کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ كوردێك‏

Monday, 09/08/2010, 12:00


بۆ مرۆڤ ئاسانە ئەگەر بیەوێت خۆى توشى هەڵە بكات، بەڵام هەموو مرۆڤێك ناتوانێت خۆى لە هەڵە كردن بپارێزێت.!!!
مرۆڤ كاتێك لەو ژیانەى كە خوادا پێى داوەو لەچوار چێوەى ئەو ژیانەدا بیرى تێدادەكاتەوە هەوڵى تێدادەات و كارەكانى تێدا ئەنجام دەدات،پێم وایە وا پێویست دەكات كە هەر كەسە یاسایەكى تایبەتمان بە خۆمان هەبێت،بۆ ئەوەى لە هەر ڕۆژێكى ژیانمان بە كەمترین شێوە توشى هەڵەو كارى ناشیاو بین.من نامەوێت وشەى بابەتەكەم بەجۆرێك نمایش بكەم كە شێوەیەكى وەڵام داناوەى پێوە دیار بێت،بەڵام دەمەوێت لێرە شتێك بخەمە ڕوو كە بەداخەوە وەك نەخۆشیەك لە ناو تاكى كوردى هەستى پێدەكرێت،من لە یەكێ لەبابەتەكانم كەلەژێر ناونیشانى(سەرنج ڕاكێشترین وێنەكانى جیهان ببینە)ئاماژەم بەشتێك كرد بوو هەڵبەتە خوێنەر كاتێك بابەتەكە دەبینن و دەى خوێننەوە حەتەمەن هەر كەسەو لەڕوانگەى خۆیەوە لەاونەیە ڕەخنەیەكى لێ هەبێت جا چ لەڕوى ناوەرۆكەوە بێت یان لەڕوى داڕشتنى وشەكانەوە بێت یان لەڕوى ڕەوانەبێژى ئەو نوسەرەوەبێت،لام شتێكى زۆر ئاسایە ئەگەر هركەسێك ڕەخنەو تێبینى لەسەر نوسینى من هەبێت هخەڵبەتە كە ڕەخنە لەسەر هەر بابەتێك هەبوو ماناى ئەوەیە كە ئەو بابەتە خۆى لە خۆى دا گرنگیەكى هەیە.من هاتووم بەراوردم لە نێوان كارى شەیتان و تاڵە بانى كردوە.بەڕێزێك هاتوە وەك وەڵام دانەوەیەك نوسیتى و دەڵێت شەیتان بونى نیە.!
منیش دەڵێم كاكى خوێنەر ئەگەر شەیتان نەبوایە سەرۆك ئاپوۆ ئێستا لەزیندان نەدەبوو.!
تۆ لێرە كە بەو شێوازە وەڵامى منت دایتەوە پێم وایە وشەو وەڵامەكانت بەشێكى كەمیان نەبێت دەنە ئەوەى تر دەلالەت لە بابەتەكەى من ناكات.من خودى خۆم هەموو ئەو كەسانەى كەلێمەوە نزیكن و هاوڕێیەتیم دەكەن باش دەزانن لە هەمووكاتو ساتێكدا خاوەنى قسەو بۆچونى خۆمم بەبێ پەردە.! لەهەر كۆڕو كۆنفرانسێك ئەگەر بۆ بەرپرسى حیزبى كرابێت یان حوكمى كرابێت من تێبینى توندم هەبوەو بونى خۆم و بۆچونەكانم دوپات كردیتەوە، هەمیشە لە ڕاگەیاندنەكان باسى حەقیقەتى كەسایەتى سەركردەكانم كردوەو لە هەموو بەرنامە ڕاستەو خۆكاندا دەنگم هەبوە،بەهەر حاڵ با بابەتەكەم نەچێتە بازنەى خۆهەڵكێشانەوە، من نازانم تۆ سەر بەچ بیرو ئایدیەكى بەڵام ئەوەندە دەڵێم تۆ ئەگەر باش لەوشەكانى من ورد بویتیەوە تێگەیشتتن بۆیان هەبوایە ئەوكات دەتزانى كە منیش داوا لە خەڵكانى تر دەكەم كە بێدەنگى بشكێنن و دەست بەڕیجمى دەسەڵاتداران بكەن .
تَو ێیك لە دورى دورەوە لەوانەیە هەر لە وڵاتیش نەبیت بەبێ ئەوەى كە بزانیت من لەكام سۆنگەوە ئەو بابەتەم نوسیوە تۆ بە شێوەیەكى ناڕاستەوخۆ هێرشت كردیتەوە سەر بیرو ئایدیاى من.
تۆقسەیەكت كردیە لە نێوبابەتەكەت كە زۆر سەرنجى ڕاكێشام من هەمیشە نوسەرى بابەتەكان بەوشەكان دەناسم تێدەگەم ئەو كەسە لەچ ئاستێكدایە، هەندێك لە تاگەكانى ئەو هەرێمە زۆر جار ئەو قسەیەى تۆ دەكەن كە گوتیتت(ئایە ئەگەر ئێمە بچینە جێى ئەوان لەوان باشتر دەبین؟) من وەڵامیى ئەو چەند وشەیەت نادەمەوە ،خۆت وەڵامەكەت لایە ئەوانەى كە لەوان باشتر نابن دیارن كە چ كەسانێكن ئەوانەشى دەیانەوێت كە باشتر بن هەم دیسان دیارن چ كەسانێكن،بەڵام دڵنیابە لە داهاتو تۆ وەڵامى ئەو ڕستەیەت دەست دەكەوێت ئەوكاتە من خۆم ڕاستەو خۆ وەڵامى تۆ و هەموو ئەوانەش دەدەمەوە كە ئەو پرسیارە دەكەن و وەڵامێكى دڵنیا كەرەوەیان پێ نادرێت،بەڕێزم تۆ لەبەشێكى وەڵامەت خۆت لە ئێمە جیا كردیتەوەو وەك ئەوەى تۆ لە نەتەوەیە كى تربیت كە دەڵێى[ئەى بۆنایەن ئێوەش هەمووتان ئەو ناڕەزایەى كە هەتانە بەرانبەر دەسەڵات دەرى بڕن]من گوتم لە ساڵانى ڕابردو تاڵە بانیم زۆر خۆش ویستوە بەڵام ئێستا كە كەسایەتى ڕاستە قینەى ئەو كابرایەم بۆ دەركەتیە ئیتر وەك شەیتانێك یان وەك سەردەستەى چەتەكان سەیرى دەكەم.بەڵام لە هەمان كاتدا نوسیتم كەسانێك هەن كە ئێستا ئامادەن خۆیانى لەپێناو بەخت بكەن. خوێنەرى بەڕێز ئەوەى كە بۆ میلەت لە كاتى هەڵبژاردنەكان ڕویان تێ دەكات ،ئێستا وەك جاران میلەت ڕیان تێ ناكات چونكە هەڵبژاردنەكانى ساڵى پارو مانگى 3ى ئەوساڵ ئەوەیان سەلماند كە ئیتر میلەت تۆپى بەردەستى ئەوان نیە ئەگەر بەهێزى تەزویر نەبوایە ئەوەهەرگیز ئەوەنمدە دەنگەشیان نەدەهێنا بەتایبەتى لە ناوچانەى كە ئیدارەى سەوزیان پێدەڵێن بەڵام ناوچەى زەرد ئەوە شتێكى ترە دەتوانى بچى لەوێ ڕاپرسیەك بكەى بزانى بۆ خەڵكى ناوچەى زەرد تێ ناگەن لە ڕاستیەكان ...لە كۆتاى ماوەتەوە من بڵێم من بە چەند ئیمامێكى ناوچەكەى خۆمم گوتیە كە لەوتارەكانى ڕۆژى هەینیا باسى خراپى میلەت بكەن بۆ ئەوەى كە خوا ئەو خراپە كارانەمان لەسەر لابەرێ .مەبەستم قسەكەى تۆم كردوە وتومە میلەت خراپە بۆیە خواش ئەو خراپە كارانەى بۆمان ناردوە.!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە