەتەوەیى كوردیش لەم قۆناغەدا ئەركى خۆیان بزانن نەك وەكو ژمارەیەك كەس كەبەناوى شارەزا و پسپۆڕ لەدۆسیەى كورد لەباكوور قسە لەبەرژەوەندى نەیارانى كورد بكەن خەباتى سەدان سى ساڵەى كورد لەباكوور بەبێ بایەخ وەسف بكەن و لەبەرامبەردا سەرسەخترین دوژمنى كورد بەكراوە و دیموكراسیخواز وەسف بكەن،
بژى كورد
بژى كوردستان
سەركەوتن و سەربەخۆیى بۆ كوردستان
*کۆمهڵێ نوسەران و ڕۆژنامەنوسانى هەرێمى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست