مودمێن بوون(ئیعتیاد) سیاسه‌تی ئیستعمار له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کاردانه‌وه‌ی له ناو گه‌لی کوردستان
Friday, 01/03/2013, 12:00
مودمین بوون چیه ؟ به چ که‌سێک ده‌ڵێن موعتاد و به چ شێوازێک مودمین واته گیرۆدهدهبێت؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیارانه پێویسته لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروستمان هه‌بێت له مێژووی ئه‌م مادانه‌ی که مروڤ به‌کاری هێناوه. له‌سه‌رتادا وه‌کو ده‌رمان و پاشان بۆته کاڵایه‌ک بۆ بازرگانی کردن و هه‌روه‌ها بۆته ئامرازێک له‌ده‌ستی سیاسه‌تی ئیستعماردا.
ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌کو تریاک: ده‌بێ به‌وردی بچینه قۆناخی مێژوو که مروڤ له کهنگێکهوه ئه‌م ماده هۆشبه‌رانه‌ی به‌کار هێناوه، هه‌ڵبه‌ت ناتوانین بڵێین که گیرۆده‌بوون دیارده‌یه‌کی تازه‌یه و کاردانه‌وی له سه‌ر مرۆڤ یان مرۆڤه‌کان له ئاستی دونیادا بۆته گرفتێک که به‌سه‌دان کتێبی له‌سه‌ر نووسراوه، ته‌نانه‌ت کاردانه‌وه‌ی ئه‌م گرفتی گیرۆده‌بوونه له‌ناو هۆز و عه‌شیره‌ته‌کان له دونیادا شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه، مه‌به‌ستی ئێمه له‌م بابه‌ته، گرفتی سه‌ره‌کی گیرۆدربوونه به ماده‌ی هۆشبه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین. کاتێ سه‌رنج به مێژووی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قاجارییه‌کان بده‌ین، ده‌بین که ئه‌م دیارده‌یه له‌وکاته‌وه به گشتی په‌ره‌ی سه‌ندوه و شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای تێکداوه. کاردانه‌وه‌ی ئه‌م گیرۆده‌بوونه هه‌تا دێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت، هه‌ر به‌م مه‌به‌سته وه‌کو باسمان کرد، باش وایه که له روانگه‌ی مێژووییه‌وه بزانین تریاک چیه و ئه‌م رووه‌که بناسین. دواتر وردبینه‌وه بو ئه‌و مادانه‌ی له تریاک به‌ده‌ست دێن یان ئه و ماده هۆشبه‌رانه بناسین کهدهستکردن.
1 تریاک، تلیاق ، تریاق، به پێی زمانه‌وانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک به‌جۆرێک ئه‌م وشه‌یه دیته سه‌ر زمان.
تریاک ماده‌یه‌کی قاوه‌یی ره‌نگه، مه‌یله‌و خورما، تریاک شیله‌یه که له‌سه‌ره‌تادا سپی ره‌نگه و پاشان که هه‌وا لێیده‌دا ره‌نگی ده‌گۆڕێت. به‌م شیله سپیه ده‌ڵێن "ئالکالوئید". سه‌ری گوڵی خه‌شخاش نیرکێکی هه‌یه که ره‌نگی په‌ڕه‌کانی په‌مه‌ییه. کاتێ گه‌ڵاکانی گوڵه‌که وشک ده‌بن به تیخ و که‌ره‌سته‌یه‌کی تیژ، له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ خه‌تێکی باریکی پێدادێنن و ئه‌م شیله‌یه وه‌کو ره‌نگی شیر وایه و به هیواشی دێته ده‌رێ و وه‌کو شیله‌ی لێدێت، که پاش 24 ساعه‌ت، ره‌نگی ئه‌م شیله‌یه ده‌گۆڕدرێت و ده‌بێته قاوه‌یی مهیلو خورما یان ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. دواتر به نیرکهکهوه ده‌مێنێت و به تیخیکی تایبه‌ت لێیده‌که‌نه‌وه، وه‌کو شیله.
له زمانی ئینگلیزی‌دا به رووه‌کی تریاک ده‌ڵێن Papaver Somniferom و به نیرکهکهی ده‌ڵێن Poppy یان Poppy.
له زمانی فارسی‌دا به رووه‌کی تریاک ده‌ڵێن "کوکنار" و به کوردی پێی ده‌ڵێن نیرکه کوڵکه یان کوکنیر.
له زمانی یونانیدا به شیله‌ی تریاک د‌ڵێن تریاکا و به عه‌ره‌بی تریاق، هه‌روه‌ها هه‌ر له زمانی یۆنانیدا به ئهپیون ده‌ڵێن ئه‌فیون، یان ئوپیون.
میژووی تریاک،هه‌ر له کۆنه‌وه بنچکی گیای کوکنیر (خه‌شخاش) له وڵاتی ئاسیای دوردا هه‌بووه و به‌دونیادا بڵاوبۆته‌وه، مارسهل جێگری پێشووی به‌شی چاودێری ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له رێکخراوی Marcel Granin Doyeux
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و پسپۆڕی بواری ده‌رمان له‌م بواره‌دا ده‌ڵێت: له نوسراوه‌کانی سه‌رده‌می سومریه‌کان که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 5 هه‌زار ساڵ، ناوی رهوهکێک هاتووه به‌نێوی رهوهکی شادیبه‌خش، هه‌روه‌ها له به‌شێک له شوێنه‌واره‌کانی سه‌رده‌می میسریه‌کان و ئاشوریه‌کان و میدیه‌کان و یونانیه‌کاندا باس له چونیه‌تی به‌کارهێنانی تریاک وه‌کو رهوهکی شادیبه‌خش هاتووه. له به‌رهه‌مه‌کانی هیرودۆت (ئودیسهی هومێر)دا نوسراوه که(ئه‌لینا شاژنی منلائو) کاتێ ناتوانێ باوکی بدۆزێته‌وه خه‌فه‌ت دایده‌گرێ و شه‌ربه‌تێکی به‌نێوی(تیلماکو) پێدراوه. له ئوستووره یۆنانییه‌کاندا ئاماژه به‌وه کراوه که (مورڤه) خودای خه‌ون و خه‌یاڵه که ئه‌ویش هه‌مان رهوهکی کوکنیر واته خه‌شخاشه. له نوسراوه‌کانی هیرودوت، ئه‌رستو، هیپوکراتدا باسی تریاک کراوه له به‌رهه‌مه میسریه‌کاندا نوسراوه که ژنانی میسری بوئه‌وه‌ی خه‌مه‌کانیان بڕه‌وێنن شهربهتێکیان له گیای کوکنیر دروست ده‌کرد و ده‌یان خوارده‌وه، ته‌نانه‌ت ویرژیل شاعیری رومی و نوسه‌رانی رۆم و یۆنان زۆر باسی رهوکی کوکنیریان کردووه.
بوقرات له 400 ساڵ پێش زایین و هه‌روه‌ها نیئوفراست هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا تریاکیان وه‌کو ده‌رمان بو نه‌خۆشی سکچون و ژانی کروژه به‌کارهێناوه. هه‌روه‌ها له نوسراوه‌کانی پاپیروسی میسریه‌کاندا به‌ناوی ئهپیوم ئاماژه‌ی پێکراوه. له شاری تیبهس رهوهکی کوکنیر (خه‌شخاش) ده‌ستچێن بووه، له وڵاتی ژاپۆن هه‌تا سه‌ده‌ی 15 رووه‌کی کوکنیر ده‌ستچێن نه‌بووه. به‌پێی نوسراوه‌ی کتێبی ئهنسکلوپیدیای بریتانیکا، 700 ساڵ دوای زایین له وڵاتی چین کشتوکاڵی خه‌شخاش هه‌بووه، به پێی به‌شێک له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن رووه‌کی خه‌شخاش له‌لایه‌ن مهنگولیهکانهوه براوه بۆ چین و له سه‌ده‌ی 6 یان 7 هه‌تاکو سه‌ده‌ی 17 بۆ ده‌رمانی ئێش به‌کاریان هێناوه.
به پێی به‌شێک سه‌رچاوه له سه‌ده‌ی هه‌شتم دا له وڵاتی هیندوستان (خه‌شخاش) زور ره‌واجی هه‌بووه.
له ئێران ئه‌بوعه‌لی سینا و ئه‌بوبه‌کر محه‌مه‌دی ئیبنی زه‌که‌ریای رازی تریاکیان وه‌کو ده‌رمان به‌کارهێناوه و له شیعره‌کانیشدا تریاکیش وه‌کو ده‌رمان باسی لێوه‌کراوه.
به‌پێی به‌شێک له سه‌رچاوه‌کان، بو یه‌که‌م جار دوکتور پاراسلوس له سه‌ده‌ی 16 که خه‌ڵکی سوییس بوو ده‌رمانێکی لێ به‌ده‌ستهێنا که هه‌ر به‌ناوی ئه‌م دوکتوره پاراسلوس Claudanum Para cel si), (Dr. Paracelsus تۆمارکرا. هه‌روه‌ها دوکتورێک به‌ناوی توماس سیدنهام خه‌ڵکی ئینگلیستان که به ئیفلاتونی ئینگلیس ناسراوه ده‌رمانێکی نوێی له تریاک به‌ده‌ستهێنا و له سه‌ده‌ی 19 زور به‌رهه‌می دیکه‌یان له تریاک به‌ده‌ستهێنا، وه‌کو مورفین و کودوئین. هه‌ڵبه‌ت له زه‌مانی زوودا حه‌کیمان بهشێوهگهلێکی جۆراوجۆر وه‌کو مه‌ڵهه‌مێک ده‌یاندا به نه‌خۆشه‌کانیان، له به‌شی ئامریکای باکور شیره‌ی خه‌شخاشیان تێکه‌ڵ به توتن ده‌کرد، ده‌یانکێشا و پێی سه‌رخۆش ده‌بوون. کێشانی تریاک له وڵاتی چین، له سه‌ده‌ی 16دا په‌ره‌ی سه‌ند. ته‌نانه‌ت هه‌تا کۆشکی ده‌سه‌ڵاتداران په‌ره‌ی سه‌ندبوو، ته‌نانه‌ت بوو به کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له وڵاتی چین، وه‌کو کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا. له ساڵی 1729 و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (یانگ چینگ له ساڵه‌کانی1723 هه‌تا ساڵی 1735 هه‌ر به گشتی به‌کارهێنانی و فرۆشتنی تریاک قه‌ده‌خه‌کرا.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه له سێ به‌شی رابوردوودا بڕێکمان شیکرده‌وه:
1 سیاسه‌تی ئیستعمار له سه‌ده‌ی 21 له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین.
2 - شه‌ڕی سارد.
3 ده‌سه‌ڵاتداری شیعه له کازمه‌ین، نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و قوم و شیراز و مه‌شهه‌د سه‌ر به نهوابانی ئود له هێندی رۆژئاوا و موچه‌خورانی بیگانه.
سیاسه‌تی ئیستعمار و پلان و په‌ره‌سه‌ندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌کو کاری بازرگانی به‌ده‌ست بریتانیاوه.
له ساڵی 1775دا کۆمپانیه‌کانی هیندی رۆژئاوا له ژێر چاودێری که‌سێکی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ناوی (نارکی وارن هیستنگ)، له ئه‌یاله‌تی به‌نگال که به‌ڕێوه‌به‌رێک بوو، به‌ره‌به‌ره ده‌بێته یه‌کێک له به‌رپرسانی هه‌ره پایه‌به‌رز له ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسه‌تی ئیستعماری بریتانیا و ده‌بێته لێپرسراوی ته‌واوی مڵکی بریتانیا له ناو هیندوستاندا. ئه‌م که‌سه له هیندوستاندا په‌ره به چاندنی روه‌کی کوکنیر (خه‌شخاش) ده‌دات و به نرخێکی هه‌رزان و به رێژه‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌مدێنێت. به‌ڵام کۆمپانیاکانی بریتانیا له هیندوستان راسته‌وخۆ نه‌یانده‌توانی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی چینی بکات. به‌ڵام ده‌یانفرۆشت به بازرگانه‌کانی چینی و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا زێڕ و زیو و خشڵی قیمه‌تیان لێوه‌رده‌گرتن یان قوماشی که‌تان یان هه‌وریشم و چای ده‌هێنا. ده‌توانین بڵێین له ساڵی 1729 ساڵانه 200 سیپ واته (سه‌ندوق). له ساڵی 1767 ئه‌م رێژه‌یه گه‌یشته پێنج به‌رامبه‌ر واته 1000 سه‌ندوق. له ساڵی 1820 ئه‌م رێژه‌یه گه‌یشته 10 هه‌زار سه‌ندوق و له ساڵی 1830 هه‌تا ساڵی 1838 ئه‌م رێژیه گیشته 40 هه‌زار سندوق.
له‌مانگی مارسی ساڵی 1839 ئیمپراتۆریی ئه‌وکاتی چین (لین چه هیسو) که پیاوێکی لێهاتوو و خاوه‌ن بڕیار بوو، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بازرگانانی هه‌ردولا وتووێژی کرد به‌ڵام کاتێ وتووێژه‌کان نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، بڕیاریدا هه‌مووی ئه‌م ماده هۆشبه‌رانه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن که 20000 سه‌ندوق به بڕی ملیۆنێل و پێنسه‌د هه‌زار کیلۆ تریاکی خالیس بوو. بردیانه قه‌راخی ده‌ریا و له ناو هه‌لهه‌له و خۆشحاڵی جه‌ماه‌ر که خوی شه‌خسه‌ن ئاماده بوو، له ماوی 20 روژدا ئه‌م تریاکانهیان ئاور تیبه‌ردا .
له ساڵی 1840 ئینگلیسیه‌کان به پشتیوانی بازرگانانی پورتقالی و ئامریکا له رێگای هه‌وریشم هه‌تا هیندوستان سه‌رنجی بازرگانانی مافیایان راکێشا بو هه‌نارده‌کردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر (تریاک) بۆ وڵاتی چین که ده‌توانین بڵێین له ساڵی 1840دا کار به جێگایه‌ک گه‌یشت که به ناوی شه‌ڕی تریاک ناوزه‌ند کرا، هه‌تا ساڵی1843 هه‌روه‌ها له ساڵی 1856 هه‌تا ساڵی 1860 بۆ جارێکی دیکه شه‌ڕی تریاک ده‌ستی پێکرده‌وه، له ئاکامدا ده‌توانین بڵێین به پێی رێژه، وڵاتی چینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماری بریتانیا رێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی تریاکی گه‌یانده 50 هه‌تا 60 هه‌زار سه‌ندوق تریاک له ساڵ دا، واته نزیک به ده‌ملیۆن کیلۆ تریاک.
له‌ساڵی 1907 ئیمپراتۆری ئه‌وکات به ناوی (چینگ) توانی بو ماوه‌ی 10 ساڵ تا ساڵی 1917 پێش به هه‌نارده‌کردنی تریاک له وڵاتی هیندوستانه‌وه بگرێت، به‌ڵام له ناوخۆی وڵات ده‌ستیان کرد به ده‌سچێن کردنی کشتوکاڵی رهوکی کوکنیر واته خه‌شخاش. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مو به‌رگریکردنه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی تریاک هه‌تا شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، هێشتا ده‌توانین بڵێین زیاتر له 70 ملیون کیلۆ تریاک ره‌وانه‌ی بازاڕی چین ده‌کرا.
له ساڵی 1937 به پێی ئاماری خودی وڵاتی چین رێژه‌ی گیرۆده‌بووان به ماده هۆشبه‌ره‌کان که ناویان تۆمار کراوه زیاتر له 5 میلیون که‌س بوون، به‌ڵام ئامارهگشتیهکان باس له رێژه‌ی زیاتر له گیرودهبووهکان ده‌که‌ن.
له ساڵی 1938 کاتێ مائو تسه دوهن، ریبه‌رایه‌تی شۆڕشی چین به ئه‌ستۆ ده‌گرێ باس له‌وه ده‌که‌ن که زیاتر له 6 میلیۆن که به‌ته‌واویی بۆ ژینگه ده‌بنه مه‌ترسی ده‌یانخه‌نه ناو ده‌ریاوه.
له ساڵی 1940 هه‌تا ساڵی1980 ده‌توانین بڵێین وڵاتی چین له به‌رامبه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ره‌کان ئه‌زمونێکی مێژوویی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له بواری ده‌رمانسازیه‌وه بۆ ده‌سبه‌ردان له گیرۆده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌کان، ده‌توانین بڵێین که وڵاتی چین به درێژایی مێژوی ده‌سه‌ڵاتداریی ئیستعماری بریتانیا واته نزیک به 300 ساڵ له ململانێی داگیرکاری‌دا بووه.
به‌شێک له مێژووی تریاک له ئێران و ئێستا له ناو کوردستان دا
هه‌ر وه‌کو له سه‌ره‌وه بڕێک باسی مێژووی روه‌کی کوکنیر یان نیرکه کولکهمان کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێیی باسی ئێمه‌یه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی مودمینبونی کومه‌ڵگا و بازرگانیکردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و تێکدانی شیرازه‌ی کومه‌ڵگا به مه‌به‌ستی به‌چۆکداهێنان له لایه‌ن سیاسه‌تی ئیستعماریهوه به تایبه‌ت بریتانیا و ده‌سه‌ڵاتی زاڵی مستهعمهراتی له هیندوستانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌روه‌ها گرێدراوی به‌شێک له موجتههدینی شیعه وه‌کو موچه‌خۆرانی نهوابانی ئود که له به‌شی پێشودا باسمان لێوه‌کرد .
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کاندا کشتوکاڵی خه‌شخاش ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ده‌رمان له‌لایه‌ن حه‌کیمانه‌وه به‌کار ده‌هێندرا بوچارهسهری نه‌خوش، به‌ڵام به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له چه‌ند که‌سانی گیرۆده ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که
تاورنیه و شاردن له سه‌فه‌رێکیان بۆ ئێران ده‌ڵێن که به‌شێک له خه‌ڵکی ئێران به خواردنی کوکنیر واته خه‌شخاش پێی کهیفور ده‌بن واته که‌یفخۆش ده‌بن.
فریهری به‌ریتانی له 400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که یه‌کێ له پزشکان و حه‌کیمان و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌وکاتی کۆمپانیاکانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی بووه ده‌ڵێت که زۆربه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کان و به‌شێک له خه‌ڵکی ئێران مودینبوون به تریاک و ئه‌ونده‌یان ده‌خوارد که وه‌کو که‌سێکی مه‌ست له هۆش خۆیان ده‌چوون.
ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماری بریتانیا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هیندوستان و په‌ره‌پێدانی کۆمپانیاکانی هیندی رۆژهه‌ڵاتی به پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتداریی نهوابابی شیعه ئود بۆ گرێبه‌ستی ئیمتیازی هێڵی تیلگراف له هیندوستانه‌وه بۆ بریتانیا که له خاکی ئیرانه‌وه ئه‌نجام بدرێ، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ناسردین شا و به‌پشتیوانی سیم بانانی خه‌تی تیلگراف و پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ به په‌ره‌پێدانی تریاک له به‌شی ئه‌فغانستان که ئه‌و سه‌رده‌م به‌شێک بووه له ئیران و سه‌ر به پارێزگای خۆراسان بووه و له مهشهد و یه‌زد و کرمان و شیراز و تاران و کابول و قه‌ندهار، بریتانییه‌کان په‌ره به بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌کو تریاک ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌ی فێربوونی زمانی فارسی ده‌که‌نه‌وه و به‌شێوه‌ی ده‌روێشانی گه‌ڕیده ره‌وانه‌ی شاره‌کانی ئیران ده‌کران و له‌به‌رچاوی خه‌ڵک کێشانی تریاکیان فێری خه‌ڵک ده‌کرد. جێگای ئاماژه‌یه که بڵێم یه‌کێک له سه‌رکیترین بازرگانه‌کانی تریاکی ئه‌و سه‌رده‌م باپیره‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بوو له هیندوستان که وه‌کو نوێنه‌ری بریتانیا ده‌ستی کراوه بوو له کشتوکاڵی روه‌کی خه‌شخاش واته کوکنیر. ئیدی مودمین بوون به‌شێوه‌یه‌ک په‌ره‌ی سه‌ند که ته‌نانه‌ت هه‌تا ناو کوشکی ده‌سه‌ڵاتی قاجاریه‌کان گیرۆده‌ی تریاک کێشان بوون. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش پشت‌راست بکه‌ینه‌وه که له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ئایینی شیعه‌دا موجتههدین و ئایه‌توڵاکانی موچه‌خۆری پاره‌ی هیندی سه‌ر به نهوابانی ئود گرێدراوی سیاسه‌تی ئیستعماری بریتانیا بوون و وه‌کو موجتههدین فتوایان دابوو که کێشانی تریاک حه‌ڵاله. ئه‌م فتوایه‌ی موجتههدین بوو به هۆکاری کشتوکاڵی روه‌کی کوکنیر که له ئیران و ئه‌فغانستان به رێژه‌یه‌کی به‌رفراوان په‌ره‌بستێنێت. به‌م شێوه‌یه ده‌ستی بریتانیا ئاواڵه بوو هه‌تا شیرازه‌ی کومه‌ڵگای ئیران تێک بدات. به پێی وته‌ی یه‌کێک له مێژوونوسانی بریتانیا به ناوی ماژوری نومی که له کتێبی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" دا ئاماژه‌ی پێده‌کا ده‌ڵێ: ئێران که له 26 ویلایه‌ت پێکهاتووه، له 18 ویلایه‌تیدا کشتوکاڵی روه‌کی کوکنیر واته خه‌شخاش ده‌ستچێن ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه که جوتیار و وه‌رزێڕان وازیان له چاندنی گه‌نم و جۆ هێناوه (هه‌ڵبه‌ت ئه‌وکات ئه‌فغانستان و به‌شی بلوچستانی پاکستان و به‌حرین و ویلایه‌تی شاره‌زور و خانقین و هه‌روه‌ها له باکووری ئێستای ئێران واته نه‌هروان و نه‌خجه‌وان و گه‌نجه به‌شێک بوون له خاکی ئیران) به‌هۆی گرێدراوی زۆربه‌ی موچه‌خۆرانی موجتههیدینی شیعه به بریتانیاوه و ده‌سه‌ڵاتی قاجاریش گرێدراوی موجتههدین و ئایه‌توڵاکان بوو وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی ناوندیی گریدراوی سیاسه‌تی ئیستعمار بوون و ئیرانیان دابه‌شکرد بێ ئه‌وه‌ی کومه‌ڵگا بتوانێت له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بڕیار بدا و ده‌سه‌ڵاتی کهمهینهیان زاڵ كرد به سه‌ر زۆرینه‌ی کومه‌ڵگادا. کشتوکاڵی خه‌شخاش و به‌رهه‌می شیله‌ی تریاک په‌ره‌ی سند ته‌نانه‌ت جوتیاران وایان لێهاتبوو که بۆ چێژ لێوه‌رگرتنی به‌رهه‌می تریاک لێی بخۆن و پێی گیرۆده ده‌بوون. له سه‌رده‌می ره‌زاخانی میرپه‌نج (ره‌زا شای په‌هله‌وی) که ده‌کاته ساڵی 1920، له شاری تاران و گه‌ڕه‌کی باخی فیرده‌وس نزیک به 8 یان 9 شیلهکێشخانهی تریاکی تێدابوو که پێان ده‌کوت (داروشهفا).
له ساڵی 1940 و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌دره‌زا په‌هله‌وی یاسایه‌ک ده‌رچوو له ژێر ناونیشانی چاودیریی به‌رهه‌می داهاتی تریاک (ئینحساری تریاک) که به‌رواڵه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می تریاک بوو به‌ڵام داهاته‌که‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیران بوو. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵکیان هاندا که تریاک بکێشن و ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر سوتهلی تریاکدا بڕێک پاره‌شیان پێده‌دان. ده‌سه‌ڵاتی ژێرده‌سته‌ی ئیستعماری به‌م شێوه‌یه شیرازه‌یی کومهڵگایان لێکهه‌ڵوه‌شاند و به کومه‌ڵگایه‌کی مه‌سره‌فی و لاوازبوونی هه‌زری مرۆڤایه‌تی له پێناو گرێدراویی وابه‌سته‌بوون. هه‌ر به‌م رێڕه‌وه له ساڵی 1960 ده‌رمانسازێکی ئیرانی له ئاڵمانه‌وه مورفینی هێنایه ئیران.
به هه‌مان شێوه له دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی شای ئیران و هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌سه‌ڵاتی ئایینی به سه‌رۆکایه‌تی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بۆ جارێکی دیکه مووچه‌خۆرانی مه‌رجه‌عی شیعه‌ی گرێدراوی سیاسه‌تی ئیستعماری به‌شێوه‌یه‌کی دیکه له ژێر ناوی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و تاکه مه‌رجه‌عی ته‌قلید و به هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی تاکه ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی به ناوی دین ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی که‌وته ده‌ست ئایه‌توڵاکانی وابه‌سته و گرێدراوی تهنخاهی هیند له ژێر چاودێری بریتانیا و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی سه‌رده‌سته. له هه‌مانکاتدا هه‌ر وه‌کو باسمان کرد ئایه‌توڵاکان و مه‌رجه‌عی شیعه به حه‌ڵاڵکردنی تریاک خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان به په‌ره‌پێدان و به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان بو کاری بازرگانی مافیای جیهانی کرد. هه‌ر وه‌کو ده‌بینین رێگای هه‌وریشم که به‌درێژایی مێژوو رێگای بازرگانی بووه هه‌ر له رۆمه‌وه هه‌تا پکن رۆل و گرینگی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه. ده‌توانین بڵێین 1 به‌ش له سێ به‌شی داهاتی بازرگانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و وڵاتانی رۆژئاوا بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌کانه له ژێر چاودێری مافیای جیهانی و وابهسهتهی زلهێزه‌کان.
له پاش گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی وابه‌سته ده‌بینین که ئاماری تووشبوان به ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئیران‌دا رۆژ به رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه. به پێی ئاماره‌کانی حکومه‌ت له هه‌ر 300 یان 400 که‌س 1 یان دو که‌س بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌که‌ن و له زیندان دان و به هه‌مان شێوه باس له گیروده‌بووان ده‌که‌ن که له نێوان 2 میلیۆن هه‌تا 3 میلیۆن خه‌ڵکی ئێران گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کانن. به‌ڵام رێکخراوه‌کانی مافی مروڤ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له ئێران تووشبوان به ماده هۆشبه‌ره‌کان له 8 میلیۆن هه‌تا ده میلیۆن به‌راورد ده‌کرێن که ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماره راست بێت ده‌بێ له بواری ئابووریه‌وه چاوی لێبکرێت به پێی نرخی ئه‌رز له ئیران، رۆژانه به ده‌یان ملیارد تمه‌نی ئێران سه‌رفی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌کرێت که راسته‌وخۆ هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بو ده‌سه‌ڵاتی ئیران و په‌ره‌پێدانی بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کان و ده‌سه‌ڵاتی هێزی چه‌کداریی سوپای پاسداران که رۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌گێڕن به تایبه‌ت له ناو ئتنیکهکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیران. ئه‌مه بۆته هۆکارێک که گرفتی سه‌ره‌کیی له ناو کومه‌ڵگادا و له ناو بنه‌ماڵه‌کان دروست بکات. به پێی ئاماری فه‌رمی رێژه‌ی لێکدابڕانی بنه‌ماڵه‌کان که گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان بوون هۆکاری سه‌ره‌کیی باری ئابورییه و مودمین بونه.
له پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی شای ده‌ستنیشانکراوی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له ئیران که وه‌کو وڵاتێکی جیهانی سێهه‌م که به حه‌وشه خه‌ڵوه‌تی سیاسه‌تی ئیستیعماری بریتانیا و وڵاتانی زلهێز له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا ده‌ناسرێت و به ده‌ستنیشانکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی و خۆش خزمه‌تیه‌کانی موچه‌خۆرانی تهنخاهی هیندی واته موجتههدین و ئایه‌توڵاکان و به پشتیوانی بهرژهوندخوازانی مافیای جیهانی (له روانگه‌ی موجتههدین و ئایه‌توڵاکان تریاک کێشانیان حه‌ڵال کردووه). هه‌ر به‌م پێیه یه‌کێ له گرینگ‌ترین مۆره‌کانی موچه‌خۆری بریتانیا ئایه‌توڵا خومه‌ینی ده‌کرێت به رێبه‌ری دینی و موجته‌هدی ئیران. هه به پی ئه‌م زانیاریانه‌ی که بهدستمانهوهیه له 3 سه‌ده‌ی رابردووه ئایه‌تولاکان رولی سه‌ره‌کی ده‌گیرن له بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌کانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی خۆی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستێکی باڵای هه‌یه له په‌ره‌پێدانی ماده‌ی هوش به‌ر چونکه له روانگه‌ی ئایینیه‌وه کومه‌ڵگا ده‌بی وه‌کو مهریکی گیژ گۆی رایه‌لی موجتههدین و ئایه‌توڵاکان بن و به پێی ئه‌زموونی رابردووی سیاسه‌تی ئیستعماری ده‌بینین شیرازه‌ی کومه‌ڵگای ئیران تیکچووه کاتێ که وڵاتیک شیرازه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تێکچوو، ئه‌وه ده‌بێته ململانێی بهرژهوندخوازانی مافیای له هه‌موو بواره‌کاندا و ده‌سه‌ڵاتی ناوندی که خۆی ده‌ستنیشانکراوی سیاسه‌ته‌کانی بیگانه‌یه ئه‌م ده‌رفه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و خۆیان رۆڵی گرینگ ده‌گێڕن له بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان و ته‌نانه‌ت ئیران که خۆی به تاکه نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی شیعه له جیهاندا ده‌ناسێنێت له به‌رامبه‌ر به هه‌ر ئتینیکی ناو خۆیی و دژبه‌رانی ده‌ستی داوته کارێکی نامرۆڤانه. ئه‌ویش به مودمینکردنی کومه‌ڵگا و کوشتنی وزه‌ی گه‌نجان و به لاڕێدابردنی بیر و هزری گه‌نج پیلانه ئیستعماریه‌کانی سه‌ده‌کانی رابردوو په‌یڕه‌و ده‌کات هه‌ر بۆیه له که‌شوهه‌وایه‌کی ئێستای ئیران ده‌بینن رێژه‌ی مودمین بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه رووی له زیادبوون کردووه، تانانه‌ت له ساڵی 2000ه‌وه تا به ئێستا گیرودهبوان خۆی له چه‌ند میلیۆن ده‌دات له کاتی ده‌سه‌ڵاتی ئیران خۆی هوکاری سه‌ره‌کیه . به‌رواڵه‌ت ئێمه ده‌بینین به رۆژانه ده‌یان که‌س له زیندانه‌کان له ژێر ناوی ساتوسه‌ودا به ماده هۆشبه‌ره‌کان ملیان به په‌تی سێداره‌وه ده‌کرێت و ساڵانه نزیک به 1000 که‌س ئیعدام ده‌کرێن و به هه‌زاران زیندانی ده‌کرێن. ده‌توانم بڵێم که هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه که ئیعدام ده‌کرێن ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی کاری بازرگانی ره‌ش به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان هه‌ر بۆیه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانانی سه‌ره‌کیی که خۆی بازرگانی مافیای جیهانیندا نین بۆیه وه‌کو که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست چاوی لێدهریت و بازاڕی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌سه‌ڵات به پێی به‌ڵگه‌کان بۆ ده‌مکوتکردنی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی ناوندیی، دێن له که‌ره‌سته‌ی ده‌رمان و ماده‌ی هۆشبه‌ر. ده‌خه‌نه ناو ماڵهکانیانهوه یان داویان بۆ ده‌نینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که کومه‌ڵگا باوه‌ر بکات که ئه‌مانه بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌که‌ن و به‌و شیوه‌یه نه‌یارانی سیاسی ناشیرین ده‌که‌ن.
له‌م به‌شه‌دا پولینبهندی جۆره‌کانی ماده هۆشبه‌ره‌کان که ده‌بنه هۆی گیرۆده‌بوون ده‌ناسینین:
ماده‌ی گیرۆده‌بوون به‌هۆی لێکدانه‌وه جوراوجوره‌کانی ده‌توانین پولینی بکه‌ین به 1. سروشتی. 2. نیوهسروشتی و ده‌ستساز و به‌شێکی ته‌واو ده‌ست ساز.
له‌م روانگه‌وه که مرۆڤ هه‌تا ئێستا پێناسه‌ی کردووه یان ده‌توانین بڵێین به چ شێواز به‌کاری دێنن. یه‌که‌م له‌سه‌ر بڕیاری پزیشکی یان به شێوازی گیرۆده‌بوون و دوور له چاودێری پزیشکی هه‌رچه‌ند پسپۆڕان له بواری پیشه‌ی ده‌رمانسازیدا بۆچونی جۆراوجۆریان هه‌یه به‌ڵام به‌گشتی رێکخراوه بێهداشتی جیهانی به‌م شێوه‌یه پۆلینیان کردووه: 1. ماده‌ی تهوههومزا Hallucinations .
2. کاناباسیس یان شیله‌ی رهوهکی شادانه CANNABIS.
3. تریاک و ماده‌ی گیرۆده‌بوون.
4 - ده‌رمانی سستکردن و خه‌وهێنه‌ر.
5 - ده‌رمانی هێدیکردنهوه.
6 - چه‌سپ و بونیک که وه‌کو گاز وایه و بۆنی بێنزین و تینهری هه‌یه.
7. ئه‌لکۆل و توتن و قاوهNeglected Invisible Drugs .
8 - ماده‌ی وزه‌به‌خش.
به پێی ئه‌م پۆلینبهندیه ئێمه ده‌بێ شیتاڵی بکه‌ین و بۆ باشتر ناساندنی لێی وردبینه‌وه.
ته‌وه‌هوم زا Hallucinations چیه: له سروشتی شارستانیه‌تی مروڤ دا نمونه‌گه‌لێکی زۆر له به‌کارهێنانی
ماده‌ی جۆراوجۆر که کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ وه‌کو جۆرێک قارچکی ژه‌هری که له بۆنه و جێژنی سورپێستهکانی ئه‌مریکا به‌کارده‌هێنرێت و له‌گه‌ڵ ماده‌ی گیرۆده یان ماده‌گه‌لێکی سونه‌تی که مرۆڤ خولیا ده‌کات تیکه‌ڵی ده‌که‌ن یان به‌شێک له سیحربازه‌کان و جادوگه‌ران له وڵاتانی ئاسیایی و ئه‌فریقایی لهمهوادگهلێکی سونه‌تی ده‌رخواردی مشته‌ریه‌کانی خۆیانی ده‌ده‌ن که کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر میشک و سه‌رخۆشیان ده‌کات.
له راستیدا به‌شێک له ماده‌ی تهوهمزا جۆرێک ئه‌سیدیان هه‌یه به نێوی (ئه‌سید لیسرژیک) کاتێ که مرۆڤ ده‌یخوات ده‌بێته هۆی ده‌ماره‌کانی مێشک گه‌رم بیبێت و ببێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌که‌وێته حاڵه‌تی سه‌ر مه‌وادی تهوهمزا به رێژه‌یه‌ک ناڕێک و دوور له شوناسه DMT/ STP / LSD خوشی وه‌کو ئه‌م جوره ده‌رمانانه
که له گروپه جیاوازه‌کانی ماده‌ی کیمیایی و ده‌رمانی به‌دی ده‌کرێت، به‌هۆی ریکلام و به‌کارهێنانی خراپ و کاردانه‌وه‌که‌ی بۆته هۆی چاودێری له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ئه‌مجۆره مادانه ده‌بنه هۆی لاوازبوون و ده‌بێته هانده‌رێک که مێشک له حاڵه‌تی سرووشتی خۆی ده‌ماره‌کانی له کار بکه‌وێت. ده‌توانین بڵێین که مرۆڤ له‌م کاته‌دا هه‌ست و سۆزه‌کانی، هه‌ڵسوکه‌وتی، خولقیاتی، هۆکاره ده‌رونیه‌کانی له‌بیر ده‌کات و تووشی خولیا و خه‌یاڵاتی وه‌کو چۆن بیرکردنه‌وه‌ی له ژیانی رۆژانه‌یدا دور له لهراستییهکانی ده‌ست پێده‌کات له کاتێکدا که ئاواته‌کانی بێ‌ئاکام ده‌بێت.
ده‌رمانه‌کانی تهوهم زا چه‌ندین ناوی وه‌کو ده‌رمانی سایکوتومیمتیک، سایکدلیک، هلوسینوژن هه‌یه که ناسراوترینی (ئیل ئس دی).
1. ئیل. ئس. دی LSD 2. پی. سی. پی PCP 3. ئم. دی. ئا. MDA 4. پی. ئم. ئا. PM 5. تی. ئم. ئا T M A
6. دی. ئم. تیD M T 7. ئس. تی. پی STP = دی. ئو. ئم DOM 8. مسكالين يا پيوت Mescaline - Peyote
9. سيلوسين و سيلوسيبين Psilocin Psilocybin.
2 . كانابيس يا شيله‌ی رهوهکی شادانه (CANNABIS)
به‌هۆی ئه‌وه‌یکه به‌رهه‌می ئه‌م رووه‌که ته‌نیا باسی لێوه‌ده‌کرێت، ئه‌وه‌یه که که‌متر ده‌بێته هۆی لاوازی یان هانده‌رێک له مێشک‌دا هه‌ر چه‌ند ده‌توانین بڵێین که بڕێک وه‌کو تهوههمزا وایه به‌ڵام ئه‌وشته‌ی که له‌م رووه‌که به‌رهه‌م دێت یه‌ک: ماری جووانا. دوو: حه‌شیش. سێهه‌م : تی ئچ سی.
3 - ماده‌ی هۆشبه‌ر چییه؟
ئه‌م ماده هۆشبه‌رانه له بنه‌ڕه‌تدا هێدێ که‌ره‌وه‌ی ده‌ماره‌کانی مێشکه و به‌شێکه له‌و مادانه‌ی که هێزی لهشوگیان سست ده‌کات که ده‌رمانی ئێش و ئازار به چڕی کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له ناو ده‌ماره‌کانی مرۆڤدا.
هه‌ست به سه‌رخۆشییه‌ک ده‌کات، به‌شێک ڵه‌م مادانه به شێوه‌ی سروشتی که تریاک له رهوهکی کۆکنێر به‌ده‌ستی دێنن ئه‌وانی دیکه به‌شێوه‌ی ده‌ستکرد له تاقیگاکانی ده‌رمانسازیی دروست ده‌کرێت. به‌شێک ڵه‌م ماده هۆشبه‌رانه له بواری پزیشکی وه‌کو کۆدئێن سودی لێوه‌رده‌گیرێت. به‌کارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و دور له چاودێری پزیشکی ده‌بێت. هۆکاری گیروده‌بوون به‌م مادانه‌ی که ده‌بنه هۆی گیرۆده‌بوون ئه‌مانه‌ن که دور له چاودێری پزیشکی 1- تریاک 2 کۆدئین 3 مورفین 4- هێرۆیین 5 مێتادون 6 پدێدین (دمروڵ) 7 پێرکودان 8 - دێلاودید 9 داڕون 10 دێفن ئوکسیلات(لوموتول) 11 هیدرو مورفین 12 - هیدرو كودئین و ئه‌م ده‌رمانانه‌ی که له هیدرو کودئین به ده‌ست دێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌م ده‌رمانانه له تاقیگاکانی ده‌رمانسازی دروست ده‌کرێن، له راستیدا دور له چاوه‌دێری پزشکی ده‌بێته هوێ گێرودهبوون.
4 - سست که‌ره‌وه و ده‌رمانه‌کانی خه‌وهێنه‌ر
ئه‌م به‌شه له ماده‌کانی وه‌کو ده‌رمان که ده‌بنه هۆێ هێوه‌ر کردنه‌وه‌ێ دهمارهکانێ مێشک و کاردانهوێ که زاکێرهێی هۆش و و هه‌ستێ وشێاری مروڤ که‌م ده‌کاته‌وه ئه‌م به‌شه له‌و ده‌رمان وه مادانهێه که بو هێدێ بونه‌وه و خهوێکێ ئارام سودێ لی وه‌ر ده‌گێریت ئه‌وێش له کاتێ که له ژێر چاودێری پزشکێ بێت ئه‌وه‌ش له‌کاتی که مرووڤ هه‌ست به ماندوێێ و توند بونێ ماسولکه‌کان ده‌کات یان له کاتێک به هۆێ دڵه راوكێ وه توره‌بون به‌کار ده‌هێندریت زێده‌ره‌وی له خواردنێ ده‌بێته هوکارێ گێرودهبون ئه‌م به‌شه له ده‌رمان مرووڤ ده‌که‌وێته حاله‌تێ بێهوشێ و هوشێ نامێنێت جارێ وایه ده‌که‌وێته کۆماوه، له ئاکامدا توشی راوستانی دڵ ده‌بێت و ده‌مرێت، به به‌رده‌وامی خواردن و به‌کارهێنانی ده‌بێته هۆی گیرۆده‌بوون که به‌رچاوترینی ئه‌م ماده‌یه باربیتوریک که ئه‌م ماده‌یه ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ی لێ به‌ده‌ست ده‌هێنن، 1- سکونال 2 فنوباربیتان 3 ئامیتال (ئامورباربیتال) 4 متاکوالن (ماندراکس) 5 توینال (سکوباربیتال) 6 گلوتیتمید (دوریدن)7 - میتی پریلون 8 پلاسیدین 9 فلورازپام 10 ئه‌لکول (به‌به‌شێک له‌و مادانه داده‌ندرێت که ده‌بێته هۆی تێکچون).
5 ده‌رمانه‌کانی هێدیکه‌ره‌وه
ئه‌م ده‌رمانانه‌ی هێدیکرهوه ده‌بنه هۆکاری لاوازی سیستمی ده‌ماره‌کانی ناوه‌ندی مێشک و به‌شێکن له‌م ده‌رمانانه‌ی که بۆ ئێش و بۆ که‌مخه‌وی به‌کار دێت که به‌کارهێنانی ئه‌مجۆره ده‌رمانانه ده‌بێته هۆی سستکردن و هیدیکردنهوه و هه‌ست به سڕبوونێک ده‌که‌ی وه‌کو ئه‌وه‌ی ماندوویی له له‌شت و ده‌ماره‌کان نه‌مێنێت، به‌ڵام خواردن و به‌کارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بێته هۆی گیرۆده‌بوون و ده‌که‌وێته حاڵه‌تی خوماری و خه‌واڵویی به‌تایبه‌ت له‌و کاته که له گه‌ڵ ده‌رمانی دیکه بکاری بێنن ده‌بێته هۆی مه‌ترسی. ئه‌م ده‌رمانانه بڕێک که‌م له حاڵه‌ته رۆحیه‌کان و ده‌ماره‌کان و له کاتێک که هه‌ست به دڵه‌ڕاوکێ و که‌م خه‌وی ده‌که‌ی ده‌بێته هۆی سستبوونی ماسولکه‌کان و ده‌ماره‌کانی مێشک هیوهر ده‌کاته‌وه. به‌رچاوترینی ئه‌م ده‌رمانانه:
1 دیازپام 2 کلودیازپوکساید 3 - ئیگزاس پام 4 - می پروبامات
6 چه‌سب وه ماده‌ی بونداری (گازدار وه‌کو تینر بنزین)
ئه‌مجۆره به مه‌وادێک ده‌ڵێن که به خێرایی بۆنه‌که‌ی له هه‌وادا تێکه‌ڵ ده‌بێت. به‌شێکی زۆر له‌م مادایه سه‌نعه‌تیه و له کاروباری سه‌نعه‌تی به‌کار ده‌هێندرێت وه‌کو ئه‌و چهسپانهی به‌خێرایی وشک ده‌بنه‌وه. خاوه‌ن بۆنێکه یان به‌شێک له سوته‌مه‌نی وه‌کو نه‌فت و بێنزین و گاز و تینهری ره‌نگ ئه‌م بۆنه له رێگای هه‌ناسه‌کیشان له ناو شانه‌ی سیه‌کاندا تێکه‌ڵ به له‌شی مرۆڤ ده‌بێت له پاشان کاردانه‌وه‌ی له مێشک دروست ده‌کات مرۆڤ له سه‌ره‌تاکانیدا پێی سه‌رخۆش ده‌بێت و هه‌ست ده‌کات که له‌شی سوک بووه و بڕێک هه‌ست به نه‌ترسی، ئازایه‌تی له خۆیدا ده‌بینێت و لێره‌دا ئه‌م وزه‌یه له گه‌ڵ خولیا و خه‌یاڵه‌کانی ده‌بێته هۆکار که له پاشان ببێته هۆی لاوازی مێشک و له بیرکردنه‌وه‌دا توشی فه‌رامۆشی ده‌بێت. به‌کارهێنانی ئه‌مجۆره مه‌واده بونداره ئه‌گه‌ر زۆر سه‌ری به‌سه‌ر قتوی ئه‌م مادانه‌دا بگری ده‌بێته هۆی ته‌نگی هه‌ناسه و ده‌خنکێت و به‌کارهێنانی به به‌رده‌وامی کاردانه‌وه‌ی له مێشک و هه‌روه‌ها له سه‌ر سیپه‌لک و گورچیله‌کاندا کاردانه‌وی ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سپڵ و زراو و ده‌که‌وێته حاڵهتئ ره‌نگ بروسقان و ره‌نگی به‌ره‌و زه‌ردی ده‌روات، لێره ده‌توانین بڵێین که مرۆڤ تووشی له‌رزۆکی، تونده ته‌بیعه‌ت، لاوازی، سستبوون و خه‌یاڵاوی، هه‌ست به تونیه‌تی کردن، سه‌رئێشه، ئێشی ناوزگ و هه‌ناو، گیرانی ماسولکه‌کان ده‌بێت.
7. Neglected Invisible Drugs ئه‌لکۆل و توتن و قاوه
به‌شێک له‌م مادانه‌ی وه‌کو کاردانه‌وه‌ی نادیار له ژیانی روژانه‌دا به‌گشتی و له‌ناو کومه‌ڵگادا بۆته نه‌ریتێک به به‌شێک له‌م ده‌رمان یان مادانه‌ی که وه‌کو ئاو تراوه، بۆ نمونه ئه‌لکۆل و ئاره‌ق یان شه‌راب یان توتن و جگه‌ره‌کێشان یان قاوه و چایی ئه‌مانه‌ش له ناو پولینکردندا به سێ گروپ ده‌ست نیشان کراون که به‌گشتی له ناو کومه‌ڵگادا په‌ره‌ی زۆری سه‌ندووه، وه‌کو نه‌ریتێکی لێهاتووه، هه‌رچه‌ند زۆر هه‌ستی پێناکه‌ن، وه‌کو مودمینبوون یان گیرۆده‌بوون
1. الكل اتانول يا الكل اتيليك (Ethylic Alcohol)
2 - توتون و دوخانيات (نيكوتين)
3 قاوه (كافئين) (Coffee-Caffeine)
8 - ماده‌ی وزه‌به‌خش
به‌شێک له‌م ده‌رمانانه‌ی که ده‌توانین بڵێین %90 ده‌ستکرده و له شه‌ریکه‌کانی ده‌رمانسازی دروست ده‌کرێن، له ماده‌ی ئالکالوئید و وزه‌به‌خشن به‌و واتایه‌ی مرۆڤ هه‌ست به جهسارتێکی زۆر ده‌کات، پێیوایه که وزه‌یه‌کی زۆری هه‌یه که ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه که زیاتر زه‌خت بکاته سه‌ر ده‌ماره‌کان و ماسولکه‌کانی له‌ش، هه‌ڵبه‌ت به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه بۆ بێخه‌وی زیاتر له ئانیکاتدا هه‌ست به ئیشتیای له خواردن ده‌کات له بوارێکی دیکه‌دا هه‌ست به توانای زیاتری سیکس ده‌کات، ئه‌م به‌شه ده‌رمانه به‌گشتی کارێکی واده‌کا که ناو پزشکه‌کان که‌متر ئه‌م ده‌رمانه بده‌ن به نه‌خۆشه‌کان، بو نمونه کوراک که یه‌کێکه له‌م ده‌رمانانه‌ی نه‌خۆشێک که گیرۆده‌ی بێت به ئاسانی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت و ناودارترینی ئه‌م ده‌رمانه ئامفامتین و پێکهاته‌کانی کوکا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان که له تاقیگاکانی ده‌رمانسازی دروست ده‌کرێت نه ناوی شیشه و یان کروکودیل که ده‌توانین بڵێین 20 به‌رامبه‌ر له مورفین به‌هێزتره ئێستا له ئیران‌دا به هه‌زاران گه‌نج و لاو گیروده‌بوون که شایانی باسه ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی کرمهڕێزبونی مرۆڤ.
سه‌رچاوه کان:
رێکخراوه‌ی ته‌ندروستی و دره‌رمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
ادارهی مبارزه با مواد مخدر ایران
ده‌ورانی قاجار
هه‌روه‌ها تۆڕی ئینتێرنێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست