ئەمڕۆژانە فەزاى کوردستان ئاخنراوە بە پروپاگەندەى هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان لەلایەن دەسەڵاتدارانو حیزبەکانو ڕێکخراوەکانو ڕیزێ لە رۆشنبیران. بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەکەنو خەریکن جارێکیتر کۆمەڵگاو لەوانە چینى کرێکار کە زۆرینەى ئەم کۆمەڵگایە پێکدێنێو خوڵقێنەرى سەروەتو ساماننو ژیان لەسەر دەستى ئەوان ئەچەرخێ،...