ماكوان كەریم: سوپاسی جەنابی مامۆستا كرێكارو گۆڕان و حاكم قادر دەكەم كەهاوكاری ماددی و مەعنەویم بوون

Thursday, 08/10/2009, 12:00


پاش ئەوەی گەڕامەوە كوردستان و خەڵكێك چاوەڕوانی دەكرد بگیرێین، ئەو خەوەیان نەهاتەدی.. بەتایبەت لاهوری شێخ جەنگی برازای جەلال تاڵەبانی كەلەئێمە كرابوو بەفسفس پاڵەوان دەركەوت زەنجەفیل و بەهارات فرۆشە، من كاتێك سەردانی حاكم قادرم كرد لەئاسایشی گشتی لەسلێمانی ئەو هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ دەربڕین بێمنەتم كرد لەوەی ئەگەر كوردستان بەدەست كوڕەكانی جەلال تاڵەبانییەوە كراوەتە پاكستان و خەڵكی دەڕفێنن ئەوە من لەوڵاتێكی ئەوروپییەوە هاتومەتەوەو خاوەنی جنسیەم و بێمنەتم لێیان و ئەگەر دەست بێننە ڕێم ئەوە ئابڕوویان ئەبەم وەك چۆن دزی و بەرەڵاییەكانیان لەسایتی كوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە.
بەدوای ئەوەشدا چەند هۆشدارییەكی دادگام ئاراستەی سەرنوسەری پێشووی گۆڤارەكەم كردووەو هەموو مافێكی خۆمی لێ وەردەگرمەوە.
ئەوانەشی كەویستیان جەنابی مامۆستا كرێكار ڕابكێشنە ئەو ناكۆكییە بۆ ئەوەبوو كەمن بەگرت بدەن، بەڵام من بێباك و بێمنەتم لەو دزو گەندەڵانەو چەندین جاریش وتومە مامۆستا كرێكار وەك باوك و مامۆستا بووە بۆ من.
دەربارەی كوشتنی باوكیشم ئەوە تۆمەتێكی درۆ بوو تاكو گۆڕان بەرگری لەمن نەكات ئەگەر گیرام، بۆیە سوپاسی برادەرانی گردەكە دەكەم بەتایبەت نەژاد جەلالی بەرپرسی سایتی سبەی كەهاوكاری زۆری كردم و ڕاپۆرتیشی بۆ گۆڤارەكە كرد، جگە لەوە كاك دلاوەری حاجی عوسمانیش هەموو پشتیوانییەكی لێكردووم، سوپاسی جەنابی مامۆستا كرێكاریش دەكەم كەهاوكاری ماددی و مەعنەوی زۆری كردم كاتێك وترا لەسەر ئەو ئەم كێشە دروست بووەو پشتی تێنەكردم و وایكرد گۆڤارەكەم بەردەوام بێت و لەدیدارێكیدا زۆر ڕاستی وتووە.
لەئایندەشدا لەگۆڤارەكەمدا زۆر شتی نهێنی ئاشكرا دەكەم بەتایبەت لەسەر فەزاحەتی برازاكانی تاڵەبانی لەبەریتانیا!!
خەسرەو عەبدولكەریم (ماكوان كەریم)
خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ڕێگا
5/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە