مەسعودى گەندەڵ هەوڵى شەرێكى گەورە دەدات بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتى بۆگەنى
Monday, 19/10/2009, 12:00
خۆتان بینیتان چۆن مەسعودى بەرپرسى پارتى دیكتاتۆرى كوردستان لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسانەى تورك كۆ بۆوەو تیایدا باسى كۆمەڵێك شتى بۆ كردن باسى سیاسەتى هەرێم و حكومەتى ناوەندى و وڵاتانى دراوسێ ئەوەى جێى ئاماژە پێكردنە ئەوەیە ئەو دانیشتنەى مەسعود لەگەڵ ئەو توركانە تەنها لە بازرگانێكى گەورە دەچوو نەوەك سەرۆكى هەرێم و زۆریش بەشەرمو ترسەوە قسەى لەگەڵ دەكردن چونكە ئەوان باش دەیانزانى چەندەها كۆمپانیاى مەسعودى پیرەمێرد لە توركیادا هەنە !!! جگە لەوەش ئەو پیرەمێردە بەردەوام جاش بووەو لە كۆنەوەش موچەى تایبەتى هەبووە لە دەزگاى میتى توركى و ئەندامە لەو دەزگایەو ئێستاش پلەى زیاتر بەرز كراوەتەوە چونكە مەسعود پیرەمێردێكى زۆر دەوڵەمەندەو زۆریش دڵسۆزە بۆ میت و ئیتلاعات و كەى جى پى!!!!!...! لە دانیشتنەكەدا ئەوەى كە ئاشكرا كراوە ئەوەیە بەو دوو شارەزاو رۆژنامەنووسەى توركیاى ووت وەزعى ئیراق جێگیر نیەو تەوەقوعى زۆر شت دەكەم لەوانە هەڵگیرسانى شەرى ناوخۆ لە كوردستان ئەو قسەیە زۆر مەترسیدارە چونكە مەسعودى پیرەمێرد باش دەزانێ ئەو كورسیەى ئێستا لەسەرى دانیشتووە بە دزى و تەزویرە و زۆربەى خەڵكى كوردستان بە سەرۆكى هەرێمى نازانن و هەر حبسابیشى بۆ ناكەن چونكە خەڵك تەواو بۆى روون بۆتەوە ئەوانە مافیان و بازرگانى بە خوێنى خەڵك و كوردستان دەكەن ، كۆى ئەو شتانە ئەوەمان بیر دێنێتەوە كە ئەو بنەمارەیە وەكو دووپشك هەمیشە بە كوردیانەوەداوە ئێستاش دەزانى ئەو تەنها لە هەلگیرسانى شەر جێگاى كورسیەكەى قایمتر دەبێ و خۆیان دەپارێزن و خەلكیش فلقیرو جەهەنەم وەكو شەرە كۆنەكەى ناوخۆ هەزاران گەنجیان دا بە كوشت و خۆشیان هەر قەلەوتر دەبوون و ئێستاش درێژە بە دەسەڵاتى بۆگەنى خۆیان دەدەن وە لێرەوە داوا لە سەرۆكى هەڵبژێردراوى كوردستان كاك دكتۆر كەمال میراودەلى دەكەم پێش لەو مەترسیانە بگرێت كە خەریكە شەر بەرپا بكەن تا دریژە بە دەسەڵاتى خۆیان بدەن هەروەك چۆن لە رابردوو بۆیان چووەسەرو دەشتوانن ئەو شەرە دروست بكەن تا خەلك مەمنون بێ شەر روونەدات و هەر ئەوان سەرۆك بن ئینجا دیار نیە ئەو شەرە كەى دەبێت بەڵام دلنیام كە كاتى داهات ئەوان بێ دوودلى هەلیدەگیرسێنن وەكو وەرەقەى (رابیحە) بەكارى دێنن لەكاتى خۆیدا ئەوەى هەرە گرینگە ئەو ئەندام و پێشمەرگانەى پارتى تكایە خۆتان گێل مەكەن بە فیتى ئەو پیرەمێردەو كورە جاسوسەكەى مەخلەتێن ئەوانە سەدانى وەك ئێوەیان داوە بە كوشت فەرمو ببینن لە شەرەكانى رابردوودا یەك كەسى ئەو -بنە مارەیە- نەكوژرا هەر لەسەر بە كوشتدانى چەندانى وەكو جەنابتان درێژە بە دەسڵاتى خۆیان دەدەن ! ئێوە مافى خۆتانە كە ئەو موچەیە وەردەگرن و مەمنون مەبن جگە لەوەش ئێوە پێویستە هەتا ماون مەمنونى بەڕێز نەوشیروان مستەفا بن كە لەوەتەى بزوتنەوەى گۆران دروست بووە ئێوەشى لە كۆیلە بون رزگار كردوە جاران ئێوە دو مانگ یان سێ مانگ دەبوایە چاوەرێى موچە بن بەڵام ئێستا هەموو سەرە مانگێك موچە وەردەگرن ..
سەرۆكەكەتان واتە مەسعود بە هەوەسى خۆى لەگەڵ میت و ئیتلاعاتدا دانیشتن دەكات و جاشایەتى و جاسوسیان بۆ دەكات و كۆمپانیاكانى خۆى دەپارێزێت و رۆژ بە رۆژ دەوڵەمەنتر دەبێت ئێوەش لە خانوى كرێ و بێ نانى و بەردەوام لە ترسدان نەوەك موچەتان ببرن ئەو ژیانە بە ئەجەلەمەرگى دەبەنە سەر و هەر ئامادەشن بە بەندایەتى بمێننەوە بەندەى مالى مندالەكانى مەلا مستەفا بن ئەو مەسعودە زۆر لە مێژە كوردستانى فرۆشتوە بە توركیاو ئیران ئەوەیشى داواى بەڵگە بكات ئامادەم هەموى بخەمە روو كە پێگەكانى میت و ئیتلاعات لەكەى لە كوێى كوردستانن .. بۆیە بە هەموو حیزب و لایەنەكان و مرۆڤەكانى كوردستان دەڵێم كە ئەو فرسەتەى هاتوە كە كاك نەوشیروان مستەفایە پشتى تێ مەكەن ئەو رزگاركەر مرۆڤەكان و كوردستانە لە دەستى چەتەو مافیاو جاسوس ئەو جێى ئەمەلە ئێوەش ببنە پشت و هاوكارى بكەن تا خەڵك چیتر بە زەلیلى و فەقیرى نە یێت و یەكە یەكە بمرن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست