ئەمجارەش گۆڵ لە كورد كرا

Sunday, 13/12/2009, 12:00


ئەوا چەند ڕۆژَێكە بەرپرسەكانمان شاشەى تەلەفزیۆنەكانیان داگیركردووەو پاكانە بۆ ئەو هەڵانەىخۆیان دەكەن كەوا لە دامووسانەكانیان لەگەڵ بەغدا ئەنجامیان داوە لە بابەت ڕێژَەى كورد لە پەرلەمانى داهاتووى عێراق. هەتا ئەو ئەندام پەرلەمانە بێ تواناو بێ ئەزموونانە نوێنەرایەتیمان بكەن ئەوا بەردەوام مافەكانمان خوراوەو بێ بەش دەبین لە دەستكەوتەكان. دوو حیزبى دەسەڵاتدار هەرگیز بیریان لەوە نەكردۆتەوە كە كەسانێكى زیرەك و بە تواناو قسە زان بكەن بە ئەندام پەرلەمان .. ئەوەتا سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان كە كەسێكى بێ تواناو كەمزانە خەریك بوو ئەندام پەرلەمانە عەرەبەكانى بەغدا هەر قووتى بدەن..لە كاتێكدا وەفدێكى پەرلەمانى كوردستان بەسەرۆكایەتى ئەم بەڕێزە چوو بوون بۆ بەغد ا بۆ ئەوەى پاڵپشتى ئەندام پەرلەمانتارەكانى كورد لە بەغدا بكەن بۆ زیادكردنى ڕیژَەى كورسیەكانى كورد لە پەرلەمانى عێراق . بەڵام نەك هەر هیچیان بۆ نەكرا بەڵكو بۆ ڕیش چوو بوون و گەڕانەوەو سمێڵیشیان لەسەر دانا. ئێمەى كورد بیرمان لەوە دەكردەوە كەوا ئەو پەنجاو هەشت كورسیەى هەمان بوو لە پەرلەمانى داهاتوو زیاد بكرێت كەچى لەسایەى سەرى ئەو دەسەڵاتە بێ توانایە تەنها چل و یەك كورسیمان بەركەوت و بە خێریش دوو كورسى ترمان پێ ئەدرێت تا ببێتە چل و سێ كورسى .. بۆیە دەڵێم هەتا ئەو تیپە نەزان و نەفامانە یارى بۆ كورد بكەن ئەوا هەر گۆلمَان لێ دەكرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە