وەڵامێك بۆ كەریم گەلۆ
Saturday, 04/07/2009, 12:00
لەم هەڵمەتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەدا گەلێك شتى عەنتیك و ئەنتیكمان بینى هاتونەتە قسە كە كوێرانە دێنە ناو بابەتەكانەوەو ئەوەى لە عەقڵۆكیان دایە دەینووسن، لەوەش خراپتر لە پێناو بەرژەوەندیەكى دیوەخانیانەى خۆیان پەلامارى چەمكى چەپگەرایی دەدەن.
گەلۆ لە نوسینێكیدا لە سایتى كوردستان نێت موزایەدەى نەتەوایەتى دەكات واش دەرى دەخات كە ئەو لە قیمەى چەپایەتى دایە، بەڵام سیاسەت و فەنیاتى مومكینى سیاسەت نازانێت، یا جیاوازى ناكات لە بەینى هاوپەیمانیەتیەكى كاتى بە پێى ئیتفاقیە لەگەڵ هاوپەیمانیەتیەكى درێژخایەن و بەرژەوەندى نەگۆڕ، بامن شتێك عەرزى تۆو ئەمسالەكانت بكەم، لەم دواییانەدا ئەوەى چەپەكان و دیموكراتەكان كردیان بەرامبەر زەحمەتكێشانى دایك ئیسلامیەكان نەك نایكەن بەڵكو هاوسۆز بوون و پشتیوانى خۆیان ڕاگەیاند، كە ئەوە دەیسەلمێنى لە ئێستادا كێ دیموكراتیەت و ڕای جیاوازى قبوڵ نیە، خۆ زەحمەتكێشان بەرژەوەندى هاوبەشی لەگەڵ ئەو لایەنانە زیاتر بوو كە هەوڵى تۆڵە سەندنەوەیان دا لە بەرامبەر ئەو مەوقف و داواكاریانەى میللەت كە كاك قادر و زەحمەتكێشان لە حكومەتیان دەكرد و مەرامەكەشیان بە تەیرێكى وەكو ئێوە ڕاسپارد، خراپتر ئەوەیە كەسێك خۆی بە چەپ بزانێت و ئەڵقە لەگوێى دەسەڵاتێك بێت كە تا دوێنێ سیاسەتى مەژی و مەمرەى لەگەڵ بەكارهێناوە ئێستا قەوانەكانى ئەو لێبداتەوە، ئەوە عەجایبە نەك ئەوەى تۆ باسی دەكەى، ئەوە عەجایبە كە بە ئێمەى زەحمەتكێش دەڵێی مێژوویەك بۆخۆمان تۆماربكەین ئەى بۆ بەخۆت ناڵێى تۆ نەك تەنها نوقتەتان لە دوادێڕی مێژوى خۆتان دانا بەڵكو مێژویەكى پرشكۆشتان لەكەداركرد.
داواى پاشەكشە لە ئێمەى زەحمەتكێش دەكەى لەو لیستەى هەڵبژاردنەدا؟!! ئەگەر جورئەتت هەیە بە ئاغاكەتان بڵێ با رەئى سەربەخۆتان هەبێت و لەسەر گەندەڵى كوردستان داواى دیكۆمێنت نەكات خۆ لەگوێى گادا نەخەوتووە، ئاوا دەتانەوێ شەرعیەت بەدەست بێنن؟ یا لەبێئومێدیدا وادەڵێیت كە دەبینیت بەشێكتان چنگە چڕەى ئەوەتانە دوودینار زیاتر وەرگرن و ئەو مومتەلەكاتانەى كە لە حزبتان بردوەو دەستان بەسەرى داگرتووە لوشی دەن.
ئەوەى داواتان لێدەكات كە بەس چەواشەكارى بكەن ئێمەین، چونكە میللەت باش دەزانێت كە ئەوەى بەسەر زەحمەتكێشان هات لەسەر داوا ڕەواكانى ئەوان بوو، خۆ ئەگەر وەك ئێوە مامەحەمەیی مان بكردایە بۆ دەسەلات و بەرژەوەندیەكانى میللەتمان پشتگوێ بخستایە دەبوایە ئێستا تەحیەمان بۆبكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست