یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان گەشتووەتە پەرلەمانى كوردستان
Thursday, 06/10/2011, 12:00
سەنتەرى كوردى زیانەكانى جێبەجێكردنى ئەو یاسایە وەكو خۆى دەخاتە ڕوو
|زانیارى و شرۆڤە|
بەپێى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پڕۆژە یاسایى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان گەشتەووەتە پەرلەمانى كوردستان بۆ هەمواركردنەوەى لەپێناو دەستپێكردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان و قەزا و ناحیەكان.
// زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوە ئاشكرا دەكەن حكومەت ویستى وایە ئەو هەڵبژاردنە بەلیستى كراوە بێت و لەهەمانكاتدا لیستى تاكە كەسیش واتە" یەك كەس بەتەنها بتوانى قەوارەیەكى هەڵبژاردن پێك بهێنێت//.
شیكرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن// لە لیستى كراوەدا ڕاستە هەمووو هاوڵاتیەك مافى خۆ پاڵاوتنى هەیەو ئەوە لەگەل سیستمى دیموكراسید گونجاوە، بەڵام ئەوە ڕێگر نیە لەوەى سێ پاڵێوراو بەیەكەوە لیستێك پێك بێهنن، كە ئەمە لەیاسا كۆنەكەى هەرێمى كوردستاندا چەسپیوە و لەگەل بارودۆخى ئێستاى هەریمى كورستانیشدا دەگونجێت، بۆیە پێویستە هەڵبژاردن بەپێى یاساى پێشووى هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێت//.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن// بوونى لیستى تاكە كەسى كاریگەرى خراپ دەكاتە سەر ڕیژەى ئافرەتات، بەوپێەیى ئەوانەى كە خۆیان دەپاڵێوون پیاوانن وە نەریتى كولتورى كۆمەڵگاى كوردەواریش ئەوەى سەلماندووە زیاتر دەنگ بە پیاوان دەدریت بۆیە پێگەى ئافرەتان لە ئەنجومەنەكاندا كەم دەكات، لەلایەكى دیكەشەوە ڕیژەیەكى زۆرى دەنگى هاوڵاتیانیش لەزیاد هێنانى دەنگى هەر نوێنەرێكدا دەفەوتێت، بەڵام ئەگەر لەناو لیستیكدا بیت دەنگەكان نافەوتێت دەنگە زیادەكان بۆ نوینەرى دووەم دەمێنێتەوە//.
شیكرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى دەڵێن// لەوڵاتە دیموكراسیەكاندا بۆیە لیستى تاكەكەسى بەكاردێت لەبەر ئەوەیە كە دارایى و هێز لاى حكومەتە نەوەكوحیزب، بەڵام لێرە سامان و هێز بەدەستى حیزبە گەورەكانەوەیە بۆیە بوونى لیستى تاكەكەسى دواجار لەخزمەتى پارتە گەورە و خاوەن پارە دەشكێتەوە، ئەوەش زیان بە پارتە بچوكەكان بگیەنیت//.
|| ئەگەر لیستى كراوە بەپیى یاساكۆنەكە بیت و هەر لیستیك لەسێ كەس كەمتر نەبیت، دەبیتە هۆى پاراستى پێگە و ڕێزى ئافرەتان وە نەفەوتانى دەنگى هاوڵاتیان و دوستكردنى دادگەرى لەنیو پارتە سیاسیەكاندا||
زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست