کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و یەكێتى و ئەسپەكەى تەروادە

Wednesday, 20/05/2009, 12:00


زۆرجار لە گۆڕانەكاندا دەڵێین مێژووەو خۆى دوبارە دەكاتەوە وتاڕادەیەكیش ڕێى تێدەچێت،خۆ دەكرێ مێژوو چەند پرس و بەسەرهاتێك بێت لە كاتە جیاكاندا خۆیمان نیشان بداتەوەو بە سیناریۆ یان ڕەنگێكى جیاوزو بریقەدارتر بێتەوە پێش،ئەوەتا ڕەمزى ئەسپ هاتەوە مەیدان بەڵام چۆن ئەسپێك،لەمێژوودا ئەسپیان وەكو كۆتایی جەنگ و سەرەتاى دەستپێكردنەوەى ئاشتى پێشكەش بە تەروادەیەكان كرد،ئەوانیش بە ڕەمزى هێزو بەرگرى وەریان گرت، نەیان زانى ئەخۆل و هاوشێوەكانى ئەسپیان بەكارهێنا بۆ شەڕو ماڵوێرانیان،ئێستاش دەبینین دواى ئەو هەموو ساڵە ئەسپێكى تر دێتەوە مەیدان كە تەنها جیاوازى ئەوەیە كە یەكەمیان بە تەختە دروستكراو ئەوى ئێستاش لە ڕوپەڕى كاغەزێك و بە شێوەیەكى ڕەنگاو ڕەگ دروستكراوە بەڵام هەمان ئامانجى بەردەوام بوونى ماڵوێرانى و كپكردنى دەنگى خەڵكى بەدواوەیە،ئەوا بۆ نۆزدە ساڵ دەچێت جگە لە گرتن و كوشتن یەكێتى و پارتى چیان پێشكەشى ئەو میلەتە كردووە، سەروەت و سامانى ئەو وڵاتە تەنا ڕێى گیرفانى ئێوەى پێزانیوە،خزمەتگوزاریەكان تەنها لە چوارچێوەى ماڵەكانى ئێوەدا سوراوەتەوە،ئێستا خێرە رەمزى ئەسپ و وشەی كوردستانى بەسەر ئێمەدا دەموزەیەنن،نمونەى دەسەڵاتى ئێوە زۆرن لە دونیادا بەڵام بە پێچەوانى نەهجى كاركردنیان، دەسەڵات و سنوریان لە ئێوە كەمتر بەڵام ئامانجیان زوًَر گەورەتر،ئێوە بە پێچەوانەوە نەك نەتان توانى وڵاتێكى سەربەخۆ دروست بكەن سەرەرای ئەو هەموو دەرفەتە ،بەڵكو هەر نەتان وێرا باسیشی لێوە بكەن.میلەتتان بە شەڕی نێوخۆ پاشان بە نەبونى ئاووكارەبا سەرقاڵ كرد ,نەوەى نوێتان نەهێشت ،ئەزانن گەنجتان چى لێكرد،تەمەنێكى مناڵ عەقڵێكى پیرو نەزۆك،ئێستاش دەتانەوێت بە ئەسپ گاڵتە بە ئایندەمان بكەنەوە ؟!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە