سەربەخۆیى دادگاو یاسا كۆڵەكەى كۆمەڵگاى دیمۆكراسییە
Wednesday, 22/09/2010, 12:00
لەسەردەمى ئێستادا لەكۆمەڵگاى كوردستاندا سەرتاپاى ژیانمان ئالودە بووە بەهەزاران كێشەى جۆراو جۆرى كۆمەڵایەتى كەسەرچاوەو هۆكارى زۆرن كە ڕەنگە ،بەخێرایی بڵێین قەیرانى ئـابورى و هەڵاوساندن و خنكاندنى بازاڕو پاشماوەى جەنگ و جێكەوتەى شەڕی جۆراو جۆرەكان و فەوزاى سیاسی و هـتد... ئەم دۆخەیان دروست كردووە .سەرە ڕاى دوو ئیدارەیى كوردستان كۆمەڵگاى كوردستانى گۆتو ئیفلیج كردوە لەسایەى دەسەڵاتى یەكێتىوپارتى,
هەریەكێ لەئێمە ئەگەر بەڕێكەوت بچێتە دادگا و پۆلیسخانە و زیندانەكانى كوردستان سەرى دەسوڕمێ لەبێ ئەژمارى ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانەى كەدووچارى ئەم كۆمەڵگایە بووە ئیتر كێشەى نێوان ژن و پیاو و جیابونەوەو (تەڵاق) پەیوەندى هاوسەرگیرى و كێشەى زەوى و موڵك و مـالأ و پارەو پول و لەو بابەتانە كەئامارو بەیان كردنى مەبەستى ئێمە نى یە لێرەدا ئێمە دەمانەوێ بڵێین بۆچى هاوڵاتیانى حكومەتى هەرێم لەجیاتى ئەوەى پەنا بەرنە بەر دادگاو قانون و پۆلیسخانەو ڕێگا چارە شارستانیەكان و قانون بەكارى خۆى هەڵسێ بۆ چارەسەرى كێشەو گرفتە كۆمەڵایەتى و خێزانى و موڵك و مالأ و زەوى و هـتد ...
ئەچن پەنا دەبەنەبەر دەزگاى خێلأ و هۆزگەرایی و كەس و كـارو خزم و دێ و دێهات و ناوچەكەى خۆیان تابزانێ سەرۆك هۆزەكەى خزمەكانیان كێشەى بۆ چارەسەربكات ئەى باشە بۆناچێ بۆ گێڕانەوەى مافی خوراوى بچێ بۆ لاى حاكم و محكمە و قـانون . كەواتە لێرە نەبوونی (پێوارى) قانونى كۆمەڵایەتى مەدەنى هەیە ئەگەر حكومەتى هەرێم و جەماوەرى كوردستان هەستیان بەبوونى قانون و دادگایەكى دادوەرى باش بكردایە واى بەسەر نەدەهات ئەمڕۆ لەكوردستان دادگاو قانون بەڕۆڵی خۆی هەڵناسێ لەبەر ئەكتیڤ نەبوونى ڕۆڵی قانون و دەستێوەردانى حیزبی و نەبوونى هۆشیارى قانونى و مەدەنیەت لاى هاوڵاتیانى ئاسایی بەگشتى ، هەردوو حیزبی حـاكم لـە كوردستان ئەنجومەن و كۆمیتەى كۆمەڵایەتى دادەنێن و دادگا و
قانون بێ نرخ و بەها دەكەن ، جـابۆیە گرنگە بۆ كۆمەڵگاى مەدەنى و پایەى سەرەكى دیموكراسی لەكوردستاندا ئـەبێ دادگا سەربەخۆ بێ و ئەنجومەن و ناوەندى كۆمەڵایەتى حیزبەكان لاببرێن و هەڵوەشێن و ئەركى سەرەكى دادوەرو پارێزەرەكانى كوردستان واتە ئەوەى پەیوەندى بەبوارى قانون و دادگاوە هەیە كارو چالاكى بكەن بۆ ئەوەى دەزگاى قچا و قانون و دادگا سەربەخۆ بێ و ڕۆڵى خۆى بگێڕێ و دەست تێوەردانى حیزب لەدادگا و قانون بۆ خۆی تانەیە بەتەوێڵى هەرێمى كوردستانەوە ، بۆ ئەوەى مافی هاوڵاتى بوون هەبێ و دیموكراسی ماناى هەبێ ئەبێ قچا و دادگا ئازاد بێ و دوور لەدەست وەردانى حیزب و ڕێكخراوەكان تــا بتوانرێ مافی هاوڵاتى لەئاستى كەسە دەسەڵاتدارەكاندا پارێزراو بێ و لەم ڕێگەیەشەوە ڕۆتین و گەندەڵى و بەرتیل كەم دەبێتەوە ، هەروەها هێشتنەوەى گەلى كوردستان لەو بارو دۆخەدا بەبەرنامە ئیشی بۆ كراوە چونكە زیندوكردنەوەو ڕاگرتنى فەرهەنگى خێلأ و پارە دابەشكردن بـۆ دیوەخانەكانى سەرۆك هۆزەكان ئەمە وادەكات خەڵكى ڕووبكاتەوە ململانێ ى خێلأ و هۆزەكەى نەك دادگاو قانون بۆ كێشەو گرفتەكان ، ئەم بارو دۆخەش بەقازانجى هەردوو حیزبی حاكمە ئەوەتا دیوەخانى هۆزەكانى جـاف و هۆزەكانى گۆران دروست كردنى لاوانى ئێل بەگى جـاف هــتد . .
ئەمانە هەموو بەئامانج كراوە هێشتنەوەى خەڵك لەناو فەرهەنگى خێلأ و فیوداڵیدا واتە مانەوەى حیزبی خێڵەكى ناوچەگەرو دروست نەبوونى چەمكى نەتەوایەتى كوردى لەسەرتاسەرى كوردستاندا ئەمەش دەچێتە گیرفانى هەردوو حیزبی فەرمانڕەوا لەكوردستان تـا خەڵكى كوردستان لەناو خێلأ و هۆزدا بێ چەمكى نەتەوایەتى سەرهەڵنەدا ئەمەش هەردوو حیزبی ناوچەگەرو میرنشینى سوودمەند دەبێ لێى.
هەروەهاسەربەخۆ نەبوونى دادگاو قانون بۆتە هۆى ئەوەى توندو تیژى ڕووبدات و هاووڵاتیان پەنا ببەنە توندوتیژى تۆڵە كردنەوە بۆ گێرانەوەى مافەكانیان یا بەپارە چارەسەرىكێشەو گیرو گرفتەكانیان بكەن ،وەكو بە پارە لەبرى خوێن و هەروەها دروست بوونى دوژمنایەتى گەورە لەسەر كێشەى بچوك ئەمەش حیزب و
حكومەت لەهەر 6كابینەكە لێى بەر پرسیارە و بەسەرۆكى هەرێمیشەوە ،پارێزەرو مافنا س و یا سناس و دادوەرەكان و
وەزیرى دادبەرپرسیارن لەو دۆخە0وەزیرى داد ئەركێكى مێژوویى و ئاكارى لە سەر شا نە بەرانبەر كۆمەڵگا ى كوردى كە بتوانێ رۆڵى دادگا كاریگەر بكات سەر بەخۆ بێ ئەم دەزگا گرنگەلە ژیانى هاووڵاتیانى كوردستاندا0
هەروەها ئەركى هەموو پارێزەرو دادوەرە بە ڕێَزەكانە ئەم قۆناغەى كۆمەڵگاى كوردى تێپەڕێنن بێنە پشتى ئەم كێشەیەى ئەمڕۆ لە كوردستان وادەسەڵاتى سیاسى ئەیەوێ ئازادى سیاسى و ڕۆژنامەگەرى لەكوردستان لكەدار بكەن و بیكەنە بەخشینو مەكرەمەى خۆیان وئەركى نووسەرانو ڕۆشنبیرانیشە ئەوانەى دەربارو دوو ڕوو نین بێنە مەیدانى خەباتو هەڵوێست وەربگرنو خۆنیشانبدەنو بێ دەنگ نەمێنن لە ماڵەكانیاندا سەیربكەن لەدوورەوە چونكە ئەم دەسەڵاتە ئەبێ فێر بكرێ ئازادى سیاسىو ڕۆژنامەگەرى مافە نەك مەكرەمەى سیاسىو حیزبى ,دەسەڵاتدارانى كورد چەند ساڵێكە كاربۆ ئەوە دەكەن كەرێز بۆنووسینو ڕۆشنبیران دانەنێن تەنها ئەوانە نەبێ كە پاشكۆى خۆیانن چیتر نابێ نووسەرانو ڕۆشنبیران سوكایەتىو ڕسواكردنیان قبوڵ بكەن هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار كار لەسەر ڕسواكردنى نووسەرو ڕۆشنبیر دەكەن بە بەردەوامى بۆیە گرنگە بۆ ئێمەى نووسەران ڕێز بۆ خۆمان دابنێنو خۆمان هەرزان فرۆش نەكەین وەكو هەندى جاشقەڵەمى دەربار زۆرن ئەمڕۆ زۆر جێگەى نیگەرانییە ناوەندى نووسەرانو رۆشنبیرى كوردى بۆگەنى كردوە سند یكا ڕوو زەردەكەى ڕۆژنامنووسانو یەكێتى نووسەرانى دەربار دیوە خانى ئاغاكان هیچ نوینەرایەتى نووسەرانو ڕۆشنبیرانى كوردستان ناكەنبۆیە دەبێ ئەم ڕێكخراوو سندیكا حیزبیانە دەبێ ڕسوا بكرین , كوا هەڵوێستى یەكێتى نووسەرانو سندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان دواى ئەو هەموو ستەمو بێدادییەى دەكرێ بەرانبەر نووسەرانو هاووڵاتیانى سڤیلى ئەم ووڵاتە ,كوا سند یكاو یەكێتى نووسەران لە كوشتنى بێ تاوانى سەردەشت عوسمان ئەوانە هەر بەكوشتن راناوەستن دەیانەوێ بەم سیناریۆ درۆزنانەیە كە خۆشیان بڕواى پێ ناكەن هیندە سیناریستەكەى بێ ئەزموون و لاوازو ڕسوایە ئەو دادوەرە گرگن و بچووكانەى ڕازى بوون بەم دادگا سیناریۆییە ئەبێ ویژدانو هەستى مرۆییان بە چەند فرۆشتبێ , ئەى هاوار كاتێ دادوەرێ ویژدانى دەفرۆشێ وەكو ئەوە وایە كۆتایى دنیا بێ چونكە بەمافى گشتى تاوانبارە چە\ونكە ئەو دادوەرە هۆشیارە لە بوارى مافو ئەركو یاسادا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست