کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیكەرێك بۆ سەباح عەلى قارەمان , شەهیدە زیندووەكەى قەڵەم لە گەرمیان دا!!

Thursday, 15/07/2010, 12:00


ئەم پیاوە ناوەكەى ئاشناییە بەزۆر خوێنەر و ڕۆژنامەنوس و زۆربەى هاوڵاتیان كە كاتێك حەزدەكەن غەم و ئارێشەیان بەر دیدە كەوێ, ئەو كوڕى مەسولێكى دەبەنگ و نەخوێنەوار و شەرواڵ پیسبوایە هەرگیز خەڵكانى ویژدان زیندوو دەستى نەدەخستە سەر خامەكەى و گەورەى پەیامەكەى باس بكا.
لەم ڕۆژانەدا لەسایتێكى ئینگیلیزى دا ڕاپۆرتێكم بینى لەسەر ئەو پێشیلكاریانەى كە لەلایەن حكومەتى دیموكراتى كوردیەوە دەكرێتە سەر ڕۆژنامەنوسانى ئازاد, سەباح لەوەشدا پشكى شێرى هەیە وەكچۆن ئەو ترسنۆكانەى كە دەترسن ئەو بیبینن ڕادەكەن و خۆیانى لێدەشارنەوە نەبادا كەللە پوتانى دەسەڵات پێیان بڵێن ئەها چى دەكەن لەگەڵیدا و فێرى هۆشیاریتان دەكات؟ مەگەر ئێوە كویلە نین و پارەتان نادەینێ ئیدى ئێوە بۆ توخنى ئەو كابرایە دەكەون دایمە هەر باسى دزى و گەندەڵى و خیانەتى سەركردە و بنكردەكان دەكات!!
سەباح لەو ڕاپۆرتە ئینگلیزیەدا ناوى هاتووە وەك ئەو كەسانەى بەر پەلامارى كەللەپوتەكانى یەكێتى و پارتى كەوتون, ئەمەیان ئاساییە كەسێكى وەك ئەو هەوڵبدرێ ئازارى پێبگەیەنن, چونكە ئەوانەى كە دەیانەوێ خەڵكانى لەمجۆرە ئازار بدەن بەقەد قەیتانى پێڵاوكانی سەباح بارستاى عەقڵێان نیە(میمونیش سێ روبعە كیلۆ عەقڵێتى).
ئەم پیاوە وەك لە وێنەكانى دا دیارە و ئەوانەى بینویانە و لە دەمیانەوە بیستومە لەش و لارێكى لاوازى هەیە و كەم ئەندامیشە, بەڵام خۆشبەختانە عەقڵى كەمئەندام نیە وەك سەركردەكانى كورد, قاچێكى دكتۆرێكى یەكێتى سەقەتى كردوە, بەڵام لەجیاتى ئەوەى هەردوو پێى هەبێت و خۆى بكاتە شەیتانە لاڵەكە و ڕابكات لە وتنى ڕاستیەكان بۆ ئەوەى سكیان برسى نەبێت, ئەو وشەى هەیە و دەیگرێتە ئەو ترسنۆكانە هەموو كەسێكى عاقڵ دەزانێت كە وشە نەمرە نەك وەك ئەو چەك و دەستانەى كە ویستیان تیرۆرى بكەن.
سەباح كەس ڕقى لێى نیە تەنانەت ئەوانەشى هەندیجار مەرحەباى ناكەن بۆ ئەوەى لەلایەن خاوەنەكانیانەوە خەڵاتبكرێن و چەند ژەمێ بچوكیان دەستبكەوێ, خۆشیاندەوێ و لەدڵەوە پێى دەڵێن خۆزگەمان بەخۆت وەها كۆتى ترست شكاندوەو و غیرەتت هەیە و ئێمە نیمانە.
ئەو بەزمانێكى زبر دەنوسێت و لەغەمى خستنە ڕووى ئەو واقیعە تاڵەى كە وڵاتەكەى تێیكەوتوە فریا ناكەوێ ئەتێكێتى نوسین پەیڕەو بكات بەڵام لەگەڵ هەر هەڵەیەكى ئیملاى و ئینشاى دا پەلەى دەربڕینى غەمێكى گەورە و خستنەڕووى نەهامەتیكى ترى ئەم میلەتە بەدەست دوو خێزانى كەڵەگاوە دەروونى ئەویان قانگ داوە و دەیەوێ پەلە بكاو فریاى پیشاندانى غەمەكان بكەوێ.
سباح توند قسە دەكات و ڕاستیەكان بەزمانى خەڵكى باس دەكات , بۆیە دەسەڵات ئەوەندە سڵ لەم دەكاتەوە باكیى نیە سەباح و ئوسامە بن لادن بەپیشیدا تێپەڕن سەباح بە خەتەر دەزانن.
لەهەموو دونیادا وابووە ئەوانەى وا ڕاستیان بۆ خەڵك ئاشكراكردوە ئازار دراون بەڵام تەنیا ناوى ئەوانە لە نێو كتیبَبەكان دا بە زیندووى ئەمێنێتەوە.
چەند مانگێك پێش ئێستا هەندێ خەڵك وەك دەزگاكانى ڕاگەیاندن باسیدەكرد و خۆیشى لەو ڕاپۆرتە ئینگیزیەدا وتویەتى: ویستویانە بیڕفێنن و تیرۆرى بكەن. سەیرى ئەم عەقڵیەتە بكەن وا دەزانن وشە و ڕاستیەكان دمرێت.
هەقوایە بیربكرێتەوە پێش كۆچكردنى ئەوانەى مرۆڤدۆستن پەیكەریان بۆ دروستبكرێ, ئەو شارەى كە سەباحى تیا دەژێ هەقوایە لەوە زیاتر بێدەنگ نەبن و بە ئاگابێن سەباح و نمونەى ئەم مرۆڤانە دەرخەرى ڕاستیەكانن لەپێناو هەموو مرۆڤەكان دا(كویلەكان , ئازادەكان, بەرپرسەكان...تد) بۆیە باشترە پەیكەرێكیان بۆ دروستبكرێ و بە بەرهەم و نوسینەكانیان ڕەنگاڵە بكرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە