ڕەگەكان (بەشی یەكەم)
Monday, 03/08/2009, 12:00
ئە نجام هێنانی كەمتر لە چاوەڕوانكراو: كاتێك 18 سالأ تێ پەڕی بەسەر دە سەڵاتی دوو بنە ماڵەدا كە بە پشتگیری میللەت وە بە چەكووشی ئەمریكا دەسەڵاتیان لە كوردستانی باشوور گرتە دەست وەدروست كردنی چەند شەریكی ناو خۆلەگەلأحزب وولایەنەكانی تردا تا پارت وو لایەنەكانی تر لاواز بكەن گۆڕەپان تەنها بۆ ئەم دوو بنەماڵەیە بمینیتەوە ,وە لە دوایی قۆناغی رزگار كردنی عیراق لەڕژیم تا وەرگرتنی چەندها پۆستی گرنگ لە بەغداد چەند خالیك روون بۆ میللەتەكەمان روون بۆیەوە.
1-لەگەلأ كەوتنی رژیم 72 سەعاتمان هەبوو تا كەركووك بخەینە چوار چیوەی یاساو حكومەتی هەریمەوە وەگواستنەوە پایتەخت لە هە ولیر بۆ كەركووك
2-حكوومەتی جعفری دوایی ئەو مالكی بە شەڕی ناوخۆ لاواز بوون نۆینەرانمان لەباتی چەسباندنی سنووری هەریم لە حە مرین داوای 17% بودجەیان كرد
3-بەهیز كردنی دەسەڵات لە بەغداد وە پشتگیری كردنی بە راست یان چەوت تا نەپرسنەوە
لە ونەوتەی ئاودیوی ئەكەن لەكوردستان.
4-زووربەی پۆستە گرنگەكان لەدەست كورد بوو بەڵام یەك بستیان نە توانی زیابكەن لە سنووری هەریم لەكاتی ڕژیم.
لە هەریمی كوردستان هەرچی پۆستی گرنگ یان پرۆژە یان ئە رزی ئەم میللەتە دابەش ئەكەن لە نیوان هەردوو بنەماڵە بە ڕۆژی رووناك كاتیك مام جەلال كوردستانی كردە خەونی شاعیر لەبەردەم تووركە فاشیستەكان,بەڵاًم لەهەڵبژاردن بردیانەوە بۆ؟؟
1-ئەگەر تەزویر كرابیت ناگاتە ئەوڕادەیەی دوو ئەوەنەو نیوی دووەم بینی كە لیستی گۆرانە.
2-ئەگەر هەرەشەوبەكاربینیت وەمەعاشی وەكارمەندببڕی یان دەری كات لەسەر كار هەر نابیت هەمان ریژە بینیت چوونكە قین زیاتر درووست ئەكات.
3- ئەگەر دەنگەكان بەپارە بكڕی وە ناوی بنەماڵەبەكاربهینریت ئەمەش ئەوەناگەیەنیت كە هەمان ریژە بینیت.
كەواتا ئیمە ئەبیت بگەڕینەوە بۆ ڕەگی ئەم كیشەیەكە بۆ دوو ئەوەنەو نیوی لیستی گۆرانیان هیناوە وە بەراوردیكی بكەین یەكەم وو دووەمی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (كوردستان-گۆڕان).
یەكەم.لیستی كوردستانی شار بەشار سەرۆكەكانی ئەگەڕان وو بانگەشەیان بۆ هەڵبژاردن بەڵام لە لیستی گۆران تەنها فەرهاد سەنگاویمان دی لەگەڵ مام رۆستەم بانگەشە بكەن ئەویش لە چەند شوینیك.
دووەم.ئەبووایە كاك نەوشیروان سەردانی ناوچەی بادینان وسۆران و چەندها شیۆنی تری بكردایە تا خەڵكی ئەو ناوچانەش بیناسن لەنزیكەوە چوونكە بایەخ دان لەلایەن سەرۆكەوە بە میللەت زۆر گرنگە بەشیوەی ووتارووهەڵسوو كەوت لەناویان كاتیك خۆی بانگەشەی گۆڕان ئەكات.
سێ یەم.د.كەمال میراودەلی لەكاتی بەسەرچوو خۆی بە میللەت ئەناسینی كاتیك ئەم میللەتە 63 ساڵە گیوی لەبنەماڵەی بارزانی یە.بۆ هەڵبژاردنی داهاتو لەئیستاوە با زوو زوو سەردانی كوردستان بكات وەكاركردنیشی تەنها بەدەمی نەبیت.
شڤان ملكۆ
31-07-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست