سەردانى سەرۆك و چەند سەرنجێك
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
هاتنى سەرۆكى هەرێم بۆ بۆدەڤەرى بیتوێن و پشدەر سەردانێكى بابەتى و جەوهەرى نەبوو بەماناى بەسەركردنەوەى خەڵك و بینینى پێداویستى و كەمووكوریە كانى خەڵك لەهەمبەركەمى خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان كە خەڵكى ساڵانێكە چاولەدەستى كابینە یەك لەدواى یەكەكانى حكومەتى خۆماڵین .
هەستێكى ئێجگار سەیرم لادروست بوو لە هێندە بچوك كردنەوەى هەیبەتى سەرۆكایەتى ووڵاتێك یا هەرێمێك بۆلە قاڵبدانى بیرى تەسكى حزبایەتى بچوككراوە .
رۆژێك پێش تەشریفى جەنابیان بۆ ناوچەكە لەشكرێكى تایبەت بەشارۆچكەى قەڵادزێدا بڵاوكرابوونەوە و ئاسایش وپۆلیس وزێرەڤانى و پۆلیسى هاتوچۆو بەرگرى شارستانى وچالاكیە مەدەنیەكان و هتد... لە ئامادەباشى تەواودابوون لە رانیە وقەڵادزێ
رۆژى هاتنیشى تەواو لەرۆژەكانى شەرى ناوخۆ دەچوو كاتێك شارو شارۆچكەكان لەژێر رەحمى تفەنگدا سێبەرى مەرگ وخوێن كۆڵانەكانى تەنیبوو لەسەرشارێى گەرانەوەم بۆ ماڵەوە پاسەوانێكى سەرۆك زۆر بەتوندى بانگى كردم بەجۆرێك ئاژەڵ بگێریەوە ونەهێڵى بچێتە ناوپەزێك لولەى تفەنگەكەى تێكردم و بەبادینى هەر دەیوت هەرە.......هەرە
وەرگرتنى پێناسەو داخستنى رێگاكان و شكاندنەوەى ئۆتۆمبیلەكانى سەرۆك ومیوانەكان تەواو بارودۆخى شارى شێواندبوو پێنەدەچوو ئەو سەردانە كەرنەڤاڵى سەردانى سەرۆكێك بێت كە لەسەدى حەفتاى دەنگى ئەوگەلەى مسۆگەر كردبێ .
ئاخر سەیر ئەوەیە سەرۆكێك دێت و لەنێو ئاپۆراى سەدان ئۆتۆمبێلى درع و هەزاران پاسەوان بە پەلە پروزێ لەنێوكادیروهەوادارانى حزبیەوە دوور لە خەڵكى سڤیل وخودان دەیان داخوازى ومافى سەرەتایى لەكۆبونەوەى هۆڵەداخراوەكاندا چەند ووتەیەكى سواوى كۆن دووبارە دەكاتەوە و بەباسى شۆرشى ئەلیول هەوادارانى دەخاتە چەپڵە رێزان لە هەمووى سەیرتر لەنێوان هەر پاسەوانێكى بێرى سەوز كە پێشمەرگەى سنورى دەستەڵاتى سەوزن سێ بێرى سورى پاسەوانى دەستەڵاتى سنورى زەرد پاسەوانى كەژاوەى سەر رێ ئ سەرۆك بوون بەم جۆرەش بەڵێنى یەكگرتنەوەى هێزى پێشمەرگەى كوردستان بە گەل دەدەن لەترۆپكى بێ متمانەیى دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست