قاسملوو کوژی
Saturday, 14/08/2010, 12:00
بژارده کوژی خسله‌تی نه‌مرو نه‌گۆری ده‌سه‌لاته کۆنه‌پارێزه‌کانه. کوشتن له به‌سته‌ری فکردا زیاتر له‌وه‌ی که فه‌وتاندنی جه‌سته‌یی بێت، ئه‌تک کردن‌و چه‌واشه کردنه. بژارده‌کان که‌متر به مه‌رگی جه‌سته‌یی دهمڕن واته له ترپه که‌وتنی دلو به خاکوخۆل بوونی جسم کۆتایی ژیانی بیرمه‌نده‌کان نییه.
________________
ئه‌گه‌ر له سایسهری سه‌د هۆکاری جیاوازه ئارام و له‌سه‌رخۆ خوێندن‌و زانست پێناوهتهوه ولاته‌وه و ده‌روات که ئه‌م گه‌له به‌جێماوه‌ی ئێمه‌یش هێدی هێدی ببێته خاوه‌نی رۆشنبیری‌و رۆشنبیران، ئاساییه که دیارده تازه‌کان ئاوس بن به گرفت‌و مهترسیو هاوکێشه‌ی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه. شهر له جیهانی پێگهیشنو زانیاری‌دا به‌رفراوانتر و پڕدهسکهوتترو له ئه‌گه‌ری دۆراندنیشدا کاره‌ساتبارتره له شه‌ری دنیایه‌ک که چه‌ک به‌سه‌ریدا زاله.
خوێنده‌وار بوونی کورد‌و پێشکه‌وتنی نه‌وه‌ی نوێ، دوژمنی ناچار به هه‌لایساندنی شه‌رێکی نوێ کردووه، راگه‌یاندن و کاریگه‌ری ئیجابی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و به‌رۆژ بوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانی کورد، دیواره ئاسنیه‌کانی سانسۆری له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و له مه‌ودایکی به‌رفراوانتریش له‌و ولاتانه که کوردستانیان به‌سه‌ردا بهشێندراوه روخاند. ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی مه‌زن بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و ترسێکی گه‌وره بۆ داگیرکه‌ره. دوژمن ناچاره به له‌به‌رگرتنی رێگایه‌کی تازه بۆ پێش‌گرتن به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئاواتانه که رۆژانه له کۆمه‌لگادا هۆگریان بۆ زیاد ئه‌بێت.
بژارده کوژی یانی مراندنی جوله‌و وه‌ستاندنی بزوتنه‌وه، کۆماری ئیسلامی به شه‌هید کردنی رێبه‌رانی کوردی رۆژهه‌لات سه‌لماندویه‌تی که لانیکه‌م هێنده له تاکتیکی شهر شاره‌زایه که بزانێ مه‌رگی پێشره‌و سه‌رلێشێواوی کاروانه.
دوای نه‌مر قاسملوو رێبوارانی رێ ئازادی نه‌یانتوانی وه‌ک قاسملوو بن‌و که‌متر له‌وه‌ی که پێویست بوو له فکرو هزری رێبه‌ریان گه‌یشتبوون. قاسملوو رێکارێکی نهخوێندراوهو بیرێکی دوای خۆی کارپێنهکراوو له هه‌مانکاتدا قۆتابخانه‌یه‌کی فکری سه‌رده‌میانه بوو که نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌کا به تامه‌زرۆییه‌وه له هه‌ولی ده‌وله‌مه‌ند کردنیاندایه.
قاسملوو جیا له‌وه که وه‌ک رێبه‌ری سه‌رده‌می شه‌ری حه‌ماسی وجیا له‌وه که وه‌ک شه‌هیدێکی کورد خۆشه‌ویست وقاره‌مانی نه‌وه‌ی کۆنه وه‌ک بیرمه‌ندو که‌سێکی ئاکادێمیکو قۆتابخانه‌یه‌کی فکری ئه‌ستوره‌و پاله‌وانی نه‌وه‌ی نوێشه.له یه‌ک ره‌سته‌دا قاسملوو که‌سێکه به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی قارمانی میلله‌تێکی بنده‌سته‌وه.
له‌ناوهه‌موو میلله‌تانی جیهاندا هه‌ن رێبه‌رانێک که خۆشه‌ویستیان گشتگیره‌و سه‌داقه‌ت‌و پاکیان له دلسۆزیدا به نیسبه‌ت گه‌له‌که‌یانه‌وه لای گه‌ل راستییه‌کی نه‌گۆر. ئهگهرماندێلا له ئافریقای باشور له زینداندا و له‌بن ده‌ستی دوژمنیدا بوو به قارمانی میللی‌و ئه‌گه‌ر گاندی له هیند توانی بهبێشهر بریتانیا ده‌رپه‌رێنێ ئه‌بینین له کوردستان قاسملوو توانی به شه‌هید بوونی له‌سه‌ر مێزی وتووێژ ببێته به‌هێزترین فاکتی ئاشتیخواز بوونی میلله‌تێک که ئه‌غیار به پیاوکوژو سه‌ربڕو وه‌حشی تهبلێغیان له‌سه‌ر ئه‌کرد.له یه‌ک ره‌سته‌دا قاسملوو ئاوێنه‌ی بالانوێنی ژانهکانو هیواکانی میلله‌ته‌که‌ی بووه‌و هه‌یه.
قاسملوو نه له‌م وتاره‌داو نه له ناو کۆمه‌لگای کوردی‌دا تاکێکی بیرمه‌ندو رێبه‌رێکی شه‌هیدی فلانه حیزب نییه، قاسملوو ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی مهزلومیهتو فیداکاری‌و ئاشتیخوازی گه‌لێکی بنده‌ست کراوی شه‌رقیه، قاسملوو ئه‌مرۆ ناوێکه که زیاتر له‌وه که پێناسه بێت بۆ شه‌خسێک پێناسه‌ی پرسێکو رێکاری ده‌ربازبوونه. ناو‌و بیری قاسملوو ده‌روات له ناو نه‌وه‌ی نوێ‌دا ببێ به ده‌لیل‌و هۆی به‌رده‌وام بوون، دوژمن له پێناوو له‌باربردنی ئه‌م دهلیللهدا ئاماده‌یه گشت رێگایه‌ک بگرێته‌به‌ر.له‌هه‌مان ئاراستهیشدا نه‌یاری بیری نه‌ته‌وه‌یی واته کوردی ئیسلامی توندهاژو_کوردی چه‌پی توندره‌و. (پاشماوه‌کانی مه‌کته‌ب قۆرئان و دواچۆرهکانی بلوکی شه‌رق) دوژمن ئاسا هه‌ریه‌ک لهسهنگهرێکهوه خه‌ریکی کار کردنن بۆ که‌مکردنه‌وه له خۆشهویستیو ئیعتیبار‌و به کۆرتی کال کردنه‌وه‌ی ئه‌و مانایانه که دوکتور قاسملوو کردونی به به‌شێک له بیرکردنه‌وه‌و ئامانجی کۆمه‌لگای کوردی.
ئه‌گه‌ر فلانه مه‌لای گرێ‌دراو به مۆجاهیدینی ئه‌فغانستان له خۆتبهدا ره‌ساله‌تی خۆی له هێرشکردنه سه‌ر یادو رێبازی قاسملوو ئه‌بینێته‌وه له به‌رانبه‌ردا مامۆستای به‌ره‌ی خه‌باتی سور له وتووێژ کتێبه‌که‌یدا ئامانجدار سه‌باره‌ت بهپهیوهندیهکانیان له‌گه‌ل حکومه‌تی سه‌دام دێته گۆو ئه‌لێ: ته‌نیا قاسملوو ره‌جه‌وی ئه‌یانتوانی برۆنه لای سهدامو به‌م فتنه رهستهیهوه ده‌یهه‌وێت شک بخاته کۆمه‌لگاوه که قاسملوو ره‌جه‌وی ئاسا له خزمه‌ت سهدامو ئامانجه‌کانیدا بووه...که‌چی نازانێ کوردی باشور باشترین شاهیدن بۆ ئه‌و حه‌قیقه‌ته که قاسملوو هیچکات کوردی به دوژمنی کورد نه‌فرۆشت،به‌لام ئه‌وانه که ئه‌مرۆ فتوای جیهاد دژ به ناو‌و خۆشه‌ویستی قاسملوو ئه‌ده‌ن له به‌رچاوی هه‌موو کورده‌وه پرسی کوردی رۆژهه‌لات و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌رییان له‌به‌رپێ مهنسورحیکمهتهکاندا سهربریو له به‌ر رۆشنایی چاوخلهتێنی ئه‌و بیرمه‌نده ناکوردو دژهکوردانهدا کوردیان به‌کورد به‌کوشتدا.
قاسملوو ئه‌گه‌ر زۆلمێکیشی لێکرابێ هه‌رئه‌وه‌یه که دوژمنه‌کانی چ له‌سه‌رده‌می ژیانیداو چ دوای شه‌هید بوونی هێند له باری فکریه‌وه لاواز‌و داماون و داماو بوگن که ته‌نیا به توندوتیژی و شه‌رو نه‌هاکه‌یش جنێودانوبهرد تێگرتن هاتونه‌ته کارزارهوه.ئه‌م شهر فرۆشتنه ؛له‌قه‌یرانی ئه‌ندیشه‌وه سه‌رچاوه دهگرێتو ئه‌م دۆگم بوونه‌ی نه‌یارانی ئهمرۆودوێنێ قاسملووههردهم به‌ربه‌ست بووه له سه‌ر رێگای سازکردنی زه‌مینه‌یه‌کی گۆنجاو بۆ دیالۆگی دژه‌کان له کوردستانی رۆژهه‌لات.
له کاتێکدا که به‌ره‌ی ئیسلامی توندهاژوو چه‌پی هێشتا خهونهزڕاو له هاوپه‌یمانییه‌کی نه‌نوسراودا خه‌ریکی پروپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوین، له سه‌نگه‌ری دوژمنی هاوبه‌شه‌وه سیناریویه‌ک بۆ ژێر پرسیاربردنی سه‌رجه‌م خه‌باتی کورد به‌رێوه ده‌چی‌و ناوی لێئهنرێ قانعیفهرد، بێحۆرهمهت کردنی پێشه‌واو ئیهانه‌کردنی بارزانی‌و زنجیره کارێکی چڕ‌وپڕ که ده‌ستی پێکردووه ئه‌نجامه‌که‌ی گه‌یشتنه به قاسملوو" هه‌مان ده‌لیل‌و رێکارو مهزلومیهتو سه‌رده‌می بوونی کورد که قاسملوو بووه‌ته سه‌مبۆلی".
ئیسلاحی بوتی قاسملوو له‌دێرزه‌مانه‌وه وێردی سه‌رزمانی نه‌یارانی کورده‌و به‌داخه‌وه هێندێک بهناورۆشنبیری کوردیش ده‌ربازبوون له قاسملوو به سه‌ره‌تایه‌کی پرشنگدار بۆ قۆناخێکی نوێدائهنێنو چاوه‌روانن به‌ره‌ی قانعیفهردهکان یا مه‌کته‌بیه‌کان یا ....جاده‌ی قاسملوو کوژیان بۆ ته‌خت بکهنو چه‌نده گێلانه له‌پرسه‌که ده‌روانن که دوو په‌یک شه‌راب خواردنی دوکتور قاسملوو بکه‌نه ده‌لیل‌و به مه‌ی بوتی ئه‌م گه‌له بشکێنن که ترێ ره‌شی بۆیه لا خۆشه چۆن شه‌رابی لێ‌دروست ئه‌بێ.
قاسملووی ئه‌ستوره‌و قاسملووی پێناسه‌و قاره‌مانی میللی وه‌ک هه‌موو ئینسانێک بێههله نه‌بووه، به‌لام نابێ له بیرمان بچێت ئه‌گه‌ر قاسملوو ده‌رسه‌دێکی غه‌زه‌به نه‌وه‌دو نۆ ده‌رسه‌دی ره‌حمه‌ت‌و ئافراندن‌و خزمه‌ت بووه.
سێتهیف له کوردستان دژی کۆبوونه‌وه‌و گهرابهستنی پێناسه‌ی نهتهوهییو ئازادی ئینسانی کوردن، کۆماری ئیسلامی یا هه‌مان حکومه‌تی داگیرکه‌ر، سه‌لفیه‌کان که داوای ده‌سه‌لاتی ئاینی ئهکهنو کوردایه‌تی و خۆبوون به تاوان ئه‌زانن سێهه‌م، ئه‌و ده‌سته له چه‌په‌کان که هێشتا رێگای راستیان وه‌ک کۆنه رهفێقیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و هێشتا خه‌ونی سور ئه‌بینن.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که ئه‌م سێبه‌ره مۆتلهقگهرایه له سه‌نگه‌رێکه‌وه هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر ویست‌و خۆزگه‌کانی کوردی نه‌ته‌وه‌یی، به‌لام به‌خۆشیه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا چهکو توندوتیژی تاقه وتاری زال نییه‌و دیالۆگ و خۆ ده‌ربرین بووه‌ته جۆره به‌ربه‌ستێک که فلانه فیرقه‌ی توندهاژو چیتر نه‌توانێ به هه‌لایساندنی شه‌رێکی درۆیی پرسێکی مێژوویی به ده‌یان سال دوا بخات. پرۆژه‌کانی ئیتلاعاتی ئێران هوشیارانه له لایه‌ن لاوی کورده‌وه له قاو ئه‌درێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پێستی کوڕه مهریوانییهکی نهجیبزادهیشدا خۆ ده‌ربخه‌ن.
وه‌ک دوا قسه ماوه بێژم که قاسملوو چ وه‌ک رێباز‌و چ وه‌ک رێبه‌رێکی ههلکهوتو ناتوانێ بێکهمو کۆری بێت‌و ژیانی ئه‌م سه‌رکرده مه‌زنه‌یش به‌ری له هه‌له نه‌بووه، که‌وابوو پێداچوونه‌وه خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌و به‌رۆژ کردنی رێباز‌و ئه‌ندیشه‌ی قاسملوو ئه‌رکی سه‌رشانی بزاڤی روناکبیری کوردستانه، هه‌روه‌ک چۆن ره‌خنه گرتن و هه‌ولدان بۆ به ئه‌زمون کردنی هه‌له‌کانی دوکتورقاسملوو ئه‌رک و ره‌ساله‌تی نه‌وه‌ی نوێیه .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست