ده‌سه‌ڵاتداریی شیعه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و موچه‌خۆره‌کانی بێگانه له 3 سه‌ده رابردوودا، به‌تایبه‌ت ئیستعماری بریتانیا
Monday, 18/02/2013, 12:00
نوسین و وه‌رگێڕانی: عومه‌ر عینایه‌تی
به‌شێک له لاپه‌ره‌کانی مێژووی ئیستعماری بریتانیا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین وده‌سه‌ڵاتی شیعه
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه، له هه‌موکاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی شیعه و رێبه‌رانی شیعه کاتێک تووشی ناڕه‌زایه‌تییه‌ک بوونته‌وه، خه‌ڵکیان به به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی بێگانه و بێگانه‌په‌رستی و خه‌یانه‌ت و جاسوسی تاوانبار کردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شی ناڕازیی کۆمه‌ڵگا باوه‌ڕێکی جیاوازی هه‌بێت، وه‌کو سونی، به‌هایی، یه‌هودی، کریستیانی، وهابی و ته‌نانه‌ت خودی شیعه که له نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوز بێت، هه‌میشه وه‌کو بیانووی سه‌رکوت له‌م تومه‌تانه خستۆته پاڵیان و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی حیزبی و سیاسی هه‌ر به‌م شێوه‌یه تاوانبار کراون.
هه‌ر به‌م مه‌به‌سته ده‌مانه‌وێ چاوێک به مێژوودا بخشێنینه‌وه که له راستیدا روحانیه‌ت و ئایه‌توڵاکان بۆ په‌ره‌پێدان و بۆ ده‌سه‌ڵاتداریی و ههلقواستنهوه، له سه‌رده‌می سیاسه‌تی ئیستعماری بریتانیا و پلانه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به تایبه‌ت له ئیران و باشووری ئاسیا که گرێدراوی پلانه‌کانی بریتانیا بووندهبینین که له ده‌یه‌کانی رابردوو، به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می موسهدیقدا خه‌یانه‌ته‌کانی ئایه‌توڵا کاشانی به‌زه‌قی بهرچاودهکهویت که چۆن پلانه‌کانی بریتانیای به‌ڕێوه‌ده‌برد که دژ به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می موسه‌دیق یان له سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌شروته‌خوازان له‌دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی قاجار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجی بابه‌تی ئێمه‌یه، ده‌بێ بڕێک بگه‌ڕێنه‌وه بۆ 200 تا 300 ساڵ پێش که سیاسه‌تی ئیستعماری له وڵاتانی ئاسیا به‌تایبه‌ت له "هیندی رۆژهه‌ڵات" پهیروی ده‌کرد به مه‌به‌ستی تایبه‌ت و بۆ بهچۆکداهینانی سیاسه‌تی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سونی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌کان که هه‌ڵگری خه‌لافه‌تی عوسمانی بوون و نوێنه‌رایه‌تیی باوه‌ڕی ئیسلامیان ده‌کرد. به‌ڵگه‌ی هه‌ره‌به‌رچاو ئایه‌توڵاکانی شیعه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیاز بۆ دوو سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش له ژێر ناوی (تهنخواهی هیند یا مهوقوفهی ئود هیندی) یان پاره‌ی هیندی و... که بۆ په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵاکان و روحانیهکانی شیعه له‌گه‌ل ئیستیعماری ئینگلیز له هیندوستانه‌وه بۆ زانایانی شیعه له که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و قوم و مه‌شهه‌د و شیراز ده‌نێردرا که ئه‌وانیش به‌شێکیان بۆخۆیان هه‌ڵده‌گرت و بڕێکیشی له نێوان قوتابیانی جێمتمانه‌ی خۆیان دابه‌ش ده‌کرد هه‌تا بۆ هه‌میشه وه‌کو مورید سودیان لێوه‌رگرن بۆ پیلانه‌کانی خۆیان.
یه‌کێک له نوسه‌ران به ناوی (ئه‌حمه‌د که‌سره‌وی) سه‌باره‌ت به‌م پاره‌ی هیندی و چینییه ده‌ڵێت:
"به هه‌ر شێوازێک که بمانه‌وێت له‌سه‌ری بدوێین به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که ئه‌مانه که‌سانێکی نه‌خوێنده‌وارن که له دونیادا به قه‌د منداڵێکی 10 ساڵان تێناگه‌ن، چونکه مێشکیان پڕ بووه له فقه و حه‌دیس و یاسا‌و رێسای دور و درێژی به ناوی فه‌لسه‌فه و مێشکیان پڕ بووه که بۆشایی له مێشکیاندا نه‌ماوه بۆ زانستهکانی سه‌رده‌م که ئێستا دونیا له چ سه‌رده‌مێک دایه و ئه‌م هه‌مو پیشکهوتنهنانهی دونیا نابینن. له راستیدا یان هێنده دواکه‌وتوون و تێناگه‌ن یان ده‌زانن خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن و بۆیان ده‌لوێت که له‌لایه‌ن هێندێک مورید و له ناو خه‌ڵکدا وه‌کو که‌سی باوه‌ڕپێکراو ناوبانگی هه‌یه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مانه گرێدراوی شوێنێکن که له‌ناو کومه‌ڵگادا نابیندرێن. ئه‌م چینه له ئایه‌توڵا و حوجهتوڵاکان ئێستاش له سه‌رده‌مانی 1300 ساڵ لهوهپیشدا ده‌ژین. 30 یان 40 ساڵ خۆیان به وه‌قف و واجب و واجیبات ده‌به‌نه سه‌رێ که رۆژێک به‌ناوی حوجه‌تولئیسلام ناویان بێنن که له بنه‌ڕه‌تدا به ئاواتن به مهوقوفات بگه‌ن، ئه‌ویش به هاریکاریی پاره‌ی هیندی و به‌ده‌ستی ئیستعماری ئینگلیز که پێیان رابگه‌ن .
لیره‌دا به پیویستی ده‌زانم که بچینه ناو بنچینه وه سه‌ره‌تا که سیاسه‌تی ئیستعمار پلانی بۆ داڕشتووه بۆ هه‌رچی زیاتر زاڵبون له‌ناو دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌ڕێوه‌بردنی پلانه‌کانی خۆی.
ده‌سه‌ڵاتی "ئود" له ساڵی 1739 زاینی به‌ده‌ستی "میرمحه‌مه‌د ئه‌مین نیشابوری" ناسراو به "سه‌عاده‌ت خان بورهانولمولک" له بناغه‌ى بن چیاکانی هیمالیا له‌نێوان به‌نگال و دیهلی نوێ دروست بوو. بورهانولمولک به ره‌چه‌له‌ک خه‌ڵکی خۆراسان بووه و رۆیشتووه بۆ هیند و له خزمه‌ت مهنگولهکانی هینددا خۆی بینیوه‌ته‌وه. به فه‌رمانی سه‌رۆکی مهنگولی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته فه‌رمانبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه. پاشان بۆ پهیوهندییگرتن له‌گه‌ڵ راجاکانی ئهودهوهره و موسوڵمانانی سونی که خۆیان به سه‌ربه‌خۆخواز ده‌زانی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ناوندی و له پاشان به‌پشتیوانی نادرشای ئه‌فشار له هێرشێک بۆ سه‌ر هیندوستان بنه‌ماڵه‌ی سه‌عاده‌ت خان بورهانولمولک (میر محه‌مه‌د ئه‌مین نیشابوری) توانیان به پشتیوانی شای ئیران ببنه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئود (نه‌واب) وه‌کو پاداشتێک خۆی و بنه‌ماڵه‌ی بوونه ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م ناوچه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئود (نه‌واب) له روانگه‌ی ئایینه‌وه باوه‌ڕیان به مه‌زهه‌بی شیعه هه‌بوو، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه رێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئود و باوه‌رمه‌ندان شیعه که‌متر له 1% خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که بوون، به‌ڵام ئه‌م رێژه که‌مه‌ش خاوه‌نی پله و پایه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بوون له‌ناو دهساڵاتداریی ئوددا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئود هێنده‌یان باوه‌ڕ به شیعه هه‌بوو که ته‌نانه‌ت بینایه‌کیان وه‌کو بینای حه‌ره‌می ئیمام عه‌لی که له نه‌جه‌فه، له شاری خۆیان دروست کرد به ناوی (لاک نور). له‌وێ بۆ په‌ره‌پێدان به مه‌زهه‌بی شیعه پشتیوانیان لێده‌کرا له‌لای ده‌سه‌ڵاتداری پادشای ئود. هه‌ر له‌وێوه زۆربه‌ی زاناکانی شیعه که‌وتنه په‌ره‌پێدانی باوه‌ڕی خۆیان، ئه‌مه‌ش بوو به هۆکار که له ئێرانه‌وه بڕۆن بۆ ئه‌وێ، ته‌نانه‌ت بوو به‌هۆی ململانێی شیعه‌ی ئێرانی و رۆحانییه هیندووهکانی ناوچه‌که و زۆرجار رۆحانیهکانی ناوچه پێشنوێژیان به‌ئه‌ستۆ ده‌گرت و کاروباری ناوچه‌که‌یان به‌ڕێوه ده‌برد، ته‌نانه‌ت جاریوابوو روحانیهکانی ئێران له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا پشتیوانیان لێده‌کرا تا له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئود زیاتر به‌کاریان بێنن. ئه‌م ململانێیه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یکه بریتانیا له ئاوی لێڵ ماسی بگرێت، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که موسوڵمانه‌کانی شیعه بوون به 2 به‌ره. به‌شێکیان به ناوی (ئوسولیه‌کان) و به‌شێکیشیان به ناوی (ئهخباریهکان). له‌م 2 به‌ره‌یه‌دا ئهخباریهکان ته‌نانه‌ت نوێژی جومعه‌یان ره‌ت ده‌کرده‌وه و باوه‌ڕیان وایه که نابێ له ئیسلامدا هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک بێته ئاراوه و پێیانوایه هه‌رچی ره‌وایه‌تی ئیسلامه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌ڵام موجتههدینی ئوسولی له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که عوله‌مای روحانی ده‌توانن به پێی سونه‌ت و ره‌وایه‌ته‌کان سه‌باره‌ت به‌زانستی سه‌رده‌م ده‌توانن له‌سه‌ر بواری نوێیکاری دا بڕیار بده‌ن. چونکه کومه‌ڵگا دواکه‌وتووه و له دین و زانست تێناگه‌ن و ناتوانن له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕ به باشی قه‌زاوه‌ت بکه‌ن، ئه‌وه ده‌بێ په‌نا به‌رن بو موجتههدینی روحانی و ئایه‌توڵاکان بۆ رێگاچاره‌ی پرسیار و وه‌ڵام.
له ساڵی 1757 کومپانیه‌کانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی که به‌ده‌ستی ئیستعماری ئینگلیسه‌وه بوو به سه‌رکه‌وتنێک به‌سه‌ر نه‌وابی بنگالدا، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هیندوستان زیاتر کراوه به‌هاریکاری نه‌وابی سێیه‌م ئود شوجاع ئه‌لدوله و به هه‌ڵاتنی نه‌وابی بنگال "میرقاسم" کیشه‌کان زیاتر بوون له‌نێوان کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی و ده‌سه‌ڵاتی ئود به‌گشتی. سه‌رکه‌وتنه‌کانی کۆمپانیاکانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌واب شوجاع ئهلدولهدا له شه‌ری بوکسار له ساڵی 1734 (ده‌سه‌ڵاتی ئود) ناچار کران به غه‌رامه‌یه‌کی زور قورس و ته‌نانه‌ت به‌شێک له خاکی که به‌ده‌ستی هێنابوو، دای به بریتانیا، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆکار که ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا زیاتر ده‌ستی ئاواڵه بێت که سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی ئود په‌ره پێبدات ئه‌ویش له رێگه‌ی دانانی کارگێڕێکی خۆی له شاری (فه‌یزئاباد) که پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئود بوو. نه‌وابی چوارم "ئاسه‌ف ئه‌لده‌وله" له ساڵی 1735 هاته‌سه‌ر ته‌خت و پێته‌ختی خۆی له فه‌یزاباد گوازته‌وه بۆ شاری لاکنور، ئاشقان و ئه‌ویندارانی باوه‌ڕی شیعه‌ی (ئود) بوو به هۆکارێک که ئه‌مانه ساڵانه پاره‌یه‌کی زۆر کۆبکه‌نه‌وه و بینێرن بۆ ناوه‌نده‌کانی (که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و سامرا و قوم و شیراز و مه‌شهه‌د) هه‌تا وه‌قفی کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه و کاروباری ئایینی پێ به‌رنه پێش له‌ژێر چاوه‌دێریی کۆنسولهکانی بریتانیا له ئێران و بهینئهلنهرین (نێوان دوو زێ) که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی دابوون له ساڵی 1779 روحانیهکی گه‌نجی شیعه به‌نێوی سه‌یدی دلدار (عه‌لی نه‌سیرئابادی) له شاری لاکنور له سه‌فه‌رێکی 2 ساڵه‌یدا بۆ زیاره‌تگاکانی ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تی عوسمانی و بۆ به‌رده‌وامیی خوێندن له لای "ئاقا موحه‌مه‌د باقری بێهبه‌هانی" له که‌ربه‌لا ده‌مێنێته‌وه. سه‌یدی دڵدار هه‌ر وه‌کو زۆربه‌ی باوه‌ڕمه‌ندان و روحانیهکانی هیند له‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندی (ئهخباریهکان) بوو به‌ڵام له پاشان له کاتی په‌ره‌پێدان بۆ خوێندن هاته‌سه‌ر باوه‌ڕی (ئسولیهکان) که ئه‌مه بوو به‌هۆی سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی و له به‌رژه‌وه‌ندیی زیاره‌تگاکانی له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و قوم و مه‌شهه‌د دابوو که زیاتر ئوسولیه‌کان تیدا نیشته‌جێی بوون.
له ساڵی 1780 له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نه‌واب ئاسه‌ف ئه‌لدوله، سه‌دری ئه‌عزه‌می ئه‌و "حه‌سه‌ن رزا خان" 500 هه‌زار روپیه‌ی هینده‌ی نارد بۆ موجتههدینی نه‌جه‌ف تا بۆ ئاودانکردنه‌وه و کێشانی کاناڵی ئاو و هێنانی ئاوی فورات بۆ و شکایهکانی نه‌جه‌ف که به کاناڵی ئاسهفیه یان کاناڵی هیندی ناوی ده‌به‌ن ساڵی 1793 ته‌واو بۆ ئه‌مه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بڕێک ژێرخانی ئابووریی ناوچه‌که له بواری کشتوکاڵیدا بیبووژێنێته‌وه و ئاوه‌دان بکرێته‌وه. ئه‌م بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌ی نه‌جه‌ف بوو به‌هۆی بڕێک له عه‌ره‌به‌کان رووی تێبکه‌ن و هه‌روه‌ها بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی شیعه‌گه‌ری له نێویاندا په‌ره‌بستێنێت ده‌سه‌ڵاتی ئود هه‌روه‌ها مزگه‌وتێکیان له کوفه سازکرد و کاروانسه‌رایه‌کی گه‌وره بۆ زائیرانی هیندی هه‌ر له کوفه سازکرا و 700 کتێبی شیعه‌گه‌ری بۆ نه‌جه‌ف و کوفه ناردرا،
هه‌ڵبه‌ت نه‌جه‌ف ته‌نیا شارێک نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌م یارمه‌تی مادیه بۆ که‌ربه‌لاش ده‌ناردرا و بڕێک یارمه‌تی فه‌قیر و نه‌داره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌کرا، به‌تایبه‌ت عوله‌ما و ئایه‌توڵاکان له‌سه‌ر داخوازی سه‌یدی دلدار عه‌لی نه‌سیرئابادی، له نه‌واب ئاسه‌ف ئه‌لدوله بڕی 200000 روپیه‌یان نارد بۆ نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا، بێ‌وچان یارمه‌تیه‌کانی نهوابانی ئود سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نه‌جه‌ف بوو به‌هۆی به‌هێزبوونی موجتههدینی ئوسولیه‌کان و پێگه‌یان قایمتربوو له ناوچه‌که‌دا، له‌نێوان عه‌ره‌به‌کانی که تازه هاتبوونه ئه‌م ناوچه‌یه و ده‌بوون به شیعه، ئه‌مه‌ش بوو به‌هوی په‌ره‌سندنی شیعه.
له دوای "ئاسهفولدهوله" زڕکوڕه‌که‌ی، وه‌زیر عه‌لی ده‌بێته جێنشینی، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆییخوازی و دژایه‌تیکردنی له‌گه‌ڵ بریتانیا ده‌بێته هۆکار که له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لایبه‌ن و مامی "سه‌عاده‌ت خان" بوو به نه‌وابی "ئود". هه‌ڵبه‌ت نهوابانی ئود ته‌نیا پاشایه‌کی ده‌ستنیشانکراوی بریتانیا بوون، ته‌نیا ده‌توانین بڵێین شتێکی سه‌مبولیک بوون، ئه‌وه‌ی که بریارده‌ری سه‌ره‌کی بوو ئه‌وه بریتانیا بون، ته‌نانه‌ت کاتێ "سه‌رجان تاجی" پادشایه‌تی خسته‌سه‌ر سه‌عاده‌ت خان وه‌کو فه‌رمانده‌ی هیندی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ستنیشان کرا.
له ساڵی 1801 کاتێ که سونیه‌کانی وه‌هابی هێرشیان کرده‌سه‌ر که‌ربه‌لا و وێران کرا، سه‌عاده‌ت عه‌لی خان یارمه‌تی مادی و هه‌روه‌ها خێوتێکی له نوقره و پارچه‌ی حه‌ریر به‌شیوه‌ی سایه‌بان به‌ده‌ستی ئینگلیزیه‌کان نارد بۆ مه‌رقه‌دی ئیمام حوسین و ته‌نانه‌ت روحانیهکانی ئه‌وێ هێشتا داوای 8000 روپیه‌یان لێکردن. بۆ ته‌واوکردنی کاره‌که ده‌سه‌ڵاتی ئود سه‌ره‌تا ئه‌م یارمه‌تیانه‌یان به بازرگانه ئێرانیه‌کان سپاردبوو که بیگه‌ننه شوێنه پیرۆزه‌کان و بیده‌نه ده‌ست مه‌وج تههدین و روحانیهکانی شیعه به‌ڵام له‌پاشان ئه‌و ئه‌رکه سپێردرا به کۆمپانیه‌کانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی و ئینگلیزیه‌کان ئه‌مه‌ش بوو به هۆکار که ده‌ستی بریتانیا زیاتر بکرێته‌وه بۆ که‌سانی جێگای متمانه‌ی ئینگلیز و له‌م نێوانه‌دا کونسولی بریتانیا له ئێران‌دا رۆلی سه‌ره‌کیان ده‌گیرا به پشتیوانی لاینه سیخوره‌کانی که له ژێر چاودێری به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگێڕی کونسول که شاره‌زاییه‌کی ته‌واویان له بواری ئایین ئیسلامی و ته‌نانه‌ت له زمانه‌وانیدا وه‌کو فارسی و عه‌ره‌بی هه‌بوو.
ساڵی 1815 له‌لایه‌ن غیازهدین حه‌یده‌ر بڕی (100 هه‌زار روپیه) درا به کونسولی بریتانیا تا بیگه‌یه‌ننه موجتههدینی قوم و نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا. هه‌روه‌ها له لایه‌ن نه‌نکی غیازهدین که ناوی باهو بگم بوو 90 هه‌زار روپیه‌ی نارد بۆ سه‌ید محه‌مه‌د و میرزا محه‌مه‌د شه‌هرستانی که یه‌کێ له موجتههدینی که‌ربه‌لا بوو و له لایه‌ن کۆمپانیای رۆژههڵاتییهوه گه‌یشته ده‌ستی.
له ساڵی 1814 کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی که‌وته شه‌ڕێک له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نیپال که ئه‌م شه‌ڕه خه‌رجێکی زۆری تێچوو و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی داوای قه‌رز له نه‌واب غیازهدین حه‌یده‌ر بکات که به بڕی (10 میلیۆن) روپیه که کونسولی بریتانیا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی هه‌موو ساڵێک بڕی (600 هه‌زار) روپیه بده‌نه 10 که‌س له خزم و که‌سه‌کانی غیازهدین حه‌یده‌ر و ئه‌ویش قبوڵیکرد له پاش 4 مانگی دیکه به‌هه‌مان شێوه کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی داوای (10 میلیۆن) روپیه‌ی دیکه‌ی کرد هه‌ر به‌و مه‌رجانه‌ی پێشوو غیازهلدین حه‌یده‌ر قبوڵی کرد ئه‌م قه‌رزه بدات به کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی. پاش ماوه‌یه‌ک کۆمپانیاکانی ده‌وڵه‌تی ئینگلیز له هیندی رۆژهه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتی ئود نه‌واب غیازهدینیان ناچار کرد ئه‌م ناوچاناه‌ی که له‌شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نیپاڵ به‌ده‌ستی هێناوه، واته ناوچه‌ی دارستانه‌کانی تارایی له‌بری قه‌رزه‌کانی دوه‌م قبوڵ بکات.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1825 نه‌واب غیازهدین حه‌یده‌ر بۆ جاری سێهه‌م قبوڵی کرد که (10 میلیۆن) روپیه بداته کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی به به‌هره‌ی سه‌دای 5% هه‌روه‌ها بۆ جاری چوارم له ساڵی 1826 کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی و بریتانیا داوای (5 میلیۆن) روپیه‌ی کرد تاوه‌کو خه‌رجی شه‌ڕه‌کانی نیپال بکرێت له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی.
گرینگی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی نهوابانی ئود به شێوازیک وه‌کو به‌ڵێنده‌رێکی سه‌مایه‌دار و قه‌رزپێدان به کۆمپانیاکانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی و وه‌رگرتنی ریبا وه‌کو سودوسهلهم که له ناوه‌رۆکدا ئیسلام حه‌رامی کردبوو و ببووه هۆی کێشه له‌ناو عولمای شیعه، به‌ڵام یه‌کێک له عولمای شیعه به ناوی سه‌یدی دڵدار عه‌لی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی ئه‌وه‌بوو که ریبا و سودوسهلهم له بێگانهوهرگرتن حه‌ڵاڵه به‌تایبه‌ت له ئوروپاییه‌کان، به‌ڵام له‌ناو خۆی شیعه‌دا حرامه له‌ئاکامدا کوڕی سه‌ید دڵدار عه‌لی به‌ناوی سه‌ید محه‌مه‌د نه‌سیرئابادی که له‌دوای بابی کرابووه موجته‌هیدی شاری لاکنور ئه‌و له ساڵی 1830 فتوایه‌کی ده‌رکرد که به‌هره و ریبا وه‌رگرتن له غهیهرهدینی شیعه حڵاڵه، ته‌نیا له‌ناو شیعه‌دا حه‌رامه‌و نابی به‌هره‌یان لێوه‌ربگیرێت هه‌ر ئه‌م بڕیاره بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نهوابانی ئود به‌هره و ریبا و سودوسهلهم له ئوروپایه‌کان و ته‌نانه‌ت له سونیه‌کانیش و ته‌واوی دینه‌کان بستێنن به‌و شێوه‌یه له‌ژیر چاودێریی کۆمپانیاکانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی و بریتانیادا هه‌مان رێچکه سه‌رمایه‌دارانی روژئاوایان ره‌چاو کرد. ده‌وله‌تی ئینگلیز به پێی ئه‌م بڕیارنامانه‌ی که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئود به‌ستبووی له به‌رامبه‌ر به‌و قه‌رزانه‌ی وه‌ریگرتبوو، بهههرهکهی بدات به‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستنیشان کرابوو وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی نهوابانی ئود ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌مان، بیدات به میراتگرانی ئه‌وان، ئه‌گه‌ر میراتگریان نه‌بوو بیدات به شوێنه پیرۆزه‌کانی وه‌کو که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، قوم و مه‌شهه‌د یان موجتههدینی په‌یڕه‌وانی شیعه‌ی سه‌ر به نهوابانی ئود.
ده‌وڵه‌تی ئینگلیز هه‌ر به‌پێی ئه‌م بڕیارانه ئه‌م قه‌رزانه‌ی که له نهوابانی ئود وه‌ریگرتبوو به‌ڵێنی ئهمهیدا که به‌هره‌ی ئه‌م پاره‌یه بدات به‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستنیشان کرابوون کاتێ که ئه‌مانه نه‌مان بیدات به میراتگره‌کانی، ئه‌گه‌ر میراتگری نه‌بێت بیدات به‌شوێنه پیرۆزه‌کانی وه‌کو نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا، قوم و یان مه‌شهه‌د بیدات به موجتههدین به‌م مه‌به‌سته به پێی بڕیاری قه‌رز ورگرتنی جاری سێهه‌م بڕیاریاندا 500 هه‌زار روپیه بده‌ن به 2 مه‌لیک، خاتونی بێوه‌ژن له نهوابان و باقیه‌که‌ی بده‌ن بهمـوجتههدینی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا له به‌ڵگه‌نامه‌ی 17 ئاوگوستی 1825 به‌ڵێن و بڕیاریدا که 120 هه‌زار روپیه بده‌ن به موباره‌ک محه‌ل که حه‌ره‌مسه‌رای ژنانی شای ئود بوو که له‌دوای مه‌رگی موباره‌ک محه‌ل ئه‌م بڕه پاره‌یه بدرێت به موجتههدینی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به‌هۆی نه‌مانی که‌سانی که له ده‌سه‌ڵاتی ئود ببوونه میراتگر و ریبا و سودی ئه‌م پاره‌یه بوو به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که ده‌ستی بریتانیا زیاتر ئاواڵه بێت له یارمه‌تیدان به نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و پاره‌ی زیاتریان ده‌گه‌یانده ئایه‌توڵاکان و موجتههدینی شیعه ئه‌م پاره‌ی به مهوقوفهی هیندی ناسرابوو بوو به هۆکارێک که رکه‌به‌ریی بکه‌وێته ناو موجتههدین و ئایه‌توڵاکان و ته‌ریقه‌تی شێخان و سوفیهکانی شیعه که ده‌توانین له‌م رکهبهریهدا به‌ڵگه‌یه‌ک بخه‌ینه‌ڕوو، له نێوان موریدانی ته‌ریقه‌تی شێخ ئه‌حمه‌دی ئیحسایی و شیعه‌کانی ئوسولی هاته ئاراوه. بیروبۆچوونی شێخ ئه‌حمه‌د ئیحسانی به‌هۆی زائیران گه‌یشتبووه باکووری هیندوستان و میرزا حه‌سه‌ن عه‌زیم ئابادی که یه‌کێ له قوتابیانی سه‌ید حوسین نه‌سیرئابادی بوو دوای ته‌واوکردنی خوێندن له‌لای سه‌ید کازمی ره‌شتی که موجته‌هیدی ئه‌عزه‌می ته‌ریقه‌تی شیعه‌کانی شێخی بوو گه‌ڕاوه بۆ شاری لاکنور و په‌ره‌ی به بیروبۆچوونه‌کانی ته‌ریقه‌تی شێخی دا، ئه‌مه‌ش بوو به هۆکارێک له ساڵی 1830 که بۆماوه‌یه‌ک پاره‌ی سود و ریبای هیندی له لایه‌ن بریتانیاوه پێبدرێت، له کاتێکدا به‌ره‌به‌ره رێژه‌ی موریدانی ته‌ریقه‌تی شێخ میرزا حه‌سه‌ن عه‌زیم ئابادی په‌ره‌ده‌ستێنێت ، سه‌ید حوسێن نه‌سیر ئابادی هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کات سه‌باره‌ت به‌خۆی و موریدانی و به‌م هۆیه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر شیخ و ته‌ریقه‌تی شێخ. ئه‌م ناکۆکیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه یارمه‌تی پاره‌ی هیندی لێبستێننهوهو بدرێته‌وه به سه‌ید ئیبراهیمی قه‌زوینی که یه‌کێک له رکه‌به‌ره‌کانی ئسولی سهیدکازمی ره‌شتی بوو. له‌و جێگایه‌ی که پاشای ئێران موحه‌مه‌د شای قاجار هاریکاریه‌کانی خۆی ده‌دا بهسۆفیهکانی ته‌ریقه‌تی شێخ نه‌ی ده‌دا به موجتههدین و ئایه‌توڵاکان به‌ڵام بڕینی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش بوو به هۆکارێک که بیروباوه‌ڕی ته‌ریقه‌تی شێخ لاواز بێت و ده‌سه‌ڵاتی موجتههدینی ئوسولی پهرهبستێنت.
رێژه‌ی یارمه‌تیه مادیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئود له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ناسره‌دین حه‌یده‌ر ساڵه‌کانی 1827 هه‌تا ساڵی 1837 بۆ که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف که‌م بوو به‌ڵام له‌سه‌رده‌می نه‌واب محه‌مه‌د عه‌لیشا که هاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات یارمه‌تی زۆرتر ده‌کرا به که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف. له نامه‌یه‌کدا ساڵی 1839 موجتههدینی ئود ناردیان بو موجتههدینی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ئاماژه‌یان به‌وه کردبوو که نه‌واب محه‌مه‌د تازههاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زۆر هۆگری شوێنه پیرۆزه‌کانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، ته‌نانه‌ت خۆشی له خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ش دێت‌و ته‌نانه‌ت ئاگاداره که کاناڵه ئاوه‌که‌ی ئاسهفیه وشک بووه به‌ته‌مایه بۆ جارێکی دیکه نهوژهنی بکاته‌وه. نه‌وابی تازه هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بڕی (150 هه‌زار) روپیه بۆ هه‌ردوو شوێنی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا ره‌وانه‌کرد، به‌ده‌ستی نوێنه‌ری سیاسی بریتانیا له عیراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی که ئه‌م یارمه‌تیه درا به موجتههدینی شیعه هه‌رچه‌ند که ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی رازی نه‌بوون به‌وه‌ی که ئه‌م ناوچه شیعانه ئاوه‌دان بکرێنه‌وه به‌تایبه‌ت نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا، به‌ڵام به‌هۆی پێداگریی نوێنه‌ری ئینگلیز له عێراق رازی بوون، هۆگری و نزیکبوونه‌وه‌ی عوله‌ما و ئایه‌توڵاکان و موجتههدینی شیعه له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و سامره به ده‌وڵه‌تی بریتانیا ئه‌ویش له ناو دڵی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ببوونه ئامرازێک که ته‌نانه‌ت به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کونسولی بریتانیا له عیراق و ئیران و هیندوستان و به‌شی هیندی رۆژهه‌ڵاتی کارێکی وا کرابوو ته‌نانه‌ت ره‌ساڵه‌ت و ته‌ریقه‌ت و بیروباوه‌ڕی شیعه به ئیداره‌ی سیاسیی پۆستی بریتانیا دهناردران بو لقه‌کانی نهوابان و پێگه‌ی بریتانیا زیاتر ده‌بوو و هه‌ر به‌م گرێدراویه شیعه‌کان کارێکی وایکرد که ئینگلیز له لاوازی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی سودیان له وه‌رگرێت ته‌نانه‌ت له دوو ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی وه‌کو هیندوستان و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیان ئیگلیزیهکان دوو وڵاتی وه‌کو پاکستان وه عیراق لێ دروست بکات و جیا بکرێته‌وه.
ئه‌م پاره مفت و به‌لاشه‌ی نهوابانی ئود و ریبا و سودو سه‌له‌مه له لایه‌ن بریتانیاوه ببوو به هۆکارێک به‌شێکی زۆر له روحانیهکان و تهلبهی شیعه روویان له که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و کازمین و سامرا ده‌کرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه یه‌که‌م جارنییه پول و پاره‌ی زلهێزان ببێته هۆی کۆچ و کۆچبه‌رانی ئایه‌توڵاکانی شیعه یارمه‌تیه‌کانی نهوابانی ئود و ببووه هۆکارێک که له ئیرانه‌وه بۆ هیندوستان یان یارمه‌تییه‌کانی پاشای ئیران به شیعه‌کانی لوبنان له چیای جه‌بل عامل بۆ ئیران له‌سه‌رده‌می نهوابانی سه‌فه‌وی یه‌کێک له ناسراوترینی ئه‌وانه ده‌توانین بڵێین شێخ عیزه‌دین باوکی شێخ به‌هایی که خه‌ڵکی لوبنان و هه‌روه‌ها مه‌لا محه‌مه‌د ته‌قی مه‌جلیسی که له ئیسفه‌هان بوو به مه‌لای مه‌زگه‌وت له ناوچه‌ی چیای جه‌به‌ل عامل له لوبنانه‌وه هاتبوون که ده‌توانین بڵێین کوڕی مه‌لا محه‌مه‌د به ناوی ئایه‌توڵا محه‌مه‌د باقر مه‌جلیسی به شێخ‌و لئیسلام ناسرا بوو که گه‌وره‌ترین نوێکاری له حه‌دیسه‌کان و رێچکه و بۆچوونی تایبه‌تی داڕشت که هه‌تا ئێستاش شیعه‌کان له‌ژێر کاریگه‌ریی بۆچوونه‌کانی ئه‌ودا به‌رده‌وامن و وه‌کو بناغه‌دانه‌ری شیعه ناوده‌برێت.
ئامانجی سه‌ره‌کیی ده‌وڵه‌تی ئینگلیز له یارمه‌تیدان به موجتههدین و ئایه‌توڵاکان و شوێنه‌کانی وه‌کو که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف و سامرا و په‌ره‌پێدانی بیروباوه‌ڕی شیعه و ته‌نانه‌ت گێره‌شێوێنی له‌م ناوچانه به‌تایبه‌ت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوو به‌هۆی لاوازی و ئاژاوه‌گێڕی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی. له ئانیکات به په‌ره‌سه‌ندنی یارمه‌تییه‌کان به هۆی ده‌سه‌ڵاتداری نهوابانی ئود بۆ که‌سانی پێوه‌ندیداری شیعه له ئیران و عیراق که گرێدراوی بریتانیا بوون وه‌کو موجته‌هید و ئایه‌توڵا له ساڵی 1850 هه‌تا ساڵی 1903 ده‌توانین بڵێین زیاتر له 6 میلیۆن روپیه له هینده‌وه ناردرا بۆ نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا.
لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه به‌وه‌بکه‌ین که ده‌ستێوه‌ردانی ئینگلیز له ئیران سیاسه‌تێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو وه‌کو له بابه‌تی یه‌که‌مدا باسمان لێوه‌کرد لهسهردێڕی:
1 - رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتی ناوچه‌یی و پرسی کورد له سه‌ده‌ی 21 دا (هۆ و هۆکاره‌کان) به‌شێک له خاڵه شاراوه‌کان له سه‌ده‌ی رابوردوو.
به‌شی 2 - شه‌ڕی سارد له نێوان، ئه‌مریکا و رووسیه، پشتێنه‌ی سه‌وز پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتێ ناڤین به‌شێک له خاڵه‌کانی شه‌ڕی سارد.
له ئانیکاتدا هه‌رچه‌ند بریتانیا زیاتر کاتی خۆی سه‌باره‌ت به گرێدراوی ئایه‌توڵاکانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به‌کار ده‌برد به‌ڵام له ئانیکاتیش دا خافڵ نه‌بوو له ئایه‌توڵاکانی قوم و مه‌شهه‌د و شیراز هه‌رچه‌ند که بڕێک توانی له سه‌رده‌می مهشروتهخوازهکان سود وه‌ربگرێت به‌ڵام ئیران له سه‌رده‌می قاجاریه‌کان زۆر له‌وه لاوازتر بوون تهنهت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زیاتر ژێرخانی ئابووری قاجار لاوازتر بێت، ئه‌وه‌نده نه‌یده‌ویست له مهوقوفهی هیندی یان پاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئود له ئیران دا بکار بێنێت به‌تایبه‌ت له ساڵانی 1850 هه‌تا ساڵی 1912 به‌س چه‌ند که‌سانێک وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی خومه‌ینی و چه‌ند که‌سانێکی له موجتههدین وه ئایه‌توڵاکان نه‌بێت له‌و سه‌رده‌مه ده‌سه‌ڵاتی قاجار و کۆمه‌ڵگا هێنده گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان بوون ته‌نانه‌ت ساڵی 1872 ته‌واویه‌تی ئیران فرۆشرابوو به ئینگلیزیه‌کان. به‌ته‌واوی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای ئیران لیک ترازابو هه‌ر بویهش زیاتر بریتانیا سیاسه‌تی خوی له ناوچه‌ی ژیر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی چڕتر ده‌کرده‌وه وه په‌ره‌ی پیدهدهدا وه سه‌رمایه گوزاری له‌سه‌ر ده‌کرد.
پاره‌ی هیندی شتێک نه‌بوو وه‌کو که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی به‌کاری دێنا ته‌نانه‌ت له ساڵی 1903 یه‌کێک له کۆنسولهکانی بریتانیا پێشنیاری کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی روسیه پاره‌ی سود و ریبا بدرێت به موجتههدینی ئیرانی زیاتر تا بتوانن له روانگه‌ی بیروباوه‌ڕه‌وه هانیان بده‌ین دژی روسیه ته‌نانه‌ت به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی روسیه نزیکتر ببینه‌وه که بزانین پلانه‌کانیان چین له ئیران‌دا.
ئه‌م سهرمایهگوزاریهی بریتانیا له‌و ناوچانه‌ی که به‌ته‌واوی گرێدراوی خۆی بۆ ده‌ستکه‌وتی چاکی هه‌بوو بۆ ئینگلیز
که هه‌وڵه‌کانی ئینگلیز له ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به تایبه‌ت له به‌شی باشووری عیراق و په‌ره‌سه‌ندنی
بیر‌و باوه‌ڕی شێعه‌گه‌ریی که ده‌توانین بڵێین زیاتر له 150 خیڵ و عه‌شیره که عیراق خۆی وڵاتێکی فره عه‌شیره‌یه
ده‌توانین بڵێین 75% یان عهشیرهن یان به‌هۆی خزمایه‌تیه‌وه سه‌ر بهعشیره بوون به‌هۆی سه‌رمایه‌گوزاری پاره‌ی مهوقوفهی هیندی وازیان له دینی خۆیان هێنا و بوون به شیعه. به‌شێک له‌م عه‌شیره‌تانه ژماره‌یان له میلیۆنێک ده‌بێت یان له له خێڵێک که ده‌هه‌زار نه‌فه‌ر له خۆی ده‌گرێت هه‌ر به‌م مه‌به‌سته ده‌توانین ناوی بڕێک له‌م عه‌شیره‌تانه بێنین له سه‌ده‌ی 18 وه 19 دا که سونی بوون به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێین ئێمه شیعه‌ین بۆ نمونه:
1 عه‌شیره‌تی زوبید 2 - عه‌شیره‌تی بنولهم 3 عه‌شیره‌تی بن‌و ته‌میم 4 عه‌شیره‌تی ئالی ئه‌بو محه‌مه‌د 5 به‌شێکی زۆری عه‌شیره‌تی ره‌بیعه 6 عه‌شیره‌تی شهمرتهوقه 7- به‌شێک له عه‌شیره‌تی ده‌یله‌م 8 عه‌شیره‌تی زه‌فه‌ر 9 عه‌شیره‌تی ده‌وار 10 عه‌شیره‌تی سهواکین 11 یه‌کگرتووی عه‌شیره‌تی ئه‌ی ئهلمنتهفق 12 عه‌شیره‌تی به‌نی حه‌سه‌ن 13 عه‌شیره‌تی ئافاق 14 عه‌شیره‌تی به‌نی حه‌کیم 15 عه‌شیره‌تی شهیبیل 16 عه‌شیره‌تی ئالی فتله و هه‌روه‌ها چه‌ند عه‌شیره‌تێک که له نزیک به‌نداو و کاناڵی هیندیه جێگیر ببوون 17 هه‌روه‌ها له دیوانییه 5 عه‌شیره‌ت و چه‌ند عه‌شیره‌تێک نزیک ئاوی کاناڵ و به‌نداوی دهقاره جێگیر ببوون و سودیان له‌م به‌نداوه وه‌رده‌گرت.
ده‌توانین بڵێین به پێی ئه‌م ئامارانه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئینگلیز له ساڵی 1917 داویه‌ته ده‌رێ و هه‌تا کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م رێژه‌ی ئه‌م عه‌ره‌بانه زۆر زیاتر بووه که وازیان له دینی پێشووی خۆیان که سونی بوون ئێستا بوون به شیعه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ كه شیعه‌کانی عیراق له‌مێژ نییه بوون به‌شیعه هۆکاری سه‌ره‌کی که ئه‌م عه‌شیره‌تانه که‌سانێکی ره‌وه‌ند و کوچه‌ر بوون، ئێستا سه‌قامگیر بوون و به کشتوکاڵه‌وه له ده‌وروبه‌ری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و سامرا، هه‌ڵبه‌ت ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیش هه‌وڵی ده‌دا بۆ په‌ره‌سه‌ندنی شار و سه‌قامگیرکردنی ئه‌م خێڵ و عه‌شیره‌تانه. لێره‌دا ده‌توانین بڵێن که موبهلغینی شیعه و موجتههدین و ئایه‌توڵاکان له په‌یڕه‌وکردنی په‌ره‌پێدان به شیعه‌گه‌ریی ده‌ستیان ئاواڵه بوو و ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد هه‌ر ئه‌مه‌ش ببوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئینگلیز زیاتر له شیعه‌کان سودی وه‌ربگرێت که نه‌وه‌کو ده‌وڵه‌تی عوسمانی له روانگه‌ی دینیه‌وه حوکمی جیهاد بدات سه‌باره‌ت به بریتانیا وه‌کو که‌ره‌سته‌یه‌ک شیعه‌کانی به‌کار دێنا.
ئینگلیسیه‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م گوڕانکاریانه لهروانگهیهکهوه هه‌رچی زیاتر ده‌یویست نفوزی خۆی زیاتر فه‌ڕز بکات و له ئانیکاتدا ده‌یویست وه‌کو ئه‌میندارێکی باش ڕۆل بگێڕێت. له ساڵی 1832 کاتێ که سه‌فیری ئیران له به‌مبه‌ئی تیرۆر کرا وه‌سیه‌تی کردبوو که له‌پاره‌ی ئه‌و مانگانه 10 هه‌زار روپیه بدرێت به فه‌قیری و نه‌داره‌کانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به‌ڵام کارداری بریتانیا گوتی ده‌بێ بدرێت به موجتههدین.
پاره‌ی هیندی به بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک ده‌گه‌یشته ده‌ستی موجتههدین و ئایه‌توڵاکان و به‌رده‌وامیش داوای پاره‌ی زیاتریان ده‌کرد. له ساڵی 1841 مهجتههیدی گه‌وره سه‌ید ئیبراهیمی قه‌زوینی گه‌یشتنی 150 هه‌زار روپیه‌ی له لایه‌ن کونسولی ئینگیزه و پێگه‌یشت به‌ڵام داوای 50 هه‌زاری دیکه‌شی لێکردن له نه‌واب محه‌مه‌د عه‌لی له‌به‌ر نهوژهنکردنهوی قه‌بری ئیمام حوسێن، ئیمام عه‌باس که نه‌واب محه‌مه‌د عه‌لیشا له ساڵی1842 فه‌وتی کرد، کوڕه‌که‌ی ئه‌مجه‌د عه‌لی بۆ به‌جێنشینی بابی سه‌ید ئیبراهیم قه‌زوینی و دوای پرسه و سه‌رساخی داوای پاره‌ی زیاتری کرد بۆ نه‌وژه‌نکردنه‌وه‌ی کاناڵ و هه‌روه‌ها داوای‌کرد که کازمین پێویستی به به‌نداوێک هه‌یه هه‌روه‌ها بۆ نه‌وژه‌نکردنه‌وه‌ی مه‌قبه‌ره‌ی سه‌لمانی فارسی پێویستیان به 5000 روپیه هه‌یه، موجتههدینی لاکنور رایه‌نگه‌یاند به موجته‌هدی نه‌جه‌ف شێخ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی که نه‌وابی تازه هاتۆته سه‌رکار خاوه‌ن ئه‌م بهزلو بهخشیشانه نییه ده‌بێ حیساب و کتابی زیاترمان بۆ رونکهنهوه له بابه‌ت ئه‌م پارانه‌ی که ته‌نانه‌ت پێتان گه‌یشتووه.
له روانگه‌یه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر چاو بخشێنین بهعیراقدا له ساڵه‌کانی 1703 هه‌تا 1835 له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مدا به‌شێوه‌ی میرایه‌تی و ملوکوتهوایفی به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوون، ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و کۆیلانه‌ی ناوچه‌ی گورجستان و تورکمان که راگوێزی ناوچه‌ی عیراق کرابوون سودیان لێوه‌رده‌گرتن و سه‌ختترین ئه‌رکه‌کانیان پێ سپاردبوون. له ساڵی 1763 بریتانیا یه‌که‌م بنکه‌ی بازرگانی له به‌سره کردبۆوه و ته‌نانه‌ت له کوێتی ئێستا ناوه‌ندێکی بازرگانی کردبۆوه له ساڵی 1798 کۆمیته‌ی نهێنی کۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی له ژێر چاودێری کونسولی بریتانیا یه‌که‌م کارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌ری له به‌غدا سه‌قامگیر کرد که یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی دروستکردنی پێوه‌ندیی والی به‌غدا له‌گه‌ڵ کۆمپانیه‌کانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی بوو و له‌م نێوانه‌دا بێ‌وچان پێوه‌ندی لهگهڵل موجتههدین و ئایه‌توڵاکان و روحانیهکان زیاتر په‌ره‌یسه‌ند و ئه‌وانی هه‌رچی زیاتر به‌هێز کرد. ئه‌رکی نوێنه‌ری بریتانیا هه‌نارده‌کردنی پاره‌ی موقوفهی هیندی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئودهوه پێگه‌ی کارگێڕی بریتانیا زیاتر توانی له‌ناو شیعه‌دا پته‌و بێت.
هێزو توانای موجتههدین و ئایه‌توڵاکانی شیعه له شوێنه پیرۆزه‌کانی کهبهلا، نه‌جه‌ف، سامرا هێنده ده‌سه‌ڵاتدار بوون که وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ کاروباریان به‌ڕێوه‌ده‌برد به‌تایبه‌ت له‌ناو شیعه‌کاندا به‌دور له چاودێری ده‌سه‌ڵاتی والی ناوچه‌که یان ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی خاوه‌ن هێزێکی تایبه‌ت بوون وه‌کو داروده‌سته‌ی قهمهکێش و لاتولوت که پیشه‌یان دزی و راوڕوت و باجبگیر بوون ته‌نانه‌ت له به‌شێک له بواره‌کان کاری قه‌تڵ و کوشتنیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. زۆربه‌ی ئه‌مانه له که‌سانێک بوون که له یاسا یاخی ببوون یان تاوانیان ده‌کرد یان له ئه‌رته‌شی ئیران و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی رایانکردبوو، په‌نایان بۆ شوێنه پیرۆزه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌برد و له‌ناو ئه‌م داروده‌سته قهمهكێشانه خۆیان ده‌بینیه‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ته‌کانی عه‌ره‌بیش هه‌رچی راوروتیان بکردایه هه‌ر په‌نایان بو ئه‌م موجته‌هید و ئایهتوڵایانه ده‌برد وه‌کو ده‌سه‌ڵاتیکی سه‌ربه‌خۆ که ئه‌م جۆره که‌سانه له ناو ئیران‌دا پێیان ده‌کوتن عه‌یار یان لۆتی مه‌سله‌ک به‌ڵام هه‌ر کام له‌وانه گرێدراوی موجتههدێکی تایبه‌ت بوو.
ته‌نانه‌ت موجتههدینی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف وابه سه‌ربه‌خۆی کاروباریان به‌ڕێوه ده‌برد که ته‌نانه‌ت له نوێژی جومعه‌دا ناوی خه‌لیفه‌ی عوسمانیان نه‌ده‌هێنا، به پێی گوزارشێک له بریتانیا له‌و سه‌رده‌م دادونهفهر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م یاخیانهیان ده‌کرد، یه‌کیان به ناوی میرزا ساڵح که خۆی به موریدهوه له‌ژێر کاریگه‌ریی موجته‌هدی ئوسولی سه‌ید ئیبراهیمی قه‌زوینی ده‌زانی و ده‌سته‌که‌ی دیکه سه‌ید ئیبراهیمی زه‌عفه‌رانی که خۆی به مورید و موجته‌هدی شیخ سه‌ید کازمی ره‌شتی داده‌نا.
له به‌شێکی دیکه‌دا له ساڵی 1831 میرانی ئه‌م ناوچه‌یه به هه‌وای سه‌ر به‌خۆیی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بێنه‌ده‌ر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌وه که ئه‌مر کرا به فه‌رمانبه‌رێکی خۆی ره‌وانه‌ی به‌غدا کرد به ناوی عه‌لی رهزاپاشا له‌ژێر ناوی فه‌رمانڕه‌وای عیراق ئه‌وکاته که ناوچه شیعه‌کان له که‌شوهه‌وای سه‌ربه‌خۆیی دابوون به 3000 هێزی نیزامیه‌وه له ساڵی 1835 که‌ربه‌لای گه‌مارۆدا به‌ڵام شه‌ڕ نه‌هاته ئاراوه و ده‌سکه‌وتێکی وای به‌ده‌ستنه‌هێنا به زیاترکردنی ماڵیات له‌سه‌ر که‌ربه‌لا گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا.
له سپتامبری ساڵی 1842 نه‌جیب پاشا له جیاتی عه‌لیرزا پاشا بوو به والی به‌غدا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌وه که که‌سێکی توندڕه‌و و سه‌ختگیر بوو زۆر پێداگری له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ده‌کرده‌وه ده‌یویست که هه‌موو شتێک له ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی ناوندی بێت.
له ئوکتوبری ساڵی 1842 له‌سه‌ر داخوازیی نه‌جیب پاشا بۆ چوونه‌ناو شاری که‌ربه‌لا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری شاره‌که‌وه ره‌د کرایه‌وه و ته‌نانه‌ت داوایان له نه‌جیب پاشا کرد ته‌نیا خۆی و چه‌ند حیمایه بابێته ناوشار به بێ سوپا و هێزی نیزامی ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌یکه نه‌جیب پاشا که‌ربه‌لای گه‌مارۆدا و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌رگاکان نه‌که‌نه‌وه ئه‌وه به هێزی نیزامی ده‌یکه‌ینه‌وه. خه‌ڵکی ئیران ئه‌وکاته زۆربوو له ناو شاری که‌ربه‌لا کۆنسولی ئیران موڵه‌تی شه‌ش مانگی خواست لهنهجیب پاشا بو ئه‌وه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا بتوانن ئیرانیه‌کان راگوازن که ئه‌م پێشنیاره‌ی کونسولی ئیران قبول نه‌کرا. پاشان چه‌ند که‌س له سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی که‌ربه‌لا رێگایه‌کیان بۆ راوێژکاری کرده‌وه له‌گه‌ڵ
نه‌جیب پاشا جه‌ماعه‌تێک وه‌کو شازاده‌ی دورخراوه‌ی قاجار زهلهل سوڵتان و سه‌ید کازمی ره‌شتی چونه ئۆردوی نه‌جیب پاشا، پێیداگرتن و هه‌وڵه‌کانی زهلهل سوڵتان و سه‌ید کازمی ره‌وشتی بێ‌ئاکام داخوازی نه‌جیب پاشا ئه‌وه بوو که نابێ ئه‌م داروده‌سته قهمهکێش و دز و به‌ره‌ڵایانه بمێنێت که له ژێر چه‌تری بڕێک موجته‌هید و ئایه‌توڵا زه‌برو زه‌نگی ده‌که‌ن نه‌جیب پاشا داوای له خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که کرد له ده‌وروبه‌ری ئه‌م داروده‌سته‌یه خۆیان بکشێنه‌وه و بڕیاریدا که هه‌ر که‌س په‌نا به‌رێته به‌ر مه‌رقه‌دی ئیمام حوسێن یان ئیمامی عه‌باس یان ماڵی زهلهل سوڵتان یان ماڵی سه‌ید کازمی ره‌شتی ئه‌وه له ئه‌مان دا ده‌مێننه‌وه.
له مانگی ژانویه ساڵی 1843 نه‌جیب پاشا شاری که‌ربه‌لای خسته‌ژێر ده‌ستی خۆی و بۆ سه‌ری هه‌ریه‌ک له‌م داروده‌سته‌ی عه‌یار به قه‌وڵی خۆیان لۆتی مه‌سله‌ک که سه‌رده‌سته‌ی قهمهکێشان بۆ 150 پیاستیری جایزه دانا له پاشان سه‌ربازانی نه‌جیب پاشا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستیانکرد به کوشتاری خه‌ڵک به بڕوای به‌شێک ده‌یانگوت ده‌ڵی قیامه‌ت هاتووه ئیمامی زه‌مان سه‌ریهه‌ڵداوه، به پێی به‌شێک له مێژووناسان سه‌باره‌ت به ئه‌وکاتی نفوسی خه‌ڵکی شار 15% کوژران که زیاتر له 5000 نه‌فه‌ر تێپه‌رببوو و شاری که‌ربه‌لا به‌شێوه‌یه‌ک وێران کرا.
موجته‌هد نه‌جه‌فی له‌م رووداوانه‌دا سودی وه‌رگرت و نامه‌یه‌کی بۆ لاکنور نووسی که به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئێمه پرۆژه‌کانمان و دواکه‌وت پاره‌ی زیاترمان پێویسته، سه‌ید حوسێن نه‌سیر ئابادی سۆز و هاوخه‌می ده‌ربڕی خاوه‌ن شکۆ نه‌جه‌فی به‌ڵام هێشتا ئێوه رهسیدهکانی پێشوتان بۆ ئێمه نه‌ناردووه که چوون سه‌رف کراون وه
پێویسته بزانین خه‌رج و مخاریجی کاناڵی ئاسفیه چه‌نده بوو که 150 هه‌زار روپیهمان بۆ ناردبوون، نه‌جه‌فی ره‌سیدێکی بۆ نارد به‌ڵام داوای 150 هه‌زار روپیه‌ی دیکه‌ی کرد بۆ ته‌واوکردنی کاناڵه‌که، که ئه‌مه دووهه‌مجار بۆ ده‌سه‌ڵاتی لاکنور دڵگران بوون سه‌باره‌ت به نه‌جه‌فی له به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی ئه‌م پارانه که له‌پێشدا 100 هه‌زار روپیه‌یان ناردبوو به‌ڵام نه‌جه‌فی ته‌نیا ره‌سیدی 49 هه‌زار روپیه‌ی ناردبوو بۆ لاکنور.
سودوه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵی به‌شێویه‌ک په‌ره‌یسه‌ندبوو که موجتههدین له‌م پاره‌ی به‌لاشی هیندی له پێناو به‌رژه‌وندیه‌کانی خۆیان که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرت تا ئه‌و راده‌یه که ساڵی 1844 راویلنسون نوێنه‌ری بریتانیا له به‌غدا له نامه‌یه‌ک بو فه‌رمانداری هیند که دزی و گه‌نده‌ڵی له راده‌به‌ده‌ره سه‌باره‌ت به‌م پارانه و رایگه‌یاند که پاشای ده‌سه‌ڵاتی ئود ده‌بێ ئاگادار بکرێته‌وه که ته‌نیا که‌مێک له‌و پارانه‌ی ده‌ینێرن سه‌رفی ئه‌م پڕۆژانه کراوه به‌شی هه‌ره‌زۆری بۆ مه‌سرفی تایبه‌تی خۆیان سه‌رف ده‌که‌ن و ده‌یدزن هیوادارم که نوێنه‌رێکی جێگای متمانه‌ی خۆیان بنێرن ده‌نا ده‌وڵه‌تی بریتانیا مه‌جبور ده‌بێت که له را‌گوازتنی ئه‌م پارانه خۆی بکشێنێته‌وه چونکه ئه‌م دزی و گه‌نده‌ڵی موجتههدین و ئایه‌توڵاکان ده‌بێته هۆکارێک که ئابڕووی ده‌وڵه‌تی ئینگلیز بچێت.
له ساڵی 1850 به‌ملاوه (تهنخاهی هیندی) یان پاره‌ی(مهوقوفهی هیندی) یان پاره‌ی (نهوابانی ئود) له لایه‌ن ئیمپراتۆری بریتانیاوه له هیندوستان پێاندهدرا که له‌لایه‌ن 2 نوێنه‌ری موجته‌هیدی گه‌وره‌ی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا له شاری به‌مبه‌ئی وسوڵیان ده‌کرد و وه‌ریانده‌گرت له ساڵی 1852 ده‌وڵه‌تی ئینگلیز زیاتر خستیه ژێر چاوه‌دێری خۆیه‌وه ئه‌م پاره‌ی هیندیه که راستهوخو له ژێرچاوه‌دێری نوێنه‌ری سیاسی بریتانیا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌برا که ئه‌وکات نوێنه‌ری نه‌جه‌ف موجته‌هیدی گه‌وره مورته‌زا ئه‌ل ئه‌نساری که ساڵانه بڕی 5000 لیره‌ی ئیسترلینگ که له ده‌سه‌ڵاتی نهوابانی ئود پێ ده‌درا و بری 9000 لیری ئیسترلینگ له خومس و زه‌کاتی ئیران پێده‌درا، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیرانیشه‌وه ساڵانه پاره‌یه‌کی به‌رچاو بۆ شاره‌کانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و کازمین سه‌رف ده‌کرا. به له‌به‌رچاوگرتنی داهاتی ئیران که خۆی 200 هه‌زار لیری ئیسترلینگ بوو و ته‌نانه‌ت ساڵانه 5000 لیری بۆ که‌ربه‌لا ده‌نارد له به‌شی خومس و زه‌کات بۆ ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی نه‌قی ته‌باتبایی له کاتێکدا که له به‌شی پاره‌ی هیندیش پێده‌درا. پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی نهوابانی ئود و ده‌وڵه‌تی ئینگلیز به‌هۆی ئه‌م پاره‌ی هیندیه بو موجتههدینی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا که شیعه‌کانی دونیا ده‌وڵه‌تی ئینگلیسیان وه‌کو ناجی و رزگارکه‌ری خۆیانی ده‌زانی و ده‌وڵه‌تی بریتانیا توانی به‌شێوه‌یه‌ک پلانه‌کانی خۆی بێنێته‌جێ به پشتیوانی موچه‌خۆره‌کانی وه‌کو ئایه‌توڵاکان و موجتههدین و شێخه‌کان و موریدانی ئه‌وانه که گوێڕایه‌ڵی بوون که ئاکامدا ده‌توانین بڵێین ده‌سکه‌وته‌کانی ئینگلیز بۆ گۆڕینی جوگرافیای ناوچه‌که مێژووی ره‌شی موچه‌خۆره‌کان و خیانه‌ته‌کانی ئه‌وان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له خواره‌وه ده‌توانین ئاماژه‌ی پێبکه‌ین:
1 - له ساڵی 1857 جیاکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له ئیران سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قاجار.
2 - له ساڵی 1872 به داسه‌پاندنی بڕیارنامه‌ی رۆیتر که شای ئیران، ته‌واوی کانزای به‌خشی به رۆیتر بۆ ماوه‌ی 70 ساڵ که فرۆشرا ته‌واوی خاکی ئیران سه‌رده‌می قاجار .
3 له ساڵی 188 جیاکردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌خاکی به‌لوچستان له ئیران و لکاندنی به پاکستانه‌وه سه‌رده‌می قاجار.
4 - له‌ساڵی 1889 داسه‌پاندنی بڕیارنامه‌ی تالپوت (ئینحساری تهمباکو و توتن) له ئیران سه‌رده‌می قاجار.
5 - له ساڵی 1901 داسه‌پاندنی بڕیارنامه‌ی دارسی بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌سه‌رده‌می قاجار.
6 - له ساڵی 1902 ئاژاوه‌گێڕان له‌سه‌ر بنه‌مای سۆڕشی مه‌شروته‌خوازان و رێگاخۆشکردن بۆ ئیعدامی شێخ فه‌زڵوڵا نوری.
7 له ساڵی 1907 ئیران دابه‌شکرا له نێوان روسیه و بریتانیا له سه‌رده‌می قاجار.
8 له ساڵی 1912 داگیرکاری ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی روسیه.
9 - له ساڵی 1915 بهڕهسمیهتناسینی به‌شێک له عه‌ره‌به‌کان به‌تایبه‌ت فه‌له‌ستین و جیاکرنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له‌لایه‌ن شاحوسێن و ماک موهان.
10 له ساڵی 1916 ده‌وڵه‌تی عوسمانی رووخا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه دروست بوو به نێوی تورکیه.
11- ساڵی 1916 بڕیارنامه‌ی سایکس و پیکو.
12- له ساڵی 1917 بڕیارنامه‌ی بالفور.
13 له ساڵی 1919 داسه‌پاندنی بڕیارنامه‌ی ئیمتیازی باکووری ئیران.
14 له ساڵی 1920 رێگاخۆشکردن و پشتیوانی له ره‌زاخان و پشتیوانیکردنی له‌لایه‌ن سهیدزیا ئه‌دین ته‌باته‌بایی.
15 - له ساڵی 1920 په‌یماننامه‌ی سوور.
16- له ساڵی 1920 دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیراق.
17- له ساڵی 1923 بڕیارنامه‌ی لۆزان.
18 - له ساڵی 1937 بڕیارنامه‌ی سه‌عدئاباد.
19- له ساڵی 1953 رێگاخۆشکردن بۆ کۆدتای موسه‌دیق.
20 - له ساڵی 1971 رۆڵگێڕانی سه‌ره‌کی بریتانیا بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی گشتی به‌حرین له باشوری ئیران جیابوونه‌وه‌ی ته‌واویه‌تی خاکی به‌حرین له ئیران
22 له‌ساڵی 1975 بڕیارنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر.
23 له ساڵی 1979 گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی و پشتیوانیکردن له ئایه‌توڵا خومه‌ینی.
24 له ساڵی 2003 ر ووخانی عیراق به پشتیوانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی
له به‌شی کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئێمه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا که پارچه‌پارچه کراوین له‌ژێر ناوی سیاسه‌تی ئیستعماری و به‌کرێگیراوی به‌شێک له موچه‌خۆرانی موجته‌هید و ئایه‌توڵاکان و به‌شێک له شێخانی ته‌ریقه‌ت و ئاژاوه‌گێڕی له ناو ئێمه‌دا به‌نێوی بیروباوه‌ڕ و لێک‌دابڕان به‌هۆی بیروباوه‌ر به‌شێکه له سیاسه‌ته‌کانی ئیستعمار ده‌توانم بڵێم که ئێستا له سه‌ده‌ی 21 دیسان خه‌ریکی پیلانگێڕین دژ به گه‌لی کورد بۆ نمونه ده‌توانم بڵێم له دوای رووخانی ئیراق به‌شێک له خاکی کوردستان وه‌کو موسڵ و که‌رکوک و خانقین و مه‌نده‌لی خه‌ریکن داببڕن له ژێر ناوی ماده‌ی 140 و بۆته جێگای شوێنی ناکۆکی یان به پێی ئه‌م نه‌خشه‌یه
له دواڕۆژدا کاتێ ئیران بڕوخێت بۆ جارێکی دیکه له به‌شی رۆژهه‌ڵات بیانه‌وێت له روانگه‌ی مه‌زهه‌بیه‌وه وه‌کو کێشه‌ی سونی و شیعه و ئاڵۆزی دروست بکه‌ن بۆ ئێمه‌ی کورد به پێویستی ده‌زانم که بڵێم چاره‌نووسی ئێمه وه‌کو کورد کێشه‌ی بیر‌و باوه‌ر نییه، ئێمه بووینه‌ته قوربانی ساتوسه‌ودا و به‌رژه‌وندیه‌کانی ئیستعماری و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و بیروباوه‌ر و نمونه‌یه‌کی هه‌ره به‌رچاو هه‌رچه‌ند کوردانی فه‌یلی وه‌کو کورد بوون ده‌چه‌وسێنه‌وه و ئه‌نفال ده‌کرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی بیروباوه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ لیستی شیعه له هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێکی کوردی فه‌یلی تێدابێت. هیوادارم ئاستی رۆشنبیری برایانی شیعه له رۆژهه‌ڵات بگاته راده‌یه‌ک که نه‌که‌ونه داوی سیاسه‌تی نگریسی پیلانگێڕی و دابڕان.
سه‌رچاوه:
1. بخشی از تاریخ شیعه، احمد کسروی.
2. حقوق بگیران انگلیس، اسماعیل رابین.
3. توری ئینێترنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست