کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من 13 بندیوار دەناسم!

Wednesday, 23/03/2016, 0:47


نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم لەداخی ئەم 13 بندیوارە (ئەنجومەنی دادوەرى) 13 ملیۆنی یە!ئاخر لەکاتى بونی  دەیان 13 کێشەى گەورەی سیاسی و یاسایی و مافی مرۆڤ و رۆژنامەوانی و ئابورى و رفاندن و کوشتن و داگیرکاری و خیانەتی گەورەو چەندین کێشەى تردا 13 وشەتان نەدرکاند!چاک دەزانن کە نیو 13رۆژنامەنوس هەر لەسۆرانى مامەحەمەو کاوەگەرمیانى و دکتۆر عبدالستار تاهیر شەریف و  سەردەشت کوژران و نوقەتان لێوە هەهات؟!پێم بڵێن تاوانیان چی بوو جگە لە ئاشکراکردنى باندی لەش فرۆشی و پەیوەندیان بە بەبەرپرسانەوە،یان هەڵدانەوەی لاپەڕەکانى مێژوو ئاشکراکردنى بێتوانایی بارزانى باوک لەدروست بوونى پارتیدا،یان باندەکانى داگیرکاری خاک و زەوی و زاری ئەم مەملەکەتە؟!لەهەموشیان بەدبەخت تر سەردەشت بوو کەتەنیا لەسەر خەوبینینێک بەعاشق بونى کچەکەی بارزانیەوە لەپێناو خۆشبەختی خۆیی و خێزانەکەیدا ڕفێنراو کوژراو دواى کوشتنەکەشی بەتیرۆریست بەخەڵکیان ناساند!پێم بڵێن ئەوکاتە ئێوە لەکوێ بوون؟!دەی من ئیمانم بەچ شتێکى ئەم 13 بەڕێزەبێت لەکاتێکدا بەرپرسی ئیداری و سیاسی و یاسایی تیرۆر دەکرێن.پێم بڵێن عەمید پڵنگەکەی زێرەڤانی وحاکمى عەسکەری پارتی و فەرەیدون جوانرۆیی و ملازمەکەی ئاسایش (کەبەرپرسی کامێراکان بوو کاتى تەقینەوەکانى بەردەرگاى ئاسایش)  و جەوهەرنامیق سالم و زاناحمە سالح ى قایمەقامى سلێمانى و خالیدى خولەسورى سەرۆک عەشیرەتی غەوارە و سەیدا موشیری  ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوتان لەبیرە کەکوژران و تیرۆرکران؟ئەى چاوتان خوێنى دەیان گەنجى خوپیشاندەرى نەبینی لەساڵانی 2011 و 2015 خەڵتانى خوێن کران و دەنگتان لێوە نەهات و، بەهەر 13 کەستان کەسێکتان دادگایی نەکرد!ئەگەرتاریکەشەویش بێت دەبوایە چاوتان کڵپەى گرى  بارەگاکانى یەکگرتوو  گۆڕان و کەناڵى تەلەفزیۆنی نالیاتان ببینیایە.ئاخر لەنەبونی ئێوەدایە بکەرنادیارەو لیژنەو سولحى عەشایەرى جێگای دادگا دەگرێتەوە!پێم بڵێن رۆژێک لەڕۆژان پرسیتان کێن ئەوانەى بازرگانى نەوت لەگەڵ داعش دەکەن لەکاتێکدا جۆگایەک خوێن ڕژاوە لەجەنگی دژی داعشدا،یان پرسیتان ئەوانەى بازرگانى بەمرۆڤ و خاکەوە دەکەن کێن و چین ؟پرسیتان کێن ئەوانەى کە80 ملیارد دۆلاریان دەست کەوتووەو چۆن بردویانەتە دەرەوە؟!نا،دلنیام نەتان پرسیوەو بۆ 13 چرکەش بیرتان لێ نەکردۆتەوە!ئێوەیەک لەسەر جوڵاندنی کەیسی مستەشارەکانى ئەنفال سزای سیاسی حاکم هاوژین دەدەن و خۆتانی لێ بەری دەکەن،ئێوەیەک بەرپرسەکەی گومرگی برایم خەلیل دەستگیربکەن چونکەئاشکرای کردووە کەداهاتی برایم خەلیل بۆگیرفانی پارتی یە نەک لەسەر گەندەلی.ئێوەیەک لەسەر 800000 موچەخۆری بندیوار و نایاسایی زمانتان نەبیت لەکاتێکدا 5 مانگە فەرمانبەری راستەقینە موچەى وەرنەگرتووە ،ئەى بۆ چ شتێک زمانتان هەیە؟!توخوا پێم بڵێن دەنگتان نەبێت لەسەر بەدەستەوەدانى سەدان کیلۆمەتر خاک و هەزاران مناڵ وگەنج و  پیرو پەککەوتەی ئێزیدی بێتاوان، ویژدانتان نەجولێت و مافیان نەستێنن لەوانەى کە بەئاشکراو بەمەبەست و بە رێککەوتنى ژێر بەژێر جێیان هێشتن و،دەنگتان لێوە نەیەت.ئەی ئیشتان چیە و بۆ چ شتێک دەنگتان دێت؟کوا دەسەڵاتتان؟ئاخر منێَکی هاوڵاتی لەم ناوچەئاژەل یاسایەدا تۆ مافم نەستێنى کێ بیستێنێت؟!بەدەیان 13 کێشە ڕوویاندا و جارێک چاوتان نەکردەوەو 13 قسەتان نەکرد! دەیان 13 کچ و ژن خۆیان سوتاند لەتاو ناعەدالەتی کومەڵایەتى و دەست دریژی سێکسی ،بەلام 13 کەستان بەسزا نەگەیاند!ئێوە تەنها دووجار دەمتان کردەوەو دوو ڕستەتان درکاند،ئەویش ڕازی نەبوون بە کەم کردنەوەى موچەکانتان و درێژکردنەوەى ماوەی سەرۆکایەتى نایاسایی بارزانی!خۆزگە ئەم جارەش دەنگتان لێوە نەهاتبا ،چونکە جارێک بۆ بەرژەوەندى خۆتان و جارێکیش بۆ بەرژەوەندى حیزبێک و بنەمالەیەک دوو وشەتان درکاند نەک بۆ گەل و بۆ گشتى!لەکۆتاییدا دەڵێم هەروەک چۆن دەوترێت ژمارە 13 شومە، ڕەنگە ئەم نوسینەش بۆ من شوم بێت و مەرگی خۆمی پێوەبێت، چونکە حیزب پشتگیر ی ئەم 13 بەرێزەیە،بەڵام ویژدانی زیندوو هیچ کات بێدەنگ نابێت ئەگەر ژیانی تەنها 13 ڕوژیش مابیت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە