به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستانپۆست به چ حه‌قێک ده‌ستکاری بابه‌تی نوسه‌ران ده‌که‌ن
Monday, 06/07/2009, 12:00
حه‌زم نه‌ده‌کرد ئه‌م گله‌یینامه بنوسم، به‌ڵام به پێی ئه‌مه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستانپۆست خۆیان زۆر به ئازادیخواز‌و دژه دیکتاتۆرو یه‌کسانی خواز ده‌زانن، بۆیه ئه‌م به باشم زانی که چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی کوردستانپۆست بکه‌م و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێبگرم که ئه‌مانیش به نۆبه‌ی خۆیان و ئه‌گه‌ر له ده‌ستیان بێت هیچیان له سه‌رانی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی حاکم به‌سه‌ر کوردستانی ئێڕاقدا ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ که‌متر نییه!! چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێکم له ژێر ناوی(چه‌ند ڕونکردنه‌وه‌و تێبینیه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژادن له کوردستانی ئێڕاق) دا نوسی و ناردم بۆ کوردستانپۆست بۆ بڵاوکردنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستانپۆست هه‌ستاون به ده‌ستکاریکردن و که‌م و زیادکردنی بابه‌ته‌که‌م و له‌هه‌ر شوێنێکدا که نوسراوه کوردستانی ئێڕاق گۆڕیویانه به باشوری کوردستان و یان هه‌رێمی کوردستان! ته‌نانه‌ت ناوی بابه‌ته‌که‌شیان گۆریوه به‌بێ ئه‌وه‌ی نوسه‌ر له‌م گۆڕانکاریه ئاگادار بکه‌نه‌وه!
پێم وایه به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستانپۆست وایانزانیوه که‌ریم موکریانی تا ئێستا وشه‌ی باشور، باکور یان ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌بیستووه‌و یان له‌بیری چووه بیاننوسێت!! بۆیه به‌م جۆره هه‌ستاون به ده‌ستکاری کردن و گۆڕینی بابه‌ته‌که.
من لێره‌دا به مافی خۆمی ده‌زانم که چه‌ند پرسیارێک ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستانپۆست بکه‌م و هیوادارم به جورئه‌ته‌وه هه‌م پرسیار‌و هه‌م وڵامه‌که‌ی له سایته‌که‌یاندا بڵاوبکه‌نه‌وه.
1. ئایا ئێوه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستانپۆست باوه‌ڕتان به ئازادی بیروباوه‌ڕی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ هه‌یه؟
2. ئایا ئێوه باوه‌ڕتان به دێمۆکراسی و مافی یه‌کسان هه‌یه؟
3. ئایا ئێوه باوه‌ڕتان به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ هه‌یه؟
ئه‌مه‌و چه‌ندان پرسیاری تر.
باشه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌یه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و دێمۆکراسی و.... هه‌یه بۆچی و به چ حه‌قێک ئیجازه به خۆتان ده‌ده‌ن به بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی نوسه‌ر ده‌ستکاری بابه‌ت یان نوسراوه‌کانی نوسه‌ران ده‌که‌ن.
به‌ڕێزان: وه‌ک چۆن ئێوه باوه‌ڕتان به باشور‌و باکورو... هه‌یه‌و پێتان وایه مافی خۆتانه ناوی ئێڕاق ئێران یان تورکیا له پاشکۆی کوردستانه‌کان بکه‌نه‌وه، منیش مافی خۆمه ڕای خۆم ده‌ربڕم و له جێگای ئه‌وه‌ی بڵێم کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڵێم کوردستانی ئێران یان کوردستانی ئێڕاق و.
وه‌ک چۆن جه‌نابتان به مافی خۆتانی ده‌زانن ته‌بلیغ بۆ بیروباوه‌ڕی خۆتان بکه‌ن، منیش به مافی خۆمی ده‌زانم که تابلیغ بۆ بیروباوه‌ڕی خۆم بکه‌م.
خوێنه‌رانی سایته‌کان زۆربه‌یان ئاگادارن له‌مه‌ی که من واته که‌ریم موکریانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران و خۆی به کوردێکی ئێرانی ده‌زانێت نه‌ک به ڕۆژهه‌ڵاتی! به مافی خۆشمی ده‌زانم له جێگای ئه‌وه‌ی بڵێم کوردستانی باشور ده‌ڵێم کوردستانی ئێڕاق.
له کۆتاییدا داواتان لێده‌که‌م که بابه‌ته‌کانی من ده‌ستکاری مه‌که‌ن و ئه‌گه‌ریش ده‌ستکاری ده‌که‌ن بڵاوی مه‌که‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا
که‌ریم موکریانی
خه‌ڵکی کوردستانی ئێران و دانیشتووی ئوروپا
6.7.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست