وورده وورده ڕووی ڕه‌شی یه‌کێتی و پارتی و هاریکاریه‌کانی ڕژێمی ڕاسیستی ئێرانی به‌ده‌رده‌که‌ون
Wednesday, 19/01/2011, 12:00
له دوای ڕووخانی ڕژیمی به‌عس له عێراق کوردان له هه‌ر چوار پارچه دڵیان خۆش بوو که ئیتر وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی عێراق مانگانه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و تورکیا و سوریا کۆنابێته‌وه بۆ گه‌له‌کۆمه‌کی کردن دژ به کوردستان
به‌ڵام وشیار زێباری له دوا کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کوردانی له‌و خه‌وه خۆشه به‌خه‌به‌ر هێنایه‌وه و ڕووی به‌عسیه‌کان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی پێشووی سپی کرده‌وه کاتێك به هۆی لێدوانێکه‌وه گوڕی دایه ئێران بۆ له سێداره دانی کوردێکی ڕۆژهه‌ڵات
دیاره یه‌کێتی و پارتی ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه هاریکاری ئێران ده‌که‌ن و به‌ڵکو له ڕابردوشدا چه‌ندین جار بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان زیانی گه‌وره‌یان به کورد گه‌یاندوه وه‌ك له‌م ڕووداوه‌ی خواره‌وه‌دا
له ساڵی 1988 دا له دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کانی ستۆکهۆڵم له سوید له هه‌وڵدانێکدا توانی په‌یوه‌ندی به برینداره‌کان و لێقه‌وماوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه بکات کاتێك سوید ژماره‌یه‌کی له‌و بریندارانه هێنایه خه‌سته‌خانه‌کانی سوید بۆ چاره‌سه‌رکردن
به‌ڵام له‌و کاته‌دا حکومه‌تی ڕه‌یسیستی ئێران فێڵیان له سوید کردبوو به‌وه‌ی که له نێو برینداره‌کاندا سه‌ربازی ئێرانیان ناردبوو بۆ چاره‌سه‌ر له جیاتی برینداره کورده‌کانی هه‌ڵه‌بجه
کاتێک به‌ڕێز کایه ئیزۆل که کوردێکی باکوره و له فیدراسیۆن کاری ده‌کرد له ڕێگه‌ی پۆلیسی سویده‌وه به‌م کاره ده‌زانێت ده‌چێت هه‌واڵه‌که له ڕۆژنامه‌کانی سویددا بڵاوده‌کاته‌وه و ئێران شه‌رمه‌زار ده‌کات به‌ڵام
حکومه‌تی فێڵباز و درۆزن و ڕه‌یسیستی ئێرانی له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی پارتی و یه‌کێتیه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌م به‌ڕێزه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر واز له‌م کاره نه‌هێنێت
شه‌رمه‌زاری و داوه‌شین بۆ حکومه‌تی فاشیل و درۆزنی ئێران و هه‌مو ئه‌و کورده خۆفرۆشانه‌ی که ئێستاش ئاماده‌ن بۆ پاره هاوکاریان بکه‌ن
تێبينی ئه‌م هه‌واڵه له ته‌له‌فزیۆنیKURD 1به‌رنامه‌ی دیرۆك وه‌رگیراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست