کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژووری (ڕای‌ سێیه‌م) له‌ پاڵتاك ده‌كرێته‌وه‌

Saturday, 02/05/2009, 12:00


ڕای‌ سێیه‌م ژوورێكی نوێ له‌ پاڵتاك ده‌كرێته‌وه‌ به‌ ناوی ڕای سێیه‌م كه‌ گرنگی ده‌دات به‌ ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌ له‌ خۆگرتن و وه‌رگرتنی ڕای به‌شداربووانی ژووره‌كه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌كان و بواركردنه‌وه‌ بۆ ده‌رخستنی هه‌موو ڕایه‌ك به‌ بێ سانسۆر.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگاداری ژووری ڕای سێیه‌مه‌ :
وێڕای‌ پیرۆزباییی‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك، ئاگادارتان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پاش هه‌وڵێكی‌ زۆری‌ دڵسۆزانه‌، ژووری‌ (ڕای‌ سێیه‌م)، له‌ پاڵتاك به‌ ناوی‌ (Kurdistan Ray Seyam)، له‌ 1-5-2009 ه‌وه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كانی‌ ده‌كات و له‌ پێَناو بوونی‌ دوانگه‌یه‌كی‌ ئازاد بۆ ڕاده‌بڕین و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ‌و وتوێژ‌و یه‌كتر خوێندنه‌وه و ئه‌م بوارانه‌ی‌ خواره‌وه‌ كار ده‌كات :

ڕه‌خنه‌‌و ڕه‌خنه‌ له‌ خۆ گرتن به‌ شێوازێكی‌ ئه‌كادیمی‌.
دروستكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ چواره‌م.
بواركردنه‌وه‌ بۆ ده‌رخستنی‌ هه‌موو ڕایه‌ك به‌ بێ‌ سانسۆر.
فراوانتر كردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان ڕۆشنبیران‌و ڕای‌ گشتی‌.
زیاتر به‌ ئاگابوونی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ گشتی‌‌و جالیه‌ی‌ كوردی‌ له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا به‌ تایبه‌ت له‌ ڕه‌وش‌و گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوخۆی‌ كوردستان.
به‌ هه‌ندوه‌رگرتنی‌ پڕۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كانی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌.
ژووری‌ پاڵتاكی‌ (ڕای‌ سێیه‌م) " Kurdistan Ray Seyam " له‌ 1-5-2009 ه‌وه‌ به‌ گۆڕێكی‌ نوێوه‌ دێته‌ خزمه‌تان.

سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانتان به‌م ئیمه‌یله‌ ئه‌گاته‌ ده‌ستمان:

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە