کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رهاد پیرباڵ له‌ یه‌ك كاتدا دوو وانه‌ی دژ به‌یه‌ك ده‌ڵێته‌وه

Thursday, 18/11/2010, 12:00


وانه‌ی یه‌كه‌می پیرباڵ:‌‌
پیرباڵ، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، به‌ ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ تاوانبار" مه‌سعودی مه‌لا مسته‌فا" كه‌ به‌ مه‌سعود بارزانی ناسراوه‌، و به‌ ساخته‌ سه‌رۆكی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانه ده‌ربڕی‌. پیرباڵ هه‌رئه‌مه‌ی نه‌كرد، له‌ بۆنه‌یه‌كی تردا، كۆپی بنه‌ڕه‌تی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی "كوردستان" كه‌ ده‌ڵێن له‌ كتێبخانه‌یه‌كی سویسریدا هه‌ڵگیرابوو، ئه‌و" لوشی داوه‌"و گه‌یاندویه‌تییه‌‌ كوردستان، گوایه‌ نه‌كو دوای ئه‌و هه‌مووساڵه‌ له سویسرا بفه‌وتێت.
نازانم پیرباڵ خۆی له‌ كوردستان كتێبخانه‌ی نییه‌ یان ڕێگه‌ی كتێبخانه‌ نازانێت، بۆیه‌ خولخول ڕۆژنامه‌كه‌ی به‌دیاری دایه‌ "نێچیروانی كوڕی ئیدریسی مه‌لا مسته‌فا" كه‌ زاوا و برازای مه‌سعوده‌ و كه‌سی دووه‌می پارتی ٣١ ئابه‌، و سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی دووكابینه‌كه‌ی پێنجیش بوو.
ئه‌وه‌ی جێگای ڕاستگۆییه كه‌ بوترێت‌: نێچیروان چونكه‌ جگه‌ له‌ ڕۆژنامه‌، دیوان، شاكاری‌ هونه‌ری، زانستی سه‌ربازی، و فه‌لسه‌فییه‌كانی قوتابخانه‌ی باپیری"قوتابخانه‌ی بارزانی" هیچیتر ناخوێنێته‌وه‌،و باوه‌ڕی به‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ترنییه‌، هه‌ستا به‌ ئاشكرا له‌ كوردستان تیڤیدا ووتی: من ئه‌م دیارییه‌ی كه‌ فه‌رهاد پیرباڵ پێشكه‌شی كردوم، منیش پیشكه‌شی كتێبخانه‌ نوێیه‌كه‌ی هه‌ولێری ده‌كه‌م.

وانه‌ی دووه‌می پیرباڵ:
تكایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی ژێره‌وه‌‌ بخوێننه‌وه‌، ئینجا بچنه‌ سه‌ر وانه‌كه‌‌ی خوێنه‌ر.
" فەرهاد پیرباڵ پۆرتی مەلا بەختیار و یەكێتی شكاند"
www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fc684142


وانه‌ی خوێنه‌ر:
ئێمه‌ش ده‌ستی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌گرین و ده‌یبه‌ینه‌ سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، و به‌ بڵندگۆ هاوار ده‌كه‌ین: ئه‌رێ خه‌ڵكینه هاوار،‌ مه‌سعود و برازاكه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌م مامۆستایه‌ وا به‌ ئاشكرا و بێسانسۆر ده‌نگیان بۆ ئه‌دات و ڕۆژنامه‌یان پیشكه‌ش ده‌كات. ‌‌هیچیتر ناڵێین، ماڵئاوایی ده‌كه‌ین، بڵنگۆكه‌ داده‌گرین و له‌ سه‌ر قه‌ڵا داده‌به‌زین، به‌ڵام فه‌رهاد پیرباڵ له‌وێ به‌جێدێڵین.
"پێم وایه‌ مه‌لا به‌ختیار له‌دوای ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ شاخ پێیكرد، ده‌بوایه‌ یان سیاسه‌تی هه‌رنه‌كردایه‌ یان هه‌رگیز نه‌چوایه‌ته‌ ژێر ئه‌و پارته‌ی كه‌ تاڵه‌بانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام كوا له‌ ناو سیاسی كوردا هه‌ڵوێست و شه‌رم هه‌یه‌"‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە