لە فرۆكە خانەى هەولێر چى دەگوزەرێت - بەشى سێیهم
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
لە دواى بڵاو كردنەوەى چەند وتارێك لە ماڵپەرى كوردستان پۆست كە مینبەرى هەموو كوردێكە ئێستا بۆتە مینبەرى دەزگاى پاراستن رۆژانە سەیرى ئەو وتارانە دەكرێت كە لەسەر ئاسایش و بەرپرسانى ئاسایش بڵاو دەكرێتەوە بەڵام بەداخەوە تائێستا نەمان بیست یەك كەس لەسەر ئەو گەندەڵى و پارەدزینانە دەست گیربكرێت و لێ پیچینەوەى لەگەڵ بكرێت.ئەوەى كارمەندانى فرۆكە خانەى خۆش حاڵ كرد بڵاوبونەوەى ئەو گەندەڵى و نایەكسانیە كە لە فرۆكە خانە بەدى دەكرێت, بەڵام ئەوەى كەماوە ئەو ستافە گەندەڵكارەیە چ بەدەزگاى پاراستن و ئاسایش چ فەرمانبەرى پلە دارەكان كە هەمویان بەكرێ گیراوى پاراستنن , لە فرۆكە خانە كار بەس بۆ بنەماڵەو پاراستن دەكەن.
بەرلەوەى ناوى ئەو گەندەڵكارانە ئاشكرابكەم پێم خۆشە باسى ئەوەتان بۆبكەم كە لە فرۆكە خانەى هەولێر لە دواى بڵاو بونەوەى ئەم وتارانە لەبرى ئەوەى كارەكان باش بكرێن و گەندەڵكاران و دزەكان دادگاى بكرێن بەڵام خەڵاتكراون, هەلساون بەنەقلكردنى كارمەندى بەشەكان و گۆرانكارێكى گشتیان ئەنجامداوە لەسەرجەم بەشەكان,چونكە بەبراواى ئاسایشى فرۆكە خانە بەم هەنگاوەى دەتوانێت كۆنترۆلى بارودۆخەكە بكەن, بەڵام لە بنەرتدا هەروایە ئەگەر زالمێك زەوارێكى نەبێت كارەكان چاك نابێت,دەبێت ئەم بەرپرسانەى وەك(سەربەست عبدللە , نازدار, سوهام,مەتین, ساماڵ.... هتد...)بەدەستى خەڵكى بەشەرەفى كوردستان دادگاى عادیلانە بكرێن چونكە لەسەردەستى ئەوانە سەدان كەس نان براكراوە و نەقلكراوە فەێل كراوە بەراستى ئەمە كارەساتە.
ئەوەى لەم وتارە ئەمەوێت ئاماژەى بۆبكەم ئاشكرابونى ناوى ئەو گەندەڵكارانەیە كە بەرلە دورستكردنى فرۆكە خانەى نوێ ئەركى ئیشراف كردن و دورستكردنیان پێ سپێردرا, دیارە لەم كوردستانە كەس لەوانە شارەزاترو خەبیرتر نەبونە لە دیزاین كردنى فرۆكە خانەو دورستكردنى فرۆكە خانە بەڵام لەبەرئەوەى دزن بۆیە ئەركرى دورستكردن دراوە بەوان.
سەرتا تاهیر هەوارامى براى سەرباز هەورامى سەرەرایى دزینى پارەیەكى ئێجگار زۆر ئینجا لە فرۆكە خانە دەریانكرد,بەگوێرەى ئەو زانیارانەى كە ئەو ئەفسەرە بۆى باسكردم برى450ملیۆن دۆڵار بۆ دورستكردنى فرۆكە خانە دابینكرا لەلایەن حكومەت بەر لە تەواو بونى فرۆكە خانە تاهیر هەورامى برى150ملیۆن دینارى خستە گیرفانى ,پاش ئاشكرابونى لەبرى ئەوەى دادگاى بكرێت خەڵاتیانكرد بنەماڵەى بارزانى نەقلى ئەنجومەنى وەزیرانیانكرد بەپلەى راوێژكارى سەرۆكى حكومەت ئێستا لە ئەنجومەنى وەزیران كاردەكات.
كاوەى مەلا عزیز كە باوكى پێشمەرگەى شۆرشى ئەیلول بوەبە فسەى خۆیان كەسى نزیكى مەلا مستافابوە ئێستا لە بەشى كۆمەلایەتى لقى دوو كاردەكات ,كاوە پاش ئەوەى لە فرۆكە خانە دەركرا لەسەر دزى و گەندەلى و بەد رەوشتى بەڵام بەبریارى بارزانى گەراوە سەرپۆستەكەى,لەدواى گەرانە سەرپۆستەكەى ناوبراو هیچ بروانامەیەكى نیە بەس لەبەرئەوەى باوكى پێشمەرگەى شۆرشى ئەیلول بوە كراوە بەجێگرى بەرێوەبەرى فرۆكە خانە.ناوبراو دواى ئەوەى گەراوە شوێنكەى خۆى لە فرۆكە خانە پارەیەكى خەیالى لە یەكێك لە بانكەكانى سوید خەواندوە,ناوبراو بەو پارەیە خۆى و خێزان و منداڵەكانى جنسیەى سویدى وەرگرتوە, ماوەماوە تەندەرى كرین و فرۆشتنى كەلوپەلەكانى فرۆكە خانە اعلان دەكرێت كاوە بەشى زۆرى پارەكە دەخاتە گیرفانى خۆى. بێ ئەوەى تەلار هەست بەوەبكات كە كاوە دزى لێ دەكات.
مهندس بەختیار كە براكەى بەرپرسى ئاسایشى مسعودبارزانیە لە فرۆكە خانە ئەركى بەرپرسى پرۆژەكان و پلان دانانى لەئەستۆیە.بەناوى ئەوەى براكەى لە بنەماڵە نزیكە رۆژانە برى5هەزاردۆڵار دەدزێت لە فرۆكە خانە بۆهەرمانێگ پارەیەكى خەیاڵى دیارى دەكات بۆ دورستكردن یاخود نۆژەنكردنەوەى كەلو پەلەكان,بەپێى زانیاریەكانى ئەو ئەفسەرە كەبۆى باسكردم بەپارەى فرۆكە خانە بەختیارى پلاندانان برى2هەزار دۆنم زەوى كریوە لەسەر رێگاى مەێیف ئێستا كردتیە مەزرەعەێكى زۆر گەورە,لەگەڵ ئەوەش ئۆتۆمبیلى ئاخر مۆدیل و دوو خانوى كریوە لە قریە فەرنسى لە مەێیف,8زەوى كریوە لە باشترین شوێنى شارى هەولێر كە هەرزەوێك ئێستا 20بۆ35دەفتەر دەكات.. ناوبراو ماوە ماوە بەبیانۆى بنینى خولى فێركردن سەفەرى نەمسادەكات چەند كەسێكى نزیكى خۆى لەگەڵ خۆى دەبات بۆرابواردن.بەپارەى میلەت.
ئارام كە بەرپرسى بەشى دیوانە لە فرۆكە خانە رۆژانە خەریكى مێ بازیە لەگەل كارمەندەكانى فرۆكە خانە و كارمەندە خزمەتگوزاریەكانى بەشى دیوان كە هەمویان خەڵكى وڵاتى جۆرجیان.جارجارەش ئەو كارمەندە خزمەتگوزرانە بۆ هاورى و برادەرەكانى دەبات.
ناوبراو سەرەرایى ئەوەى هیچ بروانامەى نیە كۆمەلێك گەنجى جوان و خاوەن بروانامەى لە بەردەستە .ئارام لەگەڵ زۆرێك لە بەرپرسەخانە نشینكراوەكان رێكەوتوە ئەو كچە جۆرجیانەیان بۆدەبات و لەبەرى ئەوە پارەیان لێ وەردەگرێت.ئارام لەگەڵ سەرەبەستى مدیر ئاسایش رێكەوتوە كە لەگەڵ ئەو بیانیان رێك بكەوێت ئۆتۆمبیل و هوتێل یان بۆ دابین بكات. لەگەڵ ئەوەش مانگانە بودجەیەك بۆ دیوان دابین دەكرێت كە برەكەى35دەفتەرە بۆ كرینى مەشروبات و خواردن و خواردنەو و خزمەتكردنى ئەو میوانانەى رو لەدیوان دەكەن بەڵام ئارام زیاتر لەنیوەى پارەكە دەخاتە گیرفانى خۆى. ئەگەر لێ پچینەوە هەبێت ئەى بۆ ئارام ناگرێتەوە بەڵام بەرێزان بۆیە ئارام ناگرێتەوە چونكە ئەو بە بیانۆى ئەوەى لە بنەماڵە نزیكە شێروانیە بۆیە لێ پچینەوە ئەو ناگرێتەوە.
لە بەشێكى ترى وتارەكەم كە ناوى ژمارەیەك بەرپرسى ترى تیایە لە فرۆكە خانە كاردەكەن و تێوە گلاون بە گەندەلى و دزینى پارەى ئەم وڵاتە لەوانە مهندس ناێر ,مەنال و فەرەحى بەرپرى پەیوەندیەكان و مهندس جعفر و امجدبراى تاهیر هەورامى بەرپرسى بەشى میكانیك و چەند كەسێكى ترتان بۆ ئاشكرا دەكەین بەهیواى ئەوەین ئەو ناوانە بارانەى كە لەم وتارەو وتارەكانى تر باسم كرد بدرێنە دادگاو لێ پێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست