ئازادی بیروڕا یان شه‌ڕی نان؟ به‌شی دووه‌م: هه‌ژاری و بێ‌کاری و شه‌ڕی سه‌رشه‌قامه‌کان له‌تونس و تورکیا‌و ئێران‌دا
Sunday, 04/03/2012, 12:00
ههمیشهدهسهڵات و ستاتستیکهڕهسمیهکهی، ئایدیۆلۆژیست و ئابووریناسه‌کانی، نووسه‌رو شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌کانی، وێنه‌یه‌کی جوان و بریسکه‌داری کۆمه‌ڵگا نیشان ده‌ده‌ن و هیوایه‌کی درۆینهلای خه‌ڵکی دروستده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌و بارهئابووریهناههموارهی کۆمه‌ڵگای تێده‌که‌وێت. تونس یه‌کێک بوو له‌و ووڵاتانه‌ی له‌م دوو ده‌یه‌یه‌ی دواییدا، باسی لهمعجزهی گهشانهوهوپێشکهوتن ده‌کرد. ئه‌مه‌له‌کاتێکا که‌له‌ساڵی 2010 دا، ڕێژه‌ی بێ‌کاری له‌ناوچه‌ی سیدی بوزێد، له‌و جێگایه‌ی محمد بوعه‌زیزی، له‌بێکاریدا خۆی تیا سووتاند، گه‌یشتبووه14.7%. له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی میسریشدا، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌سه‌رده‌می موباره‌کدا، له‌نێوه‌ندی ئه‌وانه‌دا که‌ڕۆژی به2 دۆلار ده‌ژین، گه‌یشتبووه45%.
ده‌با ئێستا بهتونسدا بچینه‌وه‌و بزانین له‌چ ئاستێکی خهباتدایهو دواتریش به‌تورکیاو ئێران‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ین و له‌کوردستان ده‌گیرسێینه‌وه.
تونس:
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هه‌وڵێکی ئه‌مریکی و ئه‌وروپیه‌وه بۆ ناساندنی بزووتنهوهشۆڕشگێریهکهی تونس و میسر وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی، ئه‌و بزووتنهوهیهلهئێستای تونس‌دا، قۆناغێکی نوێ له‌خه‌باتی چه‌وساوه‌کان نیشان ده‌دات و دهگاتهئاستی مانگرتن له‌ده‌ره‌وه‌ی نهسیحهتهپووچهڵهکانی حیزبهئیسلامی و یهساریهکان و نه‌قابه‌کان. وه‌هه‌ر ئێستا شه‌پۆلێکی نوێ له‌مانگرتنی کرێکاران و شه‌ڕی نوێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا ڕوو ده‌ده‌ن. وه‌له‌به‌رده‌م ئه‌م مانگه‌دا مانگی ئازار، وه دوای مانگرتنی کارگه‌رانی بواری پاکوته‌میزی و هه‌روه‌ها مانگرتنی یه‌کێک لهناوچهپیشهسازیهکانی سهفاسق که‌ژماره‌یه‌ک کارگهبهشدارییان تێدا کرد، تونس چاوه‌ڕێی مانگرتنی مه‌ترسیداری کرێکارانی به‌نده‌ره‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان ده‌کات. وه‌پێده‌چێت ئیتر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ئاسانی به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بزووتنهوهبهر فراوانه‌ی پێنه‌کرێت که‌جارێکی تریش، میسر‌و چه‌ندان جێگای تر، له‌ئاستێکی به‌رزتردا، به‌دوای خۆیدا به‌کێش ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌میدیاکان به‌هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه، ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کارانه، ناوهڕۆکهشۆڕشگێریهکهی ئه‌و خهباتهچینایهتیهنیشان بده‌ن.
وه‌بێگومان تونس له‌م خه‌باته‌یدا ته‌نها نیه، به‌ڵکو جگهلهووڵاتانی عه‌ره‌بی، له ئێران و بهتایبهتتورکیاشدا، هه‌ر له‌ساڵی 2009 دا، خه‌باتی سه‌رشه‌قامه‌کان کهوتۆتهبرهوسهندن.
تورکیا:
به‌ر له‌هه‌رچی پێویستهبڵێین: تورکیا له‌ساڵی 2011 دا، 10.3% بێ‌کاری و 18% یش هه‌ژاری تۆمار کردووه. واته‌هه‌ر له‌ساڵی 2010 دا نزیکه‌ی 13 ملیۆن که‌س له‌تورکیادا، دهکهونههێڵی هه‌ژاریه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌هێڵی هه‌ژاری جیهانیدا وا دیاری کراوه له‌ڕۆژێکدا بهدۆلارێک ده‌ژین، ئهوانهلهئێستادا 22% ی دانیشتوانی تورکیا پێکدێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا له‌ژیانی خه‌ڵکی، تا دێت شه‌ڕی سه‌رشه‌قامه‌کان، شه‌ڕی نان، زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت. ئه‌و شهڕهلهساڵی 2009 دا له‌تورکیادا، له‌نێوان کرێکارانی کارگه‌ی تیکیل (Tekel) و دهسهڵاتهسهرمایهداریهکهی تورکیادا گهیشتهلووتکه.
حکومه‌تی تورکیا، وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ قهیرانهئابووریهقووڵهکانی و خۆده‌ربازکردن لێیان، له‌لایه‌ک سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندو له‌لایه‌کیش کهوتهفرۆشتنی کارگه‌ی جگه‌ره‌و ئه‌لکهول به‌کۆمپانیایه‌کی بریتانی - ئه‌مریکی، کهئهمهبۆ خۆی دهبووهمایهی بێکارکردنی هه‌زاران کرێکار.
هه‌ر ئه‌مه‌به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، کرێکاران به‌مانگرتن و خۆپیشاندان، شه‌قامه‌کانی ئهنقهرهبتهنن و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له21 شار‌و ناوچه‌ی تورکیادا، له‌گه‌ڵ جه‌نده‌رمه‌کانی حکومه‌تی تورکی، دهستهویهخهببنهوه. ئه‌و شهڕهتا ئێستایش شوێنه‌وارێکی قووڵی هه‌یه‌و چاوه‌ڕێی پێکدادانێکی گه‌وره‌ی لێ ده‌کرێت.
میدیای کوردی، به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا که‌رامه‌تی نیشتمانیی ئه‌تاتورک بڕووشێت، بۆ ته‌نها جارێکیش، باسیان له‌و خهباتهچینایهتیهمهزنهنهکرد له‌تورکیادا که‌ده‌سه‌ڵات داماوهبهدهستیهوه.
ئێران:
هه‌تا چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر ته‌نها گوێمان له‌باسی هه‌ژاری بوو لهووڵاتهئهفریقیهکاندا، ئه‌مه‌یش به‌و واتایه‌ی گوایه ئه‌فریقیا خۆی هه‌ژاره‌و خاوه‌نی سامانێکی سروشتی نیهکهمرۆڤ گوزه‌رانێکی باشی پێ دابین بکات.
ژیان زۆر به‌زوویی ئه‌م درۆوده‌له‌سانه‌ی ئاشکرا کرد. ئه‌وه‌تا ئێستا باس له‌هه‌ژاری ده‌کرێت لهووڵاتهههرهدهوڵهمهندهکانی جیهاندا، ئیتر لهئهمریکاوهتا کوردستان.
ئێرانیش یه‌کێکه‌له‌و ووڵاتهدهوڵهمهندانهی له‌ئێستادا 20% بێ‌کاری و هه‌ر له‌ساڵی 2007 یشه‌وه18.7% هه‌ژاری تۆمار کردووه. ئه‌مه‌یش له‌م کاته‌دا ئاگرێک خۆشده‌کات که‌هێزێکی گهورهدهبهخشێتهبزووتنهوهی شۆڕشگێری جیهان، به‌تایبه‌ت ووڵاتهدرواسێکانی، ئیتر هه‌ر لهتورکیاوهتا به‌کوردستان ده‌گات. وه‌ئیتر لێرهبهدواوهباسی هه‌ژاری ئه‌مریکای لاتین و ئه‌فریقیا نابیستین و به‌س، به‌ڵکو، زۆر به‌فراوانی، باسی هه‌ژاری و بێ‌کاری و که‌مده‌رامه‌تی ووڵاتهههرهدهوڵهمهندهپێشکهوتووهکانیش ده‌بیستین. وه‌هه‌ر ئه‌وه‌یش دهبێتهبناغهی شه‌ڕێکی نوێ و هه‌روه‌ک تونس تێپه‌ڕ ده‌کات بۆ ئاستێکی به‌رزتری خه‌بات. ئێران له‌شه‌ڕی پچڕپچرهوه، تێپه‌ڕ ده‌کات بۆ شه‌ڕێکی به‌ر فراوان له‌نموونه‌ی ڕاپه‌ڕینی کۆتایی حه‌فتاکان لهئێرانداو 1991 له‌کوردستاندا.
ئه‌م حاڵهتهزۆر چاوه‌ڕوان کراوهلهکوردستانیشدا، ئهمهئهگهرچی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌هه‌موو توانایهوهههوڵدهدات به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و خێزانانه‌ی ژیانێکی مامناوه‌ندییان هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، بنه‌مای تێشکانی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراو، تێک‌وپێک بشکێنێت. به‌ڵام ئهمهخهونێکهو هیچی تر. چونکه‌هه‌ر به‌خێرایی، به‌رابه‌ری ئه‌و ژماره‌یه زیاتر، دادهبارێنهوهناو هێڵی هه‌ژاری، وه‌ک هه‌موو جێگاکانی تری ئه‌و جیهانهپێشکهوتووهی ژیانێکی له‌و جۆره به‌فریای نه‌که‌وت. ئه‌وه‌تا بۆ نموونهلهبهرامبهر ڕێژه‌ی هه‌ژاری لهپاکستاندا که 24% و لهتانزانیادا 36% ده‌بێت، دانیمارک 12% و سویسرا 8% تۆمار ده‌کات. وه‌تا دێت ئه‌و ڕێژانهبهرزتر دهبنهوهلهههردوو خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوادا. به‌پێی ئه‌و دیاگرامهی سه‌ره‌وه‌یش، ڕێژه‌ی هه‌ژاری مناڵان لهخێزانهههرهههژارهکانی جیهاندا، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئابووریناسانهمان پێده‌ڵێت که‌له‌سه‌رده‌می قووڵبوونه‌وه‌ی قهیرانهئابووریهکانی جیهاندا، مژده‌ی هاتنی ڕۆژێکی باشترمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه‌تا تا دێت ڕێژه‌ی هه‌ژاری مناڵانی ناو خێزانهههرهههژارهکانی دونیا، به‌رزتر ده‌بێته‌وه. ئه‌و ڕێژهیهلهساڵی 2010 دا له‌ئیسرائیل 25% و له‌مه‌کسیک 24% و له‌تورکیا 23% و له‌ئه‌مریکا 21% و له‌ئیسپانیا 17% و له‌ئیتالیا 16% و له‌که‌نه‌دا 15% و له‌ئوسترالیا 11% و له‌بریتانیا 10% و لههۆڵهندا 9% و له‌ئه‌ڵمانیا 8% و له‌فه‌ره‌نسا 8% و له‌هه‌نگاریا 7% و له‌سوید 7% و له‌نه‌مسا 6% تۆمار ده‌کات. له‌ساڵی 2011 و 2012 دا، ئه‌و ڕێژهیهزۆر به‌رزتر بۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژهیهلهکوردستان له‌ڕیزی عێراقدا ده‌ناسێنرێت و توانای ده‌ستخستنی داتایه‌کی ته‌واو نیه، به‌ڵام ئێمهههوڵدهدهین له‌به‌شه‌کانی داهاتوودا، ئه‌و ڕێژه‌یه، بهپێوانهجیهانیهکهی به‌راوورد بکه‌ین که‌ژیانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌دانیشتوان ده‌گرێته‌وه، واته‌ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی به1 هه‌تا 2 دۆلار دانراوه بۆ گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی تاکێک لهههرهههژارهکانی دونیا، به‌تایبه‌ت کرێکارانی کارگه‌کانی (گروپی کۆمپانیاکانی فاروق) که‌میدیاکانی ده‌سه‌ڵات، وه‌ک مژده‌به‌خشی داهاتوویه‌کی ڕووناک باسی لێوه‌ده‌که‌ن، وهدهیسهلمێنین که‌ڵه‌که‌بوونی سهرمایهلهو کۆمپانیایه‌و هه‌ر کۆمپانیایه‌کی سه‌رمایه‌داریی تردا، هیچ نیهدینهمۆی به‌رهه‌مهێنانی سامان نه‌بێت بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدارو کهمدهرامهتییش بۆ چینی ژێرده‌ست. وه‌هه‌ر ئهوهیشهسروشتی سه‌رمایه، ئه‌و سروشته‌ی له‌ئه‌ده‌بی ئۆپۆزیسیۆندا، هه‌رگیز جێی باس نه‌بووه. ئه‌وان باس له‌شه‌ڕی هه‌ژاران ناکه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دا، به‌ڵکو وای نیشان ده‌ده‌ن گوایهڕۆژنامهنووسان ئازادی بیروڕایان لێ زه‌وت کراوه. وه‌ده‌یانه‌وێت هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری له‌کوردستاندا، وه‌ک شه‌ڕی ڕۆژنامه‌گه‌ری بناسێنن. ئه‌وانیش هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵات، ده‌یانه‌وێت ووشه‌یه‌ک له‌بیری کۆمه‌ڵگا ببه‌نه‌وه: سه‌مایه‌داری! وهههمووشیان پێکه‌وه، ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆن ههیهسروشتی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بشارنهوهکهلهدوو چینی دژ به‌یه‌ک پێکهاتووه، وهبازاڕی ئازادیش به‌به‌هه‌شتێکی به‌رین بناسێنن، بازاڕێک که‌خۆیان له‌سایه‌یدا ده‌حه‌وێنه‌وه‌و ئێمه‌یش برسی و بێکار ده‌خات، بازاڕیک که(گروپی کۆمپانیاکانی فاروق) یش وه‌به‌ردێنێت و عارهبانهبهدهستهکانی سهرشهقامهکانیش، بازاڕیک که‌کرێکارانی کارگه‌کانی (گروپی کۆمپانیاکانی فاروق) ناچار ده‌کات ڕۆژی 10 سه‌عات کار بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن بژێوی خێزانه‌کانیان دابین بکه‌ن.
له به‌شه‌کانی داهاتوودا دهگهڕێینهوهسهر ئه‌و باسه.
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست