رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌شداریکردنی ڕێکخراوێکی کوردی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له جنێڤ
Thursday, 01/04/2010, 12:00
کوردێک*
له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵێک له کۆمه‌ڵێک له سایته كوردییه‌کان و دواتر به مانشێت له رۆژنامه‌ی هاوڵاتیش بڵاوکرایه‌وه، گوایه رێکخراوێکی کوردی به ناوی (ناوه‌ندی چاک دژ به ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی کورد) به فه‌رمی به‌شداریی کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانییان کردووه و نۆ ده‌قه‌ش وتاریان خوێندۆته‌وه و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی گه‌لی کوردیان گه‌یاندۆته ئه‌وێ و.... هتد.
به راستی به‌م هه‌واڵه هه‌م دڵخۆش بووم و هه‌میش که‌وتمه گومانه‌وه، دڵخۆش بووم چونکه زۆر گرنگه ئه‌و کاره راست بێت و رێکخراوێکی کورد ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده زۆر ئاساییه ریكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌شداری هه‌ر كۆنفرانس و كۆبونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرووه‌كان بكه‌ن,بۆ خۆی ئه‌مه نه‌رێتی ئه‌وانه له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانیان له لایه‌كه‌وه شوێنێك بۆ ئه‌و ڕێكخراوانه ته‌رخان بكه‌ن تا چاودێری كاره‌كانیان بكه‌ن,وه‌لێ بڕیار بۆ وڵاتانه و پاڵه‌په‌ستۆی گه‌وره‌ش ڕێكخراوه زه‌بلاحه جیهانییه‌كان پێكی ده‌هێنن , ئه‌وه‌ی لام سه‌یر بوو ئه‌م ڕێكخراوه به‌ڕێزه خۆیان به نووێنه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیش زانیووه,ئیتر كێ ئه‌م ته‌سكیه‌یانی كردووه ,كام هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ئه‌و مافه‌ی داوه پێیان ئه‌ڵاهو ئه‌عله‌م، که‌وتیشمه گومانه‌وه، چونکه من ده‌زانم ئه‌وه کارێکی ئاسان نییه و هه‌رگیز کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤی ی‌و ئێن ڕێگا به رێکخراوێکی ناحکومی ناده‌ن (جگه له‌و رێکخراوانه‌ی ناویان له لیستی ئێن‌جی‌ئۆ دایه) که وتار بخوێننه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانیش بکه‌ن!!!! خۆزگه هه‌واڵه‌که راست بوایه و ده‌ستخۆشیمان لێبکردنایه. به‌ڵام گومانه‌که‌م وایلێکردم، که بکه‌ومه دوای راستودروستی هه‌واڵه‌که، ئاخر ناکرێت هه‌ر که‌س هات و خۆی لێمانکرد به پاڵه‌وان بچێت وێنه‌یه‌ک له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بچوکدا یان له وێنه‌یه‌ک له کۆشک و کتێبخانه‌ی ناو ((كافتریا‌و)) باره‌گایه‌ک بگرێت (وه‌ک ئه‌و وێنانه‌ی له‌گه‌ل هه‌واڵه‌که‌دا بڵاکراوه‌ته‌وه) و به گران و گرنگ به ئێمه‌ی بفرۆشێته‌وه و وابزانێت ساویلکه‌ین و باوه‌رێ پێ ده‌که‌ین، به داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ندێک که‌س و رێکخراو په‌یدابوون که به‌رده‌وام قسه به حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێن و به‌گه‌نده‌ڵ ناوی ده‌به‌ن، له کاتێکدا گه‌ر له کار و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان ورد بینه‌وه خۆیان له به‌رپرسه‌کانی ئه‌وێ گه‌نده‌ڵترن به‌ڵام بۆیان نه‌گونجاوه.له ئه‌وروپاش له پێناو خۆده‌رخستن و ناوده‌رکردن ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن و بڵێن.
وه‌ک که‌سێک ساڵانێکی زۆره له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم و له شاری ژنێڤ نیشته‌جێم، به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ی هه‌واڵ و کۆنگره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کردوه و ده‌که‌م. چه‌ند جارێکیش وه‌ک سه‌ردانیکه‌ر چومه‌ته ناو باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌و رێکخراوه‌وه، جگه له‌وه‌ی چه‌ند هاورێیه‌کم له ناو به‌شه‌کانی باره‌گاکه‌دا کار ده‌که‌ن. ئه‌وێ له چه‌ند ساختمانێک پێکدێت و چه‌نده‌ها هۆڵی کۆبونه‌وه‌ی جۆراوجۆری تێدایه و به پێی به‌رنامه و خشته‌ی دیاریکراو نزیکه‌ی ڕۆژانه کۆبوونه‌وه و کۆنفرانس له نێو هۆڵه‌کاندا بۆ رێکخراوی جۆراوجۆر ساز ده‌کرێت،هه‌ر که‌س ده‌توانێت به برێک پاره بلیتی چونه‌ژوره‌وه بکڕێت و سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی به‌سه‌ر بکاته‌وه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک هۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ کۆبونه‌وه جیهانی و گشتییه‌کانی ساڵانه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه، که هۆڵێکی زۆر به‌رز و گه‌وره و رازاوه‌یه، ئاماده‌بووان به نیوه بازنه‌یی داده‌نیشن و جێگه‌ی زیاتر له هه‌زار که‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی راستیه‌که‌یه‌تی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ناوه‌ندی چاک به‌شداری کردوه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بچوک بووه که نزیکه‌ی 20 30 که‌س به‌شداربوونه، نه‌ک (کۆنگره‌ی جیهانی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان تایبه‌ت به مافی مرۆڤ) وه‌ک ئیدیعا ده‌که‌ن، چونکه هاوکات و هاوته‌ریبی ئه‌و کۆنگره جیهانییه‌ی مافی مرۆڤ که سه‌دان که‌س به‌شدار بوون تێیدا، چه‌ند کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسی تریش له هۆڵه‌کانی تری ئه‌و رێکخراوه‌دا به‌رێوه‌ده‌چوون. بۆ نمونه کۆنفرانسێکی تر لایه‌ن رێکخراوێکه‌وه سازکراوه به ناوی په‌یمانگای نیشتمانی مافه‌کانی مرۆڤ (National Human Rights Institution)، له 22 تا 26 ی مانگ به‌رده‌وام بووه و خه‌ڵکێکی که‌م ئاماده بووه، هاتنیش بۆ هه‌مووان بووه، که پێده‌چێت ناوه‌ندی چاک له یه‌ک له دانیشتنه‌کانی ئه‌مه‌یان به‌شداری کردبێت، کۆبونه‌وه‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ی‌و ئێنه‌وه نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که هۆڵێکیان پێداون له باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌و رێکخراوه.
بۆ زانیاری زیاتر و دڵنیایی له راستی به‌شدارینه‌کردنی هیچ رێکخراوێکی کوردی له کۆنگره‌ی ناوبراودا، هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به (ریکاردۆ ئیسپینۆزا) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ی‌و ئێن بۆ رێکخراوه ناحکومییه‌کان له باره‌گای سه‌ره‌کییه‌که‌ی یو‌ئێن له ژنێڤ. ناوبراو خۆی له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵی پێی وتم، هیچ ڕێکخراوێکی کوردی به‌شداری کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌کردوه و هیچ بابه‌تێکیش له ته‌واوی کۆبوونه‌وه‌کاندا له سه‌ر کورد یان عێراق پێشکه‌ش نه‌کراوه.
هیوادارم ئه‌و ریكخراوه نا خكوومییه به‌ریزه له یۆتوب وتاره‌كه‌یانمان بۆ بڵاو بكه‌نه‌وه كه له‌وێ له سه‌ر مینبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوێندویانه‌ته‌وه, یان به‌وه‌ش كه‌متر هه‌ر ڕازین وێنه‌ی وتار خویندنه‌وه‌ی خۆیانمان بۆ بلاو بكه‌نه‌وه له كاتی وتارداندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌و دوعایه‌یان بڵێین ئامین, كوره ئه‌گه‌ر توانیویانه بچنه هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌وه له كاتی پشووه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه, وێنه‌ی خۆیانمان بۆ بڵاو بكه‌نه‌وه , ئه‌گه‌ر نا كارێكی نامۆڕاڵییه درۆ له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و قوربانیان بكرێت. دواتریش که سه‌یری ره‌شنوس (مه‌حزه‌ر)ی کۆنگره‌ی جیهانی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانم بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کرد، که له‌سایتی ره‌سمی یو‌ئێن بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئیتر ته‌واو دڵنیا بووم که ئه‌و که‌سانه‌ی نوێنه‌ری رێکخراوه کوردییه‌که‌ن به داخه‌وه راست ناکه‌ن و خه‌ڵک به گێل و نه‌فام ده‌زانن (داوای لێبوردن له خوینه‌ر ده‌که‌م) ده‌یانه‌وێت خۆیان لێمان بکه‌نه فس‌فس پاڵه‌وان و دۆنکیشۆتئاسا شمشێر رائه‌وه‌شێنن!!!
دواقسه‌شم ئه‌وه‌یه که‌وان ده‌ڵێن و نوسیویانه، گوایه ناوه‌ندی هه‌له‌بجه و چاک به‌ره‌سمی بۆ ئه‌و کۆنگره جیهانییه داوه‌تکراون، گه‌ر نوسه‌رانی ئه‌و هه‌واڵه راست ده‌که‌ن و درۆ ناکه‌ن با کۆپی داوه‌تنامه‌ی ره‌سمی ی‌و ئێن که بۆ رێکخراوه‌که‌یان نێردراوه بڵاوبکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
- ده‌قی هه‌واڵه‌که‌ی ناوه‌ندی چاک لێره‌دایه:
http://www.dengekan.info/dengekan/3/8529.html - راپۆرتی (کۆنوسی) سه‌رجه‌م کۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له 1 26 ی مارتی 2010 لێره‌دایه:
http://www2.ohchr.org/english/bodies/hrcouncil/docs/13session/A-HRC-13-L10.pdf
*کوردێکی نیشته‌جێی شاری جنێڤ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست