کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گەندەڵیەكانى وەزارەتى كارەبا

Sunday, 13/02/2011, 12:00


پێشەكى دەست خۆشى لەوبرابەڕێزانە دەكەم كە هەندێك لەدیاردە دزێوەكانى وەزارەتى كارەبایان ئاشكراكرد منیش دەمەوێ درێژە بەم كارەبدەم هەندێك لە گەندەڵیەكان بخەمەڕوو
بەو پێیەى من فەرمانبەرێكم لە بەشى ژمێریارى ئاگادارى زۆر لەشتەكانم وە لەخوارێ باسى دەكەم
1- دواى ئەوەى كۆمپانیاى PB گرێبەستەكەى تەواو بوو لەساڵى 2010 مانگێك پێش تەواوبونى ئەم كۆمپانیایە كەوتنە هەوڵ دان لۆ ئەوەى گرێبەستەكەیان نوێ بكرێتەوە زۆر بەئاشكرا چێنەر كە بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتە هەستا بە كۆبونەوە لەگەڵ راوێژكارو بەڕێوەبەرەگشتیەكان بەقسەى هەندێكیان بەئاشكرا دیفاعى لە كۆمپانیاكە كردیە وەبەڵێنى پێداون ئەگەر گرێبەست نوێ ببێتەوە ئەوا ئیفادى وڵاتى بەریتانیا ئەكرێن بۆ یە هەموویان ڕەزامەندیان داوە.
2- بەدڵنیایى چێنەر پشكى هەیە لەم گرێبەستە بە ڕێژەى %2 دواجار سەفەرى كرد لۆ وەرگرتنى لە بەڕیتانیا
3- دواى ئەوەى ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران وەردەگرن لۆ ئیفادەكە كە لەسەر نەفەقەى كۆمپانیاكەیە واتە كۆ مپانیاكە پارەى ئیفادو بلیتى فرۆكەو پارەگیرفان دەدات پێیان
چینەر نوسراوێك ئاراستەى وەزارەتى دارایى دەكات بۆئەوەى شێوەى ئیفادەكە بگۆرێ بیكات بە شێوەكى وا هەموو خەرجى سەفەر لەسەر حكومەتى هەرێم بێت چونكە لۆ هەر ڕۆژەكى بڕى 350 دۆلار سەرف دەكرێ بەمەش دەیانەوێ وەك كەرى ناوجۆگە لەهەردوو لا بخۆن هەرچەندە عەدیان نیە بەكەربن چونكە كەر وەك ئەوان دز نیە .
4- چێنەر و دیار بابان بەئاشكرا یارمەتى كۆمپانیایەكى توركى دەكەن لۆ ئەوەى ماوەى پێنج مانگ دواكەوتن لەپڕۆژەى دێرەلوك ڕەشاوە ئەژمارنەكەن هەرچەندە هەندەك كارمەندى دڵسۆزردەیانەوێ رێگرى لەم كارەبكەن بەڵام چێنەرو دیار كۆنوسەك بەلیژنەى سەرپەرشتیار ئیمزادەكەن و وەزیریش بە غەلەت تێدەگەیەنن لەبەرامبەر ئەو كارەش هەریەكەیان بڕى 50000 دولار لە مێتەفا وبەرزان دهوكی وەردەگرن كەهەردوكیان نوێنەرى كۆمپانیا توركیەكەن .
5- سەبارەت بەداوێن پیسى چێنەر ئەوەى باسكراوە تائێستا هەر هیچ نیە ئەوخانمەى (.....سانسۆرکراوه‌-کوردستانپۆست).
6- ڕۆژانە بەردەوام چەند كەسێك سەردانى دەكەن كە دەلالى كۆمپانیاكانن لۆمسۆگەر كردنى گرێبەستەكان یەك لەوانەش كاك هەڤاڵ خۆیان دەزانن كێیە هەموو وەزارەتیش دەزانى
7- وەزیرى كارەباش بێدەنگ بووە خواخوایەتى كڵاوەكەى بانەیبات
ئەگەر كاكەى سەرۆكى هەرێم وكاك دختور بەرهەم بەراستیانە لۆ لیژنەكى نانێرن لۆ وەزارەت لەم گەندەڵیانە بكۆڵیتەوە ئەمەى سەرەوە تەنها یەك دڵوپە ئاوبوو لە بەحرەكى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە