بۆ سەرۆكە گەندەڵەكەى هەرێم
Friday, 25/02/2011, 12:00
لەوەتەى هەیە میللەتى كورد بەش خوراوەو لە هەموو مافێكى سەرەتایى خۆشى بێبەش بووەو بەهەرحاڵ لە 17ى ئەم مانگەوە خەڵك ڕژاوەتە سەر شەقامەكان چەندەها بوونە قوربانى و كەچى هەتا ئێستاش یەكێك لە سەرۆكانمان نەدى بێتە ناو خەڵكەوە و هەوڵبدات چارەسەرى كێشەكانیان بكات, یان سەرۆكى هەرێم كوردستان بەرەو ئاڵۆزى ئەچێت جەنابیشت لە وڵاتان خوا ئەزانێ چى ئەكەیت و چى ناكەیت! بۆ نایەیتەوە ناو وڵات و میللەتەكەى خۆت بزانى رایان چیەو چیان ئەوێ؟!
باشە تاكەى گەندەڵى بۆ هەرئەتانەوێ كورى فەقیرو هەژار بەكوشت دەن و خۆشتان وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرئەچن؟ ئەوە داوەشین نیە بۆ ئێوەى بەناو سەرۆكى وڵات؟!بەسە هەر هیچ نەبێت كەمێك بەخۆتاندا بچنەوە.
زۆر سەیرە چەند رۆژە ئەم گرژى و ئاڵۆزیە بەردەوامە بۆ یەكێك لە كاربەدەستان نەهاتە ناو خەڵكەوە؟ تەنانەت نەوشیروان مستەفاش؟! باشە ئەى خەڵكى شارى هەڵمەت و قوربانى بۆ ئەو پرسیارە ئاراستەى نەوشیروان ناكەن؟ باشە خۆى لە میدیاكانەوە كەرى نێر نایكێشێ ئەى بۆ ناچێتە ناو خەڵكەوە پاڵپشتى خۆپیشاندەران بكات بە كردەوە.
كورد وتەنى ئەمە مشتێك بوو لە خەرمانێك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست