''په‌یامی کوردێکی دڵسۆز بۆ هاوڵاتیانی کوردستان''
Thursday, 25/02/2010, 12:00
زۆر به پێویستم زانی نوکی خامه‌که‌م بگرم و چه‌ند دێرێک له‌سه هه‌ڵوێستی ئه‌و پێشمه‌رگه وه‌فاداره بنووسم که ئه‌و رۆژه چۆن بانگه‌شه‌ی ده‌کرد به‌و په‌ڕی حه‌ماسه‌ته‌وه....
به‌ڵێ، په‌یامی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆن که داوا له هاوڵاتیانی کوردستان ده‌کات به ویژدانه‌وه ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی بده‌ن.
زۆرێک له‌و پێشمه‌رگه کۆنانه‌ی که له خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی میلله‌ته‌که‌مان رۆڵ و کاریگه‌ریان هه‌بووه‌و ئێستا له کوردستانن، داوا له خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی کوردستان ده‌که‌ن به‌وپه‌ڕی هه‌ست کردن به مه‌سئولیه‌ت ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بده‌ن.
محمد علی، له‌دایکبووی ساڵی 1965 له‌شاری هه‌ولێر که پێشه‌نگی له‌ریزه‌کانی یه‌که‌ی سه‌ربازی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و یه‌کێکه له ئه‌فسه‌ره دڵسۆز و خاوه‌ن وه‌فاو ئه‌مه‌کداره‌کان.
محمد علی جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه خاوه‌ن توانایه‌کی سه‌ربازییه، له‌هه‌مان کاتدا له‌ڕووی رۆشنبیری و هۆشیاری سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خاوه‌ن پێگه‌و توانای تایبه‌ت بووه.
محمد علی مه‌ولود ئێستا به‌وپه‌ڕی وه‌فادارییه‌وه ده‌خوازێت خه‌ڵکی کوردستان به‌وپه‌ڕی هه‌ست کردنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه نوێیه بکه‌ن له‌عێراق، محمد علی مه‌ولود جگه له‌خۆی برایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه به‌ناوی ''هه‌ڤاڵ علی مه‌ولود'' که ئه‌ویش له‌دایکبووی ساڵی 1971ه، له‌ریزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و خزمه‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌من و ئارامی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات.
ناوبراو له‌م په‌یامه‌یدا داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات هه‌ست به ئارامی و گرینگی ئه‌م ره‌وته بکه‌ن.
محمد علی مه‌ولود به‌هۆی پێگه سه‌ربازییه‌که‌یه‌وه یه‌کێك بووه له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ناوده‌نگێکی به‌رچاوی هه‌بووه و زۆرێک له پێکهاته‌کانی ناو عێراق به یه‌کێك له رۆڵه وه‌فاداره‌کانی نیشتمان وه‌سفی ده‌که‌ن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات، مرۆڤ له‌هه‌ر پله‌یه‌ک بێت به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی خزمه‌تکاره، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی محمد علی مه‌ولود خۆی له خۆیدا هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و سۆزی که‌سیایه‌تییه‌کی به‌هێزی کورده که ئه‌مرۆ له کوردستان ئامۆژگاری و رێنماییمان ده‌کات و ئاگادارمان ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌تکردنی میلله‌تی خۆمان به‌رده‌وام بین و رێگه‌ی چه‌وت نه‌گرینه به‌ر.
بۆیه سوپاسی هه‌ستی به‌رزی محمد علی مه‌ولود ده‌که‌ین و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌یش ده‌که‌ین که وه‌کو ئه‌و خاوه‌ن شکۆ و ئه‌مه‌کدارییه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان، چونکه پرسی کورد له‌عێراقدا به‌نده به‌م جۆره دڵسۆزییه‌وه که ئه‌م به‌ڕێزو خاوه‌ن پله‌و پایه‌یه ئاماژه‌ی پێده‌کات و تیشکی ده‌خاته سه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست