یه‌کێتی حاکم قادر به به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێم ناو ده‌بات
Tuesday, 09/02/2010, 12:00
تۆبلێی هیچ که‌سێک هه بێ جگه له‌خۆیان و کۆمه‌له‌دزووگه‌نده‌لێکی ده‌وروو پشتی خۆیان به‌ولاوه باوه‌ری به‌وه هاتبێ که ئه‌و حکومه‌ته زه‌به‌لاحه‌ی سه‌رانی دوو بنه‌ماله یه‌کێ گرتبێته‌وه که‌له‌سالی 1995 وه‌له‌ئاکامی ململانێی کۆنی سه‌رانی ئه‌و 2 بنه‌ماله‌یه وه بو به 2 له‌ت ئه‌و ململانێیه‌ی که به‌خوێنی هه‌زاران که‌سی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م کوردستانه کۆتای هاتوو هه‌زارن که‌سیش به‌شێک له جه‌سته‌ی بوبه‌قوربانی زۆرکه‌سیش مالی برا به‌تالان چه‌ندین که‌سیش سوکایه‌تی پێکرا له‌به‌ر چاوی خه‌لک زۆرکه‌سیش بێسه‌رو شوێن کران ئه‌و به‌ناو حکومه‌ته‌ی که ته‌نها خۆیان خۆیانی پێده‌خه‌له‌تێننو ده‌لێن حکومه‌ت یه‌کی گرتوه‌ته‌وه به‌ئاشکرا دیاره که تا
ئێستاش 2 حکومه‌ت 2 راگه‌یاندن 2 هه‌موو شتێک کاریپێ ده‌کرێت ئه‌و یه‌ک گرتنه‌وه‌یه‌ی ئێستا ته‌نها بۆ رازی کردنی ئه‌و فشاره‌زۆره‌ی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌که‌له‌سه‌ریان بو ئه‌گه‌ر نا به‌عه‌مه‌لی یه‌کی نه‌گرتوه‌ته‌وه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رێزان حه‌زده‌که‌م نمونه‌یه‌کتان بۆ باسبکه‌م که ره‌نگه زۆر که‌س هه‌ستی پێیکردبێ ئه‌وه‌ی گوێی له هه‌واله‌کانی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ر یه‌ک له‌گه‌لی کوردستان‌و زاگرۆز گرتبێ جیاوازیه‌کی گه‌وره
یاخۆ به‌دیوه‌که‌یتردا بلێم هه‌له‌یه‌کی رون‌و ئاشکرا به‌دیکرا هه‌له‌که‌ش ئه‌وه‌بو ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان که سه‌ر په سنوری سه‌وزه وتی ئیمرۆ به‌رێز د به‌رهه‌م سالح له‌شاری سلێمانی کۆبوه‌وه له‌گه‌ل به‌رێز حاکم قادر
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی کوردستان واته به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ردوو له‌ته‌که به‌لێ دوای ده‌ده‌قه‌به‌هه‌له ده‌ستم به‌ر کۆنترۆلی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌که‌وت که ژماره8 دامناوه هه‌مان هه‌واڵی به‌رهه‌م ساڵح وحاکم قادری
له‌سه‌ربو به‌لام به‌کوڵاوی نا ئه‌م جاره‌یان به خاوی بینیم ته‌له‌فزیۆنی سنوری زه‌رد واته زاگرۆز وتی ئیمرۆ به‌رێز د به‌رهه‌م سالح له‌گه‌ڵ به‌رێز حاکم قادر به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی سلێمانی کۆبوه‌وه واته
یه‌کێتی به‌به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێم حاکم ناو ده‌بات و پارتیش به به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ته‌نها سلێمانی ناوی ده‌بات جانازانم به کامه‌یان باوه‌ر بکه‌م به پارتی یان به‌یه‌کێتی به‌راستی خه‌ریک بوو
باوه‌ر به‌پارتی بکه‌م وتم خۆ دوورنیه وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یان له نێوان ئه‌و 10 ده‌قه‌یه کاک حاکمیان ڵادابێو محامیه‌کیان له جێی ئه‌ودانابێت دووای وتم ناوانیه خۆ به‌شه‌و ده‌وامی ره‌سمی نیه دووای وتم نا له‌وانه‌یه
وابێت ره‌نگه ئاخای تاله‌بانی یان ئاخای بارزانی هه‌ر به‌ته‌له‌فۆن پێیان وتبێ پله‌که‌تمان پایه‌ک دابه‌زاندووه چونکه ده‌توانم بڵێم سێبه‌شی پله‌وپایه‌ی ناو ئه‌و دوو بنه ماڵه‌یه هه‌ر به‌شه‌و له‌سه‌ر گه‌عده‌و قومارکردن
دانراوه یان ڵابراوه دوای وتم ناله‌وانه‌یه هه‌ر وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یان که قه‌ت له‌خوبه‌زیاد بێ وتاریان وه‌ک یه‌ک نه‌بوه چ له‌کوردستان چ له به‌خداد و چ له وڵاته‌کانی تر له‌کاتی سه‌فه‌ره بێسه‌رو به‌ره‌کانیان
هه‌تا له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانیش که زیاتر له 70 ساله ئه‌و گه‌ڵه داماوه خه‌باتی بۆ ده‌کات به‌رێزان له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو مانشێتێکم بار چاو که‌وت وابزانم له‌مالپه‌ری ئاوێنه بوو
خوێندمه‌وه دیدارێکیان له گه‌ل به‌رپرسی لقی پارتی له‌سلێمانی سازکردبوو پرسیاری خزمه‌تگوزاری ناوچه‌که‌یان لێی کردبوو به‌ئاشکرا وتبوی ئێمه وه‌کو پارتی له‌هه‌مو سنوری سه‌وز هیچ ده‌سه‌ڵتێکمان نیه
هیچ جۆره پرۆژه‌یه ک یان گۆرانکاریه‌ک بۆمان نیه بیکه‌ین و یه‌کێتیش له ناوچه‌ی زه‌رد ناتوانێ هیچ جۆره شتێک بکات جابه‌رێزان بۆیه من پێموایه ئه‌م جۆره یه‌ک گرتنه‌ویه هه‌قه هیچ که‌س باوه‌ریان پێنه‌کات
من وه‌کو خۆم ئه‌گه‌ر تاله‌بانی ماڵی بباته سه‌ری ره‌ش و بارزانیش ماڵه‌که‌ی بباته قه‌ڵاچۆلان باوه‌ر به‌و یه‌کگرتنه‌ویه ناکه‌م چونکه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی که ئه‌وان چه‌ند سالێک له‌مه‌وبه‌ر به‌حسابان ده‌ڵێن یه‌کی گرتوه‌ته‌وه
تا ئێستا چه‌ندین فه‌رق هه‌یه له نێوان 2 موچه خۆری هاوپیشه که له حه‌ساسا ده‌بێ وه‌ک یه‌ک بن لێره‌دا هه‌قه بپرسین ئاخۆ هه‌والی کام له‌و 2 ته‌له‌فزیۆنانه راستبو کامه‌شیان هه‌واله‌که‌ی هه‌له‌بو هه‌قه برسین
تاکه‌ی ئه‌و 2 له‌ته یه‌ک ناگرێته‌وه تاکه‌ی خۆل ده‌که‌نه نه‌وچاوی ڵایه‌نگرانتان تاکه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفاڵه‌کان ده‌که‌ن تا که‌ی کوردستان به‌له‌ت له‌تی نیشانی ناوه‌وه ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن
تاکه‌ی جیاوازی هه‌بێ له‌نێوان شه‌هیدێک بۆ شه‌هیدێکیتر فه‌رمانبه‌ر له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌رێکیتر که‌م ئه‌ندام له‌گه‌ل که‌م ئه‌ندامێکی تر تاکه‌ی جیاوازی له‌نێو تیره‌و بنه‌ماله‌یه‌کی تر له‌گه‌ل یه‌که‌کی تر تاکه‌ی جیاوازی
له لادێیه‌ک بۆ لادێیه‌کی تر له‌شارێک له‌گه‌ل شارێکی‌تر له که‌سێک له گه‌ل که‌سێکیتر ده به‌سه چاوێک به‌رابردوو دابخشێننه‌وه بزانن که‌ی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان دوژمنانی خاکی پیرۆزی کوردستان
فه‌رقیان به‌هیچ که‌سێکی ئه‌م کوردستانه کردوه ده ئێوه‌ش ئازابن ده‌ئێوه‌ش له‌رقی ئه‌و هه‌موو خه‌دره گه‌وره‌یه‌ی له‌م خه‌لکه‌داماوه کراوه کوردستان بکه‌ن دوبه‌ی خۆ زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر ئاره‌زووتان بێ
بیرتان چو کاتێک نانتان له‌ڵادێیه‌ک ده‌خوارد ده‌تان وت وه‌عد بێ ئه‌گه‌ر کوردستان‌مان ئازاد کرد ئه‌و ڵادێیانه‌تان بۆ ده‌که‌ین به شار برۆن به‌چاوی ویژدان سه‌یر بکه‌ن به‌ڵام به‌هه‌ق وه‌ڵام بده‌نه‌وه
بزانن ڵادێکانتان کردوون به‌شار یان شاره‌کانیشتان کردوون به وێرانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست