هاوپەیمانی كوردستان وو پەسەند كردنی لیستی داخراو
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
پاش چوار ساڵ لەنوینەریتی كورد لەناو پەرلەمان وحكوومەتی بەغداد كە دووهەم كوتللەن لەپەرلەمانی عیراقی دا هاوپەیمانی كوردستان ڕایگەیاند پەسەند كردنی بۆلیستی داخراوكرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی بەغداد وەكوو ئەوەی بە میلەت بڵیت من ماسیت پی ئفرۆشم لەناو ئاودا دەفەرموو هەڵبژیرە,پاش ئەوەی میلەتەكەمان تیكۆشا كە هاوپەیمانی دەستەڵات وەرگریت لەحكومەت وو پەرلەمانی عیراقی دا تاخزمەتی میلەتەكەی پی بكەن وو داكۆكی كەن لەسەرناوچەدابڕاوەكان نەك تەنها ئاگایان لەپارەو كورسی بیت كە تەنها مووسڵ لەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا زیاترلە یەك مەلیون سەرنیشینی عەربی زیاد كردبی بەپیی ئاماری سەرژمیری خۆیان, ئەیانەویت لیستی داخراو بیت تا میلەت نەڵیت بۆ ئەم وەزیرەت داناوەتەوە كە شووی كردبوو بەعەربیكی شوفینی پاشانیش میردە عەرەبەكە پی ناڕازی بوو, داكۆكی ئەكەن لەلیستی داخراو تا ئەو كەسانە بكەنە وە نۆینەر كە فەرمانی گرتنیان لەلایەن هەیئەی نەزاهەتی حكوومەتی عیراقی دەرچووە لەسەر گەندەڵی سەرۆك كۆمار فەرمانی ڕاگرتتوە,لیستی داخراویان پەسەند تا ئەو چەند پارچە ئەرزەی ماوە لەكوردستان بەئاسانی وەبەبی دەنگی دابەش بكریت بەسەر برا مەسۆۆلە عەرەبەكانمان داو وەیاریچی یەكانیان وە میلەتیش بی ئەرزوو خاك بیت,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست