تۆ بڵێ ى وەزارەتەكانى ئەمجارەش بە خزم خزمانێ دابەش بكرێ ؟
Sunday, 27/09/2009, 12:00
لاى هەموو خەڵكى كوردستان ئاشكرایە كەوا بەرنامەى حكومەتەكانى چەند ساڵەى كوردستان شكستیان هێنا. هەر ئەم شكستەش بوو لە ئەنجامەكانى هەڵبزَاردنى ئەم جارەى پەرلەمان ڕەنگى دایەوە، چونكە خەڵك لە ئیدارەى كابینە یەك لە دواى یەكەكانى پارتى ویەكێتى بێزارببوون لەبەر زۆر هۆ .... لەهەموویان گرنگتر ئەوە بوو كە پۆستە وەزاریەكان لە هەموو ئەو كابینانەى بەسەر چوون بە تەزكیەو خزم خزمانێ دابەش دەكران بەسەر كوڕ و برازا و زاواو كوڕە خەزوورى بەرپرسەكانى هەردوو حیزب ، جگە لەوە..هەندێ لە وەزارەتەكان و كورسیەكانى پەرلەمانیش درابوونە خوشك و براى سكرتێرە چاو گەشەكانى بەرپرسە گەورەكان. ئەمەش هەڵبەتە زەقترین هۆكارى شكست و بێ ئەزموونى كابینە بەسەرچووەكانە، چونكە لە هیچ كاتێك كەسى شیاو لە جێگاى شیاو دانەنراوە، هەر ئەو جۆرە كەسە ناشیاوانەش بوون كەنەك هەر نەیان توانى خزمەتى گەلەكەیان بكەن، بەڵكو بوون بە میكرۆبى دزى و گەندەڵى وەكو ڤایرۆس هەموو دام و دەزگاكانى حكومەتیان گرتەوە.
ئێستاش ئەگەر كابینەى ئەمجارەبەنیازە چارەسەرى گرفتەكانى ڕابووردوو بكات و ڕووخسارى گەش نیشانى خەڵكى كوردستان بدات، دەبێت ئەم جۆرە ڕەفتارانە واز لێ بێنن و چیتر بە خزم خزمانێ كوڕى فڵان و فیسار نەكەن بە وەزیرو بەرپرس ، بەڵكو بەدواى كەسانى لێ هاتوو و بە تواناو دەستپاك بگەڕێن كەوا خزمەتى گەلەكەیانى پێ بكەن... ئەگینا ئەگەر ئەمجارەش خزم خزمانێ بكەن بەخوا لە هەڵبزَاردنى داهاتوو لە سەدا پێنجیش ناهێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست