سەتەلایتی كوردستان تیڤی و فەرهەنگ گۆمەشینی
Saturday, 26/02/2011, 12:00
بینهرێک
مەسەلێكی كوردی هەیە دەڵێت "هەق ڕەقە" لە میانەی بەرنامەیەكی كوردستان تیڤیدا لە شەوی 24/25 2 2011 كە تیایدا میوانداری ڕۆژنامەنووس (فەرهەنگ گۆمەشینی) كرابوو بۆ تاوتوێكردنی ئەم باروودۆخەی ئێستای كوردستان و خۆپیشاندان ......
ئەوەندەی پەیوەندی بە سەتەلایتی كوردستان تیڤیەوە بێت من هیچی ناڵێم تەنیا ئەوەندە نەبێت كە ئەم سەتەلایتە وا دەزانێت ئێستا ساڵی(1995)ە .
سەبارەت بە بڕگەی دووەمیش (فەرهەنگ گۆمەشینی) كە لە تەوەرەیەكدا باسی لە گەندەڵی دەكرد كە بەڵگەوە بێت دەبێت ئیجرائاتی لەگەڵدا بكرێت .... هتد .
لێرەدا من ئەوەندە دەڵێم ئایا ئەگەر خۆی گەندەڵیەكی كردبێت ئامادەیە ئیجرائاتی لەگەڵدا بكرێت , بەڕێز (فەرهەنگ گۆمەشینی) لەبەرئەوەی باسی گەندەڵیت كرد منیش نمونەیەك دێنمەوە كەوا تۆ یەكێكیت لەو بەڵگە زیندووانەی گەندەڵی لە كوردستاندا . لەبەرئەوەی لە ساڵانی نێوان(2000 بۆ 2004) بە قبوڵ خاێ لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانیەوە بە نمرەیەكی زۆر كەمەوە چوویتە (كۆلێژی یاسا) كە تۆ ئەمە ڕابردووتە چۆن باسی گەندەڵی دەكەیت .
لە كۆتایدا هیوادارم بەو بڕوانامەیەتەوە گەندەڵكاران بدەیتە دادگا ؟..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست