ژمارە 18 ى كاندیدى لیستى كوردستانى، گڵۆڵەى كەوتۆتە لێژى

Friday, 10/07/2009, 12:00


ئەو بەرێزەى كە ژمارە هەژدەى لە ریزبەندى كاندیدەكانى لیستى كوردستانى گرتووە، لە باشترین پیاوەكانى كۆسرەت ڕەسوڵە، ئەویش (ئیسماعیل مەحموود)ە. ئێستا لە ناوچەكەدا خۆى توندكردۆتەوەو تووشى شكستێكى زۆر گەورە بۆتەوە، من وەك بە ئاگایەك لە سەر ڕەوشى ناوخۆیی یەكێتىو جەلالییەكان، ئەم كەسە تووشى قەیرانێكى زۆرى دەروونى هاتووە، بۆیە ئێستا ئەوانەى كە پێشتر لە دژى بوون وا خەریكە خۆیان لەگەلأ ئاشتدەكاتەوە، دەیەوێت پێ بخاتە سەر پلیكانەكانى كۆنگرەى داهاتووى ینك، بۆ ئەوەى بگاتە ئەندامیەتى كۆمیتەى سەركردایەتى، كە دەیەوێت بە رۆژى ڕووناك خۆڵ بكاتە چاوى ئاگایانو ئەوانەى زۆر نزیك بوونەتەوە لە بوونیان بە كادیرى پێشكەوتووى ینكو چوونیان بۆ سەركردایەتى یەكێتى، بۆیە لە ئێستا چەندین كۆبوونەوەى جۆراوجۆرى بە خەڵكى ناوچەى سۆران دەكات، ئەمەش تەنها یەك تەفسیر هەڵدەگرێتو یەك مەبەستى سەرەكى ئەو ڕووندەكاتەوە، كە دەیەوێت رۆلأو كەسایەتى ئازاد جندیانى لە پەناى هەڵبژاردنەكانى كوردستان بشكێنێتو هەموو دیاردە خراپەكانى كە بەخۆى هۆكارى سەرەكى بووە، خۆى لێبدزێتەوە، بە ملى ئازاد جندیانىو ئەوانەى لە هەوادارانى ئەونو لەسەر خەتى جەلال تاڵەبانى هەژمار دەكرێن دابهێنێت، بێجگەلەوەى كە دەیەوێت ئەو كەسانە لەناوببات كە پێشتر ململانێی ئەویان كردووە، لە رێگاى ئەو پەندە كوردییەى كە دەڵێ:"دوژمنى خۆت بە شەكراوێ بكوژە". ئەو لەرێگاى ئەم هەڵبژاردنە كە ینك كردویەتە جەژنى سەركەوتنى بۆ وەرگرتنەوەى سەرۆكى حكومەت، ئەو لەو دەلاقەیەوە دەیەوێت دوژمنەكانى ژەهرخوارد بكاتو لەو هەڵبژاردنە جارێكى تر بێئەوەى تووشى شكست بێت لە ڕووى جەماوەرى بڕواتەوە هۆڵى پارلەمانى چەپڵە، هەروەها ئەو لەو هەڵبژاردنەدا چەندین رۆژنامەنووسى كاراو خاوەن كەسایەتى بەرز لە نووسینو ڕابردووى پاك، كڕیونەتەوە كە خۆیان فرۆشتووە بە ئیسماعیل مەحموود لە داهاتوودا كار بۆ سەرخستنى پرۆژەكانى دەكەن، بەتایبەتى دەیەوێت نفووزى خۆى فراوان بكاتو بگاتە ناو مەكتەبەكەى ئازاد جندیانىو مەلا بەختیار، ئەو دوو زاتە پیرۆزە ئاگایان لە حاڵى دونیا نییەو كادیرانى هەردوو مەكتەبەكە چەندین دەعوەتى ئەو دەخۆنو لە ماڵانو لە میوانخانەكەى عەبدولكەریم حەسەن ناسراو بە (شاخەوان حەسەن)ى گەندەڵكار، ئەو رۆژنامەنووسانەى بە نزیك (5000) پێنج هەزار دۆلارى كڕیون، لە داهاتوودا ناو و پیشەى ئەو رۆژنامەنووسان ئاشكرا دەكەم كە خۆیان فرۆشتووە بە ئیسماعیل مەحموود، ئەمەش لەسەر بودجەى هەڵبژاردنەكانو خەڵكى رەشو ڕووتى ئەم وڵاتە، بۆیە ئەو ژمارە هەژدەیە هەر ئێستا گڵۆڵەى كەوتۆتە لێژىو نازانێت چۆن گوفتار بكات، بەتایبەتى دواى رۆیشتنى ئەو چوار ئەندامەى مەكتەبی سیاسی سەر بە نەوشیروان مستەفا، ڕێگا بۆ ئازاد جندیانى زۆر خۆش بووە كە بۆ ئەوەى ببێتە ئەندامى مەكتەبی سیاسیو هەتا بوونى بەئەندامى دەستەى كارگێرى مەكتەبی سیاسی ینك، بۆیە ئیسماعیل مەحموود نازانێت قوڕى كام شوێنو وڵات بەسەری خۆیدا بكات، تووشى شۆكێكى زۆرى دەروونى بووە، ئێستا كۆبوونەوە بە پیرو لاوانو ژنانو هەتا منداڵانیش دەكات، تەنها بۆ ئەوەى بگاتە ئەندامى سەركردایەتى، بەپێى ئەو زانیارانەى كە لە تۆڕەكانەوە بەدەستم گەیشتووە، نایەوێت ببێتە ئەندامى پەرلەمان، بەڵكو دەیەوێت ببێتە ئەندامى سەركردایەتى، چونكە دەیەوێت بنكەى جەماوەرى خۆى فراوان بكات، هەتا ئەو كەسانەى كە پێشتر دەمڕاستى بوونو لەناو خەڵكدا خۆشەویست نین لایاندەدات وەك:"جەلال ئاوارە، حوسێن مەجید، حەمید شقارتەو چەندانى تر، خوێنەرانى خۆشەویست لە داهاتوودا مەلەفى ئەمانەش بڵاودەكەینەوە". دەیەوێت ئەو بەستەڵەكە بشكێنێت كە كەوتۆتە نێوان خۆىو خەڵكى ناوچەى سۆرانو گەڵاڵەو باڵەكایەتى بەگشتى، بەڵام هەزاران جار بەداخەوە گڵۆڵەى كەوتۆتە لێژى، با لە ئێستا بیزانێت ئەمانە هەموو با دەیانبات، ئیسماعیل مەحموود بیزانە كە تۆ پشتى چاوى خۆت ببینى سەركردایەتى ینك نابینى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە