ئه‌وه‌ی بێڕێزی به ناوی پێشمه‌رگه بکات ده‌بێ دادگایی بکرێت!
Monday, 01/03/2010, 12:00
شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی ناوخۆیی نێوان بارزانی و تاڵه‌بانی و به‌کوشت دانی سه‌دان که‌س، بریندار بوون و ئاواره‌کردنی هه‌زاران که‌س نه‌ک نه‌یتوانی کێشه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه یه‌کلایی بکاته‌وه، به‌ڵکوو به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیاری بردن. شوکر بۆ خوا‌و به پاڵه‌په‌ستۆی ئامریکا ده‌ستیان خسته ناوده‌ستی یه‌کترو په‌یمانی ئاشتی و ماڵ و داهاتی کوردستانیان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش کرد‌و نه‌زری خۆیان کرد که هه‌رگیز هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆ نه‌بێت!!
تاڵه‌بانی و بارزانی به ناوی په‌یمانی ئاشتی و ته‌بایی کوردستان وپه‌یمانی ستراتیژی نێوان پ‌د‌ک/ ینک هه‌ستان به دابه‌شکردنی سه‌روه‌توسامانی ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌شو ڕوته‌و ده‌ستیان کرد به دروستکردنی شوقه‌و بینایه‌و دروستکردن و کردنه‌وه‌ی کۆمپانیاو بازاڕی گه‌وره گه‌وره له‌م ناوچه‌یه‌داو له سه‌ر حیسابی حکومه‌ت و به ناوی خۆیان!!
هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان درزێکی گه‌وره‌ی خسته نێوان ئه‌م په‌یمانه ستراتیژیه‌ی نێوان ینک/ پ‌د‌ک و ته‌رازوی هێزی به زه‌ره‌ری ینک لاسه‌نگ کرد.
ئێستا‌و دوای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژاردنێکی ترمان له‌پێشه‌و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌کان ده‌سه‌لمێنێ. وه‌ک ده‌زانین تاڵه‌بانی ده‌ستی له خۆی و حیزبه‌که‌ی شوشتوه‌و ده‌زانێت که 1 به سفر قه‌رزدار ده‌بێت!! هه‌وه‌ها دڵنیایه که به هێزی چه‌کداریش هیچی پێناکرێت و ڕێگای وه‌ها کارێکی پێ‌نادرێت، بۆیه به مه‌جبوری ده‌ستی داوه‌ته درۆ له لایه‌ک و ده‌نگ کڕین به پاره‌وپوڵ و سه‌یاره‌و ده‌مانچه‌و.... له لایه‌کی تره‌وه، تاڵه‌بانی زۆر باش ده‌زانێ که پاره‌و سه‌یاره‌و ده‌مانچه‌ش کارناکات و تازه کار له کار ترازاوه، به‌ڵام وه‌ک ئاخرین په‌له‌قاژه دیسانیش ئه‌م کاره دووباره هه‌ر ده‌کاته‌وه‌و شانسی بێشانسی تاقیکردنه‌وه‌ش خراب نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌می دوای له‌ده‌ستچونی پێوه نه‌خوات!!! ئه‌وه‌ی که ئێستا که‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی له‌به‌ین چون و ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه له تاڵه‌بانیان خرابتر به‌سه‌ر بێت پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌یه!! وه‌ک هه‌موومان باش ده‌زانین که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی نه ئه‌وه‌نده دۆست و نه ئه‌وه‌نده‌ش یه‌کتریان خۆشده‌وێ به‌ڵام چونکه چاره‌نوسیان به یه‌کتره‌وه په‌یوه‌نده بۆیه مه‌جبورن هاوهه‌ڵوێست و له یه‌ک سه‌نگه‌ردا بمێننه‌وه!!!
ده‌نگۆی به میلیشیا ناوهێنانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن پارله‌مانتارێکی سه‌ر به لیستی گۆڕان و گه‌وره‌کردنه‌وه‌و پڕوپاگه‌نده بۆ کردنی له لایه‌ن بارزانی و پشتیوانی ناڕاسته‌وخۆو هه‌ڕه‌شه‌کانی ناوبراو له خه‌ڵک و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری تێکشکان و دۆڕانی ئه‌م دوو لایه‌نه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3/2010 دا.
سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی داوای دادگایی کردنی ئه‌ندام پارله‌مانتارێک ده‌که‌ن که به چه‌کداری یان به پێشمه‌رگه له لیباسی شه‌خسی دا *(لیباس شه‌خسی) گوتووه میلیشیا!! منیش و ئیمکانه هه‌زارانی وه‌ک منیش و دڵنیام که کاک عدنان عسمانی تاوانبارکراویش هاوڕام ده‌بێن ئه‌گه‌ر بڵێم باشه، ئێمه ڕازین له‌سه‌ر دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که سوکایه‌تی به ناوی پێشمه‌رگه بکه‌ن و له پیرۆزییه‌کانی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه که‌م بکه‌نه‌وه. ئێستا با دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ له کوردستان دا پێک بێت و سزای ئه‌و که‌سانه بدات که بێ‌ڕێزیان به ناوی پێشمه‌رگه کردووه، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت دادگایی ده‌ست پێ‌بکات ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌وانه دادگایی بکرێن که به پێشمه‌رگه‌یان گوتووه جاشی کلک زه‌رد، چاشی کلک سه‌وز، جاشی ئه‌قده‌م، جاشی 20 ساڵه، جاشی دوو جار جاش و.... ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رگه به جاش ناوده‌بات ده‌بێ سزاکه‌ی چی بێت؟؟؟!! ئایا میلیشیا خرابتره یان جاش؟؟ ئایا جاشی کلک دار خرابتره یان میلیشیا؟؟؟!! ئایا پێشمه‌رگه کلکی هه‌یه؟؟؟ ئه‌م پرسیارانه به‌جێدێڵم بۆ دادگای سه‌ربه‌خۆ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت خه‌ڵک له‌سه‌ر بێڕێزی به ناوی پێشمه‌رگه دادگایی بکرێن ده‌بێ سه‌ره‌تا له‌وانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات که خه‌ڵکیان فێری بێڕێزیکردن کرد به پێشمه‌رگه نه‌ک که‌سانێک که به لیباس شه‌خسییه‌کان ده‌ڵێن میلیشیا.
ئێستا جێگای خۆیه‌تی له پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان، گه‌نجان و لاوانی کوردستان، دایکان و باوکان بپرسم، ئایا میلیشیا ووشه‌یه‌کی ناشرین و بێڕێزیه به پێشمه‌رگه یان جاش ئه‌ویش جاشی کلک ڕه‌نگاوڕه‌نگ؟؟!!!
ئێستا جێگای خۆیه‌تی که خه‌ڵکی کوردستان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ڕاپه‌ڕن و داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و که‌س و لایه‌نانه تۆمار بکه‌ن که به پێشمه‌رگه‌یان ده‌گووت جاشی کلک زه‌رد و کلک سه‌وز. ئه‌گه‌ر ئه‌وان دادگایی کران با کاک عدنانیش وه‌ک ئه‌وان دادگایی بکرێت و سزای یاسایی خۆی بدرێت.
28.2.2010
[email protected] * له ئێران‌دا چه‌ند جۆره هێزێک هه‌یه بۆ پاراستی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی که هه‌ر یه‌که‌و ناوێکیان هه‌یه، بۆ وێنه، پاسدار، به‌سیج، سه‌رباز خواهران زینب و... هه‌روه‌ها لیباس شه‌خسی ش هه‌یه، ئه‌م لیباس شه‌خسیانه زیاتر له خۆپێشاندانه‌کان دا وه‌دیار ده‌که‌ون و خه‌ڵک ده‌گرن و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان ده‌ده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست