لە فرۆكە خانەى هەولێر چى دەگوزەرێت- بەشى چوارەم
Saturday, 12/11/2011, 12:00
خوێنەرانى كوردستانپۆست هەموو لایكەتان ئاگادار دەكەینەوە وەك چۆن لەبەشەكانى پێشو بەلێنمان پێدان ناوى گەندەڵكارانى نیو فرۆكە خانەى هەولێرتان بۆئاشكرابكەین ئێستا بەشێكى تر لەو گەندەڵكارانەتان بۆئاشكرادەكەین,دڵنیابن لەوەى هەموو ئەو وتارانەى كە لەسەر فرۆكە خانە نوسراوە هەموى راست و دورست هیچ زێدەروى تیانەكراوە هەموى وەك خۆى بڵاو كراوتەوە,لێرەوەش ئاگادارتان دەكەینەوە ئێمە ناوەستین لە ئاشكراكردنى گەندەڵكاران تا هەمویان بەسەزایى خۆیان نەگەن.
لێرەوەش داوا لە بەرپرسانى لێژنەى نەزاهەى بەغدا دەكەم كە بەدواداچونى جدى بكەن لەسەر ئەو پارەخەیاڵیەى كە سەرف كراوە لەدورستكردنى فرۆكە خانەى هەولێر,چونكە لە وەتارى رابردوو روم لەسەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت و لێژنەى چاودێرى دارایى و پەرلەمنتارانكرد بەڵام بەپێى زانیارى من ئەوان هیچ بەدوا داچونیان نەكردوە وە نایانەوێت لێكۆلینەوەبكەن لەسەر بەفیێۆدانى ئەوپارەخەیاڵیە.پێشم وابێت لەلایەن بنەماڵەو پاراستن رێگریان لێ دەكرێت ئەگەر پەرلەمنتارێك یان بەرپرسێك بیەوێت بەدواداچون بكات.
بەرێزان خوێنەرانى كوردستان پۆست ئەو گەندەڵكارانەى ئەم جارە باسیان دەكەین سەرەرایى ئەوەى لەسەر دزینى پارەلێكۆلینەوەیان لەگەڵكراوە و بەندكراون بەڵام بەفشارى دەسەڵاتى بنەماڵە ئازادكراون لەكاتێكدا ئەمە پێچەوانەى هەموو دەستورو یاساكانى عێراقە نابێت كەس بەرگرى لە تاوانبارو و دزبكات یاسا بۆهەموومان سەروەرە بەڵام بۆبنەماڵە یاسا لەژێر پێدایە.
هەرەیەك لە سالم و فەرح و مەنال ئەوانە سێ گەندەڵكارو دزى هەرە بەتوانایى نیو فرۆكە خانەى هەولێرن,سالم و مەنال پێش ماوەیەك بەهۆى دیارنەمانى برێكى زۆر پارە لە میرەى فرۆكە خانە بەرلەوەى تەلار دەست بەكاربێت لەلایەن پۆلیسى هەولێر دەستگیركرابون بەڵام بەفەرمانى بنەماڵە ئازادكران بەپێى ئەو زانیارانەى ئەو ئەفسەرەى ئاسایش بۆباسكردم و گوتى "برى75ملیارى عێراقى لە سندوقى مالیەى فرۆكە خانە دیار نامنێت دواى ماوەیەك ئاشكرا دەبێت و هەریەك لە مەنال و سالم بانگ دەكرێن بۆ پۆلیس بەڵام دواى دوو رۆژ مانەوەیان لە بەندى خانە بەفەرمانى بنەماڵە ئازاد دەكرێن بێ ئەوەى لێ پێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.پاشان بۆ ماوەیەى یەك هەفتە لەكارەكانیان بەردەوەام بون دواى بەپلەى بەرێوەبەرى گشتى هەرەیەك لە سالم و مەنال نەقلى دەرەوەى فرۆكە خانە دەكرێن ,لەبرى ئەوەى دادگاى بكرێن خەڵات كراون.ئەمەیە پێشلكردنى یاسا.
ئەمە جگە بەرلەوەى ئەو برە پارەیە ئاشكرابكرێت هەریەك لە مەنال و سالم بە ملیۆنان دیناریان خستۆتە گرفانى خۆیان بێ ئەوەى یەك لێ پێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت,ئەرى جەنابى بارزانى ئەى بۆ لێكۆلینەوەیەك ناكەیت كە فرۆكە خانەیەكى وەك هەولێر450ملیاردۆڵارى تێ ئەچێت ئەگەر دزى وەك مەنال و سالم و تاهیرو كاوەو فەرح و عادل و ئارام و سەدانى وەك ئەوانى تیانەبێت.ئەو پاریە خەیالبَە چوار فرۆكە خانەى پێ دورست دەكرێت.بەڵام لەبەر گیرفانى ئەوانە بۆیە ئێستاش فرۆكە خانە هەزران كەمو كورى هەیە.
فەرەح كە خۆى بە كەسى نزیكى هۆشیار زێبارى وەزیرى دەرەوەى عێراق دائەنێت بەگوێرەى زانیاریەكانى ئەو ئەفسەرەى ئاسایش بۆى باسكردم گوتى "فەرەح بەرلەوەى لە فرۆكە خانە دەست بەكاربێت وەك فەرمانبەرێكى بەردەست لە وەزارەتى دەرەوە كارى دەكرد پاش گرتنە دەستى ئەو وەزارەتە لەلایەن هۆشیار زێبارى بەحوكمى ئەوەى فەرەح برایەكى پاسەوانى هۆشیار زێباریە, فەرەح شوى نەكردوە خۆى لە هۆشیار زێبارى نزیك دەكاتەوە, پاش ماوەیەكى زۆركەم فەرەح دەبێتە بەرێوەبەرێكى زۆر مهیم لە وەزارەتى دەرەوەى عێراق و پاسەپۆرتى دیبلۆماسى وەردەگرێت,برێكى زۆر پارە لە وەزارەتى دەرەوە دەزێت و لەلایەن دەستەى نەزاهەى بەغداداوادەكرێت بەڵاَم ناوبرا بەرەو هەولێر رادەكات و لە هەولێریش دەكرێتە بەرێوەبەرى پەیوەندیەكانى فرۆكە خانەى هەولێر .
ناوبراو ئێستا وەك بەرێوەبەرى پەیوەندیەكان لە فرۆكە خانە كاردەكات ماوە ماوە گەشت رێكدەخات بەبیانۆى خولى شیاندن بۆ كارمەندانى ئاسایش و فەرمانبەرانى فرۆكە خانە بەهۆى ئەم گەشتانە برەپارەیەكى زۆر دەزێت بەپێى زانیاریەكانى ئەو ئەفسەرەى ئاسایش تائێستا نزیكەى 12دەفتەر دۆڵارى بە بیانۆى خول و شیاندن لە فرۆكە خانە دزیوە.چوار خانوى كریوە لە گەرەكى هەڤاڵان و دوو خانوى تریشى لە شارى لاوان و شارى زیلان و ئۆزال تۆماركردوە لەكاتێكدا كە فەرەح بوو بە فەرمانبەر لە فرۆكە خانە هیچى نەبوو ئێستا ئۆتۆمبیلى مۆدیل بەرزى لە ژێرە.
بەپێى زانیاریەكانى ئەو ئەفسەرى ئاسایشى فرۆكە خانە كە ژمارەیەك گەشتى بۆباسكردم گوتى " "لەیەكەم گەشت كە بەهاوبەشى رێكخرابوو بۆ ئاسایش و فەرمابەرانى بۆ وڵاتى عمان ماوەى12رۆژمانەوە برى3دەفتەر دۆلار سەرفكراوە بۆئەم گەشتە لەكاتێكدا كارمەندەكان لە خراپترین عۆتیل و خراپترین خولیان بنیوە.
لەگەشتى وڵاتى دوبەى كە تایەبت كرابوو بە كارمەندانى ئاگركوژێنەوە برى3دوو دەفتەرو نیودۆڵار سەرفكرابوو بۆ10كارمەند بەهەمان شێوە گەندەلێكى ئیجگار زۆرى تیاكراوە لە وێلى پارەكان كە سەرفكراوە زێدە رۆى زۆركراوە,تەنانەت ئیدارى فرۆكە خانەو ئەنجومەنى وزیران سەرى سورماوە لەماوەى یەك هەفتە چۆن ئەو برە پاریە سەرفكراوە.
لەگەشتى وڵاتى كۆریا كە بەیانۆى بنینى خولێكى شیاندن بۆ 18كارمەندانى فرۆكە خانە بەشەكانى كارەبا,میكانیك,b h s و كارمەندانى ساردكەرەوە بەشى بەرێ كردنى گەشتیار رێكخرابوو برى12دەفتەر دۆڵار دابین كراوە بۆ ماوەىدوو هەفتە بێ ئەوەى لێ پێچینەوە بكرێت لە سەرف كردنى ئەو پارەیە.
گەشتى وڵاتى كۆریا كە بۆ ژمارەیەك كارمەندى ئاسایش و فەرمابنەر بەشدار بونەوە دوو بارە پاریەكى خەیالى سەرف كراوە برى7دەفتەر دۆڵار كە سەرجەمى ئەو كارمەندانى خولەكانیان بینى تەنها8كارمەند بونە بۆیە لەدواى دەست بەكاربونى تەلار ئێستا ئەم گەشتانە راگیراوە چونكە زانراوە گەندەلێكى زۆرى تیا كراوە,پاریەكى زۆرى ئەو میلەتە خوراوە.
بەرێزان ئەوانە مشتێكە لە خەرمانێك لە بەشى شەشەمى وتارەكەم كە كۆتایى وتارەكەم دەبێت لەسەر فرۆكە خانە تایەبت دەبێت بە عادل ێدیق و ئیدارەى ئاسایشى فرۆكە خانە,چونكە هەرەیەك لە عادل و ئیدارەى ئاسایشى فرۆكە خانە كە چەند كەسێك لەخۆ دەگرێت لەوانە(سەرەبستى مدیر ئاسایش,نازدارى كچى حەسۆ میرخان,سوهام بكرفقێ,مەتین فازل)لەخۆ دەگرێت بۆتان دەورژین بەمەبەستى بەدوا داچون و لێ پێچینەوەو گەراندنەوەى ئەو برەپارەیەى كە دزیویانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست