یان کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک یان قبوڵکردنی سیاسه‌تی ئیستعمار له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین
Monday, 18/02/2013, 12:00
کاتێک باس له قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کرێت، ده‌بی پێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له هه‌موو بواره‌کانی ژئوپۆلۆتیک، رامیاری، میتۆلۆژیک، ئابوری و ...، هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و له هه‌موو بواره کانی ئیتنیکی و جوغرافیایدا هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی تئوریک و پراکتیکیمان هه‌بێت . له بابه‌ته‌کانی دیکه‌دا وردبوونەویهکم له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئیستعماری نووسیوه و هەوڵم داوە له‌م بابهتەشدا بارودۆخی ئێستاوقهیرانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له سه‌ده‌ی بیستویەکەمدابێنمە بەرباس
له‌سه‌ده‌کانی رابردوودا بەستراوەیی وگرێدراوی به سیاسه‌تی ئیستعمارودهستهڵاتی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی وابەستە کە ئه‌مڕۆکه‌ی بۆ ئیمه دروست کرد و گرێدراوی هه‌مان سیاسه‌ته. نەتەوەی کورد له‌ناو وڵاتانی ناوچه‌ییدا خوازیاری ماف و چاره‌نووسی نهتەویین وراپه‌ڕینی به‌شکۆی کورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌هه‌رچوار پارچه‌دا زیاتر په‌ره ده‌ستێنیت و له‌م سه‌رده‌مه‌دا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناتۆانیت چاوپۆشی له چاره‌نووسی گه‌لێکی 60 ملیۆنی بکات .
له پاش کۆتایی هاتنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وەکوو سات و سه‌ودایه‌ک له‌سه‌ر کورد و پارچه‌کردنی له‌سه‌ر ئه‌م بڕیارانه
1 . ڕێککەتننامەی 1920 هه‌تا ساڵی 2000 و لکاندنی 2 ویلایه‌تی موسڵ و شاره‌زوور هه‌روەها دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی رێککەوتەی عێراق له‌گه‌ڵ واڵی به‌غدا و رووخانی ده‌وڵه‌تی دروستکراوی عێراق که له ساڵی 2003دا له‌ژێر چاودێریی وڵاته یەکگرتووه‌کان بە دروستکردنی عێراقی فیدراڵ بڕیاری له‌سه‌ر درا، له‌ناو ماڵی کورددا 2 پارتی سیاسیی کورد هه‌مان رۆڵی ساڵی 1920 یان گیرا،
ئەویش وەک نوێنەری ویڵایەتی موسڵ و ویلایه‌تی شاره‌زوور له‌ناو عێراقی فیدراڵیدا، هەڵبەت به قه‌یرانی به‌شێکی زۆرلە ناوچە کوردنشینەکان لەژێر ناوی ناوچه‌دابڕاوه‌کان که بووەته هۆی ناکۆکی له‌نێو دەستەڵاتی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستاندا.
2 . بڕیارنامه‌ی سیڤه‌رو ڵۆزان لەژێر ناونیشانی ده‌وڵه‌ت / نه‌ته‌وه و رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و هاتنه‌سه‌رکاری پان تورکیسم و کۆمەڵکوژیی نزیک بە یەک ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌نی که ده‌توانین بڵێین به‌شێکی زۆری کوردی بوون
3 . لە دوای بێدەستەڵاتی و رووخانی ده‌وڵه‌تی قاجار، وڵاتی روسیەی تەزاری له ساڵی 1912 به‌شی ئازەربایجانی داگیر کرد لەژێر ناوی دابه‌شکردنی ئێران له لایه‌ن بریتانیا و روسیه‌دا به‌دوای قەرزەکانی له‌سه‌ر بڕیاری تورکمنچای و بڕیاری گوڵستان که ساڵی 1917 له روسیه شۆڕش کرا و یەکیەتیی سۆڤیه‌ت دروست بوو و له ئێران پاشه‌کشه‌ی کرد، له پاشان هاتنه‌سه‌ر دەستەڵاتی مه‌شروته‌خوازان و داڕشتنی یاسای بنچینه‌ی لەژێر ده‌سته‌ڵاتی که‌مینه‌ی فارس و هاتنه‌سه‌رکاری ده‌سته‌ڵاتی شای وابه‌سته به‌ناوی رزا شا.
4. دابه‌شکردنی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌نیوان ده‌سته‌ڵاتی سه‌رده‌م له ساڵی 1920 هەتا ساڵی 2000 له‌نیوان بریتانیا و فه‌رانسه و ده‌وڵه‌تی روسیەوە.
5. به‌پێی بڕیاری 1937 و 1938 هه‌تا ساڵی 2007 له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و وانی تورکیا و کوتاییهاتنی په‌یمانی سوور و کۆمەڵکوژیی کورد له درسیم به‌پێی بڕیارنامه‌ی ئه‌فغانستان هه‌موو شۆڕشه‌کانی کورد سه‌رکوت کرا و شیخ سعیدی پیران ئێعدام کرا .
6 . له دوای شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی له ساڵی 1945، جارێکی دیکه دەوڵه‌تی روسییه ته‌واوییه‌تی ئازه‌ربایجانی ئێرانی داگیر کرده‌وه و له‌ناو ئه‌م داگیرکارییه‌دا 2 کۆماری فیرقه‌ی ئازربایجان و کۆماری کوردستان دامه‌زران و له ساڵی 1946 له‌ناو قه‌یرانی وڵاتانی زلهێزدا، یەکیەتیی سۆڤیەت چووه ده‌ره‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئیمتیازی باڵکانی به‌ده‌ست هینا. کشانه ۆی یەکیەتیی سۆڤیەت بوو به‌هۆی ئه ۆی که کورد جارێکی دیکه سات و سه‌ودای له‌سه‌ر کرا، ئەویش له پێناو بڕیاری نه‌وتی نه‌فت شاری کرماشان له ساڵی 1946 هه‌تا ساڵی 2013 که کوتایی پێهات و له ساڵی 1946، سه‌رۆک کۆماری کوردستان پێشه‌وا قازی محەمه‌د وێڕای برایەک و ئامۆزایەکی به ده‌ست شای ئێران له‌دار دران.
7 . له پاش شه‌ڕی یه‌کم و دووهه‌می جیهانی، دوو جه‌مسه‌ری وڵاتانی رۆژئاوا و یه‌کیه‌تیی سۆڤییه‌ت، واته بلۆکی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و لەژێر ناوی شه‌ڕی سارد به تایبه‌ت له‌سه‌ر(هارتلند و ریمیلان)، ده‌سته‌ڵاتداری له‌سه‌ر پشتێنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئاوه گه‌رمه‌کانی ده‌ریای سپی و ده‌ریای که‌نداو له ساڵی 1946وە هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
8 . له ساڵی 1975 له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ی ئه‌لجەزائیر له‌سه‌ر شۆڕشی کورد له‌عێراقدا سات و سه‌ودا کرا
هه‌ڵبه‌ت ئێستا کورد لەژێر کاریگه‌ری هه‌موو بڕیاره نێودەوڵەتییه‌کان و سات و سه‌ودا سه‌ره‌کییه‌کان رزگاری بووه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کردووه. له داوی تێپه‌ربوونی سه‌د ساڵ، ئێستا ده‌بینین که رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌نێو قه‌یرانی سیاسی و ئابووری دایه و و کورد ئێستا هه‌لێکی زێڕینی به‌ده‌سته‌وه‌یه که ده‌بێ سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی خۆی بڕیار بدات و نهکەوێته ناو سات و سه‌وداکانی وڵاتانی زلهێزی دنیاوه و چاره‌نووسی کورد له هه‌موو پارچه‌کاندا به‌یه‌که‌وه گرێدراوه.
لێره‌دا جێگای ئاماژه‌یه کە ده‌بێ به‌چاولێکردن له بارودۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌رده‌وامیی شەڕی سارد له‌نێوان ده‌سته‌ڵاتدارانی زلهێزی دنیا که له دوو به‌ره‌ی (ئێران و روسیه و چین) له لایه‌ک و وڵاتانی (رۆژئاوا و ناتۆ) له لایه‌کی دیکه و کورد له‌نێوان ئه‌م ملمڵانییهدا، ده‌بینین که کورد له هه‌ر چوار پارچه‌دا به‌دوای هیوایه‌کی له‌مێژینه و ناسنامه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێت و ناتۆانێت له هیچکام له‌م بهرانهداخۆ ببینێته‌وه وهۆکاره سەره‌کییه‌کان له‌م بهشهدادهخهینه روو،
ئێران
کاتێ باس له ئێران دەکرێت، جیاوازییه‌کی لەگەڵ تورکیه و عێراقدا هەیە. ده‌وڵه‌تی تورکیا له پاش رووخانی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی لەژێر ناوی دەوڵەت نه‌ته‌وه، به چاودێری سیاسه‌تی ئیستعماری دروست بووه. هه‌روەها دەوڵەتی عێراق له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ی نیوده‌ڵه‌تی دروست بووه، بەڵام ئێران خاوه‌نی مێژووی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سته‌ڵاتداریی پاشایان بانگەشه‌ی پێ کراوه و ناسراوه. له سێ سه‌ده‌ی رابردوودا و سیاسه‌تی ئیستعماری له پاش رووخانی دەستەڵاتی قاجار، هاتنه‌سه‌ر دەستەڵاتی وابه‌سته‌ی مه‌شروته‌خوازان و داڕشتنی یاسای بنچینه‌یی داسه‌پاو و له پاشان به هاتنه‌سه‌ر دەستەڵاتی شای ده‌ست نیشانکراوی بیگانه، ئێران پێگەی سیاسی و مێژوویی له رۆژهەڵاتی ناڤین له‌ده‌ست دا. هه‌روەها به هاتنه‌سه‌ر دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی و به پشتیوانی سیاسه‌تی نێودەوڵەتی، وەکوو پشتێنەی سه‌وز به‌رانبه‌ر به روسیه هاته سه‌ر دەستەڵات و به هه‌مان یاسای بنچینه‌یی، ته‌نیا ناوه‌که‌ی گۆڕا، به‌ڵام ناوه‌رۆک هه‌ر هه‌مان یاسای سه‌رده‌می ئیستعماره و ئێستا ئێران وەکوو وڵاتێکی جیهانی سێیه‌م پێناسه‌ی بۆ دەکرێت. پرسیاری سه‌ره‌کی ئێمهلێرهدا ئەوەیە
1 ، ئایا ئێران وڵاتێکی جیهانی سێیه‌مه و له پێناسه‌دا ده‌بێ تاریفی تایبه‌تی هه‌بێت؟
2 ، ئایا ئێران وڵاتێکی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته‌یه که ئه‌مه‌ش تاریفێکی تایبه‌تی ده‌بێ هه‌بێت له پیناسه‌دا؟
ئه‌گەر بڕێک به وردی چاوی لێ بکه‌ین، ده‌بینین که مێژوو خه‌ریکه به شێوازێک دووباره ده‌بێته‌وه، واته له ساڵی 1900 هه‌تا ساڵی 1920، به پڵانی سیاسیی ئیستعماری پشێوی له‌ناو ئیتنییهکهکان و گرانی باڵی به‌سه‌ردا کێشابوو. ئێستا قه‌یرانی سیاسی لەژێر ناوی چه‌کی ناوه‌کی و کیشه‌ی ئیتنیکی و هه‌روەها گرانی باڵی به‌سه‌ر گه‌لانی ناو ئێران‌دا کیشاوه و کۆمه‌ڵگە لەژێر گوشاری سیاسیی ناوه‌ندیدایه. هه‌روەها به‌م گه‌مارۆ ئابوورییه، ئه‌وه‌ی که زه‌ره‌رمه‌نده گه‌ڵانی ناوخۆی ئێرانن. له سه‌رده‌می کوتایی ده‌سته‌ڵاتی قاجاردا، خه‌زێنه‌ی دەوڵەت خاڵی بوو و ئێستاش له پاش تیپه‌ربوونی سه‌د ساڵ، ده‌بینین به‌م گه‌مارۆیانه‌ی نێودەوڵەتی، خه‌زێنه‌ی دەوڵەت خاڵی بووه و مێژوو به شێوه‌یه‌ک لە شێوەکان دووباره بووەته‌وه، لیره‌دا ئه‌و زەینییهته دروست ده‌بێت که ئایا بێتواناکردنی کۆمه‌ڵگە و بێ ئیرادەکردنی گه‌لانی ناو ئێران سه‌باره‌ت به گرانی و گوزه‌رانی ژیان ده‌توانێت له گۆڕانکارییه‌کاندا رۆڵی گرنگ بگێرێت یان کۆمەڵگە ده‌بێته که‌ره‌سته‌یه‌ک بو گۆڕانکاری، به‌م شێوه‌یه واتە بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی، سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئێران. به‌م واتایه که هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک بێته ئاراوه به ده‌ستنیشانکردنی هێزیکی سیاسی و ده‌سته‌مۆ بۆ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندیی ئێران که گوێڕاڵی هه‌موو بڕیاره‌کانی وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز بێت. کاتێ باس له گۆڕانکاریی گشتی دەکرێت، ده‌بێ پڕۆژەیهک بێته ئاراوه که بتوانێت له چوارچێوه‌ی ئێران به گشتی و تەواوی پێکهاته‌کانی ناوخۆی ئێران‌دا بگونجێت. گه‌لانی ئێران به ئه‌زموونی چه‌ندین گۆڕانکاری له سه‌ده‌ی رابردوودا وەکوو ئاماژه‌مان پی کرد (رووخانی دەستەڵاتی قاجار، هاتنه‌سه‌ر دەستەڵاتی مه‌شروته‌خوازان، کودەتای رزاخان و دەستەڵاتی شای ده‌سنیشان کراو، سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران له سه‌رده‌می موسه‌دیق، داگیرکاری له لایه‌ن روسیهوهیهکهم ساڵی 1912 و ساڵی 1945 و دروستبوونی فیرقه‌ی ئازه‌بایجان و کۆماری کوردستان، شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979 و هاتنه‌سه‌ر دەستەڵاتی کۆمار ئیسلامی به پشتیوانیی زلهێزانی نێوده‌وڵه‌تی) ته‌نیا له به‌رانبه‌ر به رووداوه‌کان وەکوو که‌ره‌سته‌یه‌ک بکار هاتووه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی ناو ئێران، له سه‌رده‌می ئێستا و دوای تێپه‌ربوونی سه‌ده‌یه‌ک، ده‌بینین که ئێران له‌ناو قه‌یرانی سیاسی و ئابوریی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دایه.به‌شێک له حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیون له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا دێته به‌رچاو
1 ،حیزب و رێکخراوه‌کانی حیزبی کمونیستی ئێران که سلوگانی دروشمی سه‌رتاسه‌ری ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی ئێران و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دەستەڵاتی ناوه‌ندی.
2 ، دەستەڵاتی پێشووی ئێران لەژێر ناوی سه‌ڵته‌نه‌تته‌ڵه‌بان، واته دەستەڵاتی پاشایه‌تی له چوارچێوه‌ی ئێرانی یه‌کپارچه‌دا.
3 ،سازمانی موجاهدینی خه‌ڵق به بیرۆکه‌ی ئیسلامیی رادیکاڵ له چوارچێوه‌ی ئێرانی یه‌کپارچه‌دا .
4 ، حیزب و رێکخراوه‌کانی ئیتنیکی به پێی سنووری جوغرافیایی ناوخۆی ئێران که ئێران له چه‌ند نهتەوەی جیاواز پێک هاتووه وەکوو فارس، کورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، بلوچ، تورکمه‌ن، هه‌روەها له بواری ئایینییه‌وه وەکوو شیعه، سوننە، یارسانی، ئاشووری، که‌لدانی، ئه‌رمه‌نی، یه‌هودی، کریستیان.
هه‌رچه‌ند ده‌زانین له چوارچیوه‌ی ئێران‌دا بەهۆی گرێدراوی باوڕی ئایینییه‌وه کمۆنیزم ناتۆانێت دەستەڵات بگرێته ده‌ست و له روانگه‌ی سیاسه‌تی نێودەوڵەتیشدا بو ئێرانی وابه‌سته ریگه‌ی پێ‌نادرێت، له‌سه‌ر هاتنی دەستەڵاتی سه‌ڵته‌نه‌تته‌ڵه‌بان له‌م بڕوایه‌دا نیم که جارێکی دیکه حکومه‌تی ئێران بگه‌ڕیته‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتی پاشایی، چونکه گه‌ڵانی ئێران له سه‌رده‌می دەستەڵاتی شای ده‌ستنیشانکراو بێزار بوون، به‌ڵام وەکوو چاوی لێ ده‌که‌ین، رێکخراوی موجاهیدین بۆ ئه‌ۆه‌ی که ناوی له لیستی تیرۆر بێتهدهری، هه‌روها له سه‌رده‌می شەڕی ئێران و عێراقدا رۆڵی گرنگی گێڕاوه و له ئاشکراکردنی شوێنی نوگلهری ئەتۆمی بوو وڵاتانی زلهێزی دنیا و گوێڕایه‌ڵی بڕیاره نێودەوڵەتییه‌کان پێده‌چێت وەکوو هێزی ستوونی پێنجه‌م کاری بۆ کرابێت وەکوو ئیسلامی رادیکال له دوای رووخانی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی ده‌ستنیشان بکرێت. پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه کە له دوای رووخانی ئێران چ شێوازێک بۆ دەستەڵاتی ناوندیی ئێران پێشنیاز دەکرێت. وەکوو ده‌بینین که وەکوو پڕۆژە باس له دەستەڵات و سیستەمی فیدراڵی دەکرێت، به‌ڵام هێشتا له‌ناو ئۆپۆزیسیۆندا به‌ریه‌ک به‌دی ناکرێت چ له ئاستی ئێران و چ له‌ناو ئیتنیکه‌کانی ناو ئێران، هەڵبەت هیشتا سه‌باره‌ت به چونیه‌تی سیستەمی فیدراڵی روونکرنهوهیهکی گونجاو نییه کە ئاخۆ سیستەمی فیدراڵی ئیدارییه یان سیستەمێکی فیدراڵیی ئیتنیکییه، ئه‌گر سیستەمێکی فیدراڵیی ئیداری بێت، ئه‌وه ده‌سته‌ڵاتی ناوندی ده‌بێته بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی و هیچ له گرفته‌کانی ناوخۆی ئێران چاره‌سه‌ر ناکریت و گرفته سه‌ره‌کییەکان وەک خۆیان دهمێننەوه و ده‌توانین بڵێین سیستەم تەنیا به‌ناو ده‌گۆردرێت. ئه‌گه‌ر سیستەمی فیدراڵی ئیتنیکی بێت، ئه‌وا گه‌ورترین گرفت له ئێران‌دا دروست ده‌بێت، چونکه زۆرینه‌ی ویلایه‌ته‌کانی ئێران له دوو نه‌ته‌وه یان سێ نه‌ته‌وه دروست بووە که ئه‌مه خۆی پلانداڕێژراوه له سه‌ده‌ی رابردووه‌وه و ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان ئتنیکه‌کان و دیسان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی گه‌لانی ناوخۆی ئێرانن. یه‌کێک له سهرەکیترینیان ده‌توانین بڵێین گه‌نده‌ڵی و دزییه و سه‌رانی ده‌سته‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌رهه‌می زەینییهتی دیکتاتۆره وابهستهکانه له پاش رووخانی هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێک ده‌ست و پێوەندەکانین پاره‌کان رادهگوازنهوه بۆ بانگه جیهانییه‌کان و کۆمه‌ڵگە له دواکه‌وتوویی و هەژاریدا ده‌مێنیته‌وه و لێره‌شدا ئه‌وه وڵاتانی زلهێزن که قازانج ده‌که‌ن.
تورکیا
هه‌ر چه‌ند وڵاتی تورکیا له‌ناو هێزی ناتۆ دایهبەڵام گرێدراوی ده‌وڵه‌تیکی فاشیستی که‌له‌سه‌ده‌ی رابردوو بهنوێنەرایهتی ئاتا تورک و دەوڵەت نه‌ته‌وه‌له ژێر کاریگه‌ری دەستەڵاتی ئیستعماری دروست بۆ و له‌ناو نه‌قشه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌بیندرا کهببێتهئهندام له‌یه‌کیه‌تی ئوروپا دا بەڵام ده‌بینین له‌ساڵی 2007 دا ده‌وڵه‌تی تورکیالهناو نه‌قشه‌ی جوغرافیای یه‌کیه‌تی ئروپا دا نه‌ما و ته‌نانه‌ت له‌ناو(ئیرو) پاره‌ی وڵاتانی رۆژئاوادا نهماوههوکاری سه‌رکی ده‌توانین بلین کهتهواویهتی شونی نیشته‌جی بونی کورد له‌ناو خاکی ئاسیادایهههر وها هه‌ر سێ به‌شی کوردستان لهناوئێران و عێراق و سووریا‌و به‌شیک له‌خاکی کوردستان له‌ناو ملمڵانی ئازه‌ر بایجان و ئه‌رمنستان له‌ناو به‌شی ئاسیایی دایه بەڵام تورکیادهیههۆیت له ژێر ناوێ ناتۆ باج بستێنیت له‌سه‌رکوت کردنی گه‌ڵی کورد ، کاتی که‌وڵاتانی به‌رژه‌وند خۆاز له‌ساڵی 1999 و رۆژی 15 ی شوبات بهپڵانگیری نێو ده‌وڵه‌تی به‌ریز (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) گیرا و ره‌وانه‌ی ئیمرالی کرا ویستیان خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی کورد له‌م پروسه‌یه‌دا له‌ناو به‌رن، به‌ڵام ئه‌م پڵانه سه‌ری نه‌گرت به‌هۆی کاریزمابوونی سه‌رکردایه‌تیی بەڕێز ئۆجەلان و ته‌فگه‌ری ئازادیخوازی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به پشتیوانیی ملیۆنیی کورد که هه‌ر ده‌م خۆراگرترچ له ناوخۆی تورکیا وچ له‌ناو وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا وهه‌ر رۆژ دەوڵەتی تورک له پاشه‌کشه‌دایه هه‌ر چه‌ند ده‌یەوێت شکسته سیاسییه‌کانی خۆی لەژێر ناوی هێزی سه‌ربازیدا بشارێته‌وه، لێره‌دا جێگای ئاماژه‌یه که‌سیاسه‌تی وڵاتانی به‌رژه‌وندیخوازی رۆژئاوا ده‌یانەوێ که وڵاتی تورکیا وەکوو حه‌وشه خه‌ڵوه‌تی خۆیان چاو لێ بکه‌ن و به دانانی قه‌ڵغانی مووشه‌کی سه‌باره‌ت به پاریزگاری له بهرژهوندییە سیاسی و ئابوورییه‌کانی خۆیان له به‌رانبه‌ر روسیه و ئێران و چین، ئه‌مه‌ش بووەته هۆکار کهباج بده‌ن به دەستەڵاتی ده‌وڵه‌تی تورک. وەکوو دیمان که هێرش دەکرێته سه‌ر کاناڵه تەلەفزیۆنییەکان و کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، به‌ڵام سه‌رەڕای هه‌موو ئه‌مانه، ناتوانن له ئاست پرسی کورد بێ تەفاوەت بن که به هێزی به‌رخودان هه‌ر رۆژ له‌سه‌ر شه‌قامن. له هەمانکاتدا ده‌بینین که له دوای دانانی قه‌ڵغانی مووشه‌کیی ناتۆ له‌ناو تورکیادا، ده‌وڵه‌تی تورک گوشاریکی زۆری خستووەته سه‌ر کورد، ئەویش بە دەستبەسەرکردنی نزیک به ده هه‌زار چالاکوانی سیاسی رۆژنامه‌وان و پەرلمانتار و سه‌روک شاره‌وانییه‌کانی کورد و پێشێلکردنی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مروڤ. له لایه‌کی دیکه‌وه دەستەڵاتی تورک ناتۆانی نکۆڵی له‌وه بکات کە له ماوه‌ی دەستەڵاتداریی ئاکه‌په و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئابووریدا، توانیویه‌تی ئاستی ئابووریی خۆی به‌رز بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆکاریکه که ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ک له سیاسه‌تی یاسای بنچینه‌ییدا بکات که کورد خاوه‌ن پێگەی تایبه‌ته و ناتۆانێت خۆی لێ بدزێته‌وه. له لایه‌ک لەبەر به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی وڵات، دان به دەستەڵاتی کوردی‌دا بنێت و له لایه‌ک نکۆڵی له به‌شی زۆرینه‌ی کورد بکات له‌ناو وڵاتی خۆیدا.
هه‌ر چه‌ند ده‌توانین بڵێین نهخشەڕیگەی به‌ڕێز ئۆجەلان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه له ئارادایه، بەڵام دەوڵەتی تورک به رێگرتن له پاریزه‌ران و راوێژکردن له‌سه‌ر پڕۆسه‌که بۆشاییه‌ک دێته به‌رچاو، هەڵبەت به‌شێک له رەگەزپهرستەکان هێشتا له‌م زەینییهتەدان که نکۆڵی له بوونی کورد ده‌که‌ن، بەڵام سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵبێنێته‌وه، چونکه تورکیا ئەمڕۆ بۆ ئەوان لە رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
سووریا
له‌سه‌ر کێشه‌ی سووریا، هه‌روه‌ک له نووسراوه‌کانی پێشوو دا باسمان ڵیوه کرد، فه‌رانسه یه‌کێ ڵه‌و وڵاتانە بوو که خاوه‌ن پێگەی سیاسیی ئیستعماریی تایبه‌ت بووه له دابه‌شکردنی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بە گشتی و له سووریادا به تایبه‌تی. لێره‌دا ئه‌ۆه‌ی که جیگەی باسی ئیمه‌یه، له‌مڕۆکه‌دا و ڵه‌م گوڕانکارییانه‌ی سه‌رده‌مدا، هه‌رچه‌ند ده‌بینین که به‌شێک له وڵاتانی عەره‌بی لەژێر ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی گۆڕانکارییه‌کانیان به‌رچاو ده‌که‌ون وەکوو وڵاتی میسر و تونس و لیبی، بۆ رازیکردنی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه که رازی بێت به گۆڕانکاری له سووریادا و وەکوو هاوپه‌یمانی ناتۆ باجیان دا به فه‌رانسه و سه‌رکردایه‌تیی هێزی نیزامی‌یان دا به فه‌رانسه له رووخانی لیبی و تونس و میسر که ئێستا ئه‌م وڵاتانه له‌ناو قه‌یرانی سیاسی مه‌زهه‌بی دان به‌ناوی ئیخوانەلموسلمین و هه‌روەها فه‌رانسه له‌ناو وڵاتانی ئەفریقاییدا رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت، بەڵێم له هەمانکاتدا که فه‌رانسه له شەڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانیدا به‌ده‌ست فاشیزمه‌وه ده‌یناڵاند، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی هه‌مان زێهنییه‌تی فاشیزمه له‌گه‌ڵ تورکیه و دژی ته‌فگه‌ری ئازدیخوازیی کورده. نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو، تێرۆری سێ ژنه چاڵاکوانی کورد له پاریس و گرتنی چالاکوانانی کورد و هێرشکردنه‌سه‌ر کومه‌ڵی کوردان و پشتیوانی له حیزبه ئیسلامییه‌کانی ئه‌ڵقاعیده و شوڤنیزمه عه‌ره‌به‌کان هه‌روها حیزبه کڵاسیکهکانی ده‌سته‌مۆی تورکیا، ئه‌مڕۆ دەستەڵاتی سووریا له‌ناو قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی دا لەژێر گۆڕانکاریدایه. کوردی سووریا که له سه‌ده‌ی رابردوودا بێ ناسنامه و ته‌نانه‌ت به هاووڵاتییش ئەژمار نهدەکرا، ئێستا له رێکخستنی ته‌فگه‌ری ئازادی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه و به راگه‌یاندنی خۆسه‌ری دیموکراتیک، چه‌ند شار و ناوچەیەکیان به ده‌سته‌وه‌یه و تورکیا و هاوپه‌یمانانی ده‌یانه‌وێت کورد بۆ جارێکی دیکه بێبه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام به‌رخودانی کورد نیشانی داوه که پێداگره له‌سه‌ر وەدیهێنانی مافی چاره‌نووسی خۆی .
پوخته‌ی بابه‌ت
سه‌باره‌ت به‌م ئاڵوزییانه و قه‌یرانی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ده‌بێ بڵێین له‌م سه‌رده‌مه‌دا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نێودەوڵەتی و گڵوبالدا، گرنگیی پرسی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌کان دەبێ له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری له یاسای بنچینەیی وڵاتان و دانپێدانان به مافی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان له هەمانکاتدا هاوبه‌شیی رامیاری، ئیتنیکی و ئابووری و ژئۆپۆلۆتیکی و میتۆلۆژی له چوارچێوه‌ی سنووری جوغرافیایی ده‌بێ له‌به‌ر چاو بگیرێت. کورد هه‌ر چه‌ندە له سه‌ده‌کانی رابردوودا لەژێر گوشار و سات و سه‌ودای نێودەوڵەتیدا بووه، بەڵام وەکوو نه‌ته ۆهیهکی گه‌وره له دنیادا که بێ ماف ماوه‌ته‌وه، ئێستا ناتۆانن چاوپۆشی لێ بکه‌ن له گۆڕانکارییه‌کاندا گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە و خاوه‌ن ستراتیژیی درێژخایه‌نه، به تایبه‌ت خاوه‌ن بیرۆکه‌ی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکه به هۆی کاریزمابوونی رێبه‌رایه‌تی و که‌سایه‌تیی بهڕێزعهبدوڵڵا ئۆجەلان وەکوو پڕۆژه‌ی نوێ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین که ده‌توانێت پیش له هه‌ر ئه‌گه‌ریکی نه‌خوازراو بگرێت وەکوو شەڕی ئیتنیکی یان بیروباوه‌ڕی له‌ناو میلیهتهکاندا، تا چ رادده‌یه‌ک ده‌توانێت له پرۆسه‌که کاریگه‌ری هه‌بێت بۆ ژیانی هاوبه‌شی هه‌موو ئیتنیکه‌کان ئه‌وه ده‌بێ کومهڵگە بڕیاری سه‌رەکی بدات، ئەویش به رێکخستنی جه‌ماوه‌ری له هه‌موو چین و توێژه‌کاندا. له بیروکه‌ی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا به‌رژه‌وندیی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له بواری سیاسی و ئابووریدا ده‌سته‌به‌ر دەکرێت، به‌لام ئایا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌رژه‌وندیی خۆیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بینه‌وه؟ بیگومان سیستەمی سه‌رمایه‌داری و کاپیتالیزم له‌سه‌رده‌می ئێستادا ده‌خوازێت که پڕۆژەی ئابووری له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین په‌ره پێبدات و پێویسته که سه‌قامگیرییه‌ک بێته ئاراوه، چونکه ئێستا خۆیان له پڕۆژەی تەکنەلۆژیادا له کێبڕکێدان و پێویسته به‌شێک له سیستەمی پیشەسازیی قورس وەکوو پیشەسازیی پۆڵا و به‌رهه‌می پیشەسازیی ئۆتۆمبێل که پێویستی به کاری هه‌رزان و کانزای هه‌رزان هه‌یه، بگوازنەوە بۆ وڵاتانێک که له‌م بواره‌دا خاوه‌ن پێگەی تایبه‌تن، هه‌ر چه‌ند باس له گۆڕانکاری جوغرافیایی ناوچه‌که دەکرێت، بەڵام ئه‌وه نابێته شکستیک بۆ پرۆسه‌که
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست