سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌مان هه‌رێمی یه‌ یان؛سه‌رۆکایه‌تیه‌کی بارزانی‌.؟!

Tuesday, 12/07/2011, 12:00




خولاند‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات؛له‌نێوگه‌مه‌ی کۆبونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌کانی هه‌رێم و،چاوبه‌سه‌تنی ئۆپۆزسیۆن به‌ خوله‌کانی دانیشتن وبه‌رنامه‌وکاری پرۆژه‌یی و گفتی ژێربه‌ژێری سه‌رانی دوو زلپارته‌که بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شاندو تیمی دانوستانکاری ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵات‌؛ده‌بنه‌ وه‌رامی راسته‌قینه‌ ده‌سه‌ڵات بۆ شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونی لیستی گۆڕانه‌وه‌ له‌ کوردستان؛ده‌سه‌ڵات نیاز پاکی خۆیان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی ئاشکرا کردو پێان ڕاگه‌یاندن که‌ هه‌رکه‌سێک بێته‌ گۆڕه‌پانه‌که‌وه‌ ده‌بێت ببێته‌ پاشکۆ پارتی سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌ ،که‌ هه‌ر وه‌ک چۆن یه‌کێتی ئێستا ئه‌وڕۆڵه‌ ده‌بینێت و،وازی ده‌کات له‌ ئاست پارتی پارتاندا.

پاش تێپه‌ڕاندنی جه‌نگێکی خوێناوی کوردکوژه‌ی "هه‌شت ساڵی" وبه‌ ده‌ست که‌وتی ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیجیه‌که‌ی هه‌ردولایان،شتگه‌لێک هه‌ن بۆ ئه‌وڕاستیه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ده‌کرێت وه‌ک پێویست هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین و بڵێین کێیه‌ وه‌رامی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م شاتنه‌مان ده‌داته‌وه وده‌بێته‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قیه‌نه‌ی گه‌ل وبڕیار ده‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ بۆ گشت داخوازیه‌کانمان له‌م ساته‌ مێژوویه‌دا‌.

سه‌ره‌تا؛ با له‌ده‌رگای‌شته‌ بێده‌نگه‌کان بده‌ین و‌ که‌مێک له‌م داشی دامانه‌ ڕامێین که‌ چۆن جوڵاون و ده‌جوڵێن:

ئه‌و پارچه‌ کاغه‌زه‌ی بۆته‌ وێنه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌ فه‌رمیه‌کاندا داده‌نرێت ؛وه‌ک رمزێکی سه‌پێنراو بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و، دۆزه‌که‌ی ؛که‌ ئه‌مه‌ش لای پارتیه‌و سه‌پێنراوه‌و که‌سیش ناوێرێت بڵێ ئه‌ز به‌نی ئه‌مه‌ بۆ.؟! گه‌رچی مێژووی بارزانی پێمان ده‌ڵێت ئه‌و جگه‌ له‌ خزمه‌تکارێکی " شای ئێران " هیچی تر نه‌بوه‌؛جگه‌ له‌و ئاسته‌ ناهۆشیاریه‌ی که‌ پێمان ده‌ڵێت له‌ ئاینده‌ی دوای بارازنی کوڕدا ،ده‌بێته‌وه‌ به‌ که‌سێکی ئاسایی نه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی شاسواری نه‌ته‌وه‌که‌ی؛که‌ له‌ئێستادا پێوه‌ره‌کانی سه‌رکرده‌ شێوێندراون و هه‌روه‌ک چۆن ته‌حسین شاوه‌یسیان کردۆته‌ شه‌هیدی سه‌رکرده‌. بێ گومان ئه‌م پارچه‌ کاغه‌زه‌یان له‌ پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وگشت بنکه‌ گرنگه‌کانی ئه‌م حوکه‌مه‌تۆچکه‌یه‌ی هه‌ولێر،که‌ خۆیان ناوی ده‌به‌ن " ساوا".هه‌ڵواسیوه‌و،‌ وه‌ک ئه‌و وێنانه‌ی له‌ڕابوردودا بونیان هه‌بوو له‌عێراق وکوردستانی بنده‌ستی به‌عسدا.

گه‌وره‌یی و پیرۆزی سه‌رۆکه‌ ده‌بێته‌ هۆی قبوڵ نه‌کردنی جێگرله‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دا؛به‌تایبه‌ت وه‌ک نه‌بونی که‌سێکی نه‌شیاوبه‌رامبه‌ربه‌ هاوشانێکی مه‌زنی بارزانی کوڕ و بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌له‌ هه‌رێمدا؛له‌ کاتێکدا ئه‌م پۆسته‌ بۆ خاوندارێتی ینک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌؛که‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ بوو وه‌ک جێگری سکرتێری ینک،قبوڵ نه‌کراو؛ینکیش له‌م بڕیاره‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوبڕیاره‌که‌ی خاوه‌نشکۆی جێبه‌جێکرد.

ده‌ست به‌سه‌راگرتنی گشت جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ بوه‌ هۆکاری بێبه‌شکردنی ئۆپۆزسیۆن له‌گشت مافه‌ ڕه‌واکانیان له‌ کوردستان و عێراقدا؛که‌ ئه‌مش له‌ ڕێگای ئه‌وسازانه‌وه‌ بوه‌ که‌له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ مسۆگه‌ریان کردوه‌، جگه‌ له‌و هه‌وڵدانه چڕه‌ی بۆ دابڕاندن و ناوزڕاندنی ئۆپۆزسیۆن له‌نێوه‌نده‌ ڕامیاروده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا،کردیان که‌‌ ئه‌مه‌ش له‌پێناو گه‌وره‌پارێزی خۆیان و بچوک و خراپ نیشاندانی‌ به‌رامبه‌ردابوه‌.

پلارو شێواندن وخراپکردنی ولێدان وئازاردان و نان بڕینی گشت ئه‌و نه‌یارانه‌ی بونه‌ته‌ ڕێگر له‌ ئاست ده‌سه‌ڵات و کاره‌کانیاندا، وه‌ک ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیر و بگره‌ کامێره‌مان وهه‌واڵنێرو تیمه‌کانی ڕادیۆو ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان وگشت ئه‌وهه‌ڵسوڕاوانه‌ی کاریان بۆ ئۆپۆزسیۆن ده‌کرد که‌له‌ هه‌ردوو شاری بن هه‌نگڵی ده‌سه‌ڵاتدا ژیانیان ده‌برده‌سه‌ر،که‌ دواجار خۆی له‌ چه‌ندین کرده‌وه‌یی دڕندانه‌دا ده‌رخست وبێباک له‌هه‌موو ڕه‌وشت وعورفێکی باوه‌ڕی و مرۆڤانه‌ له‌ کوشتنی "سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ وسه‌رده‌شت عوسمان" داخۆی بینه‌وه‌.! گه‌رچی ئه‌مانه‌ تۆماری له‌م گه‌وره‌ تریان هه‌یه‌ وه‌ک 31 ی ئاب وبێسه‌روشوێنه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ.!؟

ڕاوه‌دونان و سوتاندنی باره‌گاکانی ئۆپۆزسیۆن و ته‌له‌ڤیزیۆنی نالیا و ڕادیۆی که‌لار و،بڕینی گوێی لایه‌نگرانیان به‌چه‌قۆ ولێدانی ئه‌ندامانی پارله‌مان و گوێنه‌گرتنیان له‌هۆڵی پارله‌مان وئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا و بێبه‌شکردنیان له‌داهاتی گشتی وڵات و ولانانیان له‌ داڕشتنه‌وه‌ی کاره‌کانی ئاینده‌وده‌ستکه‌وتی نیشتیمانی وه‌ک ده‌ستور و پرسه‌کانی تری وڵات.

گوێنه‌دانه‌ داخوازیه‌کانی شه‌قام وبه‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی بکوژانی کاره‌ساته‌کانی" حه‌ڤده‌ی شوبات" و دوایی،به‌رده‌وام بونیان له‌ لێدان وڕفاندنی چالاکوانانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ ژێر چه‌تری دانوستاندا.

وڵامدانه‌وه‌ی پرۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌ پرۆژه‌ و چاوبه‌ستکردنیان به‌ وره‌وریی که‌مینه‌و زۆرینه‌ی کردار شه‌رته‌که‌ی حوکومه‌ت و بێمنه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌ر کارێکی دورله‌عه‌قڵی داڕێژراوی خۆیان بۆ کێشه‌کان.

ئه‌مانه‌ هه‌موو هۆکاری بێبه‌رهه‌می ئه‌و داره‌ زڕه‌یه‌،که‌ کابینه‌ی شه‌شی له‌ژێر سێبه‌ری خۆیدا مۆڵکردوه‌و له‌به‌غداده‌وه‌ خۆراکی بۆدێت وده‌یکاته‌ منه‌ت؛ به‌سه‌ر گه‌له‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌یه‌وه‌ ؛که‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێی شانازی بۆسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی سه‌رۆک بارازانی وبگره‌ دڵشادیشی کردوه‌،که‌ ئه‌مش پرسیارێکی ترمان لادروست ده‌کات ؛ئایه‌ ئه‌م سه‌رۆکایه‌تی‌یه‌ هه‌رێمی یه‌ یان سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ بۆ بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی .؟

که‌ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته‌وه سه‌ر پرسیارێکی کراوه‌تر؛ئایا ئه‌مانه‌ بۆ گفتوگۆ ده‌بن .؟،یان ئێستا،کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی تونس ومیسر به‌ چه‌پڵه‌ بیانخه‌ینه‌ به‌رده‌م دادگای گه‌ل و به‌سزای خۆیان بگه‌ن.

له‌وه‌ختێکداکه‌ هه‌موو بزانین ‌ده‌سه‌ڵاته‌کان ،هه‌مووی لای سه‌ری..... ۆۆکه‌ ؛بارزانی.




 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە